تاڵیبان دەتوانێت واز لە بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بێنێت؟

2023-06-18

دیبلۆماتیک

هەرچەندە زیاتر لە دوو ساڵە تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە کاربۆ ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەکات، بەڵام هێشتا بەرهەمهێنانی هێریۆین و حەشیش و جۆرەکانی دیکەی ماددە بێهۆشکەرەکان لەئەفغانستان لە گەشەکردندایە.

ئەفغانستان گەورەترین بەرهەمهێنەری ماددە بێهۆشکەرەکانە لە جیهانداو بە ئیمپراتۆریای حەشیش و هێرۆیین ناو دەبرێت و لەو ڕوەوە هیچ وڵاتێک هاوشانی نییە.

لایەنەکان و گروپە جیاوازەکانی ناو تاڵیبان بە ڕێبەرایەتی " سیراجەدین حەقانی" وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان،  پشت بە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەبەستن و هاوکات داهاتی بازرگانییەکە بووەتە سەرچاوەیەکی دارایی بۆ حکومەتەکەی تاڵیبان.

بەگوێرەی چواردەهەمین ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، تاڵیبان نەک هەر بەرهەمهێنانی ماددە بێهۆشکەرەکانی سنووردارو قەدەغە نەکردووە، بەڵک لە شارەکانی "هێلمەند و بەداخشان و خۆست" ژمارەی ئەو کارگانەی زیاد کردووە کە تێیدا ئەفیۆن  ئەو کارگەیەی کە ئۆپیۆم دروست دەکەن لە  کردووە کە بەری گیای خەشخاش دەگۆڕن بۆ ئەفیۆن و دواتر بۆ ماددەی هێرۆیین و هەر لەوێشەوە دەگوێزرێتەوە بۆ وڵاتانی دیکەو بازاڕەکاای جیهان.

 

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە گروپی " حەقانی" کە " سیراجەدین حەقانی" وەزیری ناوخۆ ڕێبەرایەتییان دەکات، سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی ماددە بێهۆشکەرەکان لە زۆرینەی ناوچە جیاوازەکانی ئەفغانستاندا دەکەن.

مەلا محەمەد نەعیم، کە فەرماندەیەکی باڵای تاڵیبانەو سەر بە گروپی " حەقانی"یە، بەرپرسە لە بازرگانیکردن بە ماددەی هێرۆینەوەو ئەو کەسە سەرپەرشتی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان  لە بەشی باکوری ئەفغانستان بۆ تاڵیبان دەکات.

ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، تۆڕی حەقانی چەندین تاقیگەی گەورەو چالاک لە پارێزگای هێلمەند بەڕێوە دەبات و لەوێوە بۆ ئێران و تورکیاو یۆنان و وڵاتانی ئەوروپای دەگوازێتەوە.

بە پێچەوانەوە، ئێمە دەبینین کە سنووردارکردنی ڕاگەیەنراوەکانی تاڵیبان لەسەر ماددە هۆشبەرەکان جێبەجێ نەکراون، کە بووە هۆی ئەوەی نرخی مێتامفیتامین دوو هێندە بێت، لەگەڵ بەرهەمهێنانی تەواوی ئەم دەرمانە دەستکردە لە ئەفغانستان ئێستا بەرهەمهێنانی هێرۆین تێدەپەڕێنێت

سەرەڕای ئەوەی کە دوو ساڵە تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە ڕووبەڕووی بەرهەمهێنانی ئەو ڕووەک و گژوگیایانە دەبێتەوە کە ماددە هۆشبەرەکانیان لێبەرهەم دێت و لە مانگی نیسانی سالی 2022 شەوە فەرمان دەرچووە بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، بەڵام هێشتا داهاتی ماددە هۆشبەرەکان، بەشێکی گەورەی سەرچاوەی دارایین بۆ تاڵیبان.

بڕیاری قەدەغەکردنی بەرهەمهێنانی ماددە بێهۆشکەرەکان لە لایەن تاڵیبانەوەو سنورداکردنی و زیادکردنی ڕێژەی باج لەسەر ئەوانەی بەرهەمی دێنن، وایکردووە، پێکهاتە سەرەکییەکانی ماددە بێهۆشکەرەکان نرخیان گەلێک بەرز ببێتەوەو بەوهۆیەشەوە جوتیاران و بازرگانە گەورەکان تەنها لەساڵی ڕابردوودا  یەک ملیارو دووسەد ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووەو ئەو بازرگانانەش ئەوان کە گروپی حەقانی سەرپەرشتیان دەکەن.

 

بە پێچەوانەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، ئاژانسی "بی بی سی" ئاماژە بە هاتنە خوارەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ماددە بێهۆشکەرەکان لە ئەفغانستان دەکات و بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەکە تاڵیبان ڕێگەی قەدەغەکردن و سنووردارکردنی بەرهەمهێنانی ماددە هۆشبەرەکانی گرتووەتەبەرو سەرکردەکانی تاڵیبان سەرکەوتووبوون لە قەدەغەکردنی کشتوکاڵکردنی ئەو ڕووەکانەی ماددە بێهۆشکەرەکانیان لێدروست دەکرێت.

ئاژانسی بی بی سی دەڵێت: " تیمێکی بی بی سی گەشتیان کردووە بۆ ئەفغانستان و کەڵکیان لە مانگی دەستکرد بینیوە بۆ دڵنیابوونەوە لە کاریگەرییەکانی هەڵمەتی تاڵیبان بۆ ڕێگریکردن لە بەرهەمهێنانی ماددە بێهۆشکەرەکان و ئەوان بە چاوی خۆیان کەمبوونەوەیەکی بەرچاویان لە کشتوکاڵکردنی ئەو ڕووەکانەدا دیوە کە ماددە بێهۆشکەرەکانیان لێدروست دەکرێت. 


بەڵام ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕاپۆرتەکەی ئاژانسی بی بی سی ڕەتدەکاتەوەو ئەوە دەخاتە ڕوو کە بەرهەمهێنانی ئەفیۆن لە ئەفغانستان لەسەردەمی تاڵیباندا بە ڕێژەی یەک لەسەر سێ زیادی کردووە.