یاســــــین تــــه‌هـــــــــــا
ده‌سپێك:
لەدواى ڕووخانى رژێمى سەدام لەعێراق (٢٠٠٣)، زاراوەكانى ”مه‌رجه‌ع“ و ”مەرجەعییەت“ یەکێک بوون لەو ناونیشانانه‌ی بەچڕى لەکایەى ئاینى و مەزهەبییەوە پەڕینه‌وه بۆ ناو کایەى سیاسى و میدیایی و بەشێویەکى به‌رچاوو بێ پێشینه كه‌وتنه ناو ناوانه‌وه. له‌داوی ئه‌و قۆناغه‌ش ڕۆڵی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو جومگه‌یه‌كی سیاسی‌دا گۆڕانكاریی و په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی تا گه‌شته شه‌ڕی داعش.
ئەم توێژینەوەیە هەڵوێستە دەکات لەسەر واتا‌و چەمکى مەرجەعیەت و مێژووى سەرهەڵدان و سنورى دەسەڵاتەکانى لەدنیاى شیعەدا كه به‌هۆی سه‌ربه‌خۆیی دارایی و سیاسییه‌وه هه‌میشه وه‌ك ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تدا ته‌ماشا ده‌كرێت.
مەرجەع و مەرجەعییەت
”مەرجەع“ یان ”مه‌رجه‌عیه‌تی ئاینی“ زیاتر زاراوەو موفرەدەیەکى شیعییەو پەیوەستە بە ژیانى ئاینیى و مەزهەبیى شوێنکەوتوانى رێچکەى ئالوبەیتى پێغەمبەرى ئیسلامەوە (د.خ). به‌كارهێنانی ئه‌م زاراوانه‌ش له‌ناو خودی دنیای شیعه‌شدا زۆر كۆن نین و له مێژووی نوێی ئه‌م تایفه‌یه‌دا داتاشراون و بوونه‌ته شتێكی باو (1).
بەر لەوەى باس لەچەمک و باکگراوەندى ئەم زاراوەیە بکرێت باشترە ریشە زمانەوانییەکەى بخرێتە ڕوو، “مرجع“ لەزمانى عەرەبیدا ناوێکى ناسراوەو ڕیشەکەى دەگەڕێتەوە بۆ سەر فرمانى "رجع، یرجع" کە بەماناى ”گەڕایەوە، دەگەرێتەوە“ دێت وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو کەسەى کە خه‌ڵك دەگەرێنەوە سەرى له كاروباری رۆژانه‌یان (2)، نزیک لەم مانایەش ئایەتێکى قورئان هەیە ”إن إلى ربك الرجعى ـ العلق 8“ كە باس لەوە دەکات خودا ڕووگەى گەڕانەوەى بەندەکانییەتى.
لەزاراوە سازیدا مەرجەع هەر مان ماناى زمانه‌وانه‌ییه‌كی هه‌ڵگرتووه‌و گوزارشتە له‌و لایەن و کەسایەتیانەى کە گرۆیەک یان کۆمەڵێک خەڵک دەگەرێنەوە سەریان بەتایبەت لەو بابەتانەى کە لێیان ئاڵۆز دەبێت یان له‌باره‌یه‌وه ده‌كه‌ونه ناكۆكی و ڕا جیاییه‌وه(3) .

,,
مەرج نییە مەرجەع هەمیشە كه‌سایه‌تییه‌كی تاك بێت یان ده‌زگاو و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بێت، به‌ڵكه جارى وا هەیە رێباز‌و بەرنامەو ئاین و ئاینزایەک دەبێتە پەناگەو ڕووگەى کۆمەڵێک خەڵک و ئه‌و ڕێبازه بەسەرچاوەى ئیلهام و ڕەوێ و ڕەفتارو کار‌و کردەوەکانى خۆیان دەزانن
مەرج نییە مەرجەع هەمیشە كه‌سایه‌تییه‌كی تاك بێت یان ده‌زگاو و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بێت، به‌ڵكه جارى وا هەیە رێباز‌و بەرنامەو ئاین و ئاینزایەک دەبێتە پەناگەو ڕووگەى کۆمەڵێک خەڵک و ئه‌و ڕێبازه بەسەرچاوەى ئیلهام و ڕەوێ و ڕەفتارو کار‌و کردەوەکانى خۆیان دەزانن، بۆ نمونه له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان زۆرجار باس لەمەرجەعیەتى شەریعەتى ئیسلام دەکرێت بۆ یاسا‌و بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت (4).
بەم پێیەش مەرجەعیەت لەزمان و زاراوەو بەکارهێناندا، هه‌ر یه‌ك شته‌و كه‌سێك یان ده‌زگایه‌ك یان رێبازێكه كه خه‌ڵك بۆ حه‌ل و فه‌سڵی كێشه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ری، به‌ڵام به‌پێی ئه‌زموون و پراكتیكی مێژویی ئه‌م ناوه زیاتر ڕه‌هه‌ندێكی شیعی هه‌یه‌و له ئێستادا بووه‌ته ناونیشان بۆ شه‌رعزانه موجته‌هیده‌كانی ئه‌م ئاینزایه له عێراق و ئێران و لوبنان كه سێ مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كیی شیعه‌گه‌رین و مه‌رجه‌عه‌كانیش به‌پێی زانایی و پێگه‌یان نازناوی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه كه ”‘عه‌للامه" و ”ئایه‌توڵڵا“ و ”ئایه‌توڵڵای عوزمایه“ و بۆ یه‌كه‌مجاریش له سه‌رده‌می مه‌غۆلیدا نازناوی ”ئایه‌توڵڵا“ بۆ رێبه‌ری دینی شیعی ”الحلي“ به‌كارهاتووه (5).
مێژوی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعی:
له ئاینزای شیعه‌دا، موسوڵمانان له‌سه‌ریان فه‌رزه بۆ كاروباری ئاینی خۆیان بگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌و شه‌رعزانانه‌ی پله‌ی موجته‌هیدیان هه‌یه له هه‌ڵهێنجانی ئه‌حكامی شه‌ریعه‌ت، یان ئه‌وانه‌ی ساز‌و ئاماده‌ن بۆ فه‌توادان كه جاران پێیان ده‌وترا ڕاوی _ یه‌كانی ئال و به‌یت (6) ، ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ش ئاره‌زوومه‌ندانه نییه‌و به پێی گێڕانه‌وه‌كانی شیعه هه‌ركه‌س لاری لێی هه‌بێت ئه‌وه تانه‌ی له حوكمی خوا داوه‌و هه‌میشه قسه‌ی ئه‌و مه‌رجه‌عانه‌ش له‌پێش قسه‌ی سوڵتان و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌ن كه به پێی دیدگای شیعی ده‌شێت تاغوت و له‌ڕێگه ده‌رچوو بن (7). جگه له ده‌سه‌ڵاتی ڕۆحی مه‌رجه‌عه‌كان پاره‌ی خومس و مافه شه‌رعییه‌كان له خه‌ڵكی باوه‌ڕداری شیعه كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌و خاوه‌ن داهاتێكی زۆرن، به‌م پێیه‌ش باكیان به ده‌وڵه‌ت نییه‌و سه‌ربه‌خۆو ده‌ست كراوه‌ن له هه‌ڵوێست و مامه‌ڵه‌كردن (8) .
له سه‌رده‌می عه‌باسیدا شیعه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ئیمامه‌كانیانه‌وه نزیك بوون یان ڕیوایه‌تیان لێوه نه‌قڵ ده‌كردن، به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می خۆ حه‌شاردانیان به‌هۆی ڕاوه‌دوونانی سیاسی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئومه‌وی و عه‌باسییه‌وه، كه به‌ناوبانگترینان غیابی یه‌كه‌م و بچووك و ماوه كورتی ئیمام مه‌هدی ئیمامی دوازده‌یه‌مین و كۆتاییه، به‌ر له‌وه‌ی به یه‌كجاریی ستووده‌و غه‌یب ببێت(9).

له غه‌یب بونی بچو‌وكدا شیعه‌كان ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر چوار له‌وانه‌ی كه بریكارو نوێنه‌ری ئیمام مه‌هدی بوون و له ئه‌ده‌بیات و سه‌رچاوه‌كانی شیعه‌دا به چوار نوێنه‌ره‌كه یان چوار بریكاره‌كه ده‌ناسرێن (10). ئه‌م چوار نوێنه‌ره كه بریتین له ”عثمان سعيد العمري، محمد عثمان سعيد العمري، والحسين روح النوبختي، وعلي محمد السمري“ نزیك له حه‌فتا ساڵ نامه‌به‌رو نێوانگری نێوان ئیمام مه‌هدی و شوێنكه‌وته‌كانی بوون له پاش مردنی ئیمام حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ریی باوكی له‌ساڵی 260 ك _ 874ز له عێراق و ئه‌سپه‌رده‌كردنی له سامه‌ڕا كه ده‌وترێت به ژه‌هرخوارد كردن بووه (11).
به مه‌رگی كۆتا كه‌س له‌و نوێنه‌رانه‌ش له ساڵی 329 ك_ 941 ز كه عه‌لی سه‌ممه‌رییه قۆناغه‌كه‌یان كۆتاییدێت، به‌ڵام به قسه‌ی زانایانی شیعه ئه‌وانه بوونه سه‌ره‌تاو ده‌سپێك و رێخۆشكه‌ر بۆ بیرۆكه‌ی دروست بوونی مه‌رجه‌ع له‌ناو جیهانی شیعه كه بریكار و نوێنه‌ری ئیمامی ستووده‌و مونته‌زه‌ر له ڕووی ئیعتیبارییه‌وه (12)، چونكه له پاش بزربوونی بچووك و بزربوونی گه‌وره‌و یه‌كجاریی مه‌هدی ده‌ست پێ ده‌كات كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ساڵی 329 ك_ 941 ز و تا ئه‌وكاته درێژه ده‌كێشێت كه مه‌هدی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر زه‌وی بۆ به‌رپاكردنی دادگه‌ریی به پێی بیروباوه‌ڕی شیعه‌كان و له ئێستادا چاوه‌ڕوانی ئه‌و رۆژگاره ده‌كه‌ن (13)، ئه‌مه‌ش هاوتای بیرۆكری گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌سیحه له بیروباوه‌ڕی كڵێسادا له رۆژی دوایی بۆ رزگاركردنی مرۆڤایه‌تی.
,,
به‌پێی سه‌رچاوه شیعییه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا كه ئیمام مه‌هدی غه‌یب بووه، له رێگه‌ی بریكاره‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وته‌كانی گرتووه (14)، ئه‌م نوێنه‌رانه‌ش زیاتر له حه‌وزه ئاینییه‌كانی شیعه‌وه په‌روه‌رده‌و پێ ده‌گه‌یه‌نران كه له قوم و ڕه‌ی و جه‌به‌ل عاملی لوبنان و پاشان به‌غداو نه‌جه‌ف ورده ورده كه‌وتنه گه‌شه‌كردن و تا ئێستاش له پێگه‌یاندنی مه‌رجه‌ع و شه‌رعزانی شیعه به‌رده‌وامن
به‌پێی سه‌رچاوه شیعییه‌كان له‌و ماوه‌یه‌دا كه ئیمام مه‌هدی غه‌یب بووه، له رێگه‌ی بریكاره‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وته‌كانی گرتووه (14)، ئه‌م نوێنه‌رانه‌ش زیاتر له حه‌وزه ئاینییه‌كانی شیعه‌وه په‌روه‌رده‌و پێ ده‌گه‌یه‌نران كه له قوم و ڕه‌ی و جه‌به‌ل عاملی لوبنان و پاشان به‌غداو نه‌جه‌ف ورده ورده كه‌وتنه گه‌شه‌كردن و تا ئێستاش له پێگه‌یاندنی مه‌رجه‌ع و شه‌رعزانی شیعه به‌رده‌وامن (15)، به‌ڵام به‌پێی ئه‌زموونی مێژویی هه‌میشه عێراق و ئێران مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی مه‌رجه‌عییه‌ت بوون، به‌ڵام له لوبنان و شاره‌كانیتری وڵاتانی كه‌نداو لق و درێژكراوه‌یان هه‌بووه (16).
له‌باره‌ی یه‌كخستنی مه‌رجه‌ع و فره‌یی ژماره‌شیانه‌وه ناكۆكی و بیروڕای جیا جیا له‌ناو شیعه‌كان هه‌یه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی فره‌یی مه‌رجه‌عه‌كان بووه‌ته واقیع كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو شیعه له‌سه‌ر مه‌رجه‌عێك بووه‌ته كارێكی مه‌حاڵ، هه‌ندێ له زاناكانیان باسیان له‌لایه‌نه ئه‌رێییه‌كانی ئه‌م فره‌ییهیان كردووه، وه‌ك رێگریی له پیرۆزكردن و به مه‌عسوم زانینی تاكه كه‌سێك و كه‌ڵكی جیاوازی دیدگا‌و بیركردنه‌وه‌كان بۆ گه‌شتن به بڕیاری دروست و به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چوون له بڕیار‌و حوكمه گرنگه‌كان (17).
له بریكاری و نوێنه‌رایه‌تییه‌وه بۆ مه‌رجه‌عیه‌ت:
پاش تێپه‌ڕبوونی كات بیرۆكه‌ی بریكاریكردنی مه‌هدی گۆڕاوه بۆ دامه‌زراوه ئاینییه‌كانی شیعه كه جاران له بری مه‌رجه‌عیه‌ی حه‌وزه‌كان و ده‌زگا ئاینییه‌كان چالاك و له واجیهه‌دابوون، دواتریش ئه‌م ده‌زگایانه ناوی مه‌رجه‌عیه‌تیان لێ‌نرا (18). مه‌رجه‌عییه‌ت كه‌سێك سه‌روكاریی ده‌كات له شه‌رعزانه‌كانی شیعه و پێیان ده‌وترێت بریكاره گشتییه‌كانی ئیمام مه‌هدی كه ڕابه‌رو پێشه‌واو سه‌رچاوه‌ی ئیلهامی شیعه‌كان و سه‌رخه‌تمه‌ی ئیمامه‌كانیانه (19). ئه‌م بریكارانه بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تی مه‌رجه‌ع وه‌رگرن پێویسته چه‌ند مه‌رجێكیان تێدابێت له‌وانه‌ش عه‌داله‌ت كه كه‌سی ڕاساڵ و سوڵحاوه، ئیجتیهاد كه كۆششكردنه بۆ هه‌ڵهێنجانی حوكمی شه‌رع، له‌گه‌ڵ مه‌رجی زانایی له ئه‌حكامی دین و له كاتی زۆریی مه‌رجه‌عه‌كانیشدا زاناترینیان ده‌بێته سه‌ر مه‌شق و ڕێبه‌رو باڵا (20)، وه‌ك چۆن ئێستا له عێراق سیستانییه. ئه‌ركی ئه‌م مه‌رجه‌عانه‌ش كاركردنه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌حكامی شه‌ریعه‌ت له رێگای به‌گه‌ڕخستنی عه‌قڵه‌وه (21)
مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌زگا ئاینییه‌كانی شیعه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی/ ده‌یه‌می زاینی له به‌غدا، به‌ڵام له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كاندا له ئێران له سه‌ده‌ی شانزه‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و گه‌شتووه‌ته لوتكه‌و به‌ر له سه‌رده‌می سه‌فه‌وی مێژووی مه‌رجه‌عیه‌ت ناڕوون و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه(22) .
مه‌رجه‌عه‌كان له ئاینزای شیعه‌دا وه‌ك ئیمامه‌كان مه‌عسوم نین و ده‌شێت بكه‌ونه هه‌ڵه‌وه به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ڕه‌خنه لێگرتن و هێرشكردنه سه‌ریان كارێكی ڕه‌واو ڕێگه پێدراو نییه، مه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌كان كۆمه‌ڵێك مه‌رجیان تێدابێت كه بابه‌تی بوون و شه‌رعی بوون و شایسته‌یی و لێوه‌شاوه‌یی كه‌سی ڕه‌خنه‌گره به جۆرێك ئاستێكی هه‌بێت له مه‌سه‌له شه‌رعییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئاینزای شیعه و له كۆتاییشدا ڕه‌خنه‌كه له ئه‌دای مه‌رجه‌عه‌كه بگیرێت نه‌ك فه‌تواكه‌ی چونكه به‌پێی سه‌رچاوه شیعییه‌كان فه‌توا و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری شه‌رعزانه‌كانه نه‌ك ڕخنه‌گران و چاودێران (23) .

سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌و ئاراسته شیعییه‌كان كۆك و یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر كارایی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعزانه مه‌رجه‌عه‌كان، به‌ڵام له‌سه‌ر سنووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ناكۆكی و جیاوازییان هه‌یه. هه‌ندێكیان لایه‌نگری ویلایه‌تی تایبه‌ت و سنووردارن و په‌یوه‌ستن به هه‌ندێك بواری ته‌قلیدی ئاینییه‌وه، هه‌ندێكیتریان له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی ڕه‌هاو گشتگیردان كه له ئێران‌دا په‌یڕه‌و ده‌كرێت و مه‌رجه‌عی باڵای وڵات خاوه‌ن دوا قسه‌ی كاروباری سیاسی و حكومی و رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامییه (24).
سه‌رچاوه شیعییه‌كان به گشتی سێ ئه‌ركی سه‌ره‌كییان بۆ شه‌رعزانی هه‌ڵگری مه‌رجه‌كانی مه‌رجه‌عییه‌ت دیارییكردووه، ئه‌وانیش بریتین له: فه‌توادان، قه‌زاوه‌ت كردن و چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانی خه‌ڵك، ویلایه‌ت كه كاروباری كارگێڕی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌گرێته‌وه (25)، هه‌ر ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌ی كار‌و سنوری جموجوڵی ئێستای مه‌رجه‌عه شیعه‌كانی ئێستایه‌و سه‌رجه‌میان به‌پێی ده‌سه‌ڵات و ژماره‌ی لایه‌نگرانیان موماره‌سه‌ی ئه‌و ئه‌ركانه ده‌كه‌ن.
مێژووی كاری مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه:
مێژووی ئاماده‌یی مه‌رجه‌عیه‌ت له كاروباری سیاسی و گشتیدا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زانای ناوداری شیعه ”الكركي“ كه له‌لایه‌ن شا ته‌هماسبی سه‌فه‌وییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی زۆری پێ‌درابوو به‌و پێیه‌ی بریكاری مه‌هدییه‌و فه‌رمانێكی بۆ دركرد كه هه‌ركه‌س كركی لایبدات ناخرێته سه‌ر ئیش و هه‌ركه‌سیش ئه‌و په‌سه‌ندی بكات لا نادرێت (26) وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌ی پێكرا به‌ر له سه‌رده‌می سه‌فه‌وی مێژووی مه‌رجه‌عیه‌ت ناڕوون و بێ كاریگه‌رییه‌و ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ده‌زگا ئاینییه به‌م فۆرمه‌ی ئێستا بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌گه‌رێته‌وه (27).
له دوای ئه‌و سه‌ردمه‌ش هه‌ندێك له مه‌رجه‌عه‌كان جێ په‌نجه‌یان دیاره به‌سه‌ر هه‌ندێ جومگه‌ی گرنگی سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌وه له‌وانه‌ش فه‌توای ئایه‌توڵڵا خوراسانی بۆ بایكۆتی توتن له ئێران دژی به‌خشینی به ئیمتیازاته‌كانی به كۆمپانیایه‌كی بیانی، به‌شداریی مه‌رجه‌عه‌كان له ڕووداوه‌كانی مه‌شروته‌ی ئێرانی، به‌دوای ئه‌وه‌شدا به‌شداریی موحسین حه‌كیم له كاروباری سیاسی عێراق (١٩٧٠ مردووه)، به‌شداریی محه‌مه‌د باقر سه‌در له پێكهێنانی حیزبی ده‌عوه، سه‌رۆكایه‌تی خومه‌ینی بۆ شۆڕشی ئێرانی و دواجاریش ڕۆڵی سه‌ره‌كیی سیستانی له پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق هه‌ر له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووره‌وه تا فه‌توای جیهادی كه‌فائی كه حه‌شدی شه‌عبی لێ به‌رهه‌م هات و ورده‌كاریی ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ش له سه‌رچاوه مێژوییه‌كاندا به وردی ڕوون كراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی وه‌های كردووه، له دوای خومه‌ینی و شۆڕشی ئێران، ئایه‌توڵڵا سیستانی گه‌وره‌ترین ڕۆڵ بگێڕێت، له مێژووی مه‌رجه‌عییه‌تدا پێگه‌ی گرنگی عێراقه كه جگە لە ئارامگای ئیمام عەلی و حوسێن و عەباسی كوڕی، مەڵبەندی غەیب بوون و دووبارە دەركەوتنەوەی ئیمام مەهدییە كە پایەیەكی بنەڕەتی عەقیدەی شیعەگەرییە (28) .
,,
نەجەف كه شوێنی نیشته‌جێبوونی سیستانییه لە ئەدەبیاتی ئاینی شیعە و ویژدانی ئەم پێكهاتەیەدا پێگەیەكی زۆر گرنگی هەیە و پێیانوایە پیرۆزترین خاكە بەلای خوداوەو نازناوی "الأشرف" ی پێبەخشراوە
نەجەف كه شوێنی نیشته‌جێبوونی سیستانییه لە ئەدەبیاتی ئاینی شیعە و ویژدانی ئەم پێكهاتەیەدا پێگەیەكی زۆر گرنگی هەیە و پێیانوایە پیرۆزترین خاكە بەلای خوداوەو نازناوی "الأشرف" ی پێبەخشراوە. هەرچەندە لە هەندێ كاتدا رێبەرایەتی شیعەی جیهان بە عێراقیشەوە كەوتوەتە شاری قوم وەك سەردەمی مەرجەعیەتی سەید حوسێن بروجەردی (1961 مردووە) كە بۆ ماوەی 15 ساڵ مەرجەعی بێ ركابەری شیعە بوو (29) بەڵام رێبەرایەتی سەرەكیی شیعە هەر لە نەجەف بووەو لە كۆی چوار رێبەرایەتی جیهانی شیعە، سیانیان (أبو حسن الموسوی ـ1946 مردووە ـ محسن الحكیم ـ 1970 مردووەـ أبو قاسم الخوئی ـ 1992 مردووە) هه‌رچه‌نده ڕه‌گه‌زنامه‌یان ئێرانی بووه بەڵام لە نەجەفەوە سەرپەرشتی شیعەی جیهانیان كردووە (30). له ئێستاشدا سیستانی میراتگریی ئه‌و كلتوور‌و مێژووه‌یه، و زیاتر لایه‌نگری ویلایه‌تی سنورداری شه‌رعزانه، به‌ڵام سه‌رباری ناوبانگ و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هێشتا نه‌یتوانیوه وه‌ك خوئی و خومه‌ینی گشتی و كۆكه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی شیعه بێت (31) ، ئه‌وه‌تا له په‌نا ئه‌ودا شیعه‌ی عێراق په‌یڕه‌وی له چه‌ند مه‌رجه‌عێكیتر ده‌كه‌ن كه له‌قوم و نه‌جه‌فدا نیشته‌جێن.
پوختەى باس
مه‌رجه‌ع به كه‌سێك یان ده‌زگایه‌ك یان رێبازێك ده‌وترێت كه جێگه‌ی پرس و گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بێت له كاروبار‌و پرسیاره‌كانیان، به‌ڵام له ئێستادا زیاتر مۆركێكی شیعیی وه‌رگرتووه چونكه ناوی شرعزانه رێبه‌ره‌كانی ئه‌م تایفه‌یه‌یه.
له‌ناو خودی ئاینزای شیعه‌شدا زاراوه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت نوێیه‌و له مێژووی ئه‌م ئاینزایه‌دا ”دامه‌زراوه‌ی ئاینی“ به‌كارهاتووه بۆ مه‌رجه‌عییه‌ت و بیرۆكه‌ی ئه‌م ده‌زگایه‌ش ڕه‌هه‌ندێكی عه‌قیده‌یی قووڵی هه‌یه كه نوێنه‌رایه‌تیكردنی ئیمامی دوازده‌یه‌می شیعه‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه غه‌یب بووه تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له‌سه‌ر سنوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش كه نوێنه‌ره‌كانی مه‌هدی هه‌یانه بیروڕای جیاواز له نێوان شه‌رعزانه شیعه‌كان هه‌یه‌و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سنووردار‌و هه‌ندێكیتر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی ڕه‌هادان و هه‌ردوو نمونه‌كه‌ش له عێراق و ئێران‌دا پراكتیزه‌كردنیان هه‌یه.
مه‌رجه‌ع بێ هه‌ڵه‌و مه‌عسوم نییه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرتنی ڕه‌های رێگه‌پێدراو نییه له‌چه‌ند بارێكی تایبه‌تدا نه‌بێت بۆ خه‌ڵكانی شاره‌زای شیعه‌و هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی مه‌رجه‌عه‌كانیش عێراق و ئێران بوون و هه‌رچه‌نده مه‌رجه‌عییه‌ت له سه‌رده‌می سه‌فه‌وییه‌كاندا گه‌شتۆته ترۆپك به‌ڵام هه‌میشه باڵاده‌ستی بۆ مه‌رجه‌عه‌كانی نه‌جه‌ف بووه له‌به‌ر پیرۆزیی زۆری شاره‌كهو سیمبوول بوونی لای شیعه.
سەرچاوەو پەراوێزەکان
(1) جودت القزويني: المرجعية الدينية العليا عند الشيعة الإمامية، دراسة في التطور السياسي والديني، دار الرافدين، ط1، 2005، ص 8
(2) قاموس المعاني: تعريف ومعنى مرجعية، الرابطhttps://www.almaany.com/ar/dict/ar-ar/%D9%85%D8%B1%D8%AC%D8%B9%D9%8A%D8%A9/) تاريخ الزيارة 1 كانون الثاني 2019.
(3) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
(4) محمد نور حمدان، مرجعية الشريعة في الدستور (د‌ستور 1950 نموذجاً) ورقة بحثية مقدمة إلى مركز الحوار السوري (تطوير الخطاب السياسي الثوري)، منشور في موقع البصيرة، تاريخ الزيارة 3 كانون الثاني 2019، الرابط https://alabasirah.com/node/457
(5) جودت القزويني: المرجعية الدينية العليا، ص 5
(6) الحر العاملي: وسائل الشيعة إلى تحصيل مسائل الشريعة، تحقيق ونشر: مؤسسة آل البيت (عليهم السلام) لإحياء التراث - ق‌م المشرفة الطبعة: الثانية - جمادى الآخرة 1414 ه. ق المطبعة: مهر، ج 27، ص 136 _ 137
(7) هه‌مان سه‌رچاوه‌و لاپه‌ڕە
(8) جودت القزويني: المرجعية الدينية العليا، ص 366
(9) ضياء السيد عدنان القطيفي: المرجعيّة الدينيّة مشروعُ السما‌ء في زمن الغيبة، ، دار زين العابدين، 1438، ص 37ـ 39
(10) عامر العيدي: موسوعة أهل البيت المصورة، السفرا‌ء الأربعة، شبكة الفكر، ص 2_5
(11) سيد مهدي ايت الهى: الامام حسن العسكري، ترجمه كمال السيد، مؤسسة انصاريان، ق‌م، ص 22
(12) فاضل المالكي: الغيبة الصغرى، الغيبة الصغرى والسفراء الأربعة الشيخ فاضل المالكي الطبعة الأولى - سنة 1420 ه، ص ٤٥
(13) صالح الكرباسي: ما هي مراحل غيبة الامام المهدي؟ مركز الاشعاع الإسلامي للدراسات والبحوث، الزيارة ٤ كانون الثاني ٢٠١٩، الرابط https://www.islam4u.com/…/%D9%85%D8%A7-%D9%87%D9%8A-%D9%85%…
(14) فاضل المالكي: الغيبة الصغرى، الغيبة الصغرى والسفراء الأربعة الشيخ فاضل المالكي الطبعة الأولى - سنة 1420 ه، ص 50_45
(15) غياث جواد ال طعمة، المرجعية الدينية تاريخاً وافاقاً، مكتبة الروضة الحيدرية، النجف، ص 10_3
(16) جودت القزويني: المرجعية الدينية العليا، ص 354
(17) محمد سعيد الحكيم: المرجعية الدينية وقضايا اخرى، نشر: دار الهلال، 1431هــ. = 2010م، ج1 ص 46_47
(18) جودت القزويني: المرجعية الدينية العليا، ص 354
(19) هه‌مان سه‌رچاوه‌و لاپه‌ڕە.
(20) محمد سعيد الحكيم: المرجعية الدينية وقضايا اخرى، نشر: دار الهلال، 1431هــ. = 2010م، ج1 ص 26
(21) محمد سعيد الحكيم: المرجعية الدينية وقضايا اخرى، نشر: دار الهلال، 1431هــ. = 2010م، ج1 ص 139
(22) جودت القزويني: المرجعية الدينية العليا، ص 359
(23) ضياء الخباز، أسئلة مرجعية، شبكة الضياء، 9 مايو 2009، الرابط http://aldiaa.net/qa78/ الزيارة 2 كانون الثاني 2019
(24) صالح الكرباسي: ما الفرق بين ولاية الفقيه الخاصة و ولاية الفقيه العامة ، و ايهما أصح و من هو ولي أمر المسلمين؟ مركز الإشعاع الإسلامي، موقع islam4u، الرابط https://www.islam4u.com/…/%D9%85%D8%A7-%D8%A7%D9%84%D9%81%D…
(25) اية الله محمد هادي معرفة: ولاية الفقيه أبعادها وحدودها، موقع السراج، الزيارة ٤ كانون الثاني 2019، الرابط http://www.alseraj.net/…/feqh/wolaya/maktabah/book/Alfikeral...
(26) غياث جواد آل طعمة: المرجعية، تاريخاً وافاقا، ص 10
(27) جودت القزويني: المرجعية الدينية العليا، ص 354
(28) رشید الخیون، الأدیان والمذاهب بالعراق، مطبعة السبحانی، لا 140.
(29) محمد جواد تقی: ق‌م المقدسە وبزوغ الحوزة العلمیة، شبكة النبأ، تاريخ النشر، 2015-02-03، الزيارة 30 مارس 2018.
(30) د. علی المؤمن، مظهر من تاريخ المرجعية الشيعية ..المرجعيات الشيعية المطلقة في القرن العشرين، موقع صوت العراق، النشر 9_5_2015. الزيارة 30 مارس 2018. الرابط http://www.iraaqi.com/news.php?id=9350&news=7
(31) جودت القزويني: المرجعية الدينية العليا، ص 354