زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ترسیان هه‌یه له‌گه‌شتكردن به‌فڕۆكه، ئه‌مه‌ش یان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كه‌م گه‌شت ده‌كه‌ن، یاخود په‌یوه‌ندى بهكهسهكانهوه هه‌یه.
كۆمپانیاى بیۆنگ، ئاگاییه‌كى بڵاوكردوه‌ته‌وه تێیدا هاتووه كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌سه‌دا حه‌ڤده‌یان ترسیان هه‌یه كاتێك به‌سوارى فڕۆكه گه‌شت ده‌كه‌ن.
ئه‌م ترسه بۆ سروشتى مرۆڤه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌ویش ئه‌و كاته‌ى كه بۆ یه‌كه‌م جار گه‌شت به‌فڕۆكه ده‌كه‌ن، یاخود هه‌ر حاڵه‌تێكى سروشتییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رسوڕمانه بوونى ڕوداو و تێكشانى فڕۆكه‌یه كه‌ئه‌مه به‌حاڵه‌تى ده‌گمه‌ن ڕوو ده‌ده‌ن، نوێترین ڕوداویش تێكشانى فڕۆكه‌ى ئهسیوبیهكه بوو، كه بوویه هۆى گیانله‌ده‌ستدانى سه‌رجه‌م سه‌رنشینانى نێو فڕۆكه‌كه كه ژماره‌یان 157 كه‌س بون.

،،
وه‌رزش و خۆڕاهێنان چارەسەرێكە بۆ ئەو گرفتە لەوبارەیەوە ماتیۆ برایس گه‌وره زاناى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌زانكۆى فێرمۆنتى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێ ههڵكیشانى هه‌ناسه‌یه‌كى قوڵ له‌ڕێگه‌ى ده‌مه‌وه وه ده‌ركردنى له‌ڕێگه‌ى لوته‌وه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى ترس لاى گه‌شتیار كه‌مده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئامارى فڕۆكه‌وانى نێو ده‌وڵه‌تى بۆساڵى 2018 له‌كۆى (2.520.000) گه‌شتى فڕۆكه‌وانى ڕێژه‌ى مردن له (37.800.000) ته‌نها یه‌ك كه‌س بووه، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنه‌كان ئه‌و ترس و بیمه‌یان لاى خه‌ڵكى دروست كردوه.
ئایا ئه‌م ترسه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
به‌خۆشحاڵیه‌وه پزیشكانى دهروننزانى چه‌ند ڕێنماییه‌كیان باسكردوه وه‌ك چاره‌سه‌رى ئه‌و ترس و دڵه خورپه‌یه لهسواربوونى فڕۆكه له‌وانه:
وه‌رزش و خۆڕاهێنان
ماتیۆ برایس گه‌وره زاناى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌زانكۆى فێرمۆنتى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێ ههڵكیشانى هه‌ناسه‌یه‌كى قوڵ له‌ڕێگه‌ى ده‌مه‌وه وه ده‌ركردنى له‌ڕێگه‌ى لوته‌وه یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى ترس لاى گه‌شتیار كه‌مده‌كاته‌وه.
چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن
هه‌ندیك كه‌س به‌هۆى ترسى زۆریان لهسواربوونى فڕۆكه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانى مه‌شروب، یاخود خواردنى حه‌بى خه‌و و ئارامكه‌ره‌وه كه ئه‌مانه‌ش بۆ خۆیان خراپن و به‌چاره‌سه‌ر دانانرێن، هه‌ربۆیه باشترین چاره‌سه‌ر بریتییه له ئاشنا بون و خۆ ڕاهێنان و بڕوابه‌خۆبون.
گه‌شتكردن به‌فڕۆكه چاره‌سه‌ره‌كه‌یه
له‌كۆندا وتویانه بۆ ئه‌وه‌ى ڕووبهروِوى ترس ببێته‌وه بچۆ به‌ره‌و ڕ‌وى ترس هه‌ربۆیه وه‌ك یه‌كێك له‌چاره‌سه‌ره‌كان ئه‌م بڕوابه‌خۆبون و به‌هێزبوونه ده‌رونیه كراوه به چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تایى ئه‌و كات و گه‌شتیاره‌كان به‌ربه‌ستى گه‌وره‌یان به‌م ئیراده به‌هێزه تێكشاندوهو دونیا به‌ئاراسته‌ى پێشكه‌وتن ڕۆشتوه.

،،
له‌وڵاتانى پێشكه‌وتوو چه‌نده‌ها به‌رنامه ئاراسته ده‌كرێت وه‌ك به‌ره‌نگارى و كه‌مكردنه‌وه‌ى ترس لاى خه‌ڵكى به‌ناوى به‌رنامه‌ى (فڕین به‌بێ ترس) كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیاى فێرجین ئهنتلانتیكى به‌ریتانیه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و چه‌نده‌ها ڕاهێنه‌رى به‌ئه‌زمون تێیدا به‌شدارده‌بن و سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان باس ده‌كه‌ن .
یهكێكیتر له‌و چاره‌سه‌رانه‌ى كه‌هه‌ندێك ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن بریتییه له ئاشنابوونى گه‌شتیار بهبهشهكانى فڕۆكه‌وانى و ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ى له‌بوارى فڕۆكه‌وانیدا هاتوه‌ته ئاراوه.
له‌وڵاتانى پێشكه‌وتوو چه‌نده‌ها به‌رنامه ئاراسته ده‌كرێت وه‌ك به‌ره‌نگارى و كه‌مكردنه‌وه‌ى ترس لاى خه‌ڵكى به‌ناوى به‌رنامه‌ى (فڕین به‌بێ ترس) كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیاى فێرجین ئهنتلانتیكى به‌ریتانیه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و چه‌نده‌ها ڕاهێنه‌رى به‌ئه‌زمون تێیدا به‌شدارده‌بن و سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى حاڵه‌ته نه‌خوازراوه‌كان باس ده‌كه‌ن .
پزیشكێكى پسپۆڕى دهروننزانى به‌ناوى باربرا ڕوسپاوم مامۆستا له‌كۆلێژى پزیشكى زانكۆى ئهیمورى له‌ویلایه‌تى جۆرجیاى ئه‌مه‌ریكى ده‌ڵێ ئه‌و كه‌سانه‌ى ترسیان له‌فڕین هه‌بووه دواى هه‌شت جار دانیشتن له‌گه‌ڵیان له %93 ترسه‌كه‌یان نه‌ماوه.
ترس له‌ئۆتۆمبێل یاخود فڕۆكه؟
خێرا بڵاوبونه‌وه‌ى هه‌واڵى تێكشانى فڕۆكه له‌ئاسماندا وه‌ك خێرا ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاگره به‌هۆى باى تونده‌وه، كۆتا هه‌واڵى كارهستبار هه‌واڵى تێكشانى فڕۆكه‌ى بیۆنگ 737 ماكس بوو له‌م مانگه‌دا كه‌به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ى 157 سه‌رنشین گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ڵام پسپۆڕانى سه‌لامه‌تى هه‌تا ئێسته له‌وبڕوایه‌دان كاره‌ساتى ئۆتۆمبێل زۆر زیاتره له‌كاره‌ساتى فڕۆكه .
ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌ڵێ له‌ساڵى 2013 به‌هۆى ڕوداوى هاتوچۆى زه‌مینى (1.25) ملیۆن كه‌س بووه، ته‌ندروستى جیهانى برَواى وایه ڕودانى كاره‌ساتى فڕۆكه %1 له به‌رامبه‌ر ڕودانى هاتوچۆى ئۆتۆمبێلدا.
ساڵى 2017 به‌ساڵى ئه‌مانى ڕوداووى ئاسمانى دێته ئه‌ژماركردن به‌شێوه‌یه‌ك له‌و ساڵه‌دا هیچ حاڵه‌تێك ئاماژه‌ى پێنه‌كراوه.
هارۆ ڕانتهرى به‌ڕێوه‌به‌رى جێبه‌جێكارى كۆمپانیاى سه‌لامه‌تى فڕۆكه‌وانى بۆ (بى بى سى) ده‌ڵێ ساڵى 2018 له‌كۆى ( 2.5) گه‌شتى فڕۆكه‌وانى ته‌نها یه‌ك حاڵه‌تى مردن هه‌بوه، هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى بۆ باشبونى زیاترى سه‌لامه‌تى كرد له‌كه‌رتى هاتوچۆى ئاسمانی‌دا به‌تایبه‌تى له‌م دوو سهدهیهى ڕابردودا.