کوردی
عربي
English
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیرووڕا
English
عربي
ئابووری
لە ئەمریکا جەنگی دوو لە زەبەلاحترین سەرمایەدارەکان سەری هەڵدا
2023-07-11
مارک زوکەربێرگ و ئیلۆن ماسک
خاوەنی فەیسبوک و خاوەنی تویتەر
مارک بە یەک جوڵە ئیلۆنی شۆک کردوە
تۆڕی کۆمەڵایەتی سرێدز چیە و بۆچی پەتی سەبری ماسکی پچڕاند..
رۆژی پێنجی ئەم مانگە، بە راگەیاندنی تۆڕێکی دیکەی سۆشیال میدیا، کۆمپانیای مێتا و ماکر زوکەربێرگی خاوەنی، ئیلۆن ماسکیان شێلگیرکرد، کۆمپانیای مێتا کە خاوەنی فەیسبوک و ئینیستاگرام و واتسئەپە، تۆڕی کۆمەڵایەتی سرێدزیشی زیادکرد، کە هاوشێوەی تویتەرە.
سرێدز تەکی بە تویتەر ھەڵچنیوە ھەموو ئەوانەی لاپەرە و پێگەیان لە تویتەر ھەبوو ھاتونەتە نێو سرێدز .
تۆڕە نوێیەکە تەنھا دوو کاتژمێری دوای راگەیاندنی، ژمارەی بەشدار بوانی گەیشتە ٦ ملیۆن.
وە دوای تەنھا پێنج رۆژ ژمارەی بەشداربوەکانی ١٢٥ ملیۆنی تێپەڕاند، کە ئەوە ژمارەیەکی خەیاڵی سەرسوڕھێنەرە و مارکی فەیسبوک توانی لەسەر حیسابی تویتەر ٧٠ ملیۆن دۆلاری کاش پەیدا بکات، ئەوە لە کاتێکدایە تویتەر بە ١٧ ساڵی تەمەنیەوە، تەنھا ٥٠٠ ملیۆن بەشدار بوی ھەیە.
کۆپی کردنەوەی تویتەر، کە تەنھا شەش مانگە ئیلیۆن ماسک بە ٤٤ ملیار دۆلار کڕیویەتەوە تەحەدیەکی قورسە لەبەردەمیدا و نازانرێت ھەنگاوی داھاتووی ماسک وەک ھەمیشە سەرکێشانە و شێتانە دەبێت و ئەویش کۆپیەک لە فیسبوک دروست دەکاتەوە یان ناچار مل دەدات و دەرگا شینەکەی دادەخات و دەچێتەوە بۆ ماڵەوە .
مارک زوکەربێرگ کۆمەڵێک تایبەتمەندی سەیر و سەرنج ڕاکێشی لە تۆڕە نوێیەکەدا داناوە کە وادەکەن بەشداربوانی ئاسان بەکاری بهێنن.
بۆ نمونە تۆ لە ھەژمارەکەت لە تویتەر تەنھا ٢٧٠ وشە دەتوانیت پۆست بکەیت لە کاتێکدا لێرە دەتوانیت ٥٠٠ وشە پۆست بکەیت جگە لەوەی دەتوانیت ڤیدیۆی پێنج خولەکی بە کوالێتی بەرز پۆست بکەیت و ڕێگایەکی ئاسانتریش ئەوەیە کە سرێدز لەسەر انستگرامەکەتە و پێویست بە پاسۆرد و پاراستن و ترس ناکات .
کۆمپانیای مێتا، کورد وەتەنی مێزەکەیان بەسەر تویتەر و خاوەنەکەیدا قڵپ کردەوە کاتێک بەھەمان شێوە و ڕێگا و تایبەتمەندی تۆرەکەی ئەوان سرێدزیان بونیاد نا ئەویش تەنھا بۆ ڕاکێشانی بەکارھێنەرانی تۆڕی بولبولەکە و ئیفلاس پێکردنی و ھەر بیست و چوار کاتژمێر دوای دروست کردنیشی پشکەکانی تویتەر لە بۆرسەدا ١٧ لەسەد دابەزین .
لە ئێستادا تویتەر ئاگری گرتوە و ھەڕەشە دەکات و دەڵێت سکاڵا لەسەر کۆمپانیای مێتا تۆمار دەکەن بە بیانوی ئەوەی وەکو خۆی تۆڕەکەی ئەوانیان کۆپی کردوەتەوە و عەلاماتی بازرگانیان دزیوە.
پارێزەری تویتەر ئێوارەی دوێنێ لە لێدوانێکیدا وتی جگە لە سکاڵا لەبەرامبەر کۆپی کردنەوەی تویتەر سکاڵاش دەکەن بە بیانوی ئەوەی دوو لە دیارترین ئەو ئەندازیارانەمان کە پێشتر لە کار دورخراونەتەوە براون و ئەو تۆڕەیان پێ دروست کردوون .
بەرپرسانی سرێدز ئەم تۆمەتانە رەد دەکەنەوە و دەڵێن بە نھێنی ئەندازیارە دورخراوەکانی تویتەرمان بەکارنەھێناوە و سرێدز تۆڕێکی سەربەخۆیە و بازاریش ئازادە
زۆرترین سەردان
1
د.بەرهەم ساڵح گەوەرترین روداوی سیاسی دەهێنێتە سلێمانی
2
باوکی ئەتۆمی ئێران؛ ئەو پیاوەی سەدام دەیویست بەدەستی بێنێت
3
راستەوخۆ.. خاوەنی دووکانەکانی دارەسووتاوەکە قەرەبووەکە وەردەگرن
4
پانۆرامای هەشت قۆناغەكەی پرۆسەی ئەنفال ... " لە ئەنفالی دۆڵی جافایەتییەوە تا ئەنفالی بادینان"
5
مەسرور بارزانی قسەدەکات
زیاتر بخوێنەرەوە
ئێڵ جی براندی فلیمی LESS ARTIFICIAL, MORE HUMAN بڵاو دەکاتەوە
کۆمپانیای ئێڵ جی چەندان بەرهەمی ڕوونمای گەورە دابین دەکات بۆ یانەی بۆستن (BOSTON RED SOX BALLPARK)
بەرهەمە کاراکانی HVAC ی ئێڵ جی هەڵبژێردراون بۆ کۆمەڵە ئامێری لۆجیستی گەورە لە سەنگاپورە
ڕوونمای ئۆلیدی ئێڵ جی ٢٠٢٥ بڕوانامەی ژینگە دۆستی پێدرا بۆ دیزاینە ژینگە دۆستەکەی و کاربۆنە دەردراوە کەمکراوەکەی
کۆمپانیای ئێڵ جی هاوبەشێتی دەکات لەگەڵ کۆمپانیای کیا بۆ نمایشکردنی بەرهەمی بواری جوڵەی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد
کۆمپانیای ئێڵ جی ئامێری فێنککاری نوێی ARTCOOL AI AIR نمایش کرد: ستایلێکی ڕێک، ئاسودەیی و کارایەتی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکرد
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
بابەتەکان
سیاسی
ئابووری
توێژینەوە
کولتور
فۆتۆستۆری
مەڵتی میدیا
بەرنامەکان
پۆدکاست
بیروڕا
ئەرشیف
ئێمە کێێن
دەربارە
پەیوەندی
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 Diplomatic Magazine