کۆمپانیای ئێڵ جی لە بۆنەی ISTELive 23: پشتیوانیکردن لە پەروەردەی دیجیتاڵی لەڕێی تەکنۆلۆژیای داهێنەرانەوە

2023-07-27
بۆنەی ISTELive کە پێشانگەی ساڵانەی (کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ تەکنۆلۆژیا لە بەروەردەدا) یە پێشانگەیەکە بۆ نوێترین داهێنانەکان لە پەروەردە و خوێندندا. بۆنەکەی ئەمساڵ لەم دواییانەدا لە ویلایەتی فیلادیلفیا لە ئەمریکا کرا، سەرەنجی پەروەردەکاران و پێشەنگی پەروەردەیی و کەسانی تری بەرژەوەندیداری لە هەموو جیهانەوە بۆخۆی راکێشا. هەروەها یەکەم نمایشی ئێل جی بوو لەم بۆنەیەکدا کە کۆمپانیاکە نوێترین و پێشکەوتووترین ئامێرە فێرکاریەکانی خۆی نمایش کرد کە پابەندی خۆی پیشاندا بۆ باشترکردنی پەروەردە لەڕێی تەکنۆلۆژیاوە. 
ئامێرە نایابەکانی ئێڵ جی کە بە جۆرێك دیزاین کراوە تا سەرنجی فێرخواز راکێشێت و بەشدار بێت و پشتیوانکار بێت بۆ مامۆستا لە پلانی وانەکان و وتنەوەیاندا، لەم بۆنەیەدا کاردانەوەی ئەرێنی لێکەوتەوە. شوێنی ئێڵ جی لە بۆنەکەدا چەند مەودایەکی داگیر کردبوو، لەوانە فێربوونی دیجیتاڵی و کۆدکردنی رۆبۆت و تاقیگەی وەرزشی ئەلیکترۆنی  کە هەریەکەیان سود و بەکارهێنانی جیاوازیان هەیە و لایەنی جیاوازی سۆفتوێر و هاردوێری ئێل جی پیشان دەدات کە بەتایبەتی دروست کراون بۆ پەروەردە. 


 
فێربوونی ئەلیکترۆنی بە بۆردی دیجیتاڵیی ئێل جی LG CreateBoard  و  ProBeam
لە فێربوونی دیجیتاڵیدا، سەردانیکاران توانیان بە چاوی خۆیان ئاسانکاری و توانای ئامێرەکانی LG ConnectedCare DMS ببینن کە بۆردێکی دیجیتاڵی قەبارە ٨٦ ئینچییە لەگەڵ ProBeam کە داتاشۆی بازرگانیە. بۆردەکەی ئێل جی بە تایبەتمەندی UHD (3840 x 2160) و ٤٠ خاڵی دەستلێدان وادەکات ئەزموونی فێرکردن لە پۆلەکانی ئەمرۆدا سەرنجراکێش بێت. LG ConnectedCare DMS (سیستەمی بەڕێوەبردنی ئامێر) کە لەگەڵ بۆردەکەدا یەکدەگرێت وادەکات قوتابخانە و دامەزراوە پەروەردەییەکان بە ئاسانی کارەکانیان بەڕێوە ببەن. LG ConnectedCare DMS وادەکات بە ئاسانی بەرنامەکان لە هەموو بۆردەکانیدا داببەزێنرێت ئەمەش کات و دەستگیری فەرمانبەران دەگەڕێنێتەوە. 
 

سەلامەتی باشتر لەڕێی LG ConnectedCare DMS
ئەم ئامێرە یارمەتیدەرە بۆ خوێندکاران تا لە دۆخە کتوپڕیەکاندا وەکو بومەلەرزە و ئاگر کەوتنەوە پەیوەندی راستەوخۆیان هەبێت لەگەڵ کارگێڕی بۆ پێدانی زانیاری گرنگ بە خوێندکاران و ستاف. ئەمەش وادەکات کارگێڕی راستەوخۆ ئاگاداری بنێرن لەڕێی بۆردە دیجیتاڵیەکەی ئێڵ جیەوە بۆ هەر پۆلێک، هەروەها رێنمایی ڕوون دەدات بۆ ئەوەی ڕێگر بێت لە دروست بوونی پشێوی و کەمکردنەوەی مەترسی. لەڕێی ئەم تایبەتمەندیەوە LG ConnectedCare DMS دەتوانێت پشتیوانی دامەزراوە پەروەردەییەکان بێت بۆ باشترکردنی پەرچەکرداریان بۆ دۆخە کتوپڕیەکان و دابینکردنی ژینگەیەکی فێرکردنی سەلامەت و پارێزراو. 
 

پەیوەندی راستەوخۆ تا هەمووان ئاگادار بن
لە دامەزراوەیەکی پەروەردەیی قەرەباڵغدا، پەیوەندی راستەوخۆ زۆر گرنگە بۆ ئەوەی مامۆستایان و خوێندکاران ئاگاداری بڵاوکراوە گرنگەکان و گۆرانکاریەکانی خشتەی کات و بۆنەکان ببن. LG ConnectedCare DMS راستەوخۆ بۆردەکەی پەیوەست دەکات بەخۆیەوە تا کاریگەرانە ئەم کارانە بکات. کارگێڕی دەتوانن زانیاری و یادهێنەوەی گرنگ بڵاوبکەنەوە لەڕێی نوسراو کە راستەوخۆ لەسەر هەموو یان هەندێك لەبۆردەکان پەخش دەکرێت. ئەمە هۆکارێکی ساکار و گرنگە تا دڵنیایی هەبێت لەوەی هەمووان بزانن چی روو دەدات، چجای گۆرانکاری لە خشتەی کاتدا بێت یان ئاگاداری بۆ تاقیکردنەوە یان راگەیاندن دەربارەی چالاکیەکی مەنهەجی. 
 

داهێنان لەگەڵ LG CLOi GuideBot
لە کۆدکردنی رۆبۆتدا، سەردانیکاران پێشوازییان لێکرا لەلایەن رۆبۆتێکی سەرنجراکێشی جوانکیلەوە بە ناوی LG CLOi GuideBot. ئەم شوێنەی بۆنەکەی ئێل جی ئەزموونێکی راستەوخۆی پێشکەشی سەردانیکاران کرد کە بتوانن کۆدکردن بکەن لەسەر کرۆمبوکەکانی ئێل جی و بەرنامەی تایبەت دروست بکەن بۆ کۆنترۆلکردنی LG CLOi GuideBot. هەروەها توانیشیان وێنە و ڤیدۆ دروست بکەن و پیشانیشی بدەن لەسەر روونماکەی CLOi
 
بابەتی دیجیتاڵیی پەروەردەیی سەرنجراکێش 
ئێڵ جی کۆمپانیایەکە تێدەگات لە بەهای هەماهەنگی. ئێل جی هەماهەنگی کردووە لەگەڵ کۆمپانیای Woongjin Thinkbig کۆریای باشور بۆ تەکنۆلۆژیای پەروەردەیی بۆ یارمەتیدان لە دانانی داهاتووی پەروەردەدا. Woongjin Thinkbig سەرچاوەی فێربوونی ئاست بەرز دابین دەکات وەکو ARpedia کە سەکۆیەکی فێربوون و خوێندنەوەی هاوشێوەی راستەقینەیە لەگەڵ Mathpid کە بەرنامەیەکی بیرکاریانەی زیرەکی دەستکردە دیزاینکراوە بۆ خوێندکارانی ئاستی باخچە تا ١٢. ئەم بابەتانە کە پەیوەستکراون بە بۆردەکەی ئێڵ جیەوە لەگەڵ  UltraTab هەموویان یارمەتیدەرن لە دابینکردنی ئەزموونێکی فێرکردنی نایاب و سەرنجراکێش بۆ خوێندکاران. 
لە هەمانکاتدا پابەندبوونی ئێڵ جی بۆ پەروەردەی هونەری ئەندێشەیی لە بۆنەکەدا نمایشکرا لەڕێی هەماهەنگی لەگەڵ Dasverse کە کۆمپانیایەکی هونەریە تەکنۆلۆژیا بەکاردێنێت بۆ هونەری جوڵاو. بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندیە هەمەجۆرەکانی بۆردەکەی ئێل جی، هونەرە هەنگاو بە هەنگاوە سەرنجراکێشەکە لە پەروەردەیی هونەردا کە پەرەیپێدرا لەلایەن Dasverse تواناکانی خوێندکار بۆ فێربوون دەبزوێنێت و ئاسۆی داهێنەرانەیان فراوانتر دەکات. 
 

ڕکابەریکردن لە پەروەردەی وەرزشی ئەلیکترۆنیدا لەگەڵ ئامێری LG UltraGear™
لەگەڵ زیادبوونی بەناوبانگێتی وەرزشە ئەلیکترۆنیەکان لەنێو چینی لاواندا، دامەزراوە پەروەردەییەکان زیاتر دەستپێشخەری پەیوەندیدار بە یاریەوە لە مەنهەجەکانیاندا دادەنێن بۆ ئەوەی کاری بەکۆمەڵ لەناو خوێندکاراندا دروست بکەن لەگەڵ توانای چارەسەرکردنی کێشە و پەیوەندیگرتن. بەم هۆیەوە ئێل جی لە تاقیگەی وەرزشە ئەلیکترۆنیەکاندا لە بۆنەکەدا ئامێری LG UltraGear™ نمایش کرد کە روونمایەکی سەرنجراکێش بوو. ئەم ئامێرە ئەزموونی شێوە راستەقینەی یاریەکان دابین دەکات و جیهانی ئەلیکترۆنی هاوشێوەی راستەقینە دەکات لەڕێی رەنگە نایابەکانی و ڕێژەی سێبەرەکەیەوە، هەروەها ڕێژەی نوێبونەوەی وێنەکان و خێراییەکەی تا ئەزموونێکی نایابی یاریکردن دابین بکات. سەردانیکارانی ئەم بەشە سەرسام بووبوون بەو یاریانەی لەسەر ڕوونما نایابەکەی LG UltraGear™ نمایش دەکرا. 
ئێل جی کە یەکەمجاری بوو بەشداری بکات لەم بۆنەیەدا، پێگەیەکی بەرزی بۆ خۆی دابین کرد لە بازاری تەکنۆلۆژیای پەروەردەییدا و دووبارە پابەندبوونی خۆی نمایش کرد لە هاندان بۆ داهێنان و بەهێزکردنی فێرخوازانی نەوەی داهاتوو.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراقدا، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە  www.Lge360.com   
 
-کۆتا- 
  
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی 
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٥،٠٠٠ فەمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:  
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢١ دا زیاتر لە بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:   https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media