کۆمپانیای ئێل جی راپۆرتی بەردەوامێتی خۆی بڵاودەکاتەوە بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٢-٢٠٢٣

2023-08-14
کۆمپانیای ئێل جی شەش ئەرکی ستراتیژی خۆی دەخاتە ڕوو بۆ بەڕێوەبردنی ESG بۆ جەختکردنەوە سەر بەدەستهێنانی سێ ئامانجیان بۆ گۆی زەوی و سێ ئامانجیان بۆ خەڵكی
سیئۆل، ١٤ئاب ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمڕۆ راپۆرتی بەردەوامێتی خۆی بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ بڵاو کردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی باسی لە دەستکەوت و ستراتیژیەکانی کرد بۆ هەر بوارێك لە شەش ئەرکە ستراتیژیەکەی خۆی، کە بەشێوەیەکی ورد دیزاین کراوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دیدی ئێڵ جی ESG بۆ (ژیانێكی باشتر بۆ هەمووان) بۆ بەکارهێنەران و خاوەن پشکەکان لە هەموو جیهاندا. 
ئێڵ جی جەختی کردۆتەوە سەر دوو بواری سەرەکی: سێ ئامانج بۆ گۆی زەوی کە بریتین لە نەهێشتنی دەردانی کاربۆن و دووبارەسازی و تەکنۆلۆژیای خاوێن، هەروەها سێ ئامانجیش بۆ خەڵكی کە بریتین لە دیزاین بۆ هەمووان و شوێنێکی کاری شیاو و هەمەچەشنێتی و لەخۆگرتن.

سێ ئامانجەکەی گۆی زەوی: نەهێشتنی دەردانی کاربۆن، دووبارەسازی و تەکنۆلۆژیای خاوێن
ئەم ساڵ شوێنە جیهانیەکانی کۆمپانیای ئێل جی کۆی ڕێژەی گازە دەردراوەکانی بۆ GHG بەشێوەی راستەوخۆ (بواری ١) و ناراستەوخۆ (بواری ٢) بە بڕی ٩٢.٧ ملیۆن تەن* تۆمار کردووە، کە ٢٢ ملیۆن تەن کەمتر بووە لە ساڵی پار، ئەم کەمبونەوەیە پشتیوانی دەکات لە بەڵێنەکەنی ئێڵ جی بۆ بەدەستهێنانی نەهێشتنی گازی دەردراو بە راستەوخۆ و ناراستەوخۆوە تا ساڵی ٢٠٣٠. 
ئێڵ جی هەروەها ڕێژەی گۆڕانی بۆ بەکارهێنانی وزەی نوێ بۆوەی بە سەدا ٨.٢ تۆمار کرد. ئەمەش پاش ئەوە دێت ئێڵ جی خۆی پابەند کرد بەوەی تا ساڵی ٢٠٥٠ تەنها وزەی نوێ بۆوە لە شوێنە بازرگانیە جیهانیەکانیدا بەکاربێنێت، بە سەرکەوتوویی چووە پاڵ دەستپێشخەری RE100 (وزەی نوێ بۆوە ١٠٠) کە دەستپێشخەریەکە داکۆکی دەکات لە پیشەسازیەکان تا بە ڕێژەی سەدا سەد بەکارهێنانی وزە بگۆرن بۆ وزەی نوێ بۆوە. 
ئێڵ جی کەمکردنەوەی کاربۆنیشی خێراتر کردوە لە قۆناغی بەکارهێنان بۆ بەرهەمهێناندا بە فراوانکردنی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای ئاست بەرز و ژینگە دۆست. نزیکەی سەدا ٨٠ ی دەردراوە جیهانیەکانی کاربۆنی ئێل جی لە قۆناغی بەرهەمهێناندا دەردەدرێت، ئەمەش دەردرانی ناراستەوخۆ (بواری ٣) دەگرێتەوە کە لە دەرەوەی دامەزراوەکانی کۆمپانیادا دروست دەبن. ساڵی پار یەکەی کردارەکی دەردرانی کاربۆنی حەوت بەرهەمی سەرەکی کە ڕێژەی سەدا ٨٠ ی کاربۆنە دردراوەکان پێك دەهێنێت لە قۆناغی بەرهەمهێناندا کەمکرایەوە بە ڕێژەی سەدا ١٣.١ بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠. یەکەی کردارەکی دەردرانی کاربۆن ئاماژەیە بۆ بەهای وەدەستهاتوو بە دابەشکردنی بڕی GHG  ی دەردراو لەماوەی تێکرای قۆناغی بەرهەمهێناندا بەسەر یەکەی کردارەکی بەرهەمەکەدا. بۆ نمونە GHG ی ساردکارەوەیەك کە دەردراوە بە لیتر ئاماژەی پێدەکرێت بەڵام GHG ی جلشۆرێك بە کیلۆگرام ئاماژە دەدرێت. هەروەها لە ساڵی ٢٠٢١ دا ئێڵ جی بووە یەکەم کارگەی کۆریای باشور بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ کە ئامانجی کەمکردنەوەی دەردراوەکانی GHG بپێكێت لە قۆناغی بەرهەمهێناندا (بواری ٣) و لەلایەن (دەستپێشخەری ئامانجەکانی بنەما لەسەر زانست-(SBTi)) پشتراست کرایەوە.
بۆ دامەزراندنی سیستەمی ژینگەیی دووبارەسازی، ئێڵ جی بڕی ٤٧٢،٨٧٦ تەنی لە پاشماوەی ئەلیکترۆنی کۆکردەوە لە ساڵی پاردا لە ٥٢ وڵاتدا. لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە ئێل جی بڕی ٣،٩٩٢،٧٦٨ تەنی لە ئامێری ئەلیکترۆنی کۆکردۆتەوە. لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ژمارەی پلاستیکی دووبارەسازکراو کە لە بەرهەمەکانی ئێڵ جیدا بەکارهێنراوە بڕی ٣٢،٩٨٧ تەن بووە، سەدا ٢٥ زیاتر لە بڕەکەی ساڵی ٢٠٢١. هەروەها شوێنە بازرگانیەکانی ئێڵ جی لە کۆریای باشوردا بڕوانامەی پشتراستکردنەوەی بەدەستهێنا کە هیچ پاشەڕۆیەکی ئەلیکترۆنی نەبووە (ZWTL). 

سێ ئامانج بۆ خەڵكی: دیزاین بۆ هەمووان، شوێنی کاری شیاو، هەمەچەشنێتی و لەخۆگرتن
ئێڵ جی تایبەتمەندی پێڕاگەشتن لە بەرهەمەکاندا کردۆتە کاری لەپێشینە ئەمەش بە زیادکردنی تایبەتمەندی ناسینەوەی فەرمانە دەنگیەکان و ئاڕاستەکردن بە دەنگ بۆ زۆربەی بەرهەمە سەرەکیەکانی و بلاوکردنەوەی ستیکەری برایلە (خاڵبەندی بۆ نابینایان) کە دەکرێت بە هەموو ئامێرە کارەباییە ناوماڵیەکانی ئێڵ جییەوە. ئێل جی پلانیشی هەیە چەمکی دیزاینی جیهانی فراوان بکات واتە دیزاینی بەرهەمەکان بە شێوەیەک کە لە هەموو جیهاندا و لەلایەن هەموو کەسێکەوە بناسرێتەوە و کاری پێ بکرێت بۆ هەموو بەرهەمەکانی خۆی. 
لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دا ئێل جی خزمەتگوزاریەکی بڵاوکردەوە کە ئەو ئامێرانەی بۆ کرێن زمانی ئاماژەیان پێوە بکرێت بۆ زیاتر لە ١٥٠٠ ئامێر. لە ئێستادا لە کۆریا ئێل جی چەندان چالاکی بەردەست خستوە بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران. ئەمانەش وەکو دابینکردنی خزمەتگوزاریی گرنگیپێدان بۆ کەمئەندامان و خزمەتگوزاری راویژکاری بۆ بەساڵاچوان و کۆشکی کارپێکردن بە زمانی ئاماژەوە لەگەڵ وتنەوەی وانە لەسەر سەلامەتی ناو کۆگا و تەکنۆلۆژیای زانیاری و کەلتور. 
ئێل جی هیوادارە کەلتورێکی گشتگیری کۆمپانیایی دروست بکات بنەما لەسەر هەمەچەشنێتی و یەکسانی و لەخۆگرتن. لە سەرەتای ئەمساڵدا ئێل جی لەلایەن فیدراسیۆنی کۆریا بۆ ژنانی کارساز و پسپۆر (BPW) ەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی ئاڵتونی پێ بەخشرا بۆ برەودانی بە کەلتوری یەکسانی رەگەزی لە کۆمپانیاکاندا کە دەستکەوتێکە پابەندبوونی ئێڵ جی پیشان دەدات بە هەمەچەشنیتی و یەکسانی و لەخۆگرتن و پابەندبوونی ئێل جی بۆ دۆزینەوە و لەخۆگرتنی ژنانی کارامە. 
ساڵی پار ئێڵ جی راپرسی کرد لەگەڵ دابینکارانی سەرەکی پلە ١ ی خۆی دەربارەی بەکارهێنانی وزە و دەردرانی کاربۆن، پاشان داتاکانی بە لایەنێکی سێهەم پشتراست کردەوە. لەم ساڵدا ئێل جی خەریکی بەرزکردنەوەی هوشیاری بووە لەنێو بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانی هاوبەشەکانیدا لەسەر بەرنامەی ڕۆشنبیری نەهێشتنی دەردرانی کاربۆن. کۆی ١٥٢ دابینکار بەشداربوون لە بەرنامەکەدا تەنها لەماوەی نیوەی ئەمساڵدا. 
هەروەها هاوتا لەگەڵ ستانداردەکانی هاوپەیمانێتی کارسازیی بەرپرسی نێودەوڵەتی (RBA) ئێل جی پشتیوانی خۆی دابین دەکات لەڕێی پێداچوونەوەی بڕوانامەی ESG ی لایەنی سێهەم بۆ ئەوەی بەخێرایی و پێشوەختە وەڵامی هەبێت بۆ مەترسیەکانی ESG ی دابینکارەکانی لەبوارەکانی هێزی کار و ژینگە و ئاکار و تەندروستی و سەلامەتیدا. لە سەرەتای ئەمساڵدا بوارەکە فراوانکراوە بۆ ئەوەی هاوبەشان لەخۆ بگرێت لە کۆریا و هەموو جیهانیشەوە. 

فراوانکردنی ڕۆڵی لیژنەی ESG
ئێڵ جی بەردەوامە لە فراوانکردنی رۆلی لیژنەی ESG کە راپۆرت دەدات بە دەستەی بەڕێوەبەرانی بۆ بەناوخۆییکردنی بەڕێوەبردنی ESG. لیژنەکە پێكهاتووە لە ٤ بەڕێوەبەری سەربەخۆ و ١ بەڕێوەبەری جێبەجێکار، لەلایەن سەرۆک سیۆ سیەنگ-وو سەرپەرشتی دەکرێن، کە بەڕێوەبەرێکە کراوەتە سەرۆک لە سەرەتای ئەمساڵدا. 
ساڵی پار بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەت لە بەڕێوەبەردن و حوکمڕانێتی دەستەی بەڕێوەبەران و پەیکەربەندی حوکمڕانێتیەکەدا، لیژنەی ESG چەند ڕێنماییەکی دانا بۆ سەربەخۆبوون و هەمەچەشنێتی و شارەزایەتی بەڕێوەبەرانی سەربەخۆ و بڕیارنامەی حوکمڕانێتی لە ئێڵ جیدا. 
لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە ئێل جی هەموو ساڵێك راپۆرتی بەردەوامیپێدراوێتی خۆی بلاو دەکاتەوە. لە ساڵی پارەوە لەگەڵ زانیارینامەی ESG دا کە باس لە ئامانجەکانی بەڕێوەبردنی ESG و چالاکیەکان و ئەدای کار دەکات، ئێل جی چیرۆکنامەی ESGیشی بلاوکردۆتەوە کە یارمەتیدەرە بۆ بەکارهێنەران و خاوەن پشکەکان تێبگەن لە چالاکیەکانی ESG ی ئێل جی بە شێوەیەکی سەرنجراکێشتر و چیرۆکئاسا. 
بۆ داگرتنی راپۆرتی بەردەوامیپێدراوێتی ئێڵ جی بۆ ساڵەکانی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، سەردانی ئەم بەستەرە بکە: www.lg.com/global/sustainability/reports
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی لە عێراقدا، تکایە سەردانی ماڵپەڕی ئێڵ جی بکە: www.Lge360.com 

# # #

* ئاماژەی پێدراوە بە هاوشانی تەنێك لە دوانۆکسیدی کاربۆن. (tCO2eq)

دەرباری کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
ئێڵ جی کۆمپانیایەکی داهێنەری جیهانیە لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئامێری ئەلیکترۆنی بازرگانیدا، لە زۆرینەی ولاتاندا هەیە و زیاتر لە ٧٤ هەزار فەرمانبەری هەیە لە جیهاندا. ئێڵ جی لە چوار کۆمپانیا پێكهاتووە: ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ، ئێڵ جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردن، ئێل جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل، ئێڵ جی بۆ بازرگانی، هەموویان پێکەوە بڕی ٨٠ ملیار یەنی کۆری داهات بووە لە سالی ٢٠٢٢ دا. ئێڵ جی پێشەنگی جیهانیە لە بەرهەمی بازرگانیدا هەر لە تەلەڤیزۆن و ئامێری ناوماڵەوە تا ئامێری هەواگۆڕ و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتگوزاری و پارچەی ئەلیکترۆنی و ئامێری هەرەنایابی LG SIGNATURE و براندەکانی LG ThinQ کە هەموویان ناسراون لە جیهاندا، بۆ نوێترین زانیاری سەردانی ئەم لینکە بکە https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media