مالیزیا چۆن بوە ئەو دەوڵەتەی نمونەبێت بۆ گەشەپێدان و نوێگەريی؟

2017-12-01

گومانی تێدا نییە زۆرێک لە دەوڵەتانی گەشە سەندووی جیهانی سێهەم یان بڵێین دەوڵەتانی هەژاری خوازیار بەگەشە سەندن، لەمێژە لەهەوڵدان بۆ گەشە سەندن و گەیشتن بە پێگەو ئاستی پێشکەوتنێکی وەک ئەوەی کە ڕۆژ ئاوا ڕابەرایەتیی دەکات بەهەردو باڵی ئەمریکایی و ئەوروپای ڕۆژ ئاوا .

مالیزیا ، ئەو دەوڵەتە بچوکەی کەڕووبەرەکەی لە ۳۳۰ هەزار کم ۲ چوارگۆشە تێناپەڕێ و کەوتووەتە ناوجەرگەی باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا یەکێک بوو لەو دەوڵەتە هەژارانە، بەڵام توانیی نمونەیەکی ناوازەو بەڵگەدارو بەرجەستە پێشکەش بکات.

مالیزیا چۆن هەنگاوی نا لە نێو دەوڵەتە هەژارەکانی جیهانی سێهەمەوە، بۆ یەکێک لە گرنگترین ناوەندە پیشەسازی و گەشەکردنەكانی ئابوری لە جیهان.

ئەو ئەزموونە ناوازەیەی مالیزیا سیمای خۆی هەیە بەتایبەت سەرۆک وەزیرانی بەناوبانگ و پێشەنگ و بلیمەت مهاتیر محمد کەدەستێکی باڵای هەبوو لەو وەرچەرخانە لە پێشکەوتن و گەشەسەندندا لەگەڵ ئەوەی زۆرێک لە بەربەست و ئاستەنگ لە بەردەمیدا هەبوو، ببوە ترس و دڵەڕاوکێی هەندێ کەئەو ئاستەنگانە ڕێگربن لە بەردەوامیی ئاوا ئەزموونێکدا، کەجێی سەرنج و پیا هەڵدانی هەموان بوو .

مالیزیـــــــــا
پێناسەیەکـــــــی کـــــــورت : ــ
ڕزگاربون لە ژێر دەستی ئینگلیز ساڵی ۱۹٥۷.ز


ڕوبەر نزیکەی۳۳۰ هەزارکم دوجایە


ژمارەی دانیشتوان نزیکەی (۳۰) ملیۆن کەسە


ڕێژەی ڕەگەزە جیاوازەکان لە مالیزیا : (مەلایۆ موسڵمانەکان : ٦٥٪) ( چینیەکان : ۲٦٪) (هیندیەکان : ۸٪) ( کەمینەی تر : ۱٪)
بودجەی خوێندن یەکسانە بە ۲۰٪ بۆ ۲٥٪ لەکۆی بودجەی گشتیی دەوڵەت ، بەرامبەر سێ ئەوەندەی بودجەی بەرگری و سوپا .


سەر بـــــــــە خــــــــۆیــــــی وەکـ دەوڵەتێکــــــــی هــــــەژار
لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانیی دووەم ، سیاسەتی شاهانەی بریتانی گۆڕا بەرامبەر بەوڵاتانی ژێر دەسەڵاتی، لەم درفەتەشدا بوو مالیزیا سەربەخۆیی خۆی راگەیاند. لەساڵی ۱۹٥۷ز داحوکم ڕانیی ئەودەوڵەتە بەپێی یاسای دەستوریی شاهانە ئەگوزەرا پادشا پادشای ووڵاتە زەڵام حوکم ڕانی کردن سەرەک وەزیران پێی هەڵدەستێ.


حوكمڕانیی ووڵات سەرەک وەزیران پێی هەڵدەستێ ، ئەویش عادەتەن سەرۆکی حیزبەو خاوەنی زۆرترین ژمارەیە لە نوێنەری پەرلەمانی کە وڵات بەڕێوە دەبات.
لەسەرەتاکانی دوای سەربەخۆیی مالیزیا، ووڵات بەدەست زۆر کێشەو گرفتەوە دەیناڵاند لە قۆناغەکانی دوای ڕزگار بوون و سەربەخۆیی ڕاگەیادن ئەوگرفتانەش بەزۆری لەبواری ئابوری دا خۆی دەنواند کە زۆربەی زۆری اکەکانی گەلی گرتبویەوە ، وەک خراپیی دابەشکردنی سامانی ووڵات بەسەر تاکەکاندا ، ئینگلیزەکان هەر لەسەرەتای داطیرکردن وگەیشتنیان بە مالیزیا کاریان لەسەر بەکار هێنانی دەستی کاری چینی و هیندی کردبوو زۆرترینی کرێکارەکان لەچین و هیندەوە هێنرا بوون ئەمەیش ببوویە سەر هەڵدانی گرفتی ڕەگەزیی بەتێپەڕ بوونی کات لەبەر ئەوە زۆربەی سامانەکان کەوتبوویە دەست چینییەکان ئەوانەی کەزۆرترین شارەزایی و کارامەییان لەو بوارەدا هەبوو ،مەلایوکان زۆرترین گرفت و چەرمتسەریان دەچەشت لەکاتێکدا ئەوان خاوەنی ڕاستەقینەی ووڵات بوون بەڵام پەراوێز خرابوون ،لەگەڵ ئەوەی ئەم مەلایو موسڵمانانە لەوڵاتداڕێژەیان لە ٦٥٪ دانیشتوان بوون لەکاتێکدا ڕێژەی چینیەکان لە ۲٦٪ تێنە دەپەڕین.

لە ساڵی ۱۹٦۹ ز دا مەلایو کان خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی گەورەیان بەرپاکرد لە سەرتاسەری مالیزیادا بۆ گەڕانەوەی مافەکانیان ،خۆش بەختانە کارەکەینن سەری گرت و حکومەت بەدەم داواکانیانەوەهات بەبڕیاردان بەدەستورویاساکردنی کۆمەڵێ یاساو دەستور و ڕێکخستن کە ناوی دەرکردبوبە سیاسەتی هەستانەوەو توانستی مەلایو کان لەو کاتەدا .

سەركردەیەك كە توانی گەلەكەی لە قەیرانەوە بۆ سەركەوتن ببات

مەهاتیر محمد .... باوکی نوێخوازی مالیزیا
مهاتیر محمد لە خێزانێکی موسوڵمانی بەڕەچەڵەک مەلایو گوزەران مامناوەند لەدایک بووە، لەمانگی (یولیو ) ساڵی۱۹٥۲  زانستی پزیشکی دەخوێنێت ، خولیای چالاکیی سیاسیدەبێت، پەیوەندی دەکات بەحزبی حوکمڕانی ئەوکاتە( امنو ) لەم ڕێیەوە ناوبانگی دەرکرد، بەتایبەت لە دوای دەرکردنی کتێبە ناوازەکەی : دەرچە تەسکەکەی مەلایو لەساڵی ۱۹۷۰، لەو کتێبەدا کێشەو گرفتە کانی دانیشتوانە موسوڵمانە ڕەسەنەکەی مالیزیای خستەڕوو ، ئەو هاووڵاتیانەی کە ئەو کاتە سەراسەری شەقامەکانی ووڵاتیان هەژاندبوو .

لەدوای قەدەغە کردنی ئەوکتێبە مهاتیر چانسی ناوبانگ دەرکردنی زیادی کرد و هەر بەم هۆیەوە هەڵبژێررا بۆ ئەندامی پەرلەمانی مالیزیا.

پاشان دەست نیشان کرا بۆ وەزیری پەروەردەو فێرکردن ، ئەمە پێش ئەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران بەدەست بێنێ لەساڵی ۱۹۸۱ .

لە کتێبی ( پزیشکێک لەسەرۆکایەتیی وەزیراندا ) مهاتیر محمد ڕاڤەی بنەماکانی سستمی بەڕێوە بردن دەکات کەلە سەردەمی خۆی دا پەیڕەوی دەکرد لە دەوڵەتی مالیزیدا، دەڵێ : پێویستە ئیدارەیەكی تۆکمەو چاکت هەبێ و ڕووبەڕووی گەندەڵی ببیتەوە ، .... وەهەتا قەدەغەی گەندەڵی بکەیت ، دەکرێ هەندێ یاسای یەکلا کەرەوە و توندو تۆڵ دابنێیت ، بەڵام لەوەش گرنگ تر ئەوەیە سستمی بەڕێوە بردن گەشە پێبدەیت بەشێوەیەک زۆر ڕوون و ئاشکرابێت ، بەجۆرێک کۆمەڵێک ڕێو شوێنی جێبەجێ کردنی تێدا دیاری بکرێت و پێویستە جێبەجێ کردنیان بگیررێتە بەر لەبەرامبەر هەرکارێک و کاتی پێچونەکەیشی دیاری بکرێت و دەسەڵاتی جێ بەجێ کردنیش بدرێتە کارمەندو کار بەدەستان بۆ خێرایی بەرێوە چوونی کارەکانیان ، گەر فەرمانبەرێك هەڵنەسا بە بەجێ هێنانی ئەوکارەی کەبۆی دیاری کراوە بە وردی و جوانی و لەوکاتەی بۆی دیاری کراوە ، لەسەرەنجامدا بەگەندەڵ ناوزد دەکرێ ، وەبەدوایدا لێپرسینەوەو لێپێچینەوەی پێویستی لەگەڵدا دەکرێ.

(مهاتیر ) ئەم کارگێڕی و بەڕێوەبردنە یەکلاکەرەوەیەی کردە ڕێگەو پرۆگرامی خۆی بۆ گەیشتن بەپرۆژەی نوێگەری ، لەهەمان کاتدا بنەماوسیستمی بۆکاری گەشە پێدانی لەبەرچاو گرتبوو، ئەم بوارەشی فەرامۆش نەکردبوو، هەمیشە لە خەمی دابوو.


ئەو بنەمایانەش بەپێی ئەوەی لە کتێبەکەیدا هاتووە، خۆی دەبینێتەوە لە لابردنی ئاستەنگ و بەربەستەکان لەبەرامبەر وەبەر هێنانی بیانی لەووڵاتدا و پشت بەستن بەمەوادو کرەسەی خاوو دەستی کاری خۆیی مالیزی و ڕەتکردنەوەی قەرزی دەرەکی ، دەستەبەرکردن وگەشە پێدان و ئاسانکردنی فێر بوونی ئاست بەرز بۆهاووڵاتیان

محمد صادق اسماعیل لە کتێبی (ئەزمونەکەی مالیزیا ) سەرنج دەخاتە سەر ئەو هەنگاوانەی کە مهاتیر محمد دەستی بەکارکردن کرد بۆ گەیشتن بە ئامانج و خەونەکانی .
ئاماژە دەکات بەوەی کە یەکەمین هەنگاو هانی پیشەسازی و هەناردەکردنی دا ، ئەویش سەركەوتنی حکومەت بوو لە ململانێ کردنی بەرهەمە بیانیەکان بۆ بەرهەمە نیشتمانی و خۆماڵیە کان لەبازاڕی ناو خۆدا.
جەخت کرایەوە لەسەر وەبەرهێنان لە بازاڕی پیشەسازیە ئەلەکترۆنیەکان، لەبەر ئەوەی پێویستی بەدەستی کارگەری زۆرتر هەبوو کرێیەکی زیاتری هەبوو ، ئەمەش وای دەکرد تێکرای ژمارەی بێکاری دابەزێ لەڕوویەکەوە ، لەڕوویەکی ترەوە جیاوازی کرێ و سامانی لەنێوان چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا کەم دەکردەوە.

بەم شێوەیە ڕێژەی هەژاری لە ۷۱٪ کەم بوویەوە لەقۆناغی دوای سەربەخۆیی بۆ نزیکەی ۱٪ لە قۆناغی ئیسلاحدا .

ئەو گۆرانکاریە کتوپڕەی کەبەسەر کۆمەڵگەی مالیزی دا هات بوویە هۆی وەرچەرخانی لە گۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵیەوە بۆ کۆمەڵگیەکی پیشەسازیی ، ئەوەیش ئەوەی لێ کەوتەوە ووردە ووردە زۆربەی هاووڵاتیە گوند نشینەکان گوندەکانیان جێ هێشت ڕوویان کردە شارەکان ئەوەیش ئەو بارو دۆخەبوو کەیارمەتی دەر بوو لە تازەگەرایی کۆمەڵگەدا.

سیاسەتەکانی مهاتیر لە پشتگیریی بۆ پشت بەخۆبەستن لەسەر بەروبومی ناو خۆیی و ڕەتکردنەوەی بانکە نێو دەوڵەتیەکان و بەشداری پێ کردنی گەلی مالیزیی لە پرۆژە زەبەللاحەکاندا،هەروەك چۆنیەتی بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئاینیی لەمالیزیا ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لەپێشکەوتنی ئە ووڵاتەدا.

لە وتە كانی مهاتیر محمد باوکی نوێ گەریی لەمالیزیا

گەر هەر کار بەدەستێک هەڵنەسا بەئەنجام دان و جێ بەجێ کردنی ئەوەی بۆی دیاری کراوە، بەووردی و چاکی ولە کاتی دیاری کراودا ئەوە، گەندەڵە .

**********************************************************************************************
خەرج کردن و دابین کردنی بوودجە بۆ پەروەردەو فێرکردن دەبێ سێ هێندەی بوودجەى بەرگری و لەشکر بێت


بەپێی ئەوەی کە محمد صادق اسماعیل لەکتێبەکەی دا باسی لێوەدەکات حکومەتی مالیزی بەردەوام تائێستاش لەپێشرەوی و گەشەدایە لە سیاسەتی وەرگێڕانی کەرتی گشتیی حکومی بۆکەرتی تایبەت و ئەهلی ، وە بەشداریکردنی ڕۆڵەکانی گەلی مەلایو لە خاوەندارێتیی دامەزراوە گەورەکاندا .

ئامانجیش لەمە کەم کردنەوە و تەسک کردنەوەی ئەو دووری و بۆشایەیە لە ئاستی ئابووریی نێوان ڕۆڵەکانی ووڵات و چینییەکاندا .

چەند سەرژمێریەکی جیاواز دەریان خستووە کە نزیکەی ( ۷ ) ملیۆن لەنێوان ( ۱۲ ) ملیۆن لەمەلایۆ ( بەپێی سەرژمێریەکان لە سەرەتای هەشتاکانی چەرخی ڕابردوو) پشک و بەشیان هەبووە لە کۆمپانیا مالیزیە گەورەکاندا، بە گرنتیی بەشداری لە بەڕێوە بردن و چنینەوەی قازانجی ئابوری. ئەوەش بوویە هۆی دەرکەوتنی چینێکی نموونەیی لە پیاوانی کاری مەلایو.


هەموو ئەو پرۆژە گەشەسەندوانە لەگەڵ هەوڵ و کۆششی حکومەتدا تەریب بوو بۆ قۆستنەوەی بەرو بوومی سروشتیی زۆر و زەبەند لە زەوی وزاری مالیزیادا .

کاری گەڕان وپشکنین بەدوای نەوت و گازی سروشتی گەشەی سەند ، تا ئەو ئاستەی مالیزیا توانیی بگاتە ئاستی سیازدەهەمین لەجیهاندا لەڕووی یەدەکی گازی سروشتی و ئاستی بیست و دووهەمین لەڕووی یەدەکی نەوتەوە ، بۆیە ژمارەیەک لەپرۆژەی پەیوەست بەووزەو بەر هەمی کارەبا دامەزرێنرا .