دیپلۆماتیك
ئەوان نەك هەر شێوەو ڕووخساریان وەك سەگ لێكردووە، بەڵكو وەك سەگ دەژینو بە وێنەی سەگ دەخۆنو دەخەونو وەكو سەگیش هەڵسوكەوت دەكەنو ڕەفتارەكانیان هاوشێوەی سەگەكانەو بە وێنەی سەگیش دەڕۆن بە ڕیداو وەكو سەگیش دەوەڕن.
لە ئەمەریكاو بەریتانیا، دیاردەی" مرۆڤی سەگی" ئەو كەسانەی كە وەك سەگ ژیان دەكەن، ڕوو لە هەڵكشانەو بە هەزاران مرۆڤ لەو دوو ولاتەو لە كەنەداو ئوستورالیاو چەند وڵاتێكی عەرەبیش لە ڕووخسارو ڕەفتاردا خۆیان خستووەتە سەر شێوازی سەگ.
دیاردەی مرۆڤی سەگی، لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی بیستەمدا لە وڵاتی بەریتانیاوە سەری هەڵداوەو ئێستا جگە لەوەی كە لە ئەمەریكاو بەریتانیا دیاردەكە زۆر بڵاوەو بەردەوام لە هەڵكشاندایە، لە ولاتانی كەنەداو ئوستورالیاو میسرو لوبنانو سعودییە هەیە، بەڵام " مرۆڤی سەگی لە ڕۆژئاواو لە وڵاتە عەرەبییەكاندا جیاوازەو لە ئەوروپا ئەو مرۆڤەی كە خۆی كردووە بە سەگ، هەموو شتێكی خۆی وەك سەگ لێكردووەو نەك هەر نیگەران نابێت كە وەك سەگ تەماشا بكرێتو وەك سەگ ڕەفتاری لەگەڵدا بكرێت، بەڵكو شانازی بەوەوە دەكات كە وەک سەگ لێیبڕوانرێت، بەڵام لە وڵاتە عەرەبییەكاندا ئەو كەسەی كە وەك سەگ دەژی، دان بەوەدا نانێت كە ئەو لە سەگ دەچێتو توڕە دەبێت كە وەك سەگ مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
ئەو كەسانەی كە خۆیان وەكو سەگ لێدەكەن، زۆرینەیان لە ڕەگەزی نێرنو لە لایەن كەسانی دەوڵەمەندەوە بە پارەیەكی زۆر دەكڕدرێنو ئەوان بازارشی تایبەتی كڕینو فرۆشتنیان هەیەو هاوكات بازاڕی گەورەی جلوبەرگو پێداویستییەكانیان هەیە.
لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی " مرۆڤی سەگ"ی دا لە ئەمەریكا، بەردەوام نرخەكەشی بەرز دەبێتەوەو ئێستا لە ئەمەریكا نرخی مرۆڤێكی سەگی گەشتووەتە سەد هەزار دۆلار.
بەریتانیا كە سەرچاوەی سەرهەڵدانی دیاردەی مرۆڤی سەگییە، لەسەر ئاستی جیهانیش لە بەربڵاوی دیاردەكەدا لە پلەی یەكەمدایەو بە پێی ئاماری ڕۆژنامەی " گاردیان" ئێستا لە بەریتانیا " مرۆڤی سەگی" زیاتر لە دە هەزار كەسی تێپەڕاندووەو ڕێژەكەش بەردەوام لە هەڵكشاندایە.
وەكو ڕۆژنامە بەریتانییەكە باسییكردووە لەسەرەتادا دیاردەكە بەوجۆرە بووە كە ئەو كەسانە پێستی سەگیان دەپۆشیو ڕووخساریان وەكو سەگ لێدەكرد، بەڵام قۆناغ بە قۆناغ وایلێهاتووە كە ڕەفتارو خواردنو خەوتنیشیان وەكو سەگی لێهاتووە.
ئەو مرۆڤانەی كە خۆیان بە وێنەی سەگ لێكردووە، لە وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت بەریتانیا، مەڵبەندی تایبەتی ڕاهێنانیان هەیەو پێشبركێی جۆراوجۆریشیان لەسەر ئاستی ولاتو كیشوەر بۆ ساز دەكرێتو بەناوبانگترینو بەربڵاوترین پێشبڕكێی نێوانیشیان، پێشبڕكێی باشترین جۆری وەرینی وەكو سەگە لە نێوانیاندا.
زانایانی دەروونناسیو ڕەفتارناسی، " پارەو سێكسو نەخۆشی" بە سێ هۆكاری سەرەكی ناودەبەن بۆ ئەوەی ئەو جۆرە كەسانە خۆیان بخەنە سەر شێوازی سەگو وەكو سەگ بژین.
ڕۆژنامەی گاردیان چەندان لەوانەی دواندووە كە خۆیان وەكو سەگ لێكردووەو ئەوان وتوویانە، ژیانی سەگی ژیانێكی خۆشەو كارناكەنو ماندووبوونو بێزاریو خەمو كێشەی تێدا نییە.
سەرباری ئەوەی كە پێیانوایە ئامانج لەو كارە دەستكەوتنی پارەو سێكسە، زانایانی دەروونناسی ئاماژە بەوە دەدەن، ئەو مرۆڤانەی كە خۆیان وەكو سەگ لێدەكەن، ئەو كەسانەن كە نەخۆشی خۆبەكەمزانینو گۆشەگیرییو لاوازی كەسێتییان هەیەو چێژ لەوە وەردەگرن كە ملكەچ بن