کۆمپانیای ئێل جی ڕوونمای یاریکردنی (UltraGear) ی نمایش کرد کە بڕێکی سنوردارە بۆ یاری League of Legends 

2023-09-28
ئەم ڕوونمایە لایەنەکانی ئەو یاریە بەناوبانگەی تێدایە، تەلەڤیزۆنی 27GR95QL ئەزموونی قوڵی یاریکردن بە قەبارەی ٢٧ ئینچ و ڕێژەی نوێبوونەوەی ٢٤٠ هێرتز لەسەر ڕوونمای OLED بەردەستە
 
سیئۆل، ٢٨ ئەیلول ٢٠٢٣- کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕوونمای یاریکردن بۆ یاری ڤیدۆیی UltraGear™ (مۆدێل 27GR95QL) بە ڕێژەیەکی دیاریکراو نمایشکرد بۆ هەوادارانی یاری League of Legends . لەگەڵ ڕوونما OLED ە ٢٧ ئینچیەکەدا ڕێژەی نوێبونەوەی ٢٤٠ هێرتزە (٢٤٠ جار لە چرکەیەکدا) و دیزاینی یاری بەناوبانگ و ئایکۆنی  League of Legends  لەسەرە و لیستی ناو تەلەفیزۆنەکەش هەمان دیزیانی هەیە، ئەم روونمایە لەسەر بۆچوونی بەنرخی هەوادارانی یاری League of Legends  دروست کراوە. وەکو پێشبینی دەکرێت لە کاڵایەکی UltraGear ئەم مۆدێلە 27GR95QL ئەزموونێکی بێ وەستان و قوڵ دابین دەکات بۆ یاریکاران لەگەڵ چەندان تایبەتمەندی تر بۆ یاریکاران. 

ئەم ڕوونما سنوردارەی League of Legends UltraGear OLED  بۆ یاریکردن نوێترین نمونەیە بۆ هاوبەشێتی بەهیزی ئێڵ جی لەگەڵ Riot Games کە دروستکار و بلاوکاری یاری League of Legends ە. ئەم یاریە یەکەمجار لە سالی ٢٠٠٩ بلاوکرایەوە یاریەکی ئینتەرنێتی هەمەیاریکارە بۆ جەنگان لەگەڵ یەکتر و ئێستا گەورەترین هەواداری هەیە لە هەموو یاریەکانی esports دا. زیاتر لە ٦٠٠ ملیۆن هەوادار یاری League of Legends  کردووە لەماوەی دە ساڵی رابردوودا و مانگانە ١٨٠ ملیۆن کەس یاری پێدەکات. 
مۆدێلی 27GR95QL بە شێوەیەک دروست کراوە کە ئێڵ جی  ڕەچاوی هەوادارانی League of Legends  کردووە و ئامێرێکی زۆر بەهێزە بۆ یاریکردنی رکابەریانە، روونماکە قەبارەی ٢٧ ئینچە و ڕێژەیەکی بەرزی نوێبونەوەی وێنەی هەیە لە تەنها ٠.٠٣ چرکەدا بە تایبەتمەندی Gray-to-Gray (GTG). روونێتی QHD (2,560 x 1,440) ی روونماکە OLED ە و پشتیوانی دەکات لە HDR10 و بەڕێژەی سەدا ٩٨.٥ ی کۆی رەنگەکانی DCI-P3 دادەپۆشێت بۆ ئەوەی یاریەکە بکاتە راستی و ڕوون بێت و رەنگەکانی دروست بن و زەق و سێبەری رەنگی گونجاو و بێ خەوشی هەبێت. 
ئەم ڕوونما سنوردارەی League of Legends UltraGear OLED   ی ئێل جی بۆ یاریکردن دیزاینی Hextech ی یاری League of Legends  لە خۆ دەگرێت، هەروەها وێنە و ئایکۆنەکانی یاریەکە لە لیستەکانی تەلەڤیزۆنەکەدا هەیە لەگەڵ رووکارە نایابەکەی دەرەوەی تەلەڤیزۆنەکە. هێما و وێنەی بەناوبانگی یاریەکە دانراونەتەوە لەسەر پشتی ڕوونماکە و لەلایەکانی و پێشەوەیدا. لەسەر ڕوونماکە یاریکاران دەتوانن چێژ ببینن لە بژاردەکان و لیستەکانی ڕێکخستن بە لۆگۆی یاریەکەوە، تەنانەت فۆنتەکان و سنورەکانیش هەستی جیهانی League of Legends  دەبەخشن. 
زیاتر لە روونمای UltraGear OLED بۆ یاریکردن ئێڵ جی و Riot Games هاوبەشییان کردووە بۆ ژمارەیەک دەستپێشخەری بە ئامانجی گەشەکردنی لایەنی نێودەوڵەتی esports. ئێل جی هاوبەشی فەرمی ڕوونما بووە هەر لەسەڵی ٢٠٢٢ ەوە بۆ پاڵەوانێتی ئەوروپا بۆ یاری League of Legends  (LEC)، ئەمەش پشتیوانی ئێڵ جی دابینکردووە بۆ دەستەی پیشەوەری لەلایەن تیمە هەرە باڵا و شارەزاکەیانەوە بە بەهێزترین ڕوونمای یاریکردن (UltraGear). 
سەنگ جون هۆ، سەرۆکی بەشی فرۆشی تەکنۆلۆژیای زانیاری لە دەرەوەی کۆریای باشور و لقی بازارگەری کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، وتی "ئێمە خۆشحال و بەجۆشین بۆ نمایشکردنی روونمای یاریکردنی League of Legends- UltraGear OLED. کە ئەدایەکی کاری نایابی هەیە لەگەڵ دیزاینێکی سەرنجراکێش کە بە تایبەتی دروست کراوە بۆ ملیۆنان هەواداری League of Legends  لە جیهاندا. ئێڵ جی پابەندە بە برەودان بە کەلتوری esports لە جیهاندا و بەردەوام دەبێت لە دروستکردنی بەرهەمی نایابی UltraGear ی یاریکردن بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی یاریکاران."
تەلەڤیزۆنەکەی UltraGear League of Legends  ئێڵ جی سنوردار بە تایبەتی بەردەستە لە شانشینی یەکگرتوو، فەرەنسا، ئیسپانیا، سوید، ئیتالیا، سعودیە، کۆریای باشور و دەکرێت لە ماڵپەڕی www.LG.com  لەم ولاتانەدا بکردرێت. بەکارهێنەران کە داواکاری پێشوەختەیان کردووە بۆ مۆدێلی 27GR95QL سێ رەنگی تایبەت بە پاڵەوانێتی یاری League of Legends بەدەست دێنن*. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هەواڵە نوێیەکانی UltraGear ی ئێل جی، سەردانی پەڕەی سەرەکی UltraGear بکە لە تویتەر(@UltraGearGaming).
# # #
* بەردەستبوون و ماوەی داواکاری پێشوەختە بەپێی وڵاتەکان دەگۆڕێت

www.lge360.com/iraq_ar/