ساتە ئارامەکان لەگەڵ قاپشۆرەکانی ئێڵ جی دەستپێدەکەن

لێکۆڵینەوەی بازاڕ پیشانیدا بە گشتی خەلکی ئاسودەن لەگەڵ ئێل جی
2023-12-01
30.11.2023  بەغداد، عێراق- لێکۆڵینەوەیەکی بازاڕ کە لە جەزائیر و سعودیە و عێراق کرابوو، ئەوەی پێشاندا کە بە گشتی ئاسودەن بەرامبەر ئامێرەکانی ئێڵ جی، کە کۆمپانیایەکی جیهانیە بۆ دروستکردنی ئامێری کارەبایی ناوماڵ و قاپشۆری پێشکەوتوو. لە جیهانی ئامێرەکارەباییە بازرگانیەکاندا، کە تەکنۆلۆژیا بەردەوام لە پەرەپێداندایە بۆ باشترکردنی ژیانی مرۆڤ، کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ناوێکە هاوشانی داهێنان و پشت پێبەستنە. ئەمڕۆ ئێل جی قاپشۆرێکی نمایشکرد کە نەك تەنها دیزاینکراوە بۆ ئاسانکاری لە کاروباری ناوماڵدا، بەلکو پاکژی زیاتر دەبەخشێت و تەندروستی باشتر دەکات. 
لە ژیانی ئەمرۆکەدا کە جیهان زۆر خێرا دەڕوات، کات زۆر بەنرخە. بە تایبەتی بۆ ئەو کەس و خێزانانەی منداڵیان هەیە دۆزینەوەی ساتێك ئارامی و کات بەخۆ بەخشین و پەیوەندیگرتنەوە لەگەڵ کەسە ئازیزەکاندا بۆتە لایەنێکی زۆر گرنگ. لەم لایەنەدا، قاپشۆری ئێل جی بۆتە ئاسۆیەکی گەش بۆ ئاسانکاری و ئاسودەیی و چەندان تایبەتمەندی ناوازە بۆ ماڵی سەردەمیانە دابین دەکات. 

١. کات و ماندووبون کەمدەکاتەوە:
ئەو رۆژانە بەسەرچوو کە بە دەست قاپەکان شاڵ بکەیت و بشۆیت و وشکیش بکەیتەوە. قاپشۆری ئێل جی چارەسەرێکی کارای هەیە بۆ کەمکردنەوەی کات و ماندووبونی ئەرکەکانی ناو چێشتخانەی ماڵەکان. چونکە کارەکان بە ئۆتۆماتیکی دەکات و خێزانەکانیش دەتوانن ئەو وزەیەی لەم کارەدا بەکاری دێنن لە بوارێکی واتاداری وەکو کارلێکی نێوان خێزانەکان  و پەیوەندیگرتنەوە و چێژ بینین لە کاتبەخۆدان ببینن.

٢. ئەوپەڕی پاکژی و پاکژکردنەوە:
شوشتنی قاپەکان بە دەست ئەگەری هەڵەکردنی تێدایە، بەتایبەتی لە لایەنی پاککردنەوەی بەکتریا و پیسیەکاندا. قاپشۆری ئێل جی چەندان تایبەتمەندی تەکنۆلۆژی پێشکەوتوو بەکاردێنێت کە دڵنیایی دەدات لەوەی قاپەکان پاکن و بە وردی پاکژکراونەتەوە. ئەمە جەخت دەکاتەوە سەر ئەوەی پاکژی زۆر گرنگە لە جیهانی ئەمرۆدا کە گرنگی زۆر دەدرێت بە تەندروستی و لایەنەکانی سەلامەتی و پاکوخاوێنی لە پێشینەکانن. 

٣. دیزاینکراوە بۆ هەمووان، بە تایبەتی بۆ ئەو خانم و خێزانانەی منداڵیان هەیە:
خێزانەکانی ئەم سەردەمە چەندان ئەرکیان لەسەرە. خانمان و دایبابان کە منداڵیان هەیە تێدەگەن لەوەی کردنی چەند کارێك لە یەک کاتدا زۆر گرنگ و بەسوودە بۆ گێڕاندنەوەی کات. قاپشۆرەکەی ئێل جی ئامێرێکی زۆر گرنگە لەم لایەنەدا، کارەکان دەکات بەبێ پێویست بوون بە چاودێری یان دەستکاریکردن. ئەم ڕێبازی دەستکارینەکردنە زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت هاوسەنگی بپارێزن لە نیوان کار و خێزان و گرنگی بەخۆداندا. 
تایچەنگ کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ئێڵ جی لە عێراق، وتی "ئێمە لە ئێل جی کارەکەمان بەردەوام ئەوەبووە ژیان ئاسانتر و باشتر بکەین. نوێترین قاپشۆرمان بەڵگەیە لەسەر ئەم پابەندبوونەمان. بە درککردن بەو پێویستیە گەورەیەی بەکاربەرانمان بە تایبەتی لە عێراق هەیانە، ئێمە قاپشۆرێکمان دیزاین کرد کە تەنها ئامێرێکی کارەبایی نەبێت، بەلکو هاوکارێك بێت لە برەودان بە ژیانێکی تەندروستتر و هاوسەنگتردا. لەگەڵ هەموو کارێکی شوشتندا، بەکاربەرەکانمان کاتی بەنرخیان بۆ دەگەرێتەوە و دڵنیابنەوە لەوەی خێزانەکەیان تەندروستە و کاتی زیاتریان دەبێت چێژ لە ساتەکانی لەگەڵ یەکبوون ببینن."
لەگەڵ بەردەوامبوونی گەشتە پێشەنگیەکەی ئێڵ جیدا، ئێل جی پابەندبوونی بەردەوامە بە دروستکردنی ئەو بەرهەمانەی لەرووی تەکنۆلۆژیەوە پێشکەوتوون و پێویستیەکانی ژیانی راستەقینەی بەکاربەرە جیهانیەکانمان پڕ دەکەنەوە. قاپشۆری ئێل جی نمونەیەکی باڵایە لەوەی بە ڕێکوپێکی دەگونجێت لەگەڵ ژیانی ئەم سەردەمەدا و بەهایەکی بەنرخ دابین دەکات. جەختە گەورەکەی ئێل جی لەسەر جۆرایەتی و داهێنان و گرنگیدان بە بەکاربەر وەکو پێشەنگێکی باڵا دەیهێڵیتەوە لە بواری ئامێری ئەلیکترۆنی جیهانیدا. لەگەڵ بەردەوامبوونی جیهان لە گونجان و گەشەکردندا، ئێل جی بەردەوامە لە بردنەسەری بەڵێنەکەی لە دابینکردنی ئەو ئامێرانەدا کە بەراستی جۆرایەتی ژیانی بەکارهێنەرەکانی باشتر دەکەن. 

بۆ وردەکاری زیاتر لەسەر قاپشۆرەکەی ئێل جی یان هەر ئۆفەرێکی تری ئێل جی، خوازیاران دەتوانن سەردانی مالپەری فەرمی ئێل جی بکەن: https://www.lge360.com/iraq_en/home-appliances/dishwashers.html یان پەیوەندی بکەن بە وەکیلێکی ئێل جیەوە لە ناوچەکەی خۆیاندا. 



بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن :
https://www.lge360.com/iraq_ar/press-media

ماڵپەڕی ئێل جی
https://www.lge360.com