بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێڵ جی و بەڕێوەبەرە سەرەکیەکان پلانی خۆیان باس دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی "دیدی ٢٠٣٠ داهاتوو"

2024-01-25

کۆمپانیا لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانیەکەیدا لە لاس ڤیگاس باس لە ئاڕاستە و سیاسەتی بەڕێوەبردنی "بەزاندنی سنورەکان" دەکات

لاس ڤیگاس، 2024.01.25  بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵا (ویلیام چۆ) و هەندێك لە بەڕێوەبەرە جێبەجێکارە سەرەکیەکانی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی سازکراو بۆ راگەیاندنی کۆری لە لاس ڤیگاس لە ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا لە رۆژی ١٠ ی کانونی دووهەمدا باس لەو ستراتیژیەتانە دەکەن کە ئێڵ جی جێبەجێی دەکات بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی "دیدی داهاتوو ٢٠٣٠". 

بەڕێز (ویلیام چۆ) دەستی بە وتارەکەی کرد بە قسەکردن لەسەر ئەوەی ئێڵ جی سێ خاڵی گرنگی دەستنیشان کردووە کە بەکارەباییکردن و بەخزمەتگوزاریکردن و بەدیجیتاڵیکردنە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی شێوازی کارسازیەکەی و ئەزموونی بەکارهێنەر بەرەو باشتر ببەن. ئێل جی دەیەوێت زاڵ ببێت بەسەر ئاستەنگیەکاندا لەکاتێكدا ناروونێتی باڵی کێشاوە بەسەر بازار و زنجیرەی دابینکردندا و بۆ خێراکردنی گەشە لەڕێی بنیادنانی ڕێکخراوێکەوە کە ئەدای کاری بەرز بێت و دیدیان لەسەر دەرەنجام بێت و روحی بردنەوەیان تیایدا چەسپا بێت. 

بەڕێز ویلیام وتی"ئەگەر ساڵی ٢٠٢٣ ئەو ساڵە بووبێت کە ئێمە ئاراستەی خۆمان دانابێت بۆ گۆڕانکاری نوێ، ئەوا ساڵی ٢٠٢٤ دەکەین بە ساڵی خێراکردنی بەدیهێنانی ئەم گۆڕانکاریانە. دیدی داهاتووی ٢٠٣٠ بەڵێنەکەمانە بۆ بازار و بەکارهێنەرانمان و هەوڵ و تەقەلا دەدەین بۆ بەدیهێنانی بەڵێنەکەمان وەکو ئێڵ جی."
دیدی داهاتووی ٢٠٣٠ کە لە ساڵی پاردا لەلایەن بەڕێز ویلیامەوە راگەیەندرا، ئامانجی درێژخایەنی ئێڵ جیە بۆ گۆڕینی کۆمپانیا بۆ کۆمپانیای ئامێری ژیانی زیرەک کە ئەزموونی بەکارهێنەران پێکەوە ببەستێتەوە و فراوانیان بکات لە چەندان بواردا، وەکو ناوماڵ و بازرگانی و جوڵە و واقعی کۆمپیوتەری. 

بەهێزکردنی رکابەرێتی داهاتوو لەڕێی وەبەرهێنانەوە
بەڕێز ویلیام دەستەواژەی "بەزاندنی سنورەکان" ی کردە دەستەواژەی سەرەکی لە فەلسەفەی سیاسەتی بەڕێوەبردنی ئێڵ جیدا لە ساڵی ٢٠٢٤ دا. ئێڵ جی لە پێشتردا سێ خاڵی جەختکردەنەوەی بۆ گەشەی داهاتوو داناوە (مۆدێلی کارسازی بەدەر لە ئامێر و فراوانکردنی کارسازێتی نێوان کارگەکان و پەرەپێدانی کارسازێتی نوێ) ئێستاش ئێڵ جی هەموو هەوڵێکی دەخاتە گەڕ بۆ باشتر داڕشتنەوەی پۆرتفۆلیۆی بازرگانیەکەی.  

لە دەستپێکدا ئێل جی هەوڵەکانی بۆ گەشەی داهاتوو دەخاتە گەڕ لەڕێی فراوانکردنی وەبەرهێنانەوە بنەما لەسەر ستراتیژیەتی لەپێشینەی کارسازێتیەکەی. ئەمساڵ ئێل جی وەبەرهێنانەکەی دوو هێندە و زیاتر دەکات لەڕێی دانانی ٨ ملیار دۆلاری ئەمریکیەوە* بۆ لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان و بواری گرنگی تر بۆ بەهێزکردنی ڕکابەرێتی و ڕۆشتن بەرەو پێشتر. 

کرۆکە کارسازێتیە گەشە بەرزەکان و قازانج زۆرەکان بەهەمان شێوە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا وەبەرهێنانی زیاتریان تێدا دەکرێت. ئەمانە کارسازێتی نێوان کارگەکانیش دەگرێتەوە وەکو پارچەی ئۆتۆمبیل و HVAC (گەرمکردن و هەواگۆڕکێ و هەواگۆڕین) و ئامێری کارەبایی ناو کەوانتەر و ئامێری دیجیتاڵی و کارسازێتی سەکۆی webOS لە خۆ دەگرێت. ئێل جی بەردەوام دەبێت لە وەبەرهێان لە کارسازێتی نوێدا وەکو بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و رۆبۆت، پلانەکانیشی راگەیاندووە بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلاری ئەمریکی* تا ساڵی ٢٠٣٠ بۆ گۆڕینی پۆرتفۆلیۆی ئێل جی بۆ گەشەی کارسازێتی جۆرایەتی. 

هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵدا ئێڵ جی بە چالاکانە هەوڵی بەدەستهێنانی دەرفەتەکانی گەشەی نائەندامی، وەکو تێكەڵبوون لەگەڵ کۆمپانیای تر و کڕینی کۆمپانیای تر و هاوبەشێتی، لەگەڵ لەخۆگرتنی ستراتیژیەتی تر کە دانراوە بۆ چالاککردنی بزوێنەرەکانی گەشەی ناوخۆیی. جەختکردنەوە دەکرێتەوە سەر بوارەکانی تەکنۆلۆژیای گەورە و گرنگ کە دەبنە هۆی زیادکردنی بەهای بەکارهێنەر وەکو زیرەکی دەستکرد و واقعی تێکەڵ. 

بەڕێز ویلیام باسیشی لە کۆمپانیای دەرەوەی وڵات و بازاڕگەریش کرد کە تازە دامەزراوە و بە موڵکێکی گرنگ و بەهاداری دادەنێت بۆ یارمەتیدانی ئێل جی لە بەزاندنی سنورەکاندا و رۆڵێکی گرنگی هەیە لە سەرکەوتنی جیهانی ئێل جیدا، ئەم ڕێکخراوە تازەیە نزیەکی دوو لەسەر سێی کۆی فرۆشەکانی ئێڵ جی دەکات. کۆمپانیای دەرەوەی وڵات و بازارگەری ستراتیژیەتی تایبەتی جێبەجێ دەکات بۆ ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی نایاب بۆ هەر هەرێم و بازاڕێك. هەوڵەکانی ئەم کۆمپانیایە ئەدای کاری کارسازێتیەکەی بەرز کردۆتەوە لە جیهاندا و رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە بەهێزکردنی توانست و گەشەی لقە نێودەوڵەتیەکانی تری سەر بە ئێڵ جیدا. 

بەدەستهێنانی ئامانجی "سێ حەوتەکە" بۆ گەشە و قازانج و بەها

کارسازێتی نێوان کارگەکان بە کارسازێتی خزمەتگوزاری بنەما لەسەر سەکۆ و کارسازێتیە نوێیەکانەوە کە بزوێنەری سەرکین، ئێل جی ئامانجێتی (سێ حەوتەکە) بەدەست بێنێت، ڕێژەی گەشەی تێكرایی و قازانجی بەگەڕخستن بۆ سەدا حەوت یان زیاتر، هەروەها بەهای کۆمپانیا کە بە ڕێژەی حەوتی EBITDA لێک دەدرێتەوە (قازانج پێش سوود، باج، لەدەستدانی بەها، لابردنی تێچوون).
ساڵی پار سەرباری کەمبونەوەی داواکاری بازاڕ، ئێڵ جی ئەدایەکی باشی هەبوو، بەهۆی گەشەی کارسازێتی نێوان کارگەکان. لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا، گەشەی ساڵانەی پێکەوەیی کارسازێتی ئێڵ جی نێوان کارگەکان بە ئاسانی لە کۆی فرۆشەکانیدا بە تێكرا نزیکەی سەدا هەشت بووە. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل بۆتە کارسازێتیەکی سەرەکی بۆ ئێڵ جی، فرۆشی ساڵانەی نزیکەی ٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی* بووە لەماوەی دە ساڵی هەبوونیدا. گۆڕینی جیهانی بەرەو ئۆتۆمبیلی کارەبایی پێشبینی کراوە ببێتە هۆی زیادبوونی داواکاری بۆ پارچەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی بەها بەرز، کە یەکێكە لە بوارە کرۆکیەکانی کۆمپانیای پارچەی ئۆتۆمبیل. 

کۆمپانیای پارچەی ئۆتۆمبیل بنەما لەسەر سێ پایەی زانیاری و کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیل و درایڤ شەفتی کارەبایی و گلۆپی ئۆتۆمبیل پێشبینی کراوە گەشەی خێرا بەخۆوە ببینێت. لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بە شێوەیەکی سەرەکی جەخت دەکاتەوە سەر زامنکردنی توانستی لایەنی بەرنامەڕێژی ئۆتۆمبیل و بەکارهێنەری زیاتر بەلای پارچەی ئۆتۆمبیلی کارەباییدا رادەکێشێت و فراوانی دەکات و رابەرایەتی بازاری گلۆپی زیرەکی ئۆتۆمبیل بەهێز دەکات. بۆ وەلامدانەوەی ژمارەی زۆری داواکاریەکان، ئێل جی وەبەرهێنان دەکات لە خێراکردنی توانستی بەرهەم لە ئەمریکای ناوەراست و باشوری ئەمریکا و ئەوروپادا. 

کارسازێتی HVAC کە بەشێکی تری گرنگی کارسازێتی ئێل جی نێوان کارگەکانە، بە خێرایی گەشە دەکات لە بازاڕی دەرکەوتووەکانی ئاسیا و ئەمریکای ناوەراست و باشوردا و لە بازارە پێشکەوتووەکانی وەکو ئەوروپا و ئەمریکای باکوریشدا کە تیایاندا داواکاری بۆ بەرهەمی کارا بەرز و ژینگە دۆست زۆرە، لەم بازارانەدا دەرفەتی نوێ بەردەوام دێتە پێشەوە. 

کارسازێتی HVAC ی ئێڵ جی ئامانجی بەرزکردنەوەی رکابەرێتیە بۆ پارچە تەکنۆلۆژیە پێشکەوتووەکانی، وەکو ماتۆر و کۆمپرێسەر بۆ فراوانکردنی زنجیرەی بەرهەمەکانی. پاش دامەزراندنی هاوپەیمانێتیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە پەمپی گەرمی پێشکەوتوو لە ئالاسکا لە ئەمریکادا، لە مانگی تشرینی دووهەمی ٢٠٢٣ دا ئێل جی پلانی وایە بنکەیەکی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانیش لە ئەوروپا لەمساڵدا دروست بکات. هەروەها ئێل جی دەیەوێت کارسازێتیەکەی فراوانتر بکات و بەرهەمی هەوا گۆڕینی پێشکەوتووی جیاواز بکاتە بازاڕەوە، وەکو سیستەمی هەواگۆڕینی یەکەی دەرەوەی ماڵ. 

ئێڵ جی کە درکی کردووە بەوەی کۆمپانیاکانی کارسازێتی نێوان کارگەکان کەمتر راستەوخۆ کاریگەریان دەکرێتە سەر لەلایەن ئابوریەوە وەك لە کۆمپانیاکانی کارسازێتی بەرهەم بۆ بەکارهێنەر، دەیەوێت کارسازێتی نێوان کارگەکانی بەهێزتر بکات و بکاتە هۆکارێكی هێشتنەوەی سەقامگیریی فرۆش و قازانجەکانی. ئێڵ جی پلانەکانی راگەیاندووە بۆ فروانکردنی کارسازێتی نێوان کارگەکان و دەیەوێت ڕێژەی فرۆشی بەرز بکاتەوە بۆ زیاتر لە ٣٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی* (دوو هێندەی ئاستی ئێستای) لە ٢٠٣٠ دا لەڕێی بەگەڕخستنی چەندان بەرهەمی نوێ و بەهادارەوە. 

ئێڵ جی دەیەوێت گەشەکردنی هەموو کارسازێتیەکانی خێراتر بکات بچێتە بواری نائامێریەوە، وەکو دەنگ و رەنگ و خزمەتگوزاری و بەشداربوونی بەکارهێنەر، ئەمەش بۆ باشترکردنی ئەو بەرهەمانەی ئێستا هەیەتی لە ئامێری کارەبایی ناوماڵ و تەلەڤیزۆندا. ئێل جی بە سوودوەرگرتن لە سەدان ملیۆن بەرهەمی خۆی کە لە ئێستادا لە جیهاندا لە کاردان وەکو سەکۆ، پێشبینی کراوە فرۆش و قازانجی بەردەوامی هەبێت. 

هاوشانی ئەم گۆڕانکاریە لە ئاراستەی کارسازێتیدا، کۆمپانیای ئێل جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ دەیەوێت ببێتە کۆمپانیای سەکۆی راگەیاندن و کاتبەسەربردن و گەشەی خێرابکات بۆ کارسازێتیەکانی لە سەکۆی webOS (بەگەرخەری وێب) دا. ئەم کۆمپانیایە بە خێرایی بناغەکانی بەهێزتر دەکات بۆ کارسازێتی سەکۆ لەڕێی فراوانکردنی کۆسیستەمی webOS تا زیادبکرێنە ناو روونما زیرەکەکان و سیستەمەکانی زانیاری و کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیل و بازارەکانی تری تەلەڤیزۆن. ئێل جی پێشبینی دەکات کارسازێتی سەکۆی بەگەرخەری وێب ببێتە یەکێك لە بزوێنەرەکانی گەشەی مسۆگەر لە داهاتووی نزیکدا. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەوایی کە سەرکەوتنەکانی رۆلێکی دامەزراوی هەیە لە پشتیوانیکردنی گۆڕانکاری سەرتاسەری ئێڵ جیدا، لەهەمان کاتدا خەریکی پەرەپێدانی کارسازێتی ئامێری زیرەکی ناوماڵە کە خزمەتگوزاریەکانی دەنگ و رەنگ و بەشداریکردن تێکەڵ دەکات. ئامانجی گەورەی ئەم کۆمپانیایە بەدیهێنانی دیدی "ماڵی بێ ئەرک، کاتی نایاب دابین دەکات"، کە زیاتر لە ئامێری کارەبایی ناوماڵ دەروات و ژیانی ناوماڵ زیرەکتر و ئاسودەتر دەکات. 

کارسازێتی بەشداریکردن خزمەتگوزاریە رۆژانەکان لەخۆدەگرێت کە بەرهەمە کارەباییە ناوماڵیەکانی ئێڵ جی بەکاردێنێت و بە خێرایی لە کۆریای باشوردا گەشەدەکات. فراوانبوونی کارسازێتی بەشداریکردن لە دەرەوەی ولات لەئارادایە، بازارە ستراتیژیەکانی ئاسیا یەکەمینن لە دەرەوەی کۆریا کە سوود لەم کارسازێتیە وەربگرن. 

ڕێژەی کۆی فرۆشی ئێڵ جی لە کارسازێتی نا ئامێریدا وەکو کارسازێتی بنەما لەسەر خزمەتگوزاری و دەنگ و رەنگی سەکۆی بەگەڕخەری وێب و کارسازێتی بەشداریکردنی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا دوو هێندە بووە. 


هەروەها ئێڵ جی بە جۆشەوە برەودەدات بە بەبازرگانیکردنی موڵكە دەرهەستەییەکان وەکو بروانامەی داهێنانی لە تەکنۆلۆژیا گرنگەکان بە پەیوەندیگرتن و راگەیاندن و جوڵە و پەیوەندیدارێتی ئینتەرنێتیەوە (IoT connectivity). لەماوەی ئەم خۆڕێکخستنەوەیەیدا ئێل جی چەند کارسازێتیەکی نوێی دروستکردوە بۆ بەبازرگانیکردنی چۆنیەتی کارپێکردنی بنیادنانی کارگە زیرەکەکانیدا. 
لەگەڵ ئەمانەدا ئێل جی دەرفەتی گەشەکردنی مسۆگەر دەکات کە ئیحتیمالی گەورەی هەبێت و ئاستێکی بەرزی هەماهەنگی کارسازێتی هەبێت. وەکو نمونەیەکی سەرەکی، ئێل جی نۆڤا کۆمەکی دارایی دەستپێکردنی کارسازێتی زیاد دەکات بۆ ١٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی زیاتر لە کۆتایی ٢٠٢٤ دا، ئەمەش وادەکات کۆمپانیا یارمەتیدەری دۆزینەوەی تەکنۆلۆژیا و ئامێری نوێ بێت بۆ داهێنانی داهاتوو و رابەریکردنی کارسازێتی نوێ. 

کارسازێتی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی ئێڵ جی کە لەم دواییانەدا دروستکراوە بۆتە رکابەرێکی تازە هەلکەوتووی بازاری دابینکردنی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی، یەکەی بارگاویکردنەوە و کۆنترۆلکردنی پێشکەوتوو و شیکاری لەدوورەوە و توانستەکانی خزمەتگوزاری دابین دەکات، هەروەها شیکاری پاتری ئۆتۆمبیل و دروستکردنی پتەو و ژێرخانی فرۆش. ئێڵ جی بە چونەناو بازاری ئەمریکای باکور دروستکردنی بەرهەمهێنانی بارگاویکاری تەواوکرد لە فۆرت وۆرت لە تەکساسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

 لە بەشی بایەخپێدانی تەندروستی دیجیتاڵیدا ئێل جی کارسازێتی پزیشکێتی لە دوورەوە (telemedicine) فراوان دەاکت بە هەماهەنگی لەگەڵ Amwell و پێداچوونەوە دەکات بۆ مانەوەی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بواری رێگریکردن و شیکاری و بەڕێوەبردنی پاش نەشتەرگەری و چاکبونەوە. لە بواری واقعی کۆمپیوتەریدا کە بوارێکی تری داهاتوو گەشی کارسازێتییە ئێل جی ئامادەکاری دەکات بۆ بەبازرگانیکردنی ئامێرەکانی واقعی کۆمپیوتەری. لە کۆتایی ٢٠٢٣ دا ئێل جی کارسازێتی eXtended Reality دامەزران لەناو کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری کاتبەسەربردنی ناوماڵدا و بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگیکردن لەسەر ئامێرەکانی واقعی دەستکاریکراودا لەگەڵ چەندان هاوبەشی تەکنۆلۆژیدا. 

لەگەڵ ئەمانەدا نوسینگەی تەکنۆلۆژی باڵا ی ئێل جی کە رابەری پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیەکانی داهاتوو دەکات چەندان بەرنامەی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی چڕوپڕ جێبەجێ دەکات بۆ بەهێزکردنی رکابەرێتی کارسازێتی و دۆزینەوەی تەکنۆلۆژیای کرۆکی نوێ. بە تایبەتی ئەم نوسینگەیە جەخت دەکاتەوە سەر هەشت بواری تەکنۆلۆژیا: بەرنامە، سیستەمی سەر پارچەی ئەلیکترۆنی، زیرەکی دەستکرد، رۆبۆت، مەواد و ئامێر، ستانداردەکان، کۆمپیوتەری نەوەی داهاتوو و داتا/کلاود.

خێراکردنی گۆڕینی دیجیتاڵی لەڕێی کردەی هاندراو بە داتا و وەبەرهێنانی ERP (پلاندانانی سەرچاوەی کۆمپانیا)ی نەوەی داهاتوو

لەڕێی گۆڕینی دیجیتاڵیەوە ئێل جی ئەزموونی F.U.N. – First, Unique and New (یەکەمین و تایبەت و نوێ) دابین دەکات بۆ بەکارهێنەران و سیستەمی بەڕێوەبردنی بنەما لەسەر بەکارهێنەر باشتر دەکات. 
ئێل جی وەبەرهێنانی ئاست گەورەی تەکنۆلۆژیای زانیاری دەکات بۆ دامەزراندنی گۆڕینی دیجیتاڵی لەسەرتاسەری ڕێکخراوەکەدا. سەرباری ئەمە ئێڵ جی N-ERP (پلاندانانی سەرچاوەی کۆمپانیای نەوەی داهاتوو) دروست دەکات بۆ ئەوەی بە ئاسانی پرۆسە و سیستەمەکانی کارسازێتی ئێڵ جی یەکبخات و پێکەوە ببەستێتەوە. Intellytics Customer 360 کە سەکۆی داتای بەکارهێنەرە و بەڕێوەبردنی یەکخراوی داتای کۆکراوە دەکات لە چەندان خاڵی هەمەچەشنەی پەیوەندی بەکارهێنەردا، لە جیهاندا لە ساڵی داهاتوودا بلاو دەکرێتەوە. 

هەوڵەکانی گۆڕینی دیجیتاڵی فراوانتر دەکات زیاتر لە داهێنانی ئەزموونی بەکارهێنەر بۆ باشترکردنی کارایەتی زنجیرەی بەها، لە کرین و دروستکردنەوە تا گەیاندن و فرۆش. ساڵی پار لەڕێی جێبەجێکردنی گۆڕینی دیجیتاڵیەوە بۆ هەریەك لە زنجیرەی بەها ئێل جی بەرهەمدارێتی و کارایەتی زیاتر کردووە بۆ بەهای زیاتر لە ٢٤٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.*

گۆڕین بۆ بوونە ڕێکخراوێکی ئەدا بەرز و بڵاوکردنەوەی بەها و فەلسەفەی "ژیان باشە"
لەکاتی قسەکردن لەگەڵ فەرمانبەراندا، بەڕێز ویلیام چۆ زۆرجار وتەکانی زانا و لێکۆڵەری ئەمریکی پیتەر درەکەر دەڵێتەوە "کەلتور ستراتیژیەت وەکو بەرچایی دەخوات". ویلیام بەتەواوەتی باوەری وایە کەلتوری بەهێزی ڕێکخراوەیی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ستراتیژیەت ببێتە هۆی ئەدای باشی کار. 
لەماوەی وتاری بەڕێز ویلیامدا لەگەڵ فەرمانبەرەکاندا لە کانونی یەکەمی ٢٠٢٣ دا، باسی لە دیدی ئێل جی بۆ ٢٠٢٤ کرد، کە بوونە بە ڕێکخراوێکی ئەدا بەرزی کار. بەڕێز ویلیام وتی "بۆ بەدەستهێنانی ئەمە ئێمە پێویستمان بەوە بە وردی باس لە دید و پەیام و ئامانجەکانمان بکەین و جەختی گەورەمان هەبێت لە بەجێگەیاندنیاندا."

بە شێوەیەکی یەکخراو لەژێر بەڵێنی دروشمی براندی ئێڵ جی "ژیان باشە" دا چەندان چالاکی براندی یەکخراو لە بازارگەری و ESG  و  CSRدا لە دەستپێکی ئەمساڵدا دەست پێدەکرێن. ئێل جی بەها و فەلسەفەی ژێر دروشمی ژیان باشە بڵاو دەکاتەوە بە روحی گەشبینی بوێر و یەکخستنی روحێکی چالاکانەی گەنجانە بۆ ناو براندەکەی. ئێل جی کە گەشبینێکی بوێرە داهێنەرێکە کە رووبەرووی چەندان ئاستەنگی دەبیتەوە و باوەری هەیە بە بەدووکەوتنی دەرفەتەکانی باشتر کردن و تەنانەت لە کاتە سەختەکانیشدا چارەسەر دەدۆزێتەوە ئەمەش بە گوێگرتن و گرنگیدان بە بەکارهێنەران و بازاڕەکانی. 

سەردانکاران دەتوانن ئەزموونی نوێترین داهێنانەکانی ئێل جی بکەن لە شوێنی ژمارە 16008 لە سەنتەری داهێنانی لاس ڤیگاس لە ٩-١٢ کانونی دووهەم. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمە نمایشکراوەکانی ئێل جی لە بۆنەی CES 2024 تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکە: CES 2024 Press Kit

# # #
*ڕێژەی ئالوگۆری دراو: ١،٢٥٠ یەنی کۆری بەرامبەر ١ دۆلاری ئەمریکی


دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان). ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com

وردەکاریەکانی بەشی راگەیاندن:

کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.    کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی.

Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com  


/https://www.lge360.com/iraq_en
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media