ئێڵ جی پاودەری شوشەی دژە کەڕوو و دژە بەکتریای بۆ کڕیارانی کارگە بۆ کارگە (B2B) ی جیهانی خستە ڕوو
سیئۆل، 2025.05.27- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی فراوانبوونی جیهانیی خێراتر دەکات بۆ کارسازێتی کەلوپەلی پێشکەوتوو لەڕێی LG PuroTecTM کە پاودەری شوشەی دژە میکترۆبە و دیزاین کراوە بۆ بواری کارسازێتی کارگە بۆ کارگە. ئێڵ جی بازاڕە جیهانیەکانی بەئامانج گرتووە، بە ئاسیاشەوە، بەم مادە داهێنەرەی کە تایبەتمەندی دژە بەکتریا و دژە کەڕووی هەیە.
لە بۆنەی Chinaplas 2025 کە لە شێنژێن لە گوانگدۆن لە چین دەکرێت، ئێڵ جی زنجیرەی PuroTec ی نمایش کرد بۆ بازاڕی کارسازێتی کارگە بۆ کارگەی نێو دەوڵەتی. بۆنەی Chinaplas 2025 کە یەکێكە لە پێشانگە دیارەکانی پیشەسازی جیهان، زیاتر لە ٤٠٠٠ کۆمپانیای لە ١٥٠ وڵاتەوە کۆکردەوە بۆ پێشکەشکردنی مادە و کەلوپەلە هەرەپێشکەوتووەکانیان لە بوارە پیشەسازیە جیاوازەکاندا، وەکو پلاستیک و لاستیک.
لە بۆنەکەدا ئێڵ جی مەودایەکی فراوانی بەکارهێنانی PuroTec ی خستە ڕوو بۆ بەکارهێنەرانی کارسازێتی کارگە بۆ کارگە و چەندان دۆخی بەکارهێنانی خستە ڕوو لە بواری ئامێری کارەبایی ناوماڵ و مەوادی بیناسازی و ئامێری پزیشکی و قوماش کە دەتوانرێت مادەی PuroTec ی پێوە بکرێت.
PuroTec دەتوانرێت تێکەڵی مادەی تری وەکو پلاستیک و بۆیە و لاستیک بکرێت بۆ دابینکردنی کاریگەی دژە بەکتریا و دژە کەڕووی هەیە و یارمەتیدەرە لە بنبڕکردنی بۆنی ناخۆش و پیسبوون و تێكچوونی ڕەنگ بەهۆی بوونەوەرە زیندە هەرە وردەکانەوە (مایکرۆ ئۆرگانیزم). تەنانەت بە بڕی کەمیش کاریگەری زۆری هەیە و بە ئاسانی تێکەڵی چەندان بابەتی تر دەبێت و کاریگەریەکەیان بەهێزتر دەکات لە کەرتی دروستکردندا.
ئێڵ جی بە بنیادنان لەسەر شارەزایی دوورودرێژی خۆ لە بواری تەکنۆلۆژیای پاودەری شوشەییدا کە لە بنەڕەتدا پەرەی پێدرابوو بۆ بەکارهێنان لە ئامێری کارەبایی ناوماڵدا، ئامانجی ئەوەیە PuroTec بەکاربێنێت وەکو پایەیەکی نوێ بۆ ستراتیژیەتی مادەی کارگە بۆ کارگە. ئێڵ جی کە ئەم بەرهەمەی لە ٢٠٢٣ دا خستەڕوو، پێگەی خۆی لە بازاڕەکانی ئاسیادا وەکو چین و ڤێتنام و هیندستان فراوانتر کردووە و لە هەمان کاتدا نزیکەی ٤٢٠ مافی داهێنانی مسۆگەر کردووە کە پەیوەندیدارن بەم مادەیەوە.
ئێڵ جی وەکو بەشێك لە ستراتیژیەتی فراوانبوونی جیهانی، پلانی هەیە PuroTec بباتە بازاڕەکانی ئەوروپا و ئەمریکای باکوریشەوە و پلانی داناوە بۆ پێشانگەی گەورەی K 2025 کە لە دۆسڵدۆرف لە ئەڵمانیا لە مانگی دەی ئەمساڵدا دەکرێت.
لەگەڵ PuroTec دا ئێڵ جی بەردەوامە لە وەبەرهێنان لە پەرەپیدانی مادەی پێشکەوتووی تردا. نمونەیەکی دیار، Marine Glass کە شوشەی لەئاوداتواوەیە و دیزاین کراوە بۆ یارمەتیدان لە پشتیوانیکردن لە گێڕاندنەوەی سیستەمی ژینگە ئاویەکاندا. کاتێك دەتوێتەوە ئەم مادەیە دەگۆڕێت بۆ دۆخی ئایۆنی نائەندامی کە هاوشێوەی گەشەکردنی قەوزەی هەرە ورد و قەوزەی گەورە ڕەفتار دەکات، یارمەتی شیاندنەوەی ژینگەی زیانلێکەوتووی زەریا دەدات.
بایک سیونگ- تای، سەرۆکی کارسازی ئێڵ جی بۆ بەرهەمی چێشتخانە، وتی "ئێمە بەردەوام دەبین لە پەرەپێدانی مادەی پێشکەوتوو کە پێویستیە زیادبووەکانی کڕیارانی کارگە بۆ کارگەی جیهانی پڕدەکەنەوە. ئەم بەرهەمە داهێنەرانە وادەکات بتوانین ببینە کۆمپانیایەکی زیاتر لە ئامێری کارەبایی ناوماڵ و بچینە پیشەسازی فراوانی داهاتووەکیەوە".
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بەشی کۆمپانیای ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ (HS) پێشەنگێکی جیهانیە لە ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و بەرهەمی زیرەکی دەستکردی ناوماڵ. لەڕێی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا کرۆکیە پێشکەتووەکانی پیشەسازییەکەوە، ئەم کۆمپانیایە پابەندە بە باشترکردنی جۆرایەتی ژیانی بەکارهێنەران و برەودان بە بەردەوامیدارێتی. ئەم کۆمپایایە بە شێوەیەکی بیرمەندانە ئامێرەکانی ناو چێشتخانە و ژوورەکانی دانیشتنی دیزاین کردووە و لەم دواییانەدا لقی کارسازاێتی ڕۆبۆتی ئێڵ جی یەکخستووە بۆ ئەوەی تەکنۆلۆژیای ڕۆبۆتی زیرەک بەکاربێنێت لەناو بەرهەمەکانی ناوماڵیدا. پێکەوە ئەم بەرهەمانە ئاسانکاری باشترکراو و ئەدای ناوازە و کارایەتی و بۆ شێوازی ژیانی بەردەوامیدار دەبەخشن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com