ئێڵ جی تەلەڤیزۆنی کیونید QNED  ئیڤۆ ٢٠٢٥ی بڵاوکردەوە: تەلەڤیزۆنی نوێی نایابی ئێڵ سی دی بە ڕەنگ و دەنگی باشتر و پەخشی بێ تەل و زیرەکی دەستکردی دڵخوازەوە

2025-05-11
چێژی بینین زیاتر دەبێت بە جۆرایەتی وێنەی شێوە راستەقینە و تەکنۆلۆژیای ڕەنگی هاوسەنگ و قوڵی لیدی بچوک کە پرۆسێسەری نوێی زیرەکی دەستکردی ئەلفا α ی لەسەرە 


سیئۆل، 2025.05.10- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی زنجیرە تەلەڤیزۆنی ئیڤۆ ٢٠٢٥ کیونید بڵاو دەکاتەوە بۆ پتەوکردنی پێگەی خۆی لە کەرتی تەلەڤیزۆنی ئێڵ سی دی نایابدا. ئەم تەلەڤیزۆنە ئیڤۆ کیونیدە تازانە هەنگاوێکی بەرچاو بەهای جیاوازی تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ئێڵ جی پیشان ئەدات لەگەڵ چەندان بەرهەمی ڕەنگی و تەکنۆلۆژیای لیدی بچوک و نوێترین پرۆسێسەری زیرەکی دەستکردی ئەلفا و ئەدایەکی بەرزی یاریکردن و سەکۆی webOS براوەی چەندان خەڵات.

ئەم تەلەڤیزۆنە نوێیە پێشکەوتوانە بڕوانامەیان پێدراوە لەلایەن Intertek بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەی سەدا ١٠٠ بۆ مەودای ڕەنگ کە ڕەنگێکی قوڵ و شێوە راستەقینە پیشان دەدات لە ژینگەی تاریک و ڕووناکدا. بینەران بەهۆی بەرهەمی ڕەنگی 1Dynamic QNED کە جێگرەوەی تەکنۆلۆژیای کوانتەم دۆتن quantum dot، دەتوانن ڕەنگێکی هاوسەنگی قوڵ و ڕوون ببینن بەبێ هیچ کاریگەریەک لەلایەن ڕووناکی چواردەوری تەلەڤیزۆنەکەوە. 

مۆدێلە نوێیەکانی ئیڤۆ کیونید کە تەکنۆلۆژیای لیدی بچوکیان2 لەسەرە ئەمانیش پرۆسێسەری زیرەکی دەستکردی ئەلفایان 3لەسەرە، کۆنتڕۆڵی ڕووناکی دروست دەکەن و سێبەر و وردێتی وێنەکان باشتر دەکەن بۆ ئەوەی ڕەنگی ڕەشی قوڵ و خاڵە ڕووناکیەکان بەرچاو بخەن و جۆرایەتی وێنەیەکی هاوسەنگ پەخش بکەن. هاوکێشەی پێشکەوتووی زیرەکی دەستکرد بە کاریگەرانە کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی سەر ڕوونمای تەلەڤیزۆنەکە دەکات بۆ ئەدایەکی بەهێز و چێژی بینین لەسەر لیدی بچوک. 

بۆ باشترکردنی جۆرایەتی وێنە و دەنگ، AI Picture Pro ی ئێڵ جی وردەکاری و قوڵی و وردێتی و شێوەی هەر دیمەنێکی تەلەڤیزۆنەکە کە بە وردی پرۆسێس کراوە بۆ بەدەستهێنانی باشترین جۆرایەتی وێنە بۆ هەموو بابەتەکان بەردەست دەکات. 

AI Object Enhancer دەمووچاو و جەستەکان دەناسێتەوە و باشتریان دەکات و بابەتە سەرەکیەکانی دیمەنەکان ڕێکدەخات بۆ پەخشکردنی وردەکاریەکی زیاتر و سروشتی. Dynamic Tone Mapping Pro هەر دیمەنێك لەت دەکات بۆ پارچەی بچوکتر و ڕووناکی و سێبەرەکان ڕێکتر دەکات و ڕەنگێکی شێوە راستەقینەتر و قوڵتر دروست دەکات. بۆ بەرەوپێشتربردنی ئەم باشتربوونانە، AI Sound Pro دەنگی بابەتەکان بەهۆی دەنگی چواردەورینەی 9.1.2 چڕتر و بێخەوشتر دەکات و لەسەر بڵندگۆی تەلەڤیزۆنەکان دەردەکات. 

ئەم زنجیرە تەلەڤیزۆنانە تایبەتمەندی دڵخوازانەی لەسەرە بەهۆی تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردەوە تێدەگات لە دڵخوازێتی دەنگ و ڕەنگی بەکارهێنەرە جیاوازەکان. AI Picture/Sound Wizard زیاتر لە ١.٦ ملیار شێوازی وێنە و ٤٠ ملیۆن شێوازی دەنگ شیکاری دەکات و دڵخوازێتیەکان دەباتە ئاستێکی بەرزتر و پێشنیاری شێوازی دەنگ و ڕەنگ بۆ بەر بەکارهێنەرێک دەکات. 

بۆ ئاسودەیی زیاتر، ئێڵ جی دوگمەی  AI button  لەسەر کۆنتڕۆڵی  AI Magic Remoteخستەڕوو بۆ دابینکردنی ناسینەوەی دەنگی زیرەک بۆ بەکارهێنانێکی ئاسانتر. پیشاندەری کۆنتڕۆڵەکە وەکو ماوسی کۆمپیوتەر کار دەکات و بەکارهێنەران بەهۆیەوە بە ئاسانی بەناو بابەتەکاندا دەگەڕێن و شێوازەکانی بینین ڕێک دەخەن. 

کۆمەڵێك تایبەتمەندی بەهێزکراو بە زیرەکی دەستکرد ئەزموونێکی کاتبەسەربردنی دڵخوازانەی چڕوپڕ دروست دەکات. AI Voice ID  دەنگە جیاوازەکانی بەکارهێنەران دەناسێتەوە بۆ چوونەسەر پرۆفایلە جیاوازەکان و پێشنیارکردنی بابەتە دڵخوازەکان.LG AI Concierge  مێژووی بینین شیکار دەکات و خووی بەکارهێنەر لێکدەداتەوە بۆ دابینکردنی پێشنیاری بابەتی دڵخواز و پێشنیارکردنی وشەی گەڕانەکان، , AI Search کە کاردەکات بە Large Language Model4  تێدەگات لە دۆخی گفتوگۆکان و نیازی بەکارهێنەر بۆ گەڕان بەناو بابەتە دڵخوازەکاندا. بەکارهێنانیMicrosoft Copilot  پرۆسەکە ئاسانتر دەکات و یارمەتی بەکارهێنەران دەدات لە دۆزینەوە و ڕێکخستنی کارایانەی زانیاریە چڕەکاندا،  AI Chatbot ئاستەنگیەکانی بەکارهێنەران دەناسێتەوە و چارەسەری کاریگەر و خێرا بەردەست دەکات..

مۆدێلەکانی ئیڤۆ کیونید ٢٠٢٥ ئەزموونی بەکارهێنەران بەرزتر دەکاتەوە لەڕێی ئەم تایبەتمەندیە زیرەکی دەستکردە پێشکەوتووانە و سەکۆی webOS 25 ی زیرەکی تەلەڤیزۆن کە براوەی چەندان خەلاتە. webOS 25 کە کاردەکات بە پرۆسێسەری نوێی زیرەکی دەستکردی ئەلفا چەندان لایەنی دڵخوازێتی و ئاسودەیی بەکارهێنان بەردەست دەکات. خاوەنانی تەلەڤیزۆنە نوێیەکانی ئێڵ جی کە webOS 25 لەسەرە چێژ لە نوێبوونەوەی سیستەمی تەلەڤیزۆنی زیرەک بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبینن. 

ئەم مۆدێلە نوێیانەی ئیڤۆ کیونید وەکو کۆبەرنامەی ماڵی زیرەکیش کار دەکەن، The Home Hub چەندان دۆخی پەیوەستکردنی سەکۆی جیاوازی تێدایە لەڕێی LG ThinQ  و  Google Home کە وادەکات بەکارهێنەران ئامێری ماڵە زیرەکەکانیان بەڕێوە ببەن لە یەک ڕووکاری هەمەکاردا.  پشتیوانی  Apple AirPlay  و  Google Cast پەیوەستکردنی مۆبایل ئاسانتر دەکات بۆ پەخشێکی ئاسانتری بابەتە تایبەتیە کەسیەکان بۆ سەر ڕوونما گەورەکانی تەلەڤیزۆنەکان. 

یاریزانانی ڤیدۆیی چێژ لە توانستە بەهێزەکانی تەلەڤیزۆنی ئیڤۆ کیونید دەبینن بەهۆی بینراوە بێ وەستان و جامبوون و ڕەنگە شێوە ڕاستەقینەکان و ئاسانی کۆنترۆلی ڕێکخستنی یاریەکانەوە. وەکو کۆبەرنامەی یاری، پۆرتالی یاری ئێل جی بە ئاسانی گەرانی یاریزانان بە دوای یاریە نوێیەکاندا بەردەست دەکات و ئەوەی دڵخوازیانە بۆیان دەدۆزێتەوە بۆ چێژ بینین. لەڕیی هاوبەشێتیەوە لەگەڵ خزمەتگوزاری یاری ناو ئینتەرنێت و چەندان یاری سەر بەرنامەی webOS ئێڵ جی بڕێکی زۆر یاری بە چەندان ژانەری جیاوازەوە بەردەست دەکات و بەکارهێنەران دتوانن بەبێ پێویست بوون بە کۆنسۆڵ و داگرتنی یاریەکان، یاریەکان بکەن. ئەم تەلەڤیزۆنانە پشتیوانی دەکەن لە 4K 144Hz5  کە لەسەر AMD FreeSync™ Premium کار دەکەن، جوڵەی بابەتەکان ڕێکتر دەکات بەبێ وەستان و جامبون.

مۆدێلی QNED9M,  کە یەکەم تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی کیونیدە بە ئاسانی بەبێ وایەر دەنگ و ڕەنگ پەخش دەکات لەڕێی تەکنۆلۆژیایTrue Wireless6  ئەم داهێنانە پێشتر تەنها لەسەر مۆدێلی ئیڤۆ ئۆلید زنجیرەی M هەبوو، ئێستە لەسەر کیونیدەکانیش هەیە و بەکارهێنەری زیاتر دەتوانن چێژ لە بابەتی 4K  ببینن بە بێ وایەر و بەبێ ئەوەی جۆریاەتی وێنەکە یان دواکەوتنی پەخش لەدەست بچێت.

بە پەیوەستکردن بە Zero Connect Box مۆدێلی  QNED9M دەنگ و ڕەنگ بەبێ وایەر پەخش دەکات بە لەرینەوەی  144Hz بەبێ دواکەوتن و لەدەستدانی جۆرایەتی دەنگ، و لەهەمان کاتدا بە پێوەری AMD FreeSync™ Premium . هەروەها Zero Connect Box  پێویست بوون بە کۆنسۆلی یاری و ئامێری تر پڕ دەکاتەوە ئەمەش ژینگەی تەلەڤیزۆنەکە ڕێکوپێكتر دەکات. 

مۆدێلی ئیڤۆ کیونید ٢٠٢٥ بە قەبارەی جیاوازەوە هەیە لە ٥٠ ئینچ تا ١٠٠ ئینچ بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی بەکارهێنەرە جیاوازەکان. داواکاری لەسەر تەلەڤیزۆنی قەبارە گەورە لە زۆربووندایە، تەلەڤیزۆنی کیونیدی ١٠٠ ئینچی ئێڵ جی ئەزموونی شێوە سینەمایی دابین دەکات بە دەنگێکی شانۆیی، لەناو ماڵەکاندا. 

زنجیرە تەلەڤیزۆنی ئیڤۆ کیونید ٢٠٢٥ لە مانگی ئایاردا لە کۆریا و ئەمریکا و وڵاتە ئەوروپیەکان بەردەست دەکات و لە بازاڕەکانی تر لە ماوەی سالەکەدا بەردەست دەبێت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکان سەردانی ئەم لینکە بکە visit lg.com 
[تکایە ماڵپەری ناوخۆیی ئێڵ جی ولاتەکەت لەجێی ئەم ماڵپەرە یان دابنێ ( بۆ نمونە ئیڤۆ کیونید یان PLP  کیونید بۆ ئەم بلاوکراوەی رۆژنامەوانیە). 
 [ << PLEASE INSERT YOUR LOCAL LG.COM PAGE AT THE END OF YOUR LOCAL PRESS RELEASE. (for example, QNED evo or QNED PLP for this press release)]

# # #


1 تەکنۆلۆژیای ڕەنگی کیونید لە زنجیرەی ئیڤۆ کیونید هەیە، خودی تەکنۆلۆژیاکە و وردەکاریەکان لە هەر مۆدێلێکی ئیڤۆ کیونیددا لەوانەیە جیاواز بێت.
2 مۆدێلەکانی QNED9M و QNED85  و  QNED92 تەکنۆلۆژیای لیدی بچوکیان تێدایە
3 مۆدێلەکانی QNED9M و  QNED85  و QNED92  پرۆسێسەری زیرەکی دەستکردی ئەلفا ٨ لەسەرە.
4  بەردەستە لە بازاڕەکانی ئەمریکا و کۆریا لەکاتی بلاوبوونەوەی یەکەمدا.
5  قەبارەکانی ١٠٠ و ٨٦ و ٧٥ و ٦٥ ی مۆدێلەکانی QNED87 و  QNED86  و  QNED85 پشتیوانی دەکەن لە لەرەی 144Hz ، قەبارەکانی ٥٥ و ٥٠ ئینچ ی مۆدێلەکانی QNED87 و  QNED86  و  QNED85 پشتیوانی دەکەن لە لەرەی 120Hz. ئەم تایبەتمەندیە تەنها لەسەر ئەو یاری و ئینپوتی کۆمپیوتەرانە کار دەکات کە پشتیوانی دەکەن لە لەرەی 144Hz. 
6 پەخشی بێ وایەر واتە پەخشکردنی ئاماژەی دەنگ و ڕەنگ لەنێوان ڕوونمای تەلەڤیزۆن و Zero Connect Box دا. لە بنەڕەتدا وەستان و دواکەوتنی نیە، بنەما لەسەر تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانی ISO/IEC 29170-2 و ئەنجامی پێوانەکاری لەوانەیە جیاواز بێت بنەما لەسەر دۆخی پەیوەستبوونەکە. 


دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS  ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری ( ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی) و بەرهەمە هێماییەکان (هێمای مایکرۆ لید، هێمای دیجیتاڵی، ڕوونمای میوانداراێتی و بەرهەمی سۆفتوێری هێمایی) بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com



پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە: 

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Léa Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com



بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com