سیئۆل، 19 نیسان ٢٠٢٥- ئیڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی فلیمێکی نوێی براندەکەی بلاو کردەوە بە ناونیشانی “Less Artificial, More Human” "کەمتر دەستکرد، زیاتر مرۆڤی" بۆ هاندانی بەکارهێنەران لە گەرانیان بەوەی چۆن ژیان باشتر و پڕچێژتر دەکرێت لەڕێی ساتە لەیادنەکراو و گەورەکان و ئەزموونە واتادارەکانی پاڵپشتکراو بە زیرەکی دەستکردی هاوسۆزیی ئێڵ جی. ئەم فلیمە بەشێکە لە هەڵمەتی جیهانی ژیان باشە بە لە یەکەمجار لە ئابی ٢٠٢٣ دا بلاو کراوە بۆ بلاوکردنەوەی پەیامی گەشبینی لە جیهاندا.
ئێڵ جی پابەندە بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران و دلنیابوون لەوەی واتای ژیان باشە رەنگبداتەوە لە هەموو لایەنەکانی بەرهەم و خزمەتگوزاری و پەیوەندیەکانیدا. لەم سەردەمی زیرەکی دەستکردەدا، ئێڵ جی بەردەوامە لە بەدووکەوتنی دابینکردنی ئەزموونی هونەری بە شێوەیەک مرۆڤەکان لە کرۆکی داهێنانە زیرەکیە دەستکردەکاندا بن.
هەلمەتەکەی ئەمساڵ جەخت دەکاتەوە سەر ساتەکانی ژیان باشە لە هەموو رۆژێکدا لەگەڵ زیرەکی دەستکردی هاوسۆزیی ئێڵ جیدا کە باشتر تێدەگات لە کڕیاران. بە یەکخستنی فەلسەفەی ئێڵ جی کە مرۆڤ سەنتەری کارەکانە، ئێڵ جی ئامانجێتی زیاتر بەردەست بکات وەک لە تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکرد، بە لەخۆگرتنی پەیوەندیەکی قوڵتر و واتادارتری کارلێکی نێوان بەرهەم و بەکارهێنەرانیان.
ئەم فلیمە نوێیەی براندی ئێڵ جی بە دڵسۆزانە پیشانی دەدات چۆن ئێڵ جی زیرەکی دەستکردی خۆی بەکاردێنێت لە ژیانی رۆژانەی مرۆڤەکاندا و پشتیوانیان دەکات بۆ ئەزموونە دڵخوازەکانیان کە ژیان و کار و سەرپێیەتی باشتر دەکات.
فلیمەکە دەستپێدەکات لە ماڵەوەوە کە خێزانێك چێژ دەبینن لە ساتە ئاساییە بەنرخەکان پێکەوە کە بەهۆی بەرهەمە مالە زیرەکەکانی ئێڵ جیەوە ئاسانتر دەبێت و بە بێدەنگانە پێویستیە تاکەکەسیەکان پڕ دەکاتەوە. جا یادهێنانەوەیەکی ئاسایی بێت بۆ هەڵگرتنی چەتر یان بە ئۆتۆماتیکی کوژاندنەوەی رووناکیەکان کاتێك ماڵ کەسی تێدا نامێنێت، مالی زیرەکی دەستکرد رۆتینەکان ئاسانتر دەکات تا کەسەکان بتوانن بە ئاسودەیی ژیانی رۆژانەیان بەڕێ بکەن. لە فلیمەکەدا بینەران دەتوانن ببینن چۆن شوێنی کارەکانیان دەگۆڕدرێت بە ژینگەیەکی هاوسەنگی جۆرایەتی هەوا و کۆنترۆلی پلەی گەرمی بۆ ئەوپەڕی ئاسودەیی. لەسەر ڕێگە سیستەمەکە خۆی تێدەگات لە دۆخی جەستەیی و سۆزداری شۆفێر و سەرنشینان و پێشنیاری کەسێتیان بۆ دابین دەکات تا گەشتەکانیان بکاتە دۆخێکی هێوربوونەوە و دڵنیایی.
کیم هیو-ئیون، جێگری سەرۆک و سەرۆکی لقی بەڕێوەبردنی براندنی ئێ جی وتی "جەختی براندەکەمان تەنها لەسەر تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکرد نیە، بەلکو چۆن ژیانی بەکارهێنەران پڕواتا و پڕچێژ بکات. ئەم هەڵمەتە ئامانجی ئەوەیە کە چۆن زیرەکی دەستکردی هاوسۆزی ئێڵ جی بە ئەرێنیانە ژیانی ڕۆژانە باشتر بکات و ئاسان بچێتە ژیانی رۆژانە و ساتەکانی بەکارهێنەرانەوە بۆ دابینکردنی ئاسودەیی و ئاسانکاری و پەیوەستبوون."
ئەم هەڵمەتە جیهانیە لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەلمانیا و بەرازیل و مەکسیک و ئوسترالیا لە مانگی ئازاردا بلاو کراوەتەوە. فلیمی براند لەسەر کەنالی یوتیوبی ئێڵ جی هەیە بۆ بینین و وردەکاری زیاتری هەلمەتەکە لەسەر ماڵپەری ئێل جی هەیە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی سەردانی ئەم مالپەرە بکە:
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە لە ٢٠٢٤ دا بڕی ٨٨ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە راگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Lea Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com