کۆمپانیای ئێڵ جی ئەنجامە داراییەکانی چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥ ڕادەگەیەنێت

2025-05-11
ئێڵ جی قازانجی گەورەی تۆمار کردووە لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢٥ دا بەهۆی گەشەی هاوسەنگەوە لە کەرتەکانی ئامێری کارەبایی ناوماڵ و B2B (کارگە بۆ کارگە)


سیئۆل، 2025.05.10- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆن ئەمڕۆ داهاتی پشتڕاستکراوی ڕاگەیاند بە بڕی ٢٢.٧٤ تریلیۆن یەنی کۆری و قازانجی بەگەڕخستن بە بڕی ١.٢٦ تریلیۆن یەنی کۆری بۆ چارەکی یەکەمی ٢٠٢٥. ئەمە بەرزترین داهاتی چارەکی یەکەمە لە مێژووی کۆمپانیاکەدا و شەشەمین ساڵی لەیەسەر یەکە کە قازانجی بەگەڕخستن بڕی ١ تریلیۆن یەنی کۆری تێپەڕاندووە لە ماوەی چارەکی یەکەمدا. ئەدای بەهێز بەهۆی گەشەی جۆرایەتیەوە لە بوارە سەرەکیەکانی کارەکاندا بە تایبەتی کەرتی کارگە بۆ کارگە و کەرتی سۆفتوێر (وەکو بەشداریکردنی دەنگ و ڕەنگ و سەکۆی webOS) و فرۆشی ڕاستەوخۆ بۆ بەکارهێنەرەوە (D2C) بووە. 

هەردوو کەرتی بەرهەمی ئۆتۆمبیلی و هەواگەرمکردن و هەواگۆڕکێ و هەواسازکردن (HVAC) زۆر گرنگ بوون بۆ ستراتیژیەتی کارگە بۆ کارگەی ئێڵ جی و گەشەی داهاتوو- ئەمە بووە هۆی تۆماری مێژوویی لە داهاتی چارەکی ساڵ و قازانجی بەگەڕخستندا. قازانجی بەگەڕخستنی بەرهەمی ئۆتۆمبیلی و بەرهەمی ژینگە دۆستی بە ڕێژەی سەدا ٣٧.٢ لە ساڵ بۆ ساڵ زیادی کردووە و داهاتیش بە ڕێژەی سەدا ١٢.٣ زیادی کردووە. 

کۆمپانیای ئامێری کارەبایی ناوماڵ کە کەرتە سەرەکیەکەی ئێڵ جیە و قازانجهێنی سەرەکییە بە هەمان شێوە بەرزترین داهاتی هەبووە و لە ڕابەرایەتی بازاڕی جیهانیدا ماوەتەوە. ئەم کارسازیە بە خێرایی لە گۆڕانکاریدایە لەڕێی مۆدێلی داهێنەری وەکو خزمەتگوزاری بەشداریکردنی دەنگ و ڕەنگ و فرۆشی D2C. لە هەمان کاتدا دەنگ و ڕەنگ و کاتبەسەربردن ئەدایەکی بەهێزیان هەبووە بەهۆی گەشەی بەردەوامی ڕیکلام و سەکۆی دەنگ و ڕەنگ لەسەر webOS بەهێزتر بوون. 


کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی ناوماڵ داهاتی چارەکی یەکەمی بڕی ٦.٧٠ تریلیۆن یەنی کۆری و قازانجی بەگەڕخستنی ٦٤٤.٦ ملیار یەنی کۆری بووە. بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار داهات بە ڕێژەی سەدا ٩.٣ زیادی کردووە کە ژمارەیەکی تۆماریە و قازانجی بەگەڕخستنیش بە ڕێژەی سەدا ٩.٩ زیادی کردووە. ئەم کۆمپانیایە بەردەوامە لە مانەوەی وەکو ڕابەری بازاڕ و لە هەمان کاتدا گەشەی لە بەشداریکردنی دەنگ و ڕەنگ و فرۆشی D2C دا خێراتر کردووە. 

ئێڵ جی بە پەرۆشەوە چاوەڕێی چارەکی دووهەم دەکات  وپێشبینی زیادبوونی ناڕوونی دەکات بەهۆی گۆڕینی سیاسەتە جیهانیەکانەوە بۆ بازرگانی و زیادبوونی ڕکابەرێتی لە بازاڕدا. بۆ خستنەڕووی ئەم ئاستەنگیانە، ئێڵ جی پۆرتفۆلیۆی خۆی فراوانتر دەکات بۆ بەرهەمی نوێ و لە هەمان کاتدا قوڵکردنەوەی جەختی خۆی لەسەر بەشداریکردنی دەنگ و ڕەنگی و کارسازێتی سەر ئینتەرنێتدا. ئەولەویەتی تر بە جەختکردنەوە سەر دەرفەتەکانی کارگە بۆ کارگە وەکو ئامێری کارەبایی ناو دیوار و فرۆشی دەرەکی بۆ بەرهەمی سەرەکی وەکو ماتۆڕ و کۆمپرێسەر. هەوڵەکانی قازانجکردن چڕ دەکرێتەوە لەسەر باشترکردنی ڕکابەرێتی تێچوون لەڕێی باشترکردنی کارایەتی بەگەڕخستن. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ دەنگ و ڕەنگ و کاتبەسەربردن داهاتی چارەکی یەکەمی ڕاگەیاند کە ٤.٩٥ تریلیۆن یەنی کۆردی بووە و قازانجی بەگەڕخستنیشی ٤.٩ ملیار یەنی کۆری بووە. لە کاتێکدا داواکاری لەسەر تەلەڤیزۆن هێندە زۆر نەبووە، بەڵام گەشەی ڕیکلام و خزمەتگوزاری دەنگ و ڕەنگ لەسەر webOS بۆتە هۆی ئەدای بەرز. داهات وەکو ساڵی پار وابووە هەرچەندە قازانج بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی پەناڵی ئێڵ سی دی و تێچووی بەرزی بازاڕ کاریگەری تێکراوە. 

لە چارەکی دووهەمدا ئەم کۆمپانیایە دەیەوێت کارلێك دروست بکات لەناو ئەو کارسازیانەیدا کە لەسەر ڕوونمان، بە تەلەڤیزۆن و ڕوونمای بازرگانی و بەرهەمی تەکنۆلۆژیای زانیاریەوە وەکو لاپتۆپ و مۆنیتەر. لە کاتێکدا بازاڕ بە خاوەی دەگەڕێتەوە ڕێچکەی خۆی، ئەم کۆمپانیایە جەخت دەکاتەوە سەر قازانج بەتایبەتی لەڕێی بەرهەمی نایابەوە. فراوانکردنی سەکۆی webOS بە ئامانجی زیادکردنی فراوانبوونی جوگرافی و بنکەی بەرهەمە لەکاتێکدا هاوبەشێتی ستراتیژی بەرەو پێش ببرێت لەگەڵ دابینکارانی دەنگ و ڕەنگدا بۆ هێشتنەوەی ڕەوتی گەشەکەی.

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ بەرهەمی ئۆتۆمبیل بەرزترین داهاتی چارەکی یەکەم و قازانجی بەگەڕخستنی تۆمار کردووە، داهاتەکەی ٢.٨٤ تریلیۆن یەنی کۆری و قازانجی بەگەڕخستنیشی ١٢٥.١ ملیار یەنی کۆری بووە. گەشە بەردەوامە بەهۆی داواکاری زۆرەوە کە بڕەکەی ١٠٠ تریلیۆن یەنی کۆریە. شایەنی باسە قازانج باشتر بووە لە ڕوونمای پیشاندانی زانیاری ناو ئۆتۆمبیلدا، کە پشکی بەرهەمی نایاب لە زیادبووندایە. لە چارەکی دووهەمدا ئەم کۆمپانیایە دەیەوێت گەشەی داهاتی بەردەوام بێت  پەیکەربەندی قازانجەکی سەقامگیریش پتەو بکات بە فراوانکردنی فرۆشی بەرهەمی بەها بەرز و باشترکردنی کارەکان لە کارسازێتی پارچەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و باشترکردنی کارایەتی لە سەرچاوەدا. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ بەرهەمی ژینگەیی بەهەمان شێوە بەرزترین چارەکی یەکەم و قازانجی بەگەڕخستنی تۆمار کردووە. داهاتی چارەکی یەکەم بڕی ٣.٠٥ تریلیۆن یەنی کۆری بووە و قازانجی بەگەڕخستنیش ٤٠٦.٧ ملیار یەنی کۆری بووە، ئەمەش بۆتە هۆی قازانجێکی بەگەڕخستنی بەهێز بە ڕێژەی سەدا ١٣.٣. داهاتی ساڵ بۆ ساڵیش بە ڕێژەی سەدا ١٨ و قازانجی بەگەڕخستنیش بە ڕێژەی سەدا ٢١.٢ زیادیان کردووە. لە سەرەتای ٢٠٢٥ ەوە کۆمپانیای ئێڵ جی کارسازێتی HVAC کردۆتە لقێکی سەربەخۆ، ئەدای بەرچاو بەهۆی تەرخانکردنی سەرچاوە بە کارایەنە و پەیکەربەندی ڕێکخراوەیی جەختکراو لەسەر کارگە بۆ کارگەوە بووە. 

شان بە شانی کۆمپانیای بەرهەمی ئۆتۆمبیل، کۆمپانیای بەرهەمی ژینگەیی وەکو بزوێنەری کرۆکی گەشەی کارگە بۆ کارگەی ئێڵ جی ڕۆڵی بینیوە. لە چارەکی دووهەمدا ئێڵ جی دەیەوێت فرۆش فراوانتر بکات بۆ بەرهەمی HVAC ی ناوماڵیی نوێ و بەڵێنامەی هەواسازکردنی مسۆگەر لە بازاڕە نوێیەکاندا. هەروەها پلانی هەیە پڕۆژەی پیشەسازی قەبارە گەورە و بەرهەمهێنانی وزە بە ئامانج بگرێت بە سەنتەری داتای زیرەکی دەستکریشەوە لەڕێی بەکارهێنانی بەرهەمی فێنککاری هەرە گەورە. 

# # #



دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٥،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٤ دا زیاتر لە بڕی ٨٨ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com


پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Lea Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com




بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com