ئێڵ جی بڕی ٣٥ خەڵاتی بەدەستهێنا بە خەلاتی تایبەتی ستایش بۆ کۆبەرنامەی ماڵی زیرەکی دەستکردی خودکار لە تەلەڤیزۆنی SIGNATURE OLED T
سیئۆل، 2025.05.10- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کۆی ٣٥ خەڵاتی پێ بەخشرا بە خەڵاتی شکۆمەندی Best of the Best شەوە لە بۆنەی 2025 Red Dot Design Award بۆ دیزان. ئەم بۆنە ساڵانەیە ئاهەنگی نایابێتی دیزاین دەگێڕێت لە چەندان پۆلێنی جیاوازدا و یەکێکە لە سێ بۆنە گرنگەکانی جیهان لە بواری خەلاتی دیزایندا.
یەکێك لە براوەکان تەلەڤیزۆنی SIGNATURE OLED T ئێڵ جی بوو کە یەکەمین تەلەڤیزۆنی بێ وایەری ڕوونە و خەڵاتی Best of the Best پێدرا. لەم ئەم تەلەڤیزۆنە هەرە پێشکەوتووەدا بەکارهێنەران دەتوانن ڕوونمای تەلەڤیزۆنەکە بکەنە ڕووکارێکی ڕوون و ئەمدیو ئەودیوی تەلەڤیزۆنەکە دیار بێت یان بیکەنە دۆخی ڵێڵیەوە، هەمووی تەنها بە یەک دوگمە، ئەمەش چەندان دۆخ بەردەست دەکات بۆ کاتبەسەربردن و دیزاینی ناوماڵ. قەبارەی تەلەڤیزۆنەکە ٧٧ ئینچە و ڕوونێتی چوار هەزار پیکسڵە (4K) و جۆرایەتی وێنەیەکی نایابی شێوە راستەقینەی هەیە و لە کاتی داناندا گونجاوێتیەکی گەورەی هەیە چونکە بێ وایەرە.
یەکێكی تر لە بەرهەمە دیارەکانی ئێڵ جی، کۆبەرنامەی ماڵی زیرەکی دەستکردی خۆ کار (ناوی پڕۆژە: کیو ٩ Q9) ئامێری زیرەکی دەستکردی ماڵی زیرەکی ئێڵ جیە و LG FURONی تێدا کارا کراوە و دیزاین کراوە بۆ ڕێدۆزیی سەربەخۆ. ئەم بەرهەمە داهێنەرە کاردەکات بە زیرەکی دەستکردی هاوسۆزی ئێڵ جی و لە بۆنەی 2025 Red Dot Design Award دا خەلات کرا بە خەڵاتی پۆڵێنی لاوەکی دیزاینی داهێنەر. ئەم بەرهەمە لە بەکارهێنەرەکان تێدەگات و بە سروشتی کارلێکیان لەگەڵ دەکات و چەندان لایەنی ئەزموونی ماڵی زیرەک باشتر دەکات تا ژیانێکی پڕچێژ و ئاسودە فەراهەم بکات. لیژنەی دادوەرانی خەڵاتەکە ستایشی دیزاینی هاوڕێ دۆستانە و شێوە ئاژەڵی ماڵی ئەم بەرهەمەیان کرد لەگەڵ تواناکەی بۆ نمایشکردنی چەندان دۆخی "هاوسۆزی" لەڕێی چاوە دیجیتاڵیەکانیەوە.
هەروەها لەگەڵ ئەم خەڵاتە شکۆمەندیانەدا، ئێڵ جی ٣٢ خەڵاتی وەرگرت بۆ مەودایەکی فراوان لە پۆلێنی بەرهەمەکانی، بە ساردکار و جلشۆر و جلوشککار و تەلەڤیزۆن و هەواسازکار و هەوا پاکژکار و بەرهەمی دەنگی و ڕوونما و ڕۆبۆتی پیشەسازیەوە.
ئەدای نایابی ئێڵ جی لە بۆنەی 2025 Red Dot Design Award دا پاش سەرکەوتنەکەی دێت لە بۆنەی iF Design Award 2025 دا کە تیایدا ٣٦ خەڵاتی بردەوە. بەرهەمەکانی وەکو QNED TV و LG StanbyME 2 و ساردکاری LG SIGNATURE بە تایبەتمەندی Smart InstaView™ ، ئێستە دوو براوەن لە هەردوو بۆنەی iF Design Award و Red Dot Award لە هەمان ساڵدا.
چەنگ ووک – جون، سەرۆکی سەنتەری دیزاینی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، وتی "ئێمە بەردەوام دەبین لە فشارکردنە سەر سنورەکانی دیزاینی داهێنەرانە بەهۆی تێگەشتنی قوڵمانەوە لە بەکارهێنەرانمان تا بتوانین داهێنانی پەیوەست بە بەکارهێنەران لە ئامێرەکانماندا بکەین و ئەزموونی بەکارهێنەرانی نایاب بەردەست بکەین.
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٥،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٤ دا بڕی ٨٨ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە راگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Lea Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com