و. هه‌ڵكه‌وت هه‌ورامی
زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌و كاتانه‌ی كارێكیان نیه و بێكارن، كارگه‌لی له‌مجۆره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، داستان ده‌خوێننه‌وه، شیعر ده‌خوێننه‌وه، بۆ سه‌یركردنی شانۆ ده‌رۆن، گوێ له مۆسیقاده‌گرن، ده‌ڕۆن بۆ پێشانگا هونه‌رییه‌كان، خه‌ریكی گه‌شت و گوزار ده‌بن و سه‌یری بینا و كۆشك و وێنه و تابلۆكان ده‌كه‌ن. هه‌موو ئه‌مانه چالاكی جوانیناسانه (aesthetic activities) یان به‌رنامه‌ی هونه‌رین.
،،
بەمەبەستی چێژ وەرگرتن،خەڵكی بەدوای هونەر و جوانیەوەن
خه‌ڵكی به خواست و هه‌ڵبژاردنی خۆیان ئه‌مكارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خوێندنه‌وه‌ی داستانێك یارمه‌تی دابینركدنی ژیان و گوزه‌ران ناكات (مه‌گه‌ر كه‌سێك كاره‌كه‌ی ره‌خنه‌گرتن یان مامۆستای ئه‌ده‌بیات بێت). رۆیشتن و سه‌ردانیكردن بۆ پێشانگایه‌كی هونه‌ر هیچكام له ئازاره‌كانمان چاك ناكاته‌وه، سه‌ردانی شوێنێكی خۆش و جوان ماڵه‌كه‌م گه‌رم ناكاته‌وه.
كه‌واته خه‌ڵكی بۆچی به‌دوای هونه‌ر و جوانییه‌وه‌ن؟ وه‌ڵامێكی به‌ڵگه نه‌ویست . بریتیه له‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی چێژیان لێوه‌ربگرن .خوێندنه‌وه‌ی كتێب و ڕۆیشتن بۆپێشانگا، گوێگرتن له مۆسیقا‌و سه‌یركردنی تابلۆ و ووێنه‌یه‌كی كێشراو، ڕوانین بۆ بینا جوان و تێڕامان له جوانییه سروشتییه‌كان چێژمان پێده‌به‌خشن.
ئه‌م وه‌ڵامه داخوازییه‌ك ڕوون ده‌كاته‌وه، به‌ڵام داخوازییه‌كی به‌وجۆره نییه. بۆچی ئێمه به‌دوای بۆچی ئێمه به‌دوای چێژێكی تایبه‌ته‌وه‌ین؟ چ شتێك له خوێندنه‌وه‌ی داستان، یان گوێگرتن بۆ مۆسیقا یان سه‌یركردنی ووینه و تابلۆیه‌كی جوان بوونی هه‌یه كه كاری تایبه‌تی له‌م جۆره به‌هادار ده‌كات ؟ ڕێگه‌گه‌لی زۆر بۆ به‌ده‌ستهێنانی چێژ هه‌ن، خواردنی خۆراكێك له چێشتخانه‌یه‌ك و هه‌نگاونان و پیاسه‌كردن له هه‌وای پاكیش ده‌توانن چێژ به‌خش بن .
كه‌واته بۆچی سه‌رنج له هونه‌ر یان جوانی شروشتی ده‌ده‌ین ؟ بۆچی كات ، پاره و هێزی خۆمان بۆ ئه‌مجۆره سه‌رچاوانه‌ی دروستكردنی چێژ؟ به‌كارده‌هێنین؟ ئایا له حاڵه‌ته جوانیناسه‌كاندا یان ئه‌زموونه هونه‌رییه‌كاندا (aesthetic experiences) شتێكی تایبه‌ت بوونی هه‌یه كه به‌تایبه‌ت وایان لێده‌كات چێژ به‌خش بن ؟ ئایا چگه له‌و چێژه‌ی پێمان ده‌به‌خشن خاڵێكی دیكه‌شیان تێدایه .

ئه‌وكاته‌ی داستانێك ده‌خوێنینه‌وه، گوێ له مۆسیقا ده‌گرین ،بۆ پێشانگای هونه‌ری ده‌ڕۆین ، یان سه‌یری ووینه و تابلۆیه‌ك ده‌كه‌ین ، كاردانه‌وه‌مان به‌ته‌واوی هه‌ستكردن به چێژ یان شادومانی نیه .
زۆرجار ده‌مانه‌وێ ئه‌زموون و حاڵی خۆمان شیكار و شیته‌ڵ بكه‌ین و قسه له‌باره‌یه‌وه بكه‌ین . سه‌رنجی ئه‌وان بۆ به‌رجه‌سته بوونی تایبه‌ت له‌مه‌ڕ داستان ، موسیقا، ووێنه یان تابلۆكان ڕابكێشین.
بۆ نموونه داوه‌ری ئه‌وه بكه‌ین كه ( جۆن ئۆستین) چیرۆك نووس و داستان نووسی به‌ریتانی له یه‌كێك له به‌رهه‌مه گرنگه‌كانی به‌ناوی ( ئیما-Emma )كه له ساڵی (1816) دا نوسراوه، (ئیما)مان پیشان ده‌دات، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ وا له ئه‌و ده‌كات خۆشبویسترێت، یان پێكهاته‌ی لاوه‌كی مۆسیقای (باخ) زۆر ڕوون و پێكهاته‌ی جوانه‌ن یان ( مۆنیت – Claude Monet) ووێنه كێش و تابڵۆ كێشی فه‌ڕه‌نسی له به‌هره وه‌رگرتن و سود وه‌رگرتن له كاریگه‌رییه‌كانی ڕووناكی له‌سه‌ر ئاو و گژوگیا زۆر سه‌ركه‌وتووه ، یان پێكهاته‌ی كێوه‌كان و ئاو دیمه‌نێكی زۆر جوان له به‌رزاییه‌كانی ڕۆژئاوای سكۆتله‌ندا دروست ده‌كات .
چ خاڵێك له ده‌ربڕینی ئه‌م بۆچونانه‌دا هه‌ی؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له به‌رامبه‌رماندا بێت و دژایه‌تی قسه‌كانمان بكات، ئایا ده‌توانین به‌ڵگه بۆ بۆچوونه‌كانمان بهێنینه‌وه؟ به‌ڵگه‌یه‌كی له‌مجۆره له‌سه‌ر چ شتێك ده‌بێت؟

،،
هه‌ندێجار به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان مه‌یدان و بواری تیۆریایان بڕیوه و جوانیه سروشتیه‌كانیشیان گۆتۆته‌خۆ
هه‌روه‌ها له‌داوه‌رییه‌كانماندا چه‌ند پێوه‌رێك به‌كارده‌هێنین، بۆ نموونه هه‌ندێك به‌رهه‌م یان ووێنه و دیمه‌ن له به‌رهه‌م و دیمه‌نی دیكه به سه‌رووتر و به‌رزتر داده‌نێین. ده‌ڵێین ( جۆن ئۆستین) له ( باربارا كارتلند) نوسه‌رێكی باشتره. مۆسیقای ( باخ ) له‌و مۆسیقایانه‌یه خه‌ڵكی خۆشیان ده‌وێت ، تابلۆیه‌كی ( مۆنا ) له ووێنه‌ی سه‌ر كارتێك باڵاتره و به‌رزاییه‌كانی ڕۆژئاوای سكۆتله‌ندا هه‌موویان له شتێك‌دا هاوبه‌شن و هه‌مان ئه‌و شته ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان بۆ دروست ببێت، ئه‌و شته هه‌رچی هه‌بێت، باربا كلند، مۆسیقی په‌سه‌ندكراوی رادیۆ، وێنه‌ی پۆست كارت و ...هتد یان ئه‌و شته‌یان نیه، یان خاوه‌نی ئه‌و شته‌ن.
به درێژایی مێژوو، تیۆریای جۆراوجۆر و جیاوازی جوانیناسی، له‌باره‌ی ئه‌و هاوبه‌شیه‌ی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانه‌وه كه به‌ها و نرخیان پێ ده‌به‌خشێت، وه‌سفی جۆراوجۆر كراون. ئه‌م تیۆریایانه زۆرجار ته‌نها له‌باره‌ی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانه‌وه بوون، به‌ڵام هه‌ندێجار مه‌یدان و بواری تیۆریایان بڕیوه و جوانیه سروشتیه‌كانیشیان گۆتۆته‌خۆ و باسكردوه.

رێگه‌ی دووه‌م رووگه و روانگه بۆ بابه‌ته فه‌لسه‌فیه جوانیناسیه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یه كه له جیات پشكنینی بابه‌ته هونه‌رییه‌كان و شته سروشته‌كان و ئه‌و په‌یوه‌ندییه و سه‌رنجدانه‌ی له‌مه‌ڕ ئه‌م بابه‌تانه په‌یدای ده‌كه‌ین، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین، چ بگات به‌وه‌ی شته هونه‌رییه‌كان هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان نه‌بێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی جوانیناسانه‌ی تایبه‌ت له‌م نێوه‌نده‌دا بوونی هه‌بێت، ئه‌و په‌یوه‌ندییه بنه‌ڕه‌تیه‌یه ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا بۆ بابه‌ته هونه‌ری و شته سروشتیه‌كان هه‌مانه و سه‌رنجمان راده‌كێشن. به‌ڵام هه‌ڵبه‌ته بۆ هه‌موو شتیچك كه جێگه‌ی سه‌رنجمان بێت، ئه‌و شته سه‌رنج لێدراوه به‌ره‌و لای خۆی رامان ده‌كێشێت. ئه‌م رووگه و روانینه باس له باره‌ی چیه‌تی "ماهیه"تی ده‌رككردن و دۆزینه‌وی جوانیناسانه ده‌كات. هه‌روه‌ها وه‌ڵامی پرسیارگه‌لی وه‌كو ئایا روانینێكی تایبه‌تی جوانیناسانه بوونی هه‌یه؟ ئایا داوه‌رییه جوانیناسیه‌كان جۆرێكی تایبه‌تی داوه‌ریكردنن؟ و نموونه‌ی ئه‌م جۆره پرسیارانه.
سه‌رچاوه: مبانی فلسفه هنر، ان شیرد، ترجمه: علی رامینانتشارات علمی و فرهنگی، تهران، چاپ اول، 1375، ص 1-4.