محه‌مه‌د حسه‌ین
هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به جدی هاتوونه‌ته سه‌ر هێڵی دانوستاندن‌و ده‌یانه‌وێت هه‌رچی زووتره كێشه نه‌وتی و داراییه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌ی لێدوانه سیاسی و میدیاییه‌كانیان، هه‌ڵپه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی ئه‌م دوو سه‌ركردایه‌تیه به‌رهه‌می نیازپاكییه سیاسیه‌كه‌یان نیه هێنده‌ی كه زه‌برو فشاری ئه‌و نه‌خۆشیيه ئابورییه‌یه كه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا به “ نه‌فره‌تی نه‌وت” ناسراوه. ئه‌م نه‌خۆشیه ئابوریه، كه هه‌میشه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ته‌نگژه‌و ململانێی سیاسی و سه‌ربازی وێناكراوه، بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوودا ده‌بێته فاكته‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری و سیاسیه‌كانی عێراق و كوردستان ده‌هێنێته سه‌ر مێزی دانوستاندن.
كێشه‌كه بۆ عێراق به‌مجۆره‌یه:
ده‌وڵه‌تی عێراق، كه زیاتر له ٩٨%ی هه‌نارده‌كه‌ی نه‌وتی خاوه، له ئێستادا كه‌وتۆته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی قه‌یران و قات و قڕیه‌كی راسته‌قینه به‌هۆی ئه‌و گرژییانه‌ی ئه‌مریكاو ئێران له گه‌رووی هورمز دروستیان كردووه. چونكه هه‌تا مانگی رابردووش زیاتر له ٩٦%ی نه‌وته‌كه‌ی به‌م رێڕه‌وه ئاویه‌دا تێده‌په‌ڕی. به وته‌ی سامر غه‌زبانی وه‌زیری نه‌وتی عێراق رۆژانه ١٨ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداوو عێراق به هورمزدا ره‌وانه ده‌كرێت. هێشتا هیچ روینه‌داوه تێچووی سه‌لامه‌تی و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له هورمزه‌وه ١٠ قات زیادیكردووه، هه‌ر گرژی و پێكدادانێكی سه‌ربازی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ته‌واوی رێڕه‌وه‌كه دابخات به‌ڕوی كه‌شتیه نه‌وتیه‌كاندا، ئه‌مه‌ش به‌مانای وه‌ستانی ٩٦%ی هه‌نارده‌ی عێراق دێت جگه له داخستنی سه‌ره‌كی ترین به‌نده‌ری بازرگانی وڵاته‌كه كه له به‌سره‌یه.
،،
عێراق پێویسته تۆڕی بۆڕیه ناوخۆییه‌كانی نۆژه‌نبكاته‌وه له گه‌ڵ بۆڕی نه‌وتی (عێراق-توركیا) تا ده‌گاته به‌نده‌ری جه‌یهان.
له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه‌دا، عێراق هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه‌و چه‌ند بژارده‌یه‌كی تری لاواز. بۆڕی نه‌وتی كوردستان له روی ته‌كنیكیه‌وه توانای هه‌یه رۆژانه تا ١ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌بكات. له مانگی ٧ی٢٠١٩دا، هه‌رێم رۆژانه ٤٤١ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خۆی هه‌نارده كردووه، كه‌واته ده‌توانێت ٥٦٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی عێراقی فێدراڵیش هه‌نارده بكات، ئه‌مه به ڕاده‌ی ١٦.٤%ی كۆی گشتی هه‌نارده‌ی عێراقه كه به تێكڕا رۆژنه ٣.٥٦ ملیۆن به‌رمیل رۆژانه نه‌وتی هه‌نارده‌كردووه له‌مساڵدا به پێی داتاكانی ئیراق ئۆیڵ ریپۆرت.
هه‌ڵبه‌ته بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت سود له بۆڕیه‌كه‌ی كوردستان وه‌ربگیرێت، عێراق پێویسته تۆڕی بۆڕیه ناوخۆییه‌كانی نۆژه‌نبكاته‌وه له گه‌ڵ بۆڕی نه‌وتی (عێراق-توركیا) تا ده‌گاته به‌نده‌ری جه‌یهان؛ چونكه ئه‌م بۆڕیه له فیشخابوره‌وه لكێنراوه به بۆڕی كوردستانه‌وه‌و گومانده‌كرێت به بێ نۆژه‌نكردنه‌وه بتوانێت ته‌واوی توانای هه‌نارده‌كردنی بخرێته‌گه‌ڕ.
ئه‌م نۆژه‌نكردنه‌وانه كات و تێچووی خۆی هه‌یه به‌ڵام بۆ عێراق قابیلی جێبه‌جێكردنه له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا. جگه له بۆڕیه نه‌وتیه‌كه‌ی كوردستان، ده‌روازه‌ی برایم خه‌لیل-ش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ڕاده‌ی ٢٠% قه‌ره‌بووی ئاڵوگۆڕه بازرگانیه له‌ده‌ستچووه‌كانی به‌نده‌ری به‌سره بكاته‌وه.

بۆ سود وه‌رگرتن له بژارده‌كانی تری، كه سعودیه‌و ئوردن و سوریان، عێراق لانی كه‌م ٢ ساڵی (ته‌واو سه‌قامگیری دارایی و ئه‌منی) پێویسته تا بتوانرێت بۆڕیه نه‌وته كۆنه‌كانی له‌م وڵاتانه‌دا نۆژه‌ن یان سه‌ر له‌نوێ دروست بكاته‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێشتا رون نیه سوریا‌و سعودیه تا چ ئاستێك تێوه ده‌گلێن له هه‌ر شه‌ڕێكی چاوه‌ڕوانكراوی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، له‌وانه‌یه ئه‌وان خۆشیان پێویستیان به‌وه هه‌بێت كه وڵاتانی تر به هانایانه‌وه بچێت.
كه‌واته هه‌رێمی كوردستان وبۆڕیه نه‌وتیه‌كه‌ی به‌قه‌ده‌ر هه‌رچی وڵاتانی درواسێی عێراق هه‌یه جێگای پشت پێبه‌ستنه بۆ هه‌ر رۆژێكی ره‌ش كه له‌وانه‌یه به هۆی ململانێكانی ئێران و ئه‌مریكاوه توشی عێراق ببێت. ئه‌گه‌ر چی ئه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌توانێت پێشكه‌شی بكات له روی رێژه‌و ژماره‌وه زۆر گه‌وره نیه، به‌ڵام چونكه خۆی به‌شێكه له‌عێراق و ته‌عریفه‌ی باج و گومركی زیاده‌ی نیه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیا خۆشترو ئاسانتره به‌راورد به وڵاتانی درواسێ، هه‌میشه یه‌كه‌م بژارده‌ی به‌رپرسانی به‌غدا ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پێشتر ته‌نها گرنگیه‌كی جیوپۆله‌تیكی هه‌بوو بۆ عێراق، له ئێستادا گرنگیه‌كی ئابوریشی هه‌یه كه زۆر زیاتره له‌قه‌باره‌ی خۆی، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر لاوازی و كۆڵه‌واری ئه‌و سیسته‌مه رێنتخۆریه ئابوریه‌یه كه زیاتر له ٥٠ ساڵه عێراق ده‌باته‌ڕێوه. ئه‌مه باجی به‌ته‌نها پشتبه‌ستنه به‌نه‌وت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ڕ خه‌ریكه دێته ناو رێڕه‌وی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌یه‌وه، ته‌واوی وڵاته‌كه كه‌وتۆته به‌رده‌م ئه‌گه‌ری شڵه‌ژانێكی ئابوری قورس و قاتوقڕیه‌كی راسته‌قینه.
،،
ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی توركیا ناچارده‌كات به‌پێی رێنماییه‌كانی به‌غدا بۆڕی نه‌وتی (توركیا-عێراق)و كۆگاو تێرمیناڵه‌كه‌ی به‌نده‌ری جه‌هیان به‌كاربهێنێت.
بۆ هه‌رێمی كوردستان:
هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌ی عێراق هیچی نیه بۆ هه‌نارده‌كردن جگه له‌نه‌وت، سكاڵایه‌كی ده‌وڵه‌تی عێراقیش نیشانه‌ی پرسیاری دروستكردووه له‌سه‌ر ته‌واوی سامان و داهاتی نه‌وته‌كه‌ی. سكاڵاكه سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤ له پاریس تۆماركراوه لای ژوری بازرگانی نێوده‌وله‌تی (International Chamber of Commerce) كه رێكخراوێكی جیهانیه و كاری یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه بازرگانیه‌كانه له نێوان وڵاتان و كۆمپانیا گه‌وره‌كاندا. چه‌ند شاره‌زایه‌یه‌كی بواری ناكۆكیه بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن تا مانگی ١١ی ئه‌مساڵ دادگاكه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق حوكمی خۆی بدات، ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی توركیا ناچارده‌كات به‌پێی رێنماییه‌كانی به‌غدا بۆڕی نه‌وتی (توركیا-عێراق)و كۆگاو تێرمیناڵه‌كه‌ی به‌نده‌ری جه‌هیان به‌كاربهێنێت. له دوای یه‌كه‌مین حوكمی یه‌كلاكه‌ره‌وه له دژی توركیا، عێراق مافی ئه‌وه‌شی ده‌بێت داوای قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
هه‌ندێك له به‌رپرسانی به‌غدا باسی ٢٦ ملیار دۆلار ده‌كه‌ن وه‌ك قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی عێراق به‌ریكه‌وتووه له‌كاتی به‌كارهێنانی تاكلایه‌نه‌ی توركیا بۆ بۆڕیه‌كه. ئه‌م حوكمه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ژوری بازرگانی نێوده‌وله‌تی ده‌سه‌ڵاتی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌داته عێراقیه‌كان و مافی داواكردنی قه‌ره‌بویه‌كی زۆریش له توركیا
.
بۆڕی نه‌وتی (توركیا-عێراق)، كه به بۆڕی (كه‌ركوك-جه‌یهان)یش ناسراوه، مڵكی هه‌ردوو وڵاته و به پێی رێكه‌وتنی دولایه‌نه‌ی نێوانیان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له به‌نده‌ری جیهانه‌وه له ساڵی ١٩٧٠ه‌وه خراوه‌ته‌گه‌ڕ.
به‌رپرسانی توركیا پێیان وایه وه‌ك به‌شێك له عێراق هه‌رێمی كوردستان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م بۆڕیه به‌كاربهێنێت به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی داعش له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٤دا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوكی له‌م بۆڕیه‌وه په‌كخست. حكومه‌تی عێراق (كه نه‌وتی هه‌رێم وه‌ك كاڵایه‌كی نایاسایی و قاچاخ ده‌ناسێنێت) پێیوایه توركیا رێكه‌وتنه دولایه‌نه‌كه‌ی پێشێل كردووه. ئه‌م بۆڕیه له ئێستادا بۆڕی نه‌وتی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێته به‌نده‌ری جه‌یهان.
به كورتی، ئه‌گه‌ر دادگاكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق بڕیارله‌سه‌ر كه‌یسه‌كه بدات (كه ئه‌گه‌رێی زۆر به‌هێزه گه‌ر سیاسیه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌نه چاره‌سه‌رێكی ماناوه‌ندی)، ئه‌وا دادگاكانی توركیا حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ناچارده‌كه‌ن بۆڕیه‌كه به‌پێی خواست و بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌كاربهێنێت، یه‌كه‌م ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم بێت. سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه ئه‌م دۆخه، له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی به‌غداش بێ به‌رامبه‌ر سكاڵاكه ناكشێننه‌وه له كاتێدا بڕوایان وایه كه‌یسه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق حوكمی له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئێستا روون بویه‌وه سیاسه‌تی به‌ته‌نها پشتبه‌ستن به نه‌وت چه‌ند هه‌ڵوێستی سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی لاوازكردووه له‌به‌رامبه‌ر به‌غدا، به‌ڵام ئاراسته‌ی دیپلۆماسیه‌ته‌كه‌ی گۆڕیوه به‌ره‌و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداو چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، نه‌ك سه‌ربه‌خۆیی ئابوری و نه‌وت هه‌نارده‌كردن، ئه‌وگوتاره‌ی ساڵانێكی زۆر خه‌ڵكیان پێئه‌هێنایه سه‌رجاده‌كان.
،،
ه‌مریكیه‌كان كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌ولێر و به‌غداش هه‌یه، ناتوانن ته‌حه‌مولی له‌ده‌ستدانی ئه‌م نه‌وته‌بكه‌ن له كاتێكدا قه‌یرانی ئێران نزیكه‌ی ٣ ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه كورتهێنانی له ئاستی خستنه‌ڕوی نه‌وتی خاو دروست كردووه.
كه‌واته یه‌كێك له كێماسیه‌كانی نه‌فره‌تی نه‌وت، كه به‌ته‌نها پشتبه‌ستنه به هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتی ده‌وڵه‌ت، ئه‌مڕۆ فاكته‌ری ئاشتیه له نێوان عێراق و كوردستاندا. له ١٣٠ ساڵی رابردوودا، به ده‌گمه‌ن رویداوه نه‌وت فاكته‌ری ئاشتی بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ عێراق و كوردستانی عێراق له‌به‌ر زه‌بری كێشه ئابوریه‌كانیان ناچاربوون گفتوگۆیه‌كی جدی ده‌ستپێبكه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه له ٦ ساڵی رابردوودا سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆییانه نه‌وتفرۆشتنی هه‌رێمی كوردستان دروستی كردووه.

له مانگی ٧ی ٢٠١٩دا، بۆڕی نه‌وتی كوردستان رۆژانه ٥٤١ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی لێوه هه‌نارده‌كراوه ( ٤٤٠،٠٠٠ی هی هه‌رێم خۆیه‌تی و ١٠١،٠٠٠یشی نه‌وتی كه‌ركوكه و عێراق فرۆشتویه‌تی) (٣). بۆ عێراق و كوردستانیش سه‌ره‌ڕۆییكردن به‌م داهاته‌وه ئاسان نیه و ڕێی تێناچێت. ئه‌مریكیه‌كان كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌ولێر و به‌غداش هه‌یه، ناتوانن ته‌حه‌مولی له‌ده‌ستدانی ئه‌م نه‌وته‌بكه‌ن له كاتێكدا قه‌یرانی ئێران نزیكه‌ی ٣ ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه كورتهێنانی له ئاستی خستنه‌ڕوی نه‌وتی خاو دروست كردووه و هێشتا نه‌توانراوه به زیاده‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی شێڵی ئه‌مریكاو سعودیه قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
ئه‌م قه‌یرانه نه‌وتیه، كه له بنه‌ڕه‌تدا قه‌یرانێكی ئابوریی-سیاسییه‌و خراپبه‌ڕێوه‌بردنی وڵات دروستیكردووه، له ئێستادا به‌غداو هه‌ولێریشی خستۆته به‌رده‌م یه‌ك بژارده‌وه، كه ئه‌ویش رێكه‌وتنێكی هه‌ردولا-براوه (win-win)ی ناچارانه‌یه. ته‌نها ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ده‌ربازبوونیان ده‌دات له قه‌یرانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانیان.