وه‌رگیرانی: گۆران قادر
كاتێك له هه‌ر بۆنه‌یه‌كدا ناوی سعودیه ده‌هێنرێت، له‌وه‌یه یه‌كه‌م شت كه به خه‌یاڵی زۆرینه‌ماندا بێت بریتی بێت له بیره نه‌وته‌كانی كه له‌و وڵاته‌دا بوونیان هه‌یه،چونكه ئه‌و بیره نه‌وته زۆر و زه‌به‌ندانه،له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی سعودیایه له وڵاتانی دیكه.
،،
سعودیه نه‌وتی وه‌ك چه‌كێكی سیاسی له شه‌ڕی ئۆكتۆبه‌ری 1973 به‌كارهێنا
هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وته‌كانی سعودیه له‌م ساڵانه‌ی دوایدا،هه‌ر به‌هۆی ئاڵتونه ڕه‌شه‌كه‌یه‌وه بووه،بۆیه ووزه به شێوه‌یه‌كی گشتی ونه‌وت به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی چه‌قی ململانێكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته،هه‌روه‌ها نه‌وت جیاكه‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه له وڵاتانی دیكه،چونكه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی شتومه‌كه‌ی گرانبه‌هایه له‌سه‌ر ئاستی جیهانی.
له ڕووی مێژووییه‌وه سعودیه نه‌وتی وه‌ك چه‌كێكی سیاسی له شه‌ڕی ئۆكتۆبه‌ری 1973 به‌كارهێنا،ئه‌و كاتیش ئه‌نجامی باشی به‌ده‌ستهێنا،به‌ڵام پسۆڕانی دیكه له‌و باوه‌ڕه‌دان سعودیه ته‌نها ئه‌و جاره ئه‌و چه‌كه‌ی به‌كارنه‌هێناوه،به‌ڵكو بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی له‌م ساڵانه‌ی دوایشدا به‌كاریهێناوه.

تۆماس مایر توێژه‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووری له (دۆیتچه بانك)ده‌ڵێت:سعودیه له كاتی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ساڵی 2014دا هه‌وڵی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ده‌دا، ئامانجی بنه‌ڕه‌تیشی له‌م كاره‌ی بۆ لاوازكردنی كێبرَكێكاره‌كانی بوو كه به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی به‌ردینن، به‌تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا،ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كاری بۆ ئه‌وه ده‌كرد،كه ئێران پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له بازاڕی نه‌وتدا نه‌بێت.
به‌ڵام له مانگه‌كانی كۆتایدا ده‌ركه‌وت،هه‌رچه‌نده سعودیه ده‌یویست به نه‌وته‌كه‌ی بازاڕی جیهانی نقوم بكات، به‌ڵام ئه‌مجاره چه‌كه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو،بۆیه نرخی نه‌وتی به‌ردینه‌یی به‌رزبوه‌وه، له سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌می 2018دا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاڕێژه‌یه‌كی زۆری نه‌وتی خاوی هه‌نارده كرد، كه پێشتر هه‌رگیز ئه‌و ڕێژه‌ی نه‌ناردبوو،به پێی داتایه‌كی ئیداره‌ی زانیاریه‌كانی ووزه‌ی ئه‌مریكا ، كۆی نه‌وتی نێردراو له 30ی تشرینی دووه‌می 2018دا گه‌یشته 211 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا،كه ئه‌مه‌ش له ساڵی 1973ه‌وه هاوشێوه‌ی نه‌بووه.
،،
كۆمپانیای (ریستاد ئینێرجی)كه به‌دوای سوته‌مه‌نیدا ده‌گه‌ڕێت پێی وایه ئه‌مریكا له ساڵی 2019دا ،نزیك بده‌بێته‌وه له وه‌رگرتنی گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی نه‌وت له سعودیه
ئه‌مه گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا بوو، چونكه ئه‌و وڵاته له چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا له‌سه‌ر ئاستی جیهان هاورده‌كارێكی به‌هێزی نه‌وت بوه،بۆیه به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه كردنی نارنی نه‌وت و زیادكردنی له كۆتایه‌كانی ساڵی 2015دا له سه‌رده‌می باراك ئۆباما،وایكرد كه به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك به‌نزین و دیزڵ ببێته گرنگترین سوته‌مه‌نیه نیرَدراوه‌كان،به‌ڵام ئه‌م كاره به شۆڕشی نه‌وتی به‌ردینی ئه‌مریكا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات، كه هه‌ڵكه‌ندن و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خێرا كرا، به‌مه‌ش به‌رهه‌می ئه‌مریكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كرد.

زه‌وی ئاڵتونی كه جه‌نگه‌كه‌ی تێدا هه‌ڵگیرساوه: چۆن توانیڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كۆنترۆِل كرد بۆ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی جیهانی؟
ئێستا ئه‌مریكا له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا بازێكی گه‌وره‌ی ناوه،به پێی پێشبینیه‌كی ئیداره‌ی زانیاریه‌كانی وزه‌ی ئه‌مریكا، له كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌گاته 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا، واته له ساڵی 2016دا توانراوه 3 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت زیاد بكرێت، ئه‌مه‌ش وای له ئه‌مریكا كرد كه له ساڵی 2018دا پێش ڕوسیا و سعودیه بكه‌وێت،بۆیه (ریستاد ئینێرجی)بۆ ڕاوێژكاری پێی وایه،ئه‌مریكا له هه‌وڵدا كه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و شله‌مه‌نیه‌كان زیاد بكات، به‌شێوه‌یه‌ك تا ساڵی (2025) پێش ڕوسیا و سعودیه بكه‌وێت.
كۆمپانیای (ریستاد ئینێرجی)كه به‌دوای سوته‌مه‌نیدا ده‌گه‌ڕێت پێی وایه ئه‌مریكا له ساڵی 2019دا ،نزیك بده‌بێته‌وه له وه‌رگرتنی گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی نه‌وت له سعودیه، كه ئێستا سعودیه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری وزه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.
،،
كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی سعودیه كار له نفوزی ئه‌و وڵاته ده‌كات
دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی ناردنی نه‌وت... ئایا سعودیه پێگه‌ی جیۆسیاسیه‌كه‌ی له ناوچه‌كه و جیهان له‌ده‌ستده‌دات؟
وه‌ك له سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌مان پێكرد، سعودیه به هۆی نه‌وت و وزه‌ی زۆره‌وه، توانیویه‌تی پێگه‌یه‌كی سیاسی به‌هێز بۆخۆی فه‌راهه‌م بكات،بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێویستیان به نه‌وت هه‌یه، توانیویه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كی سیاسی به‌هێز له‌گه‌ڵیان دابمه‌زرێنێت، له ماوه‌ی ڕابردوودا هیچ وڵاتێك ئه‌لته‌رناتیڤی سعودیه نه‌بوو، له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا، به‌ڵام وا دیاره ئێستا ئه‌م هاوكێشه‌یه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه،چونكه وڵاتانی كێبڕكێكاری سعودیه توانیان له سعودیه زیاتر وزه به‌رهه‌مبهێنن، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه گۆڕانكاریه‌كی سیاسی له وڵاتانه‌دا ڕوویداوه، كه به‌كارهێنه‌ری نه‌وتن و سه‌رچاوه‌كانی هاورده‌كردنی نه‌وتیان هه‌مه‌جۆر كردووه.
بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، سعودیه پێگه سیاسیه‌كه‌ی خۆی له ده‌ستبدات، چونكه له ساڵی 2014دا سعودیه بۆ فشار خستنه سه‌ر ڕوسیا و ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاروباری یه‌مه‌ن و عیراق و سوریا وه‌رنه‌ده‌ن، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی زیاد كرد، به‌ڵام چاودێران پێیان وایه گه‌ر دۆخێكی هاوشێوه دروست ببێته‌وه، ئه‌وا سعودیه دووباره ناتوانێت ئه‌و كارته به‌كاربهێنێت و سودی لێوه‌ربرێت، چونكه ئێستا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ژێر ده‌ستی ئه‌مریكادایه.
بۆیه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی سعودیه و زاڵ بوونی چه‌ند وڵاتیك به‌سه‌ریدا له ڕووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه زیان له سیاسه‌ت و ئابووری سعودیه بدات.
هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی سعودیه كار له نفوزی ئه‌و وڵاته ده‌كات، كه پێشتر به‌هۆی به‌رهه‌می نه‌وته‌وه توانیبووی له ڕێگای هاوكاریی وڵاتانه‌وه جێنفوزی خۆی فراوان بكات، چونكه له ماوه‌ی ساڵانی 2007 بۆ 2018 سعودیه بڕی 132 ملیار ریاڵ(35 ملیار دۆلار)ی وه‌ك هاوكاری به‌سه‌ر 79 وڵات‌دا دابه‌ش كردبوو، به‌مه‌ش ده‌یتوانی به ئاسانی به مه‌به‌سته سیاسیه‌كانی بگات، به‌ڵام له داهاتوودا ئه‌م توانایه‌ی كه‌م ده‌بێت و قورس ده‌بێت هاوكاری وڵاتان بكات، به‌مه‌ش زیان له به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كانی ده‌كه‌وێت.

،،
ئه‌مریكا خۆی كۆنتڕۆلی نه‌وتی كردووه له بازاڕه‌كانی جیهاندا، بۆیه پێویستیه‌كی زۆری به سعودیه نیه
ئه‌مریكا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئێران پێویستی به نه‌وتی سعودیه نیه
ڕۆژی 13ی مارسی ئه‌مساڵ بریان هۆك نوێنه‌ری ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئێران له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕایگه‌یاند: (زیادبوونی نه‌وتی جیهانی وا له ئه‌مریكا ده‌كات كه هه‌نگاوه‌كانی دژ به هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی خێراتر ده‌كات)
به‌ڵام ئایا هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان ئه‌م لێدوانه و دۆخی ئێستای نه‌وت هه‌یه له نێوان سعودیه و ئه‌مریكا؟
بێگومان په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌یه، له مانگه‌كانی ڕابردوودا ئه‌مریكا ئه‌و په‌ڕی فشاری خۆی به‌كارهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی سعودیه به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی زیاد بكات و جێگه‌ی نه‌وتی ئێران و فه‌نزوێله بگرێته‌وه، كه به‌هۆی سزاكانه‌وه ئه‌و دوو وڵاته به‌رهه‌می نه‌وتی نێردراویان زۆر كه‌می كردووه، به‌ڵام ئێستا دۆخه‌كه جیاوازه، چونكه ئه‌مریكا خۆی كۆنتڕۆلی نه‌وتی كردووه له بازاڕه‌كانی جیهاندا، بۆیه پێویستیه‌كی زۆری به سعودیه نیه، ئه‌مه له كاتێكیشدایه كه سعودیه ئێران به گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه ده‌زانێت له‌سه‌ر خۆی.
ئه‌م لێدوانه‌ی هۆك دوای نزیكه‌ی دوو مانگ له سه‌ردانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ سعودیه هات، كه له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر( به‌رده‌وامی هه‌وڵه هه‌رێمیه‌كان دژی چالاكیه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا)، ئه‌م هاریكاریه‌ی ئه‌مریكا ڕۆڵێكی به‌هێزی دایه به سعودیه، به‌ڵام ئه‌م ڕۆڵه و قورساییه ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه، ئه‌میش دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا داوای له سعودیه كرد هاوكاری بكات، له ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ر لایه‌نێك كه خۆی مه‌به‌ستی بێت.
هه‌روه‌ها له چه‌ند ڕۆژی ِرابردوودا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌وڵێكی خۆی خستۆته گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كانی ئه‌مریكا، به‌تایبه‌ت له ئاسیا و ئه‌وروپادا، هه‌وره‌ها ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئه‌وانه ببنه‌وه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌مه‌یدانی جیهانیدا( مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ ده‌كه‌ن).
پۆمپیۆ وتیشی: سامانی نه‌وتی به‌ردینی كه تازه له وڵات‌دا ئاشكرا بووه هه‌ڵویسته‌كانی ده‌ره‌وه‌مان به‌هێز ده‌كات،بۆیه له تواناماندایه نه‌وتی ئێران بكه‌ین به سفر.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌مریكا به ته‌واوی ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه چۆن بازاڕی نه‌وت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، بێگومان ئه‌م گۆڕانكاریه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی سعودیه‌دا نیه.
هه‌ركه‌س له ئاسیا سه‌ربكه‌وێت له بازاڕیشدا سه‌رده‌كه‌وێت
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌وه‌یه پرسیاری ئه‌وه‌ت به مێشكدا هاتبێت، كه‌ئایا سعودیه ده‌توانێت جارێكی دیكه بچێته‌وه لوتكه؟
له ڕاستیدا نه‌خێر، چونكه سعودیه ماوه‌یه‌كی زۆره خاوه‌نی بڕیاره، به‌ڵام ئێستا هاوكێشه‌كه گۆڕاوه، وڵاتانی هاورده‌كاری نه‌وتیش خاوه‌ن بڕیارن، بۆیه هه‌رچه‌نده سعودیه خاوه‌نی یه‌ده‌گی نه‌وته كه به‌شی ده‌یان ساڵی دیكه ده‌كات، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی تاكو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته 12 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا، هه‌وره‌ها ناردنی نه‌وتیش به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت په‌یوه‌سته به دۆخی ئاسیاوه.
له ساڵی 2017دا ڕێژه‌ی نه‌وتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئاسیا له %68ی له سعودیه‌وه بوو،ئه‌مه له كاتێكدا بوو ئه‌مریكا ته‌نها له %14ی دابین ده‌كرد، بۆیه ئه‌م ڕێژه‌یه زۆره‌ی نه‌وته، وایكردبوو سعودیه له ئاسیا پێگه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بێت،هاوكات وڵاتانی چین و ژاپۆن و هند و كۆریای باشوور یه‌كێك بوون له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین نه‌وتی ئاسیایان هاورده ده‌كرد، بۆیه كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و وڵاتانه له ڕووی نه‌وته‌وه، واته داگیر كردنی بازاڕی نه‌وت، له‌و كاته‌دا ته‌نها ڕوسیا كێبڕكێی سعودیه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ئه‌مریكا كێبڕكێی هه‌ردوو كیان ده‌كات.
به پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، چین له كۆتایی مانگی ئایاری 2018دا گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئه‌مریكا بووه،كه 16 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای كڕیوه، بۆیه به‌رهه‌می سعودیه پاشه‌كشێی كردووه،هه‌روه‌ها هندو كۆریای باشوور دوای چین به گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی ئاسیا دێن، هه‌روه‌ها كۆمپانیای ( سی بی سی، كۆرب)ی تایوانیش 6-7 ملیۆن به‌رمیلی دیكه‌ی نه‌وتی ئه‌مریكای كڕیوه،ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تایلاندیش ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی نه‌وتی ئه‌مریكای كریوه.
بۆیه هه‌وڵی وڵاتانی ئاسیا بۆ كڕینی نه‌وتی ئه‌مریكا، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر نه‌وتی سعودیه، له داهاتوودا ئه‌و وڵاته له ڕووی سیاسی و ئابووریه‌وه زیانێكی زۆری به‌رده‌كه‌وێت و ناتوانێت وه‌ك ئێستا له سه‌ر ئاستی جیهان و هه‌رێمی ڕۆڵی خۆی وه‌ك ئێستا ببینێت.