2024.05.15
ئەم زنجیرە بەرهەمەی ئامێری کارەبایی ناوماڵ ئەستێرەی بۆنەی MEA 2024 بوون لە ئەبو زەبی سازکرابوو.
XX,XX - کۆمپانیای ئێڵ جی، گەورە کومپانیای بواری ئەلیکترۆنی جیهانی، لەم دواییانەدا لە بۆنەی MEA 2024 کە لە ئوتێل کۆنراد لە ئەبو زەبی سازکرابوو بەشداربوو بۆ نمایشکردنی ئامێرەکانی بە ناونیشانی پێکەوە داهێنانەوە. ئەم بۆنەیە جەختی کردبۆوە سەر نمایشکردنی داهێنانە نوێیەکان و بنیادنانی پەیوەندی کارسازی لەگەڵ پشکدارەکاندا و زیاتر لە ٥٠٠ میوان ئامادەی بوون و هەر یەک لەم میوانانە دەرفەتی ئەزموونکردنی بەرهەمەکانیان بە شێوەی راستەوخۆ بۆ دابین کرابوو.
لەماوەی ئەم بۆنەیەدا، ئێڵ جی نوێترین بەرهەم و داهێنانەکانی خۆی نمایش کرد لە بواری ئامێری کارەبایی ناوماڵ بۆ باشترکردنی ژیانی رۆژانە و دابینکردنی ئاسانکاری و دەستکاریکردن بەپێی خواست و پێویستی. ئەو ئامێرانەی جەختیان کرابۆوە سەر بریتی بوون لە بەرهەمی ئامێری کارەبایی ناوماڵ وەکو ساردکار و جلشۆر و گسکی کارەبایی و هەواگۆڕ و چەندان ئامێری تر.
بەڕێز ئیل هوان لی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵا لە هەرێمی رۆژهەلاتی ناوەراست و ئەفریقای باکور، لێدوانی لەسەر بۆنەکەدا و وتی "بەشداریکردنەکەی ئێڵ جی لەم بۆنەیەدا سەرچاوەی بڵاوکردنەوەی نوێترین داهێنانەکانمانە. ئێمە بەردەوام بەکاربەرەکانمان لە خەیالماندان و لە هەموو هەنگاوێکی پەرەپێداندا کار بۆ ئاسانکاریان دەکەین، بەرهەمە نمایشکراوەکانی ئێرە شایەتحاڵی ئەم بەڵێنەمانن. ئێمە کار لەسەر پێویستیەکانی بەکاربەر و دابینکردنی ئەزموونی تایبەتی بەسوود بۆیان دەکەین لەگەڵ ستایلی نایاب و تایبەتمەندی شۆرشگێرانە بۆ باشترکردنی ژیانی ناومالیان."
لەماوەی بۆنەکەدا ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ساردکارە بەناوبانگەکەی خۆی بەتایبەتمەندی MoodUP™ ی نمایشکرد. ئەم تایبەتمەندیە کە ناسراوە بە بژاردەی رەنگەکانی لایەنی هونەری نایاب دەبەخشێتە چێشتخانەی ناوماڵ. لەڕێی بەرنامەی ThinQ™ ی ئێڵ جیەوە بەکارهێنەران دەتوانن لە ٢٢ رەنگ هەلبژێرن بۆ بەشی دەرگای سەرەوە و ١٩ رەنگ بۆ بەشی خوارەوە. لەگەڵ لایەنە جوانکاریەکەیدا، ساردکاری MoodUPTM ی نوێ سێ دەرگای لیدی هەیە لەگەڵ دەرگایەکی روون. دەرگاکان دەتوانن رەنگەکانیان لەڕێی بەرنامەی ThinQ هەلبژێردرێن و دەرگا روونەکە تایبەتمەندی InstaView ی ئێل جی هەیە کە وا دەکات ناوەوەی ساردکارەکە دیار بێت تەنها لەڕێی دوو جار لێدانی سوک لەسەر دەرگاکە. هەروەها ساردکارەکە تایبەتمەندی بلندگۆی بلوتوسی هەیە کە زۆر گونجاوە بۆ لێدانی مۆسیقا لەکاتی چێشتلێناندا.
ئامێرەکانی ئێڵ جی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چێشتخانەکەت هەر ئەمانە نیە، پاکێجی ناو کەوانتەری نوێی ئێڵ جی بە هەمان شێوە نمایش کرابوون. ئەم زنجیرە ئامێرانە تایبەتمەندی کارایەتی وزە و ئاسانکارێتی و دیزاینی نایابیان هەیە، ئامێرەکانیش فڕنی InstaView و قاپشۆری QuadWash و ساردکار و بەفرگرە و فڕن و مایکرۆوەیڤ بوو. هەر یەک لەم بەرهەمانە لەسەر ئاستی خۆیان نایابن و بە تەنها دەتوانن ئاستی چێشتخانەکە بەرز بکەنەوە، ئەم کۆمەلە بەرهەمە نایابە پێکەوە بەتەواوەتی ئاستی چێشتخانەکەت بەرز دەکەنەوە.
ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی بەهەمان شێوە یەکەکانی هەواسازکردنی ناومالیشی نمایش کردبوو، وەکو زنجیرەی ARTCOOL کە تایبەتمەندی DUAL Inverter Compressor تێدایە، لایەنێکی گرنگە کە ساردکردنەوە دەبەخشێت بەبێ کاریگەریکردنە سەر کارایەتیەکەی. DUAL Inverter ئەدای ساردکردنی دەگەیەنێتە ئەوپەری بۆ ساردکردنەوەیەکی خێرا و لەهەمان کاتدا وزە کەم بەکاردەبات لەڕێی کاری گونجاوی کۆمپرێسەرەکەیەوە. ئەم DUAL Inverter Compressor خێراتر کار دەکات لەچاو ئەو ئامێرانەی Inverter نیە و مالەکان خێراتر سارد دەکاتەوە. هەروەها ساردکردنەوە بەپێی خواست بەردەست دەکات لەڕێی هێشتنەوەی پلەی گەرماوە تەنانەت لەکاتی کارکردن بە نزمترین توانا.
ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لە بواری جلشۆردن و وشککردنەوەدا ئامێری سەرنجراکێشی دروست کردووە، ئامێری WashTower کە شوشتن و وشککردنەوە لەخۆ دەگرێت بە بیرکردنەوە لەوەی کەمترین شوێن بگرێت دروست کراوە لەگەڵ کۆنترۆل پەنال و زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو هەمووی لە یەک ئامێردا. جلشۆرەکە بڕی ١٣ کیلۆ1 جل دەگرێت و وشککارەەشی ١٠ کیلۆ جل دەگرێت، ئەم ئامێرە شوێنی کەمتر دەگرێت وەک لە دانانی دوو ئامێری جلشۆر و وشککار لەسەر یەک یان لە تەنیشت یەکەوە بۆ هەمان کار. شێوەی دیزاینی ئەم جلشۆرە تەخت و هاوشێوەیەکە و ئەوپەری ئەزموونی جلشۆری بۆ بەکاربەر دابین دەکات لەگەڵ جوانکاری ساکاری جلشۆرەکە شێوەیەکی نایاب دەبەخشێتە شوێنەکە. جلشۆری WashTower تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی جلشوشتنی تێدا بەکارهێنراوە وەکو Direct Drive™ (AI DD™) ی زیرەکی دەستکرد بۆ ناسینەوەی باشترین شێوازی شوشتن (جولەی حەوزەکە، پلەی گەرمای ئاوەکە، کاتی سوڕی جلشوشتنەکە) بۆ هەر بارێك لە جل، بۆ کەمکردنەوەی زیانگەیاندن بە قوماشەکە و یارمەتیدان لە هێشتنەوەی پۆشاکەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر . تایبەتمەندی Smart Pairing کات و سەرئێشەی بەکارهێنەر کەمدەکاتەوە بە پەیوەستبوونی وشککارەکە بە جلشۆرەکەوە و بە خودکارانە باشترین شێوازی وشککردنەوە دەستنیشان دەکات بنەما لەسەر باری ناو جلشۆرەکە، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەوپەری ئەدا پێشکەش بکات2.
لەگەڵ ئامێری جلشوشتن و وشککردنەوەدا، ئێڵ جی ئامێری Styler ی نمایش کرد کە ئامێری پاککردنەوەیە بە هەڵم بۆ پاکژکردنەوەی راخەر بە کاتێکی کەم. ئەم ئامێرە زۆر بە ساکاری کار دەکات و ئامانج لێی ستایلکردنێکی نایاب تر و زیرەکترانەیە بە دابینکردنی رووکارێکی نایاب.
بۆ وردەکاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.lg.com
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٥،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢١ دا زیاتر لە بڕی ٦٣ ملیار دۆلاری ئەمریکی فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: www.LGnewsroom.com
زانیاری پەیوەندیکردن:
/https://www.lge360.com/iraq_en
.
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media