​​​​​​​کۆمپانیای ئێڵ جی بەردەستبوونی ساردکارە رەنگگۆراوەکەی لە ئەوروپادا فراوانتر دەکات

2024-06-24
2024.06.24

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆنەیەکی لەیادنەکراو ساز دەکات لە شامز-ئێلیزێ بۆ ئاهەنگێڕانی بەردەستکردنی ساردکاری نوێی InstaView و MoodUP لە فەرەنسادا
 
سیئۆل، ٢٨ ئایار ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی رایگەیاند کە ساردکارەوەی نوێ بە تایبەتمەندی InstaView  و  MoodUP لە فەرەنسا بەردەست دەکات. ئێڵ جی سەیرانێکی ناوازەی ساز کرد لە ناوچەی بەناوبانگی شامز-ئێلیزێ لە ٢٦ ئایاری ٢٠٢٤ دا بۆ ئاهەنگێڕان بەبۆنەی بەردەستکردنی دوو ساردکاری ئێڵ جی بە تایبەتمەندیەکانی InstaView  و  MoodUP لە فەرەنسادا. 
ئێڵ جی دوابەدوای بلاوکردنەوەی ساردکارەوەکان لە ئیسپانیا و ئەلمانیا و ئیتالیا و ئێستاش لە فەرەنسا، ساردکارەوەی بە تایبەتمەندیەکانی InstaView  و  MoodUPلەگەڵ بەفرگرەیەکی نوێ لە بەشی خوارەوەیدا سازکردووە، ئەم مۆدێلە زۆر بەناوبانگە لەلای بەکارهێنەران لە هەموو ئەوروپادا. ئەم ساردکارە نوێیانەی ئێڵ جی کە ئامێری زیرەکن و ئەزموونی تایبەتی دەبەخشن، رەنگیشیان بەپێی خواست و دیکۆری ناوماڵ دەگۆڕێت. ئەم بۆنەیە کە بە مانشێتی (سەیرانە مەزنەکە) ناوزەند کرا لە ناوچەی شامز-ئێلیزێ زیاتر لە ٤٠٠٠ کەسی لەخۆی کۆکردەوە کە زۆربەیان توانیان لە نزیکەوە ئەزموونی تایبەتمەندیە داهێنەرەکان و ناوازەکانی نوێترین ساردکارەوەکانی ئێڵ جی بکەن. ئێل جی کە پشتیوانی دەکرا لەلایەن شاری پاریس و کۆمیتەی شامز-ئێلزێوە بەشێکی ئەم ناوچە جیهانیە بەناوبانگەی کردە سەیرانێکی رەنگاڵە و سفرەیەکی ٢١٦ مەتری. ئەم بۆنەیە چەندان دەرفەتی ئەزموونی بۆ ئامادەبوان سازکرد لەگەڵ چەندان ناوچەی کاتبەسەربردن و هەشت ناوچەی چێشتخانەوە کە هەریەکەیان کەشێکی تایبەتی هەبوو بەشێکی لەلایەن ساردکارەوە نوێیە رەنگ گۆراوەکانی ئێڵ جی بە لید و تایبەتمەندی InstaView سازکرابوو. 

بۆ باشترکردنی خۆشی سەیرانکارەکانی پاریس لەو رۆژە تایبەتیەدا، ئێڵ جی سەبەتەی سەیرانکردنی ساکردبوو کە راخەر و کەلوپەلی چێشتخانە و پێداویستی تری تێدا بوو. لەگەڵ هەبوونی ژەمی تایبەتی و بەچێژدا، ئامادەبوان دەرفەتی ئەزموونکردن وکارلێککردنیان هەبوو لە نزیکەوە لەگەڵ تایبەتمەندیە داهێنەرەکانی ساردکارە نوێیەکانی ئێڵ جیدا کە رەنگی دەرگاکانیان دەگۆڕێت و مۆسیقا لەلایەن بلوتوسەوە لێدەدات. 
ساردکارە نوێیەکان بە تایبەتمەندیەکانی InstaView  و  MoodUP دوو بژاردەی ناوازەیان هەیە، مۆدێلی دەرگای فەرەنسی و مۆدێلی بەفرگرە لە بەشی خوارەوە. ئامێرە کارەباییەکانی ئێڵ جی تایبەتمەندی پێشکەوتوویان تێدایە کە دیزاینکراون بۆ باشترکردن و دەستکاریکردن لەلایەن بەکارهێنەرەوە. بەکارهێنەران لەڕێی بەرنامەی ThinQ™ دەتوانن ١٧٠ هەزار رەنگ هەلبژێرن لەسەر دەرگا لیدەکانی ساردکارەکەوە بۆ دروستکردنی هەست و نەستێکی جیاواز بۆ چێشتخانەکانیان. ئەم مۆدێلە نوێیانە تایبەتمەندی بە تایبەتمەندیەکانی InstaView  تێدایە کە ئاسودەیی بەکارهێنان و کەمبەکارهێنانی وزە دابین دەکات بۆ بەکارهێنەر بەبێ ئەوەی دەرگای ساردکارەکەی بکاتەوە. هەروەها ساردکارەکانی ئێڵ جی بە تایبەتمەندیەکانی InstaView  و  MoodUP روونمایەکی ئێڵ سی دی قەباە ٤.٣ ی هەیە کە لەمسە و بەڕێوەبردنی ڕێکخستنی ساردکارەکە بۆ بەکارهێنەر ئاسان دەکات. 
هەروەها ساردکارە داهێنەرەکانی ئێڵ جی بلندگۆی بلوتوسیان هەیە بەهۆیانەوە بەکارهێنەر دەتوانێت گوێ لە مۆسیقا و دەنگی خوازراوی خۆیان بگرن. لیدی سەر دەرگاکانی ئەم ساردکارانە دەتوانرێت وایان لێبکرێت لێبدەن لەگەڵ بەرزونزمی مۆسیقاکەدا بۆ ئاهەنگەکانی بەکارهێنەران. تایبەتمەندی ئاگادارکردنەوە بە رەنگ وادەکات کارلێککردن لەگەڵ ئەم ساردکارەدا نایابتر بکات و وادەکات دەرگا لیدەکان بدرەوشێنەوە یان پرتەپرت بکەن لە دۆخە تایبەتیەکاندا. 
لیو جای-چیۆل، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی و هەواگۆرکێ، وتی "شانازیە بۆنەیەکی ئاوا تایبەت ساز بکەین لە جوانترین شوێنی جیهاندا بۆ خستنەڕووی ساردکارەکانمان بە تایبەتمەندیەکانی InstaView  و  MoodUP بۆ بەکارهێنەر و بینەرانی فەرەنسی. 
# # #
گۆرانی لیدی سەردەرگاکان خودکارانە کاتێك دۆخی ئاهەنگ چالاک دەکرێت دەکەونە کار. 


https://www.lge360.com/iraq_en/press-media
.
www.Lge360.com