باشترکردنی هونەر لەڕێی تەکنۆلۆژیاوە: تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی ئێڵ جی شاکارە هونەریەکانی مۆزەخانەی نیشتیمای مانیلا بۆ هونەرە جوانەکان پەخش دەکەن

2024-06-24
2024.06.24
 
وەکو پشتیوانیکارێکی بەهێزی هونەر و کەلتور، کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پابەندە بە باشترکردنی ژیان لەڕێی یەکخستنی تەکنۆلۆژیە پێشکەوتوەکان بۆ هەندێك لە شاکارە هونەریە نایابەکانی جیهان. لەڕێی دابینکردنی تەلەڤیزۆنی پێشکەوتووی ئۆلیدی ئێڵ جی بۆ هونەرمەندان و کارمەندانی پێشانگە کە زۆرێك پێیان وایە ئەم تەلەڤیزۆنانە وەکو تەختەی وێنەکێشانی دیجیتاڵی رۆل دەبینن، ئێڵ جی ئەزموونێکی بێوێنەی هەمەلایەنەی بۆ دابین کردن. 


 
لە فلیپین، ئێڵ جی هەماهەنگی کرد لەگەڵ مۆزەخانەی نیشتیمانی مانێلا بۆ هونەرە جوانەکان بۆ ئاهەنگگێڕانی ١٤٠هەمین ساڵیادی سپۆلاریۆم، کە شاکارێکی هونەریە لەلایەن هونەرمەندی وێنەکێشی بەناوبانگی فلیپین، خوان لونا. لە ڕێکەوتنی مانگی کەلەپوری نیشتیمانیدا، کۆمپانیای ئێل جی لقی فلیپین چەندان بەرهەم و تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ئێل جی بەخشی بە مۆزەخانەکە بۆ بەرجەستەکردنی پێزانینی قوڵی ئێڵ جی بۆ هونەرەکان و باشترکردنی دەستگەشتنی خەلکی بە کەلەپوری دەوڵەمەندی نیشتیمانی فلیپین. 


 
لە ٢٧ ی ئایار دا، ١١٨ رۆژنامەوان لە هۆلی سیناتۆری دێرینی مۆزەخانەکەی فلیپین کۆبونەوە بۆ گەواهیدانی نوێترین پێشکەوتنەکانی بواری کاتبەسەربردنی ناوماڵ، بە نوێترین تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ئێڵ جی ئیڤۆ (زنجیرەی G4  و c4)ەوە. ئەم تەلەڤیزۆنانەی ئێڵ جی ئۆلید ئیڤۆ بە پرۆسێسەری زیرەکی دەستکردی α (Alpha) 11 AI  ەوە کە چوار هێندە توانای ئەداکردنی لە زنجیرەکانی پێشتری هەیە، ئەزموونی تایبەتی دەستکاریکردن بەپێی خواست بۆ بەکارهێنەران و شێوازەکانی تەماشاکردن دابین دەکات. 


 
لە هەموو ژوورە ناوازەکانی مۆزەخانەی نیشتیمانی بۆ هونەرە جوانەکاندا، چەندان بەرهەمی ئێل جی بۆ کاتبەسەربردن نمایش کرابوون، میوانەکان ئەزموونی راستەوخۆی بەرهەمەکان بکەن و جۆرایەتی وێنەی نایاب و رەنگە سروشتی و رەشە تۆخەکان ببینن. 
 


هەروەها لەم بۆنەیەدا Objet Collection Posé کە روونمای شێوازی ژیانن، نمایشکرابوون کە دیزاین کراون بۆ دابینکردنی ئازادی دیزاینی ناوماڵ بۆ هەوادارانی دیکۆری ناوماڵ. دیزاینی ساکار و ئاسانی لە دانانی ئەم بەرهەمانەدا وادەکەن لەگەل چواردەوریاندا بە ئاسانی تێکەڵ بکرێن و شوێنی زیادە بەکارنەهێنن. هەروەها لە شێوازی پێشانگەدا لە تەلەڤیزۆنەکاندا کە دانراوە بۆ پەخشکردنی کاری هونەری و وێنە، وادەکات بتوانرێت پێشانگە لە هەر شوێنێکی خوازراودا دروست بکرێت و کاری هونەری تیادا پەخش بکرێت. 


 
هەروەها لەگەڵ نمایشکردنی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکاندا، ئێل جی تەلەڤیزۆنی کیونێدیشی نمایشکرد کە سێبەری رەنگی ناوازە و ئاستی رووناکی بەهێز و جۆرایەتی وێنەیان هەیە بۆ گۆشەی بینین. بۆ ئەو کەسانەی خوازیاری دروستکردنی سینەمان لە ناوماڵەکانیاندا، بلندگۆکانی ئێل جی بە شێوازێکی ستراتیژی دانراون لە ناو مۆزەخانەکەدا بۆ باشترکردنی ئەزموونی بینین بە دەنگێکی بێخەوشی چواردەورەکیەوە. 


 
ئەم بۆنەیە پابەندبوونی تەواوەتی ئێل جی پیشاندا بۆ بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا لەگەڵ کاری هونەریەوە بۆ دابینکردنی ئەزموونی کاریگەری کەلتور. لەگەڵ بەڵێنی دروشمی "ژیان باشە"ی ئێل جیدا، ئێل جی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی دەستپێشخەریەکانی دروستکردنی داهێنەرایەتی و برەودان بە ئالوگۆری کەلتور و باشترکردنی پێزانین بۆ هونەر و کەلتور لەڕێی ئامێری زیرەکی پێشکەوتووەوە کە بۆ هەمووان دروست کراون. 


 
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media
.
www.Lge360.com