24.07.2024
گەورە و بڵندگۆی چواردەورەکیەوە
هەموو ئامادەکاریەکان بۆ هاوینێکی پڕ وەرزش و چاالکین، بۆ ئەم مەبەستە نوێترین زنجیرە تەلەڤیزۆن و بڵندگۆکانی ئێڵ جی
دانراون بۆ پێشکەشکردنی پەنجەرەیەکی راستەقینە بۆ نمایش وبۆنە وەرزشیە جیهانیەکان. ئێڵ جی بۆ ئەوەی ئەزموونێکی
نایابی بینین لەماڵەوە دابین بکات، دەنگ و رەنگەکان بە ناوازەیی تێكەڵ دەکات تا هەموو هەوادارێکی وەرزش چێژی تەواوەتی
لە بۆنە وەرزشیەکان ببینێت.
دیمەنە وەرزشیەکان ئێستا بە ڕوونێکی K4 بەخش دەکرێن بۆ ئەم مەبەستەش تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی وا دروست کراون کە
رەنگی راستەقینە و روونێتی شێوە راستەقینە دابین بکەن بۆ بینەران لە ماڵەوە لەگەڵ هەستی پڕ جۆش و خرۆشی وەرزشیە
رکابەریەکانی هاوینە. هاوتاکردنی وێنەی K4 لەگەڵ روونما قەبارە گەورەکەی ئێڵ جی وادەکات هەوادارانی وەرزش
بەتەواوەتی ڕۆبچنە ناو یاریەکانەوە و وا هەست بکەن بەشداری دەکەن لە ساتە گرنگ و ئاهەنگێڕانەکانیاندا و دیمەنەکان لە
هەموو گۆشەیەکەوە و کەشی پڕ جۆش و وزەی یاریگاکان بە هاوشێوەی راستەقینە ببینن. ئەم تێکەڵکردنە بەهێزە وادەکات
بینەر وا هەست بکات لە ناو خودی یاریگاکاندایە.
تەلەڤیزۆنەکان پرۆسێسەری بەهێزی AI) Alpha (α( زیرەکی دەستکرد(یان لەسەرە کە وردەکاری وێنەکان و دەنگەکان
پرۆسێس دەکات تەنانەت قەراغی گیای یاریگاکانیش و دەنگی ئامادەبوانی یاریگاکە بە روونیەکی زۆرەوە دەبینرێت و
Upscaling Super AI 1 دەبیسترێت. ئەم پرۆسێسەرە هەرە پێشکەوتووە لەالیەن ئێڵ جیەوە دروست کراوە و تایبەتمەندی
هەیە کە شیکاری دەکات بۆ دانە بە دانەی پیکسڵی وینەکان تا هەموو وردەکاری و تایبەتمەندی دیمەنەکان دەربکەوێت. تەنانەت
ئەگەر پەخشەکە K4 نەبێت، ئەم تایبەتمەندیە بە زیرەکی دەستکرد روونێتی پەخشەکە چاک دەکات و دەیکاتە وێنەی K.4
تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی لەرێی بەکارهێنانی هاوکێشەی کۆمپیوتەری پێشکەوتووەوە چڕێتی پیکسلەکان زیاد دەکات و دلنایی
دەدات لەوەی هەموو دیمەنەکانی لێدانی تۆپ بۆ ناو گۆڵەکان بەوپەری روونێتی و ناوازەیەتیەوە بگوازرێتەوە بۆ ناو ماڵەکان و
هیچ ساتێك لە ساتەکانی یاریەکان بەفیڕۆ نەروات.
تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی بۆ دابینکردنی بینینی دلخوازانە، چەندان رێکخستنی بۆ بەکارهێنەران دابین کردووە، یەکێك لەوانە
2 MODE SPORTS( دۆخی وەرزشی( کە روونێتی زیاتر دەداتە جوڵە و دەربرینەکانی رووخساری وەرزشەوانەکان
.
یەکێکی تر لەو الیەنانەی کە وادەکات تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی جیاواز بن توانینی گواستنەوەی دیمەنی وەرزشە خێراکانە.
تەکنۆلۆژیای TruMotion پێنج بژاردەی جیاواز بەردەست دەخات کە یارمەتیدەرە لە باشترکردنی روونێتی جوڵە خێراکانی
وەکو پاسدان و لێدانی شوت یان تۆپ کردنە باسکەوە. تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلید ئیڤۆی ئێل جی زنجیرەی G و C بروانامەی
VESAهەیە بە پلەبەندی 9000 ClearMR ئەمەش واتە ٨٥ بۆ ٩٥ جار روونێتی زیاتر دەداتە پیکسلەکان.
تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلید و کیونیدی ئێڵ جی گۆشەی بینینی فراوانیان هەیە کە وادەکات بینەر لە هەموو گۆشەیەکەوە لەگەڵ
ئەندامانی خێزان و هاوڕێکانیدا لە ژوورەکەدا چێژ لە دیمەنەکان وەربگرن. ئەزموونی نایابی بینینی وەرزشەکان لەڕێی پیکسلە
خۆرووناکارەکانی ئۆلیدی ئێڵ جیەوە دەبێت کە رووناکی بە هەموو ئاراستەیەکدا پەخش دەکەن، یان تەلەڤیزۆنی کیونید کە
تەکنۆلۆژیای رەنگی NanoCell و Dot Quantum لەسەرە بۆ پەخشکردنی دیمەنی روون و رووناک و شێوە راستەقینە
لە هەموو گۆشەیەکەوە.
بۆ پڕکردنەوەی پێویستی و دلخوازێتی هەموو هەوادارێکی سەرسەختی وەرزشی، تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلیدی ئێل جی بە چەندان
قەبارەوە بەردەستن. بۆ ژووری گەورە باشترین بژاردە مۆدێلی قەبارە ٨٣ ئینچە کە وادەکات یاریگا و ئاهەنگێرانەکان بێنە ناو
ژوورەکەوە. بۆ ژوورە بچکوەکان مۆدێلی ئۆلیدی قەبارە ٥٥ باشترین بژاردەیە کە بینەران تەماشای یاریەکان بکەن بە
وردەکاری و روونێتی هەرە بەرزەوە. نوێترین تەلەڤیزۆنی کیونێدی ئێڵ جی بە قەبارەکانی ٥٥ هەتا ٨٦ ئینچ بەردەستە، کەواتە
تەلەڤیزۆن بەپێی دلخوازێتی هەموو جۆرە هەوادارێکی جیاواز بەردەستە.
تایبەتمەندێتی هەمە بینینی تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جی کە پرۆسێسەری 11 Alpha لەسەرە، روونماکە دەکاتە چوار بەشەوە تا
بەکارهێنەران تەماشای چوار سەرچاوەی جیاواز لە یەک کاتدا ببینن. ئەم تایبەتمەندیە پێشکەوتووە نەرمێتی و رۆچوون بۆ
دیمەنە وەرزشیە جیاوازەکان دابین دەکات.
نوێترین پرۆسێسەری ئەلفا لە هەمان کاتدا زیرەکی دەستکرد بەکاردێنێت بۆ باشترکردنی دەنگەکان. بۆ نمونە بلندگۆی زیرەکی
دەستکردی ساوند پرۆ دەنگەکان باشتر دەکات بە دەنگی چواردەورینە بە ١١.١.2 لە بلندگۆی ناو تەلەڤیزۆنەکەوە بە شێوەیەکی
کارا دەنگە جیاوازەکانی ناو یاریگاکە دەگوازێتەوە بۆ ناو ژوورەکان.
کاتێك یاریەکان تەواو دەبن، هاوڕێکان هێشتا دەیانەوێت لەناو کەشە خۆشەکەی خۆیاندا بمێننەوە، بلندگۆ و تەلەڤیزۆنەکانی ئێل
جی دەنگ و رەنسی نایاب دەگوازێتەوە بۆ شەوەکانی تەماشاکردنی فلیم. تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی تایبەتمەندی Vision Dolby
هەیە کە فلیمەکان بەوپەری روونێتی رەنگەکان و وردەکاری وێنەکانیەوە بە شێوەی سینەما دەگوازێتەوە بۆ ناو ماڵەکان. کاتێك
بلندگۆی Atmos Dolby بەکاردێت، ئەزموونی دەنگەکان چواردەوری بینەران دەدەن وادەکەن دیمەنەکان ببنە دیمەنی
راستەقینە و بینەران وا هەست بکەن لەناو خودی دیمەنەکاندان. بۆ یاریکارانی ڤیدۆیی، تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی روونمای ئاست
بەرز و تایبەتمەندی ناوازەی هەیە بۆ دلنیابوون لەوەی دیمەن و دەنگەکان هەستێکی راستەقینە دابین دەکەن و یاریکارەکان
واهەست بکەن لەناو یاریە ڤیدۆییەکاندان.
بۆ ئەوەی هەوالەکانی ئێڵ جیت پێبگات لەسەر تەکنۆلۆژیا بەردەوامگۆراوەکانی یاری کە وادەکات ڕێگەی نوێی
ئەزموونکردنیان بەردەست بێت، تکایە سەردانی ئەم مالپەرە بکە:
LG Newsroom
1تایبەتمەندی Upscaling Super AI بەردەستە لەو تەلەڤیزۆنانەی پرۆسێسەری زیرەکی دەستکردی 8 Alpha و 9 و11 یان لەسەرە
2بەردەستە لە مۆدێلەکانی OLED 2024 LG و QNED و NanoCell و UHD دا
https://www.lge360.com/iraq_en/press-media
.
www.Lge360.com