توشبوونی بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به ڤایرۆسی كۆرۆنا، چه‌ندین پرسیاری به‌دوای خۆیدا هێنا، كه ئایا چۆن توش بووه و له كاتی كه‌ره‌نتینه‌یدا كێ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات؟
هه‌روه‌ها باس له ده‌زگیرانه‌كه‌ی ده‌كرێت كه دوو گیانه‌و مه‌ترسی توشبوونی لێده‌كرێت. هه‌رچه‌نده جۆنسۆن چه‌ندین جار هۆشداری به هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی دابوو، كه پێویسته پابه‌ندی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، ئه‌گه‌ر نا پێشێلكارانی داخستنی گشتی ڕووبه‌ڕووی سزا ده‌بنه‌وه، به‌ڵام خۆی چه‌ندین جار له كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وت كه له نزیك كه‌سانی دیكه‌وه دانیشتووه. ده‌رئه‌نجام جۆنسۆن گوێی به ڕێنماییه‌كانی خۆی نه‌دا و حكومه‌تی به‌ریتانیاش توشبوونی به كۆرۆنا ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی به شێوه‌ی مام ناوه‌ند تیایدا وه‌ده‌ركه‌وت. هه‌رچه‌نده جۆنسۆن ده‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك خۆی كه‌ره‌نتین بكات، به‌ڵام ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی به‌ریتانیا ده‌پرسن، چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانیش پابه‌ندی ئه‌و هۆشداریانه بووایه، كه خۆی له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا به خه‌ڵكی ده‌دا؟
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕۆژی دووشه‌ممه به هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی وت:" ئه‌گه‌ر پابه‌ندی ڕێكاره‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا نه‌بن، ئه‌وا من ده‌سه‌ڵاتم به پۆلیس داوه كه سزاتان بدات".

بۆریس جۆنسۆن چۆن توشی كۆرۆنا بوو؟
به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا تاكو ئێستا ئه‌وه‌یان ئاشكرا نه‌كردوه، كه چۆن كۆرۆنا گه‌یشتۆته سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام ئه‌م هه‌فته‌یه به شێوه‌ی ڕۆژانه به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كانی حكومه‌تدا بوو، كه بۆ چۆنیه‌تی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ساز ده‌كرا، له هه‌ندێك له‌و كۆبوونه‌وانانه‌دا به‌ریه‌ك كه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا هه‌بوو، كه بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ریزی پێشه‌وه بوون، وه‌ك به‌رپرسانی ته‌ندروستی و ئابوری. له ڕۆژی 3ی مارسدا، سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند كه تۆقه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سێدا كردووه، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت:" شه‌وی رابردوو له نه‌خۆشخانه بووم، له‌ڕاستیدا ژماره‌یه‌كی كه‌می توشبوی كۆرۆنای تێدا بوو،تۆقه‌م له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا كرد".
،،
جۆنسۆن به‌رده‌وام بوو له تۆقه كردن، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌كانی خۆی بوو، كه ده‌یوت پێویسته پابه‌ندی دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بن.
به توشبوونی جۆنسۆن، ئه‌وا كاری سیمۆندس كه ده‌زگیرانیه‌تی و دوو گیانه مه‌ترسی توشبوونی لێده‌كرێت، ئه‌مه‌ش جۆنسۆنی ناچار كردووه، كه كاری بۆ شوێنێكی دیكه بگوازێته‌وه، تاوه‌كو خۆی به‌ته‌واوی چاك ده‌بێته‌وه. حكومه‌ته‌كه‌ی چی به‌سه‌ر دێت؟ توشبوونی جۆنسۆن به ڤایرۆسی كۆرۆنا پرسیارێكی دیكه دێنێته كایه‌وه، كه چاره‌نوسی حكومه‌ته‌كه‌ی چی ده‌بێت، كێ به‌رێوه‌ی ده‌بات. جۆنسۆن به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نیشانه‌ی توشبوونه‌كه‌ی مام ناوه‌نده ،ده‌توانێت له دووره‌وه چاودێری حكومه‌ت بكات و ئاگای له ڕایی كردنی كاره‌كان بێت. مات هانكۆك وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، كه سه‌رۆك وه‌زیران نیشانه‌كانی به مام ناوه‌ندی تێدا ده‌ركه‌وتووه، بۆیه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه‌ره‌نتین ده‌بێت.
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه جۆنسۆن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سڵاو و ڕێزی بۆ كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌ی نارد، له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ریچی سوناك وه‌زیری دارایی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده نێوانیان نزیكه‌ی دوو مه‌تر ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نیه كه ئه‌و وه‌زیره‌ش توش نه‌بێت. هه‌رچه‌نده وه‌زیری دارایی له‌گه‌ڵ جۆنسۆن ده‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ڕه‌تی ده‌كاته‌وه خۆی كه‌ره‌نتین بكات. ده‌رباره‌ی خۆ كه‌ره‌نتین كردنی به‌رپرسانی حكومه‌ت، وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند كه هه‌موو وه‌زیره‌كان و كارمه‌ندانی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ریه‌ك كه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیراندا هه‌بووه، بۆیه پێویسته هه‌موویان پابه‌ندی ڕێكاره ته‌ندروستیه‌كان بن، كه خۆی له پشكینین و كه‌ره‌نتین و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینێته‌وه. سه‌رنوسه‌ری سیاسی ڕۆژنامه‌ی زه سه‌ن ده‌ڵێت:" له‌وه‌یه پێویست بكات هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و ته‌ندروستی خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ریه‌كه‌وتنیان هه‌بووه".

كۆشكی بێكنگهام پێشتر ئاشكرای كردبوو، كه بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له ڕۆژی 11ی مارس چاوی به شاژنه ئه‌لیزابێس كه‌وتووه،بۆیه هه‌موو ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كانی پێوتراوه. عه‌بدوڵلا حه‌موده ئه‌ندامی په‌یمانگای شاهانه بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت:" بینای سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران ته‌سكه، هۆڵ و ڕێره‌وه‌كانی زۆر ته‌سكن، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه تێكه‌ڵاوی به‌ریه‌ك كه‌وتنی زۆر له كاتژمێره‌كانی رۆژدا ڕوویداوه". ده‌شڵێت:" ته‌سكی بینای حكومه‌تی به‌ریتانیا ئه‌گه‌ری زۆر ترسناك ده‌خوڵقێنێت، له‌وه‌یه ژماره‌یه‌كی زۆرتری كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌ت توشی كۆرۆنا ببن". ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌ت له دوای كه‌ره‌نتن كردنی جۆنسۆن، وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیران چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌و پێش وتی:" دۆمه‌نیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه كاره‌كانی حكومه‌ت ڕاده‌په‌ڕێنیت، ئه‌گه‌ر جۆنسۆن كه‌ره‌نیتن بكرێت". توشبوونی سه‌رۆك وه‌زیران هانی خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌دات ،كه زیاتر پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بن و خۆیان كه‌ره‌نتین بكه‌ن.