ڕاستی ئه‌م بابه‌ته له ژووری نه‌خۆشخانه‌كان ده‌ركه‌وت
هه‌ر له سه‌ره‌تای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پزیشكان و پسپۆڕان له هه‌وڵدان ڕێگاكانی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بزانن،بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بگرن.
له‌م كۆتایانه‌دا توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی چه‌ندین زانیاری نوێی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ڕێگای هه‌واوه بڵاو كردۆته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، كه ڤایرۆسه‌كه له ڕێگای دڵۆپه‌ی كۆكه یان پژمینه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه كه چه‌ندین زانای ئه‌مریكی ئاماده‌یان كردووه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌كرێت كۆرۆنا ڤایرۆس له ڕێگای هه‌واشه‌وه بگوازرێته‌وه، به‌ڵام مه‌ترسیه سه‌ره‌كیه‌كه ئه‌وه‌یه، كه‌بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دوای جێهێشتنی نه‌خۆشه‌كان، له‌و ژووره‌دا بمێنێته‌وه كه پێشتر چاره‌سه‌ریان تیایدا وه‌رگرتوه.
توێژه‌ره‌كان كه له زانكۆی نبراسكای ئه‌مریكا توێژینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌م توێژینه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نێكی گرنگ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه زۆر پێویسته گرنگی به پۆشاكی خۆپارێزی بدرێت له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تێدا چاره‌سه‌ر كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی توشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بن، هه‌رچه‌نده ژووره‌كانیش نه‌خۆشی تێدا نه‌مابێت، به‌ڵام ده‌كرێت ڤایرۆسه‌كه تیایدا مابێته‌وه. توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه‌ش كه كاریگه‌ریه‌كانی ڤایرۆسه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی ژووره‌كان و ڕاڕه‌وه‌كاندا هه‌ر ده‌مێنێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له 11 ژووری توشبووانی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، كه دوای توشبوونیان به كۆرۆنا كه‌ره‌نتین كرابوون.
توێژه‌روان له‌و ژوورانه‌دا به‌شه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌یان له‌و ژوورانه و له ده‌ره‌وه و ڕاڕه‌وه‌كاندا به‌دی كردووه.