کۆمپانیای ئێڵ جی ئەنجامە داراییەکانی چارەکی دووهەمی ساڵی ٢٠٢٤ بڵاو دەکاتەوە

2024-07-31
ئێڵ جی ئاستێکی نوێ تۆمار دەکات لە داهات و قازانجی بەگەڕخستنی چارەکی دووهەمدا لەڕیی گەشەی جۆرایەتی هاوسەنگ لەکارسازی کرۆکی و داهاتووەکیدا

سیئۆل، ٣١ ی تەمووز ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ئەمڕۆ داهاتی چارەکی دووهەمی ٢٠٢٤ی بلاو کردەوە کە ٢١.٦٩ تریلیۆن یەنی کۆری بووە و قازانجی بەگەرخستنیش ١.٢٠ تریلیۆن یەنی کۆری بووە، کە بەپێی پلەبەندی ساڵ بۆ ساڵ بە ڕێژەی لە سەدا ٨.٥ داهات زیادی کردووە و سەدا ٦١.٢ لە قازانجی بەگەرخستندا زیادی کردووە. ئەم ژمارانە تۆمارێکی نوێیە بۆ بەرزترین داهات و قازانجی بەگەڕخستن لە مێژووی چارەکی دووهەمی کۆمپانیاکەدا. 
لایەنە سەرەکیەکانی ئەم ئەدای کارە کەرتەکانی ئامێری کارەبایی ناوماڵ و پارچەی ئۆتۆمبیل دەگرێتەوە، هەردووکیان بەرزترین داهاتی چارەکە ساڵیان هەبووە تا ئەم بەروارە. فرۆشی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی و هەواگۆڕ و کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل پێکەوە گەشتۆتە ١١.٥٣ تریلیۆن یەنی کۆری، سەدا ٨.٢ لە ساڵی پار زیاترە. هەردوو ئەم کۆمپانیایە بەرزترین قازانجی بەگەرخستنی چارەکی دووهەمیان تۆمار کردووە کە ٧٧٦.١ ملیار یەنی کۆریە، سەدا ٤٥ زیاترە بە پلەبەندی ساڵ بۆ ساڵ. 

ئەم ئەنجامانە گەشەی هاوسەنگی ئێڵ جی پیشان دەدەن لە کارسازیە کرۆکی و داهاتووەکیەکانیدا. ئەم گەشەیە پیشانی دەدات کە فراوانبوونی دەرەکی و قازانجی پتەو هەردووکیان هۆکارن بۆ باشتربوونی جۆرایەتی لە ئەدای کاردا بە گشتی. 
ئێڵ جی بەردەوامە لە گۆرانکاری کارسازیەکانیدا بەرەو ڕێچکەیەکی کارکردن بۆ داهاتوو، کارسازیە هەبووەکانی کردۆتە ئەوپەڕی کارەوە و دەرفەتی گەشەی نوێش مسۆگەر دەکات. ئێڵ جی جەختی کردۆتەوە سەر ئەو کارسازیە نوێیانەی کە گەشە و بەرەوپێشچوونیان زۆر خێرایە. 

گەشەی خێرای کەرتی کارگە بۆ کارگەی ئێڵ جی بە شێوەیەکی بەرچاو بەشدارە لە دامەزراندنی پەیکەربەندێکی کارسازی بۆ داهاتوودا. سەرباری خاوبونەوەی کاتیی لە داواکاری پارچەی ئۆتۆمبیلی کارەباییدا، لقی ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیل بەردەوامبووە لە گەشەکردن و لەلایەن بنکەیەکی ویستیارانی هەمەچەشنەوە پشتیوانی لێکراوە بۆ ئۆتۆمبیلی کارەبایی و ئۆتۆمبیلی سوتەمەنی و ڕێژەیەکی تۆماری داواکاری بەهێز. هەروەها لقی ئێڵ جی بۆ گەرمکردن و هەواگۆرین و هەواسازکردن کە ساردکاری ئەدا بەرزیش لە خۆدەگرێت دەرفەتەکانی گەشە شەنوکەو دەکات لەناو کەرتی ژێرخانی زیرەکی دەستکرددا. 

لە کەرتی کارگە بۆ کڕیاردا، ئێڵ جی خەریکی خێراکردنی یەکخستنی مۆێلەکانی کارسازیە کە فرۆشی رەقەکالای باو تێکەڵ دەکات لەگەڵ ئۆفەری جگە لە رەقەکاڵا، وەکو بابەتی تەلەڤیزۆن و خزمەتگوزاری و بەشداربوون لە بابەتی تەلەڤیزۆنیدا. کارسازی بابەت و خزمەتگوزاریەکانی سەکۆی webOS زیاتر فراوانبووە لە سنورەکانی تەلەڤیزۆن و تەکنۆلۆژیای زانیاری و زانیاری و کاتبەسەربردن، کە وادانراوە داهاتیان لەمساڵدا ١ تریلیۆن یەنی کۆری تێپەڕێنێت. 

هەروەها کارسازی بەشداربوون لە بابەتدا کە بەرهەمەکان تێکەڵی خزمەتگوزاریەکان دەکات، جوڵەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، پاش سەرکەوتن لە کۆریادا، ئێڵ جی ئێستا ئەم مۆدێلی بەشداریکردنە بۆ نێودەوڵەتی فراوان دەکات. ساڵی پار داهاتی بەشداریکردن ١ تریلیۆن یەنی کۆری تێپەڕاند، ئەمساڵیش گەشەکردنەکان خێراتر بوون. لە مانگی حوزەیراندا، سەدا ٣٦.٢ ی ئامێرە کارەباییە فرۆشراوەکانی دوکانی براندی ئێڵ جی لە کۆریادا بەشداریکردنەکان بوون. بەتایبەتی ئەوەی لەناو کریارە کۆریەکاندا بەناوبانگە دەناسێنرێت بە بازاری جیهانیش. بۆ نمونە ئێڵ جی LG Rent-Up ی لە مالیزیا بەگەرخست کە بەشداربوون بۆ نۆ بەرهەم بەردەست دەخات، بە جلشۆر و جلوشکار و ساردکاریشەوە. 

هەروەها ئێڵ جی بەرەوپێشچوونی کارسازی نوێ خێراتر دەکات. کارسازی کارگەی زیرەک کە شارەزایی ئێل جی لە بواری پێکەوەنان و زیرەکی دەستکرد تێکەڵ دەکات، پێشبینی دەکرێت داواکاری بەبڕی ٣٠٠ ملیار یەنی کۆری لەمساڵدا مسۆگەر بکات، بنکەی کریارانی فراوان بکات لە پیشەسازیەکانی وەکو نیمچە گەیەنەر و تەکنۆلۆژیای ئەندامیدا. لەگەڵ ئەمانەشدا هاوبەشیکردنی ئێل جی لەگەڵ ChargePoint کە کۆمپانیای پێشەنگی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەباییە لە ئەمریکای باکوردا دانراوە کە کارسازی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی بەهێزتر بکات لەڕێی لەیەکدانی بارگاویکارەکانی ChargePoint لەگەڵ روونما بازرگانیەکانی ئێڵ جی بۆ بانگەشە بەناوی LG DOOH Ads کە دەرفەتی بازارێکی نوێی دروست کردووە. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی و هەواگۆڕکێ داهاتی چارەکی دووهەمی ٨.٨٤ تریلیۆن یەنی کۆری بووە و قازانجی بەگەرخستنیشنی ٦٩٤.٤ ملیار یەن بووە. بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی پار، داهات بە ڕێژەی سەدا ١١ و قازانجی بەگەرخستن بە ڕێژەی سەدا ١٦ زیادی کردووە، ئەمەش بەرزترین داهاتە بۆ یەک چارەک و بەهێزترینە بۆ قازانجی بەگەرخستن لە چارەکی دووهەمدا تا ئەمرۆ. 

لە چارەکی دووهەمدا، ستراتیژیەتی مەودای بڕەکی ئێڵ جی، کە دیزاینکراوە بۆ خستنەڕووی داواکاری بازاری دیاریکراو، سەلماندی کە کاریگەرە ئەمەش لەڕێی هەمەچەشنە کردنی زنجیرەی بەرهەمەکانی و نرخەکانی بۆ پڕکردنەوەی پێویستیە گەشەکردووەکان لە بازارە نوێیەکانی وەکو ئەمریکای لاتین و رۆژهەلاتی ناوەراست و ئەفریقادا. بەشداری لە بواری کارسازی نوێوە بە بەشداربوون لە بابەت و فرۆشەکانی دوکانی براندی ئۆنلاینەوە ئەدای کارەکانی بەهێزتر کردووە. بە چاوەروانیەوە بۆ چارەکی سێهەم، ئێڵ جی بەنیازە چالاکبێت لەبەرامبەر گۆرانکاریەکانی بازار و بەردەوامبێت لە فراوانکردنی کەرتەکانی کارگە بۆ کارگە، بەتایبەتی لە لقی هەواگۆڕکێکەی و ئامێرەکارەباییەکانی ناو کەوانتەردا. لەخۆگرتنی ئەم دواییانەی Athom کە کۆمپانیایەکی سەکۆی ماڵی زیرەکە، پێشبینی دەکرێت کارلێك و هەماهەنگی دروست بکات لەناو کەرتی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵدا. هەروەها ئێڵ جی توانستە باڵاکانی لە کارگەی جیهانیدا دەخاتە گەر بۆ مسۆگەرکردنی قازانجێکی گەورە. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پارچەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی داهاتی چارەکی دووهەمی ٢.٦٩ تریلیۆن یەن بووە و قازانجی بەگەرخستنیشی ٨١.٧ ملیار یەن بووە. داهات بەڕێژەی سەدا ١ بە پلەبەندی سال بۆ ساڵ و قازانجی بەگەڕخستنیش بە ڕێژەیەکی ئەرێنی زیادیان کردووە. داهاتی ئەم چارەکە بەرزترین داهاتی هەموو چارەکەکان بووە و قازانجی بەگەرخستنیش بەهێزترین بووە لەچاو چارەکی دووهەمەکاندا. 
سەرباری کزبوونی کاتیی لە بازاری ئۆتۆمبیلی کارەباییدا لەم ماوەیەدا، ئێڵ جی گەشەی کردووە ئەویش لەڕێی خستنەرووی بەرچاوی داواکاری زیادبوو بۆ بەرهەمە ئاست بەرزەکانی زانیاری و کاتبەسەربردنی ناو ئۆتۆمبیل و پلانی وایە بەردەوامبێت لە فراوانکردنی کارسازی پارچەی ئۆتۆمبیلەکەیدا. ئەم ستراتیژیەتە زیادکردنی فرۆشی بەرهەمی نوێی ئاست بەرز و بەرهەمی سەلامەتی و ئاسودەیی لەخۆ دەگرێت، وەکو سیستەمی یاریدەدەری پێشکەوتووی شۆفێر لەناو بەرنامە هەبووەکانی داواکاریەکاندا. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کاتبەسەربردنی ناوماڵ داهاتی چارەکی دووهەمی ٣.٦٢ تریلیۆن یەن بووە و قازانجی بەگەرخستنیشی ٩٧ ملیار بووە. داهات بەڕێژەی سەدا ١٥ زیادی کردووە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پار، ئەمەش بەهۆی هەستانەوە لە داواکاریەکاندا لە ئەوروپادا کە بازارێکی سەرەکی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدە ئاست بەرزەکانە. گەشە بەردەوامبووە لە کارسازی بابەت و خزمەتگوزاریەکانی webOS دا. بەڵام قازانجی بەگەرخستن دابەزیوە بەهۆی زیادبوونی تێچوونەوە بە بەرزبوونەوەی نرخی پەنالی روونمای ئێڵ سی دیشەوە. 

داواکاری گشتیی بازاری تەلەڤیزۆن پێشبینی دەکرێت گەشەیەکی ئاسایی هەبێت لە چارەکی سێهەمدا بەراورد بە ساڵی پار، تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلیدی ئاست بەرز پێشبینی دەکرێت بازاریان باشتر بێت لە جۆرەکانی تر. ئێڵ جی ئامانجی هەیە کە کارایەتی بەگەڕخستنی بپارێزێت بە کەمکردنەوەی بارگرانیەکانی تێچوونی وەکو بەرزبوونەوەی نرخی پەنالی روونمای ئێڵ سی دی لەڕێی زیادکردنی فرۆشی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانەوە. 

کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کارسازی بڕی ١.٤٦ تریلیۆن یەن داهاتی بووە لە چارەکی دووهەمدا و زیانی بەگەرخستنیشی بری ٥.٩ ملیار یەن بووە. داهات بەڕێژەی سەدا ٩.٩ لەچاو سال بۆ ساڵدا زیادی کردووە بەهۆی فراوانکردنی فرۆشی بەرهەمە ستراتیژیەتەکانی وەکو تەلەڤیزۆنی لید و تەختە سپی ئەلیکترۆنی و روونمای یاری ڤیدۆیی. بەلام قازانج بەهۆی زیادبوونی تێچووەوە کاریگەری کراوەتە سەر، بە نرخی پەنالی روونمای ئێڵ سی دی و وەبەرهێنانی بەردەوامیشەوە لە بوارەکانی گەشەی وەکو بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی و رۆبۆتەوە. 

لە چارەکی سێهەمدا، گەشەی بازار بۆ بەرهەمە ئاست بەرزەکانی وەکو روونمای بازرگانی و روونمای یاری ڤیدۆیی پێشبینی دەکرێت بەردەوام بێت. ئێڵ جی جەخت دەکاتەوە سەر فراوانکردنی فرۆشی ستراتیژی بەرهەمەکان و باشترکردنی قازانج لەڕێی بەڕێوەبردنی کارای سەرچاوەکانەوە. 


پەیوەندی کۆنفرانس و کۆنفرانسی داهاتەکان
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پەیوەندیەکی کۆنفرانسی بە زمانی کۆری/ئینگلیزی ساز دەکات لە ٢٥ ی تەموزی ٢٠٢٤ کاتژمێر ٤ ی دوانیوەرۆ بە کاتی ستانداردی کۆریا (٧ ی ئێوارە بە کاتی گرینیچ). بەشداربووانی پەیوەندیە کۆنفرانسیەکە دەبێت پێشوەختە بە ئۆنلاین خۆیان تۆمار بکەن و ژمارەی تایبەتی نهێنی وەربگرن. فایلی پێشکەشکردی بابەتەکان بۆ داگرتن بەردەست دەبێت پێش پەیوەندیەکە لەسەر مالپەری ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی. 

# # #


دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٥،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە: 
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)،  Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ،  Vehicle component Solutions  (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و  Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٣ دا زیاتر لە بڕی ٨٤ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ  هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ:  www.LGnewsroom.com



زانیاری پەیوەندیکردن: 

LG Electronics, Inc.    LG Electronics, Inc.
Lea Lee    Jenny Shin
+82 2 3777 3981    +82 2 3777 3692
[email protected]    [email protected]
www.LGnewsroom.com    www.LGnewsroom.com

www.Lge360.com