ئابوریی ئێران و سوپای پاسداران

2018-04-10

ن: جه‌مشید چەلەنگی
و: هه‌نار قادر


نه‌ك ته‌نها ئێرانیه‌كان به‌ڵكو هه‌موو چاودێران و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی تریش كه‌ ئێرانی نین و چاودێری بارودۆخی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن ده‌زانن كه‌ به‌شێكی زۆری جموجۆڵی ئابووری له‌ ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوپاى پاسداران، ئه‌و ڕاپۆرت و ئاماره‌ جیاوازانه‌ی له‌م بواره‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ به‌ 40% بۆ 70% ى ئابووری ئێران له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپاى پاسداراندایه‌.


سوپاى پاسدارانى ئێرانى ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی كه‌رت و بواره‌كانی ئابووری وڵاتدا گرتووه‌، جا هه‌ر له‌ كه‌رتی نه‌وت و گازه‌وه‌ بیگره‌ تا نه‌خۆشخانه‌كان، له‌ دروستكردنی بورجه‌وه‌ تا پیشه‌سازی فه‌رش و له‌ هه‌نارده‌كانی فستق و كافیار تا دروستكرنی پرد و دروستكردنی به‌نداو و ڕێگای هاتووچۆدا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ بواره‌كانی تریش كه‌ خۆی ده‌سه‌ڵاتی بێ ڕكابه‌ره‌ تێیدا.


له‌ بواری بوونیاتنان و پیشه‌سازی نه‌وت و گازدا، قه‌رارگاى (خاتمولئه‌نبیا) به‌ ده‌ستێكی به‌هێزی پاساوانی شۆڕش دائه‌نرێت كه‌ زیاتر له‌ (150) هه‌زار كرێكاری هه‌یه‌.

بێژه‌ن زه‌نگه‌نه‌، وه‌زیری نه‌وت له‌ حكومه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی، ڕایگه‌یاند كه‌" ئه‌م قه‌رارگایه‌، 3ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی پێشووی ئێران(حكومه‌تی پێشوو به‌سه‌ركردایه‌تی محمود ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد) وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام هیچ كام له‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه‌ كه‌ به‌ڵێنی جێبه‌جێكردنیانی دابوو".

،،

سوپاى پاسداران ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی كه‌رت و بواره‌كانی ئابووری وڵاتدا گرتووه‌، جا هه‌ر له‌ كه‌رتی نه‌وت و گازه‌وه‌ بیگره‌ تا نه‌خۆشخانه‌كان، له‌ دروستكردنی بورجه‌وه‌ تا پیشه‌سازی فه‌رش و له‌ هه‌نارده‌كانی فستق و كافیار تا دروستكرنی پرد و دروستكردنی به‌نداو و ڕێگای هاتووچۆدا،


سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كرنیش سوپاى پاسدارن چی بوێت ده‌یكات و هیچ ڕكابه‌رێكیشی نیه‌. له‌دوای شۆڕشی ئێرانیه‌وه‌ ڕاسته‌ شتێك نیه‌ به‌ ناوی" ڕێگای حه‌ریری كۆن" كه‌ چین به‌ ئێران ئه‌گه‌یه‌نێت، كه‌چی هێشتا ئه‌م ڕێگایه‌ پڕیه‌تی له‌ جموجۆڵی بازرگانی. نه‌ك ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی چینه‌وه‌ به‌ڵكو له‌ ڕێگه‌ی ئه‌وروپاشه‌وه‌ به‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ به‌ره‌به‌سته‌كانی ئه‌مریكا كه‌لوپه‌ل و شتومه‌ك به‌ ده‌روازه‌كانی سوپاى پاسدارندا ئه‌برێته‌ ناو ئێرانه‌وه‌.

acr
یەکەیەکی سوپای پاسداران لە کاتی مەشقدا


سوپاى پاسداران هێزی پاسه‌وانی زیاتر له‌ 300 ڕێڕه‌وی ده‌ریایی و ئاسمانی و وشكانی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێیانه‌وه‌ شتومه‌ك ده‌هێننه‌ ئێران یان ئاودیووی ئێرانی ئه‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت چاودێریان بكات، یاخود ڕێگریان بكات، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و شمه‌كانه‌ی هاورده‌ی ئێران ده‌كرێت دوورن له‌ چاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ئێرانی و هیچ باج و گومرگێكیان ناخرێته‌ سه‌ر.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كانی سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌ره‌سته‌كانی دروستكرنی موشه‌كه‌ مامناوه‌ند و دوور مه‌وداكانیش هه‌ر له‌ ڕێگه‌ی پاسه‌ سوپاى پاسدارنه‌وه‌ ده‌برێنه‌ ناو ئێران، هه‌ر بۆیه‌ شتێكی نامۆ نیه‌ كه‌ ئه‌و سزایانه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكی ده‌ریكردوون زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپایانه‌ی گرته‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ سوپاى پاسدارنن. دیارترینی ئه‌و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا و لایه‌نانه‌ی ئه‌ سزایانه‌ گرتوونیه‌ته‌وه‌ بارگای (خاته‌مولئه‌نبیا)یه‌ خاوه‌نی چه‌ندین كۆمپانیایه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ سنوری ده‌سه‌لاتی ئه‌مریكیه‌وه‌.

،،

سوپاى پاسداران هێزی پاسه‌وانی زیاتر له‌ 300 ڕێڕه‌وی ده‌ریایی و ئاسمانی و وشكانی هه‌یه‌ كه‌ له‌ ڕێیانه‌وه‌ شتومه‌ك ده‌هێننه‌ ئێران یان ئاودیووی ئێرانی ئه‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت چاودێریان بكات، یاخود ڕێگریان بكات، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و شمه‌كانه‌ی هاورده‌ی ئێران ده‌كرێت دوورن له‌ چاوی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ئێرانی و هیچ باج و گومرگێكیان ناخرێته‌ سه‌ر.

له‌ ڕێكه‌وتی (01/03/2018) سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كیه‌كان له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا. ئید ڕۆیس، كه‌ نوێنه‌ری كۆمارییه‌كانه‌ له‌گه‌ڵ ، ئێلیوت ئانگل، كه‌ نوێنه‌ری دیموكراته‌كانه‌ و ئه‌ندامی هه‌مان لیژنه‌یه‌، پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شیان پێشكه‌شی كۆنگرێس كرد، كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت ئه‌وا مامه‌ڵه‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌ ده‌وه‌ستێنن كه‌ سوپاى پاسدارن خاوه‌نی لانى كه‌مى له‌ سه‌دا په‌نجای پشكه‌كانی بێت. شایه‌نی باسه‌ چه‌نده‌ها له‌م كۆمپانیایانه‌ بوونیان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ولأاتی ئێران دامه‌زراون و له‌ توركیا و دوبه‌ی جموجۆڵیان هه‌یه‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ ڕووبه‌ڕووی سوپاى پاسدارن له‌ باره‌ی قاچاخچێتیكردن به‌ كه‌ره‌سته‌ و پارچه‌ی دروستكردنی موشه‌كی مامه‌ناوه‌ند و دوور مه‌ودا، هه‌روه‌ها تۆمه‌تباربوونی به‌ قاچاخچێتیكرن به‌ خواردنه‌وه‌ كهولیه‌كان و ماده‌ی هۆشبه‌ر و بردنیان بۆ ناوخۆی ئێران .

asv
بازاڕی گەورەی تاران لە ناوچەی تۆپخانە

زیاتر له‌ سی ساڵه‌ به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ئه‌فغانستاندا هاتووه‌ وایكردووه‌ گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ ئه‌فغنستانه‌وه‌ بۆ ئێران و له‌وێشه‌وه‌ بۆ وڵاتانی تر به‌رده‌وامبێ. هه‌موو ئه‌و هاوڵانه‌شی كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان دای بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ شكستیهێنا.

لێره‌دا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ چۆن چۆنی له‌ ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌دا 3 هه‌زار بازرگانی بچوكی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌سێدارا دراون له‌ كاتێكدا قاچاخچێتی كردن به‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و هێنانی له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ كه‌ نرخه‌كه‌ی به‌ ملیاره‌ها دۆلار ئه‌خه‌مڵێنرێ به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك هێشتا به‌رده‌وامه‌؟!

له‌سه‌رو ئه‌و ئاماره‌ فه‌ڕمیانه‌ی خراونه‌ته‌ ڕوو، له‌ ئێراندا نزیكه‌ی 3 ملیۆن كه‌س ئالووده‌ی. ماده‌ی هۆشبه‌رن، خه‌ڵكی ئێرانی له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی به‌ربڵاوبوونی ئه‌م دیارده‌یه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ ئه‌م بازرگانیه‌ ملیۆنیه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌بێ هه‌بوونی پاڵپشتێكی به‌هێزی ده‌زگا حكومیه‌كان كارێكی ئه‌سته‌مه‌ ، پاڵپشته‌كه‌ش پاسه‌وانی شۆڕشه‌ كه‌ نه‌ك ته‌نها ڕۆڵی له‌ ده‌ستاوده‌ستپێكرنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كاندا هه‌یه‌ كه‌ به‌ نرخێكی هه‌رزان ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی كه‌نجان و لاوانی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ به‌ڵكو ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ هێنانی خوردنه‌وه‌ كهولیه‌كان بۆ ناوخۆ كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و بازرگانیه‌كی تری قازانجداره‌.

،،

حه‌سه‌ن ڕۆحانی شوێنگره‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئاماژه‌ی به‌ خراپبوونی بارودۆخی ئابووری چینه‌ مامناوه‌ند و هه‌ژاره‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی داو سوپاى پاسدارانى به‌هۆكارى دۆخه‌كه‌ له‌ قه‌ڵه‌م دا كاتێك وتی: "ئابووری له‌ده‌ستی ئه‌وانه‌دایه‌ كه‌ چه‌كدارن".

ئه‌م ڕۆڵه‌ دیار و به‌رچاوه‌ی سوپاى پاسدارن له‌پاڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ زۆره‌ی به‌سه‌ر ئابووری ئێراندا هه‌یه‌تی كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی كۆماری ئیسلامی ئێران پێی هه‌ڵده‌ستێت گه‌یشتۆته‌ ئاستێك كه‌ به‌رپرسانی ناو ده‌ڵه‌ت ناوه‌ ناوه‌ ئاماژه‌ به‌ ڕۆڵی هێزی پاسداران ده‌ده‌ن ب ۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌ده‌ستبهێننه‌وه‌. ده‌وترێت كه‌ باڵێك له‌ سوپاى پاسدارن پاڵپشتی "محمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد"ی كردووه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی، ڕه‌خنه‌ی له‌ سوپاى پاسدارن گرت و به‌ " برا قاچاخچیه‌كان" ناوی بردن، به‌و مانایه‌ی ئه‌م هێزه‌ شمه‌ك و كه‌لوپه‌ل ئاودیوی ئێران ئه‌كه‌ن به‌بێ دانی هیچ گومرگێك.

scv
لۆگۆی سوپای پاسدارانی ئێران

حه‌سه‌ن ڕۆحانی شوێنگره‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئاماژه‌ی به‌ خراپبوونی بارودۆخی ئابووری چینه‌ مامناوه‌ند و هه‌ژاره‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی داو سوپاى پاسدارانى به‌هۆكارى دۆخه‌كه‌ له‌ قه‌ڵه‌م دا كاتێك وتی: "ئابووری له‌ده‌ستی ئه‌وانه‌دایه‌ كه‌ چه‌كدارن". هه‌ر خودی حه‌سه‌ن ڕۆحانی كاتێك هه‌ڵبژاردنه‌كانی برده‌وه‌ زۆر به‌ ڕوونی ڕایگه‌یاند كه‌:" ئاوه‌دانكرنه‌وه‌ به‌بێ سوپاى پاسداران، كارێكی ئه‌سته‌مه‌". هه‌ر له‌ دوای ئه‌مه‌ ، له‌01/03 ی ئه‌مساڵدا و له‌ كاتی سه‌ردانیكردنی بو باشوری ئێران كه‌ سوپاى پاسداران له‌وێوه‌ به‌ قاچاخ شمه‌ك ده‌هێننه‌ ئێرانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند:" سه‌رباری هێزه‌كانی ئاسایشیش ئه‌ركی قه‌ڵاچۆكرنی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌درێته‌ ده‌ست سوپاى پاسداران".

،،

په‌ندێكی ئێرانی هه‌یه‌ كه‌ ئێرانیه‌كان خراپبوونی بارودۆخی ئابووری پێ وه‌سف ده‌كه‌ن ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌:" ئه‌ركی شوانیان داوه‌ته‌ ده‌ست گورگ".


په‌ندێكی ئێرانی هه‌یه‌ كه‌ ئێرانیه‌كان خراپبوونی بارودۆخی ئابووری پێ وه‌سف ده‌كه‌ن ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌:" ئه‌ركی شوانیان داوه‌ته‌ ده‌ست گورگ".


له‌ ئێراندا كه‌م نین ئه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌م ئیمتیازه‌ی تازه‌یه‌ی پاسه‌وانی شۆڕش وا ده‌بینن كه‌ هه‌ولێكی تری حه‌سه‌نی ڕۆحانیه‌ بوئه‌وه‌ی پاڵپشتی پاساوانی به‌ده‌ست بهێنێت و تا بتوانێ ببێته‌ جێگره‌وه‌ی ئایتوڵا خامه‌نه‌یی. سه‌لامه‌تی و باشبوونی ئابووری ئێرانی بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ بگه‌نه‌ ئه‌و پله‌یه‌ هیچ بایه‌خێكی نیه‌، چونكی ئه‌وانه‌ی به‌ ڕاستگۆییانه‌ بڕوایان به‌ خامه‌نه‌یی هه‌یه‌ به‌ ته‌واوی بڕوایان به‌ قسه‌یه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ده‌ڵێ:" له‌پێناو ئابووریدا شۆڕشمان نه‌كرد، چونكی ئابووری بۆ ئاژه‌ڵ و چوارپێكانه‌".