کارۆ کاوه
(سروشتی عه‌ره‌ب به‌گشتی له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تداری دووره)
-ئیبن خه‌لدون-
(عه‌ره‌ب گه‌لێکی وێرانکه‌ر و داگیرکه‌رن، هه‌ڵیان بۆ هه‌ڵکه‌وێت هه‌موو شوێن و ناوچه‌یه‌ک داگیرده‌که‌ن و سامانه‌که‌ی تاڵان ده‌که‌ن، گه‌لێکن به‌بێ به‌ها سه‌یری هونه‌ر و پیشه و پیشه‌وه‌ران ده‌که‌ن و دژی پێشکه‌وتنن)
-ئیبن خه‌لدون-
نه‌وشیروان موسته‌فا له کتێبی (کورد و عه‌جه‌م)دا، ده‌ڵێت: له‌کاتی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌عوه‌تی دینی ئیسلامی له‌نیوه جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بییه‌وه، هه‌وڵدانی بۆ په‌ره‌پێدان و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رزه‌مینی خۆیان، ئه‌بو به‌هۆی پێکدادان له‌گه‌ڵ دوو هێزه گه‌وره‌که‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه، یه‌کێکیان ئیمپڕاتۆریه‌تی ساسانی و ئه‌وه‌ی تریان ئیمپڕاتۆریه‌تی بێزه‌نتی-بوو.
له‌پاش جه‌نگه سه‌خته‌کانی هه‌ردوو سوپای گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی و ئێرانی له قادسیه و جه‌له‌ولا و حه‌لوان و نه‌هاوه‌ند، کۆتاییهات به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ساسانی.
به‌حوکمی ئه‌وه‌ی پایته‌ختی خه‌لافه‌ت له مه‌ککه‌بوو، ئه‌سته‌م بوو بتوانرێت له‌وێوه ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن به‌سه‌ر گشت ئه‌و زه‌مینانه بکرێت که له‌لایه‌ن له‌شکری ئیسلامیه‌وه گیرابوون، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش شاره‌کانی کوفه،به‌سره،واسیت-یان به هێنان و جێگرکردنی هۆزه عه‌ره‌به‌کانی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی دروستکرد.
به‌مه‌ش شاڵاوی ته‌عریب بۆ سه‌ر خاکی کوردستان و هۆزه کوردییه‌کان ده‌ستپێده‌کات که تاوه‌کو ئێستاش به‌رده‌وامه ، به‌شێک له هۆزه کوردییه‌کان ده‌چنه ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران، چیای زاگرۆس به‌ربه‌ست ده‌بێت له‌به‌رده‌م شاڵاوی ته‌عریبدا.
پاش حوکمی خه‌لافه‌ت، له‌سه‌رده‌می ئومه‌وییه‌کان پایته‌خت له مه‌ککه‌وه ده‌چێته شام، له‌سه‌رده‌می عه‌باسییه‌کان دێته‌وه به‌غدا.
(ده‌وڵه‌تی عێراق) ته‌نێکی نامۆی پێکه‌وه‌به‌ستراوی ناچاری نه‌ته‌وه و دین و مه‌زهه‌به جیاوازه‌کانه، هه‌روه‌کو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کانی دیکه‌ی جیهان، ناوی عێراق شتێکی نوێیه که ته‌مه‌نی ته‌نها ١٠٠ ساڵه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ورێتی فارس و تورکه، که هه‌ریه‌که‌یان خاوه‌نی سه‌دان ساڵ ئه‌زموونی حوکمڕانی خۆیانن، ئه‌م خاکه‌ی که ئێستا پێی ده‌ڵێن ده‌وڵه‌تی عێراقی، به‌درێژایی مێژوو به‌شێک بووه له موسته‌عمه‌ره‌ی وڵاتانی دی به‌تایبه‌تی تورک و فارس.
تورکیا و ئێران ئێستاش ئه‌م سێ ولایه‌تی که عێراقی لێ پێکهاتووه به موڵکی خۆیانی ده‌زانن و به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له هه‌وڵی داگیرکردنه‌وه‌ی دان، ئه‌وه‌ی باڵانسی ئه‌م ناکۆکییه‌ی هاوسه‌نگ کردۆته‌وه ئه‌مریکا و ڕۆژئاوایه له ئێستادا، ناکۆکییه‌ک که زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م و ئاخیری خه‌ڵک و خاکی عێراق و هه‌رێمی کوردستانه.
،،
له‌ناو ئه‌م ڕیشه پڕ له خوێن و ململانێی ده‌وڵه‌تان له‌سه‌ر عێراق، کاره‌ساتێکی دیکه‌ش ڕووی له‌م خاکه کردووه ئه‌ویش عه‌قڵیه‌تی بیابانشینی عه‌ره‌به، که وه‌کو ئیبن خه‌لدون پێناسه‌یان ده‌کات به‌وه‌ی حوکمڕانی و عه‌ره‌بیان نه‌گوتووه.
له‌و کاته‌ی که عێراق مه‌لیکیان له حیجازه‌وه بۆ ده‌هێنا (مه‌لیک فه‌یسه‌ڵ)، ئێمه‌ی کورد خاوه‌نی مه‌لیکی خۆمان بووین، له‌وکاته‌ی عه‌ره‌بی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، خاکی عێراقیان ته‌عریب ده‌کرد، ئێمه‌ی کورد به‌رگریمان له شوناس و خاکی خۆمان ده‌کرد سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو که‌موکوڕییه‌کان.
له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م، عه‌ره‌ب به پاڵ تورک و فارس و عه‌جه‌م به فۆڕمێکی نوێیی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ست به داگیرکاری و سڕینه‌وه‌ی شوناسی کورد ده‌کات، به‌مه‌ش له‌ماوه‌ی ئه‌م سه‌د ساڵه‌ی ته‌مه‌نی (ده‌وڵه‌تی عێراق) شاهێدی چه‌ندان چه‌رمه‌سه‌ری و جینۆساید بووین که‌به‌سه‌ر گه‌لی کورد له کوردستانی عێراقدا ڕوویان داوه.
ئه‌وه‌ی وای کردووه ئێستا قه‌واره‌یه‌کمان هه‌بێت و خاوه‌نی حکومه‌تی خۆمان بین، چاکه و باشی عه‌ره‌ب نیه بۆمان، واته نابێ بکه‌وینه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌وه که وابزانین له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه عه‌ره‌بی عێراقی به سوونه و شیعه‌یه‌وه تێڕوانینیان به‌رامبه‌ر کورد گۆڕاوه و له‌گه‌ڵ مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کوردن، ئێستاش بۆیان هه‌ڵکه‌وێت و زه‌مینه له‌باربێت بۆیان، جینۆساید و ئه‌نفالمان ده‌که‌نه‌وه، عه‌قڵیه‌تی ئه‌نفالکردن شتێک نیه له پڕبێت و له پڕ بڕوات، به‌ڵکو هه‌ر ده‌مێنێت، ئه‌وه‌ی واده‌کات ئه‌م عه‌قڵیه‌تی ئه‌نفالکردنه لای عه‌ره‌ب ده‌رنه‌که‌وێت له ئێستادا، گۆڕینی باڵانسی هێز و هاتنه ناوه‌ی هێز و ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوایه له‌گه‌ڵ چاودێرێ نێوده‌وڵه‌تی.
ئێمه‌ی کوردی باشوور که له ئێستادا خاوه‌ن قه‌واره و هه‌رێمی خۆمانین، ده‌ستکه‌وتێکی زۆر گرنگی نه‌ته‌وه‌یه، قسه‌ی من له‌سه‌ر قه‌واره‌یه نه‌وه‌ک حکومه‌تی کوردی، به‌هێزی قه‌واره‌که‌ت به‌نده به مه‌له‌فی ئابووری و سه‌ربازییه‌وه، که ئێستا هه‌ردووکی له‌ژێر ده‌ستی حکومه‌تی خۆماندایه، ته‌سلیم کردنی ئه‌م دوو مه‌له‌فه به به‌غدا، هه‌رێمی کوردستان ده‌کات به قه‌واره‌یه‌کی لاوازی وه‌کو سوڵته‌ی فه‌ڵه‌سـتینی به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل، چونکه ئیسرائیل له‌دوای ڕێکه‌وتنی ئۆسلۆی ساڵی ١٩٩٣، ڕێگه به فه‌ڵه‌سـتینیه‌کان نادات خاوه‌ن هێزی چه‌کدار و ئابووری سه‌ربه‌خۆی خۆیان بن.
هه‌ڵه‌یه، حکومه‌تی کوردی و قه‌واره‌ی کوردی وه‌کو یه‌ک پاکێج ببینی، چونکه دووشتی ته‌واو جیاوازن، ناکرێت له‌به‌ر خراپی حوکمڕانی، بڵێت با قه‌واره‌که‌مان نه‌مێنێ و به‌غدا حوکممان بکاته‌وه.
،،
حکومه‌تی به‌غدا، وه‌کو حکومه‌تی دانیمارک نیه هه‌تا ئاوات به حوکمڕانی به‌غدا بخوازین، باقر یاسین له پێشه‌کی کتێبه‌که‌یدا به‌ناوی (مێژووی خوێنڕێژی له عێراقدا__پێنج هه‌زار ساڵ له توندوتیژی به‌رده‌وام)دا ده‌ڵێت "پێشکه‌شه به‌و بێگوناهانه‌ی له ڕۆژان و ساڵانی داهاتوودا توندوتیژی خوێنڕێژی له عێراقدا ده‌یانهاڕێت"، باقر یاسین ئه‌م کتێبه‌ی له‌ساڵی ١٩٩٩ چاپکردووه، ئه‌گه‌ر ته‌نها ته‌ماشای ماوه‌ی نێوان ساڵانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٢٠ بکه‌ین، ده‌بینین چه‌نده‌ها که‌سی بێ‌تاوان له‌م عێراقه‌دا خوێنیان ڕژاوه.
خاڵێکی دیکه‌ش، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان به (ڕۆشنبیر) و (ئۆپۆزسیۆن) ده‌ناسێنن له هه‌رێمی کوردستان، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که قه‌واره‌ی هه‌رێم نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی ده‌سه‌ڵاتیان نه‌مێنێت، له‌کاتێکدا، ئه‌م جۆره بانگه‌شانه جێگای پێکه‌نینن، چونکه ئه‌گه‌ر که‌مێک سه‌یری مێژووی خۆمان بکه‌ین، ده‌بینین پێش دروستبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێم، یه‌کێتی و پارتی و حسک، ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بووه و به‌ناوی کورده‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستانیان کردووه، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاوبێت حزبی سیاسی دێت و ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ته‌نها خه‌ڵکه، ئه‌وه‌ی جینۆساید ده‌کرێت خه‌ڵکه‌که‌یه نه‌وه‌ک پارته سیاسییه‌کان.
با ڕێگه نه‌ده‌ین قه‌واره و شوناسی کوردستانیمان بکرێته که‌ره‌سته‌یه‌کی موزایه‌دی ئه‌م و ئه‌و، که مه‌به‌ستی سه‌ره‌تا و کۆتای‌یان قازانجی خۆیانه.
ئه‌م قازانجه‌ش لای هێزه ئیسلامییه‌کان، نه‌مانی قه‌واره‌ی هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه‌ی دواکه‌وتووی و حوکمی خه‌لافه‌ته، ئه‌و حوکمه‌ی که خۆیان ببنه هارونه ڕه‌شید و حوکم و شه‌رعیش له‌سه‌ر خه‌ڵکی بچه‌سپێنن.
لای هێزه ڕاست و چه‌په‌کانیش، قازانجه‌که گیرفان پڕکردن و نۆکه‌ریکردنه.
هیچ کام له‌م لایه‌نانه‌ش به‌بێ سواربوونی شه‌پۆلی عاتیفه‌ی خه‌ڵکی ناتوانن بگه‌نه مه‌رامه‌کانیان.
واته خه‌ڵکی ئێمه سووته‌مه‌نی گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان و پاشان قوربانی ده‌ستی ئه‌وانه.