چەند عاداتێكی ڕۆژانە كە دەوڵەمەندو كەسە سەركەوتوەكان پەیڕەوی دەكەن و هەژاران ئەنجامی نادەن

2020-09-30

كەسە سەركەوتوو و دەوڵەمەندەكان كۆمەڵێك ڕێگاو شێوازی تایبەت بەخۆیان هەیە، كە ئەوان بە دەرچەی سەركەوتن و كۆكردنەوەی سامانی دەزانن، لەبەرامبەریشدا كەسانێك هەیە كە زۆر بە مكوڕی كۆمەڵێك كارجێبەجێی دەكەن، بەڵام لەبەرامبەردا هیچیان دەست ناكەوێت.


لەم ڕاپۆرتەدا باس لە دە شتی گرنگ دەكەین، كە دەوڵەمەندەكان پەیڕەوی دەكەن و هەژارەكان نایكەن، كە "تۆم كورلی" توێژەر لە ماوەی پێنج ساڵی كار كردنیدا گەیشتوە بەم دە جیاوازییەی كەلە نێوان دەوڵەمەند و هەژاراندا هەیە، ئەوانیش:


1. تا درەنگ لە خەو هەڵناستن:
زۆرینەی سەرمایەدارانی جیهان بەیانیان زوو لە خەو هەڵدەستن،بەشێوەیەك سێ كاتژمێر پێش زۆرینەی خەڵكی هەڵدەستن،ئەوان لەو كاتەدا وەرزش و پلانی كارە تایبەتەكانیان دادەنێن... ئەمە لە كاتێكدایە كەسانی ئاسایی تا درەنگانێك هەڵناستن.


2. دەوڵەمەندەكان ڕێرەوی ژیانی خۆیان دیاری دەكەن:
دەوڵەمەندەكان خۆیان ڕێرەوی ژیانی خۆیان دیاری دەكەن، ئەمە لە كاتێكدایە كە هەژارەكان زۆر لۆمەی ناخۆشی و بێ توانایی خۆیان دەكەن.. هەموو ئەو شتانەی كە ناتوانن كۆنترۆڵی بكەن، لەم كاتەشدا بەرامبەر بە ژیان و داهاتوویان هەست بەرپرسیارێتی ناكەن، داهاتوشیان لە دەست خۆیان نامێنێت.


3. ڕق لە كار:
" من ئەو كارە دەكەم كە حەزی پێدەكەم"، ئەمە ئەو ڕستەیەیە كە لە 85%ی دەوڵەمەندەكان دەیلێێنەوە، بەڵام هەژارەكان بەدوای عەیب و عاری كارەكەیان دەگەڕێن و تیشك ناخەنە سەر لایەنە باشەكانی كارەكەیان، بۆیە بە ناچاری كارێك دەكەن و وەك بژێوی سەیری دەكەن، كە ناچارن دەیكەن.


4. لە مەترسی ناترسن:
ژمارەیەكی كەمی هەژاران بۆ باش كردنی ژیانیان، سەركێشی دەكەن، بەڵام دەوڵەمەندەكان بۆ كارێكی بەسودچەندین مەترسی و سەركێشی دەبڕن و لە شكست ناترسن،چونكە پێیان وایە شكست بۆ سەركەوتن پێویستە.


5. بەسەربردنی كات بەشتی بێ سودەوە:
دەوڵەمەندەكان سەیری ئەو بەرنامە تەلەفزیۆنیانە ناكەن، كە پەیوەندی بە ئەوانەوە نیە و ژیانی كەسانی دیكەیە، هەروەها ڕۆژانە چەند خولەكێك سەیری تەلەفزیۆن دەكەن،هەمان شتیش بۆ ئینتەرنێت و سایتەكان دەكەن، دەوڵەمەندەكان كاتێكی زۆر بە ئینتەرنێتەوە ناكوژن، تەنها سەیری ئەو پێگانە دەكەن كە پەیوەستە بەكارەكەی خۆیانەوە.


6. پشتگوێ خستنی تەندروستی:
دەوڵەمەندەكان دروشمی" عەقڵی تەندروست لە جەستەیەكی تەندروستدایە" جێبەجێ دەكەن،بۆیە دەبینین كە وەرزش دەكەن و خۆراكی تەندروست دەخۆن و سەردانی پزیشك دەكەن، بەهیچ شێوەیەك تەندروستی خۆیان پشتگوێ ناخەن و لە عاداتە خراپەكان دوور دەكەونەوە.


7. كەم خوێندنەوە:
دەوڵەمەندەكان زۆر دەخوێننەوە، بەڵان هەژارەكان ساڵی كتێبێكیش ناخوێننەوە.


8. كەمی كەسەكان لە دەوروپشتت:
دەوڵەمەندەكان بەبەراورد بە كەسانی ئاسایی بە ڕێژەی لە سەدە68 حەز بە ناسینی خەڵكی نوێ دەكەن،بەڵام هەژارەكان بەدوای كەسانی نوێدا ناگەڕێن.


9. بیركردنەوەی ئەرێنی:
زۆرینەی خەڵكی بۆچوون و بیركردنەوەیان نەرێنیە، بەڵام دەوڵەمەندەكان بیركردنەوەیان لە شتەكان ئەرێنیە.


10. ماڵ بە فیڕۆدان:
هەژارەكان لە بەڕێوەبردنی پارەكانیان سەركەوتوو نین، بۆیە دەبینین زۆرینەیان پارەكانیان لەشتی بێ سود و كەمالیاتدا خەرج دەكەن،بەڵام دەوڵەمەندەكان بەم شێوەیەی خوارەوە پارەكانیان خەرج دەكەن:
%20 ی هەژماریان دەهێڵنەوە
%25ی دەدەن بە كرێ و رەهنی خانوبەرە
%15 بۆ خۆراك
%10 بۆ كات بەسەربردن
%5 خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل
ئەوەی كە دەمێنێتەوە لە شتەكانی دیكەی وەك خوێندن و پۆشاك و دەرمان خەرجی دەكەن.


لە كۆتایدا داوا دەكەین كە ببینە كەسانێكی دەوڵەمەند و سەركەوتوو، هەروەها جیاوازی لە نێوان عاداتی هەژار و دەوڵەمەندەكان بكەین ڕێگای دەوڵەمەندو سەركەوتوەكان هەڵبژێرین.