کۆمپانیای ئێڵ جی زنجیرەی جلشۆرەکانی فراوانتر دەکات و پۆلێنێکی تری بۆ زیاد دەکات بۆ باشترکردنی توانستەکەی، لە بۆنەی IFA 2024 نمایش دەکرێت

2024-09-01
2024.09.01

ئامێری جلشۆری نوێ شوێن دەگەڕێنێتەوە بۆ بەکارهێنەر و پێداویستیە هەمەجۆرەکانی بەکارهێنەر پڕ دەکاتەوە، توانستی بەهێزی جلشوشتنی هەیە و تایبەتمەندی ئاسودەیی بەکارهێنانیشی هەیە
سیئۆل، ٢٢ ئاب ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی وادانراوە نوێترین ئامێری جلشۆری خۆی نمایش بکات لە بۆنەی IFA 2024. ئەم مۆدێلە نوێیە نوێترین تەکنۆلۆژیای هەرە پێشکەوتووی پاڵپشتیکراو بە زیرەکی دەستکردی Direct Drive™ (AI DD™) 2.0 لەسەرە لەگەل تایبەتمەندی شوشتنی گرنگیپێدەر بە ئاژەلی مالی بۆ پێشکەشکردنی ئەدایەکی بەرزی جلشوشتن کە توانستێکی باشتر و کاراتری هەیە. 
ئێڵ جی بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی لەرە نزم یەکەمین جلشۆری پۆلێنی ٢٥ ئینچی نمایش دەکات کە بڕێکی گەورەتری جل دەگرێت و توانستی حەوزەکەی تا ١٦ کیلۆیە١.لەگەڵ زیادکردنی ئەم توانستەدا، ئەم جلشۆرە نوێیە تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی پێشکەوتوو بەکاردێنێت بۆ باشترکردنی ئەدای جلشۆرەکە. 
لە کرۆکی ئەدای ئەم جلشۆرە نوێیەدا، AI DD 2.0 هەیە کە تەکنۆلۆژیای فێربوونی قوڵە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی خودکارانە کێشی جلەکان بپێوێت و نەرمێتی قوماشەکە و ئاستی پیسبوونی قوماشەکە دەپشکنێت. جلشۆرەکە تەکنۆلۆژیای 6Motion™ بەکاردێنێت بۆ هەلبژاردنی باشترین شێوازی جلشوشتن بۆ کەمکردنەوەی تێكچوونی قوماشەکە بە ڕێژەی سەدا ١٠ کە یارمەتیدەرە لە پاراستنی جلەکاندا٢. هەروەها خاوەن ئاژەلە ماڵیەکان دەتوانن سوود وەرگرن لە تایبەتمەندی شوشتنی گرنگیپێدەر بە ئاژەلی ماڵی کە پلەیەکی گەرمی بەرزی شوشتن تا ٦٠ ی سیلیزی بەکاردێنێت لەگەڵ چوار سوڕی ئاوپێداکردنی شیلەتێن بە شێوەیەکی کارا بۆ لابردنی سەدا ٩٩ ی بۆنی ناخۆشی ئاژەڵە مالیەکان٣. 
لەگەڵ ئەمانەدا، جلشۆرە نوێیەکەی ئێڵ جی ئەزموونێکی تایبەتی جلشوشتن بە تەکنۆلۆژیای ئەدا بەرز و تایبەتمەندی ئاسودەیی کارەوە دابین دەکات. بەهۆی TurboWash™ 360 سووڕەکانی شوشتن دەکرێت تا ٣٩ خولەک کەمببنەوە، تەکنۆلۆژیای ezDispense™ پرۆسەی شوشتنەکە ساکارتر دەکات لەڕێی دەستنیشانکردنی بڕی پێویستی مادەی پاکژکار بۆ بڕی جلەکە. ئەم جلشۆرە ٣٩ سووڕی جلشوشتن٤ و بە خودکارانە ئەو سووڕ و تایبەتمەندیانەی لەیادە کە زۆرترین جار بەکارهێنراون بۆ کەمکردنەوەی کات لە دانانی ڕێکخستنەکاندا. بەکارهێنەران دەشتوانن بچنە ناو بژاردەی دەستکاریکردنی لیستی سووڕەکان (Cycle List Edit ) بۆ گونجاندنیان بەپێی دلخوازێتی و خووەکانی خۆیان. 
ئەم جلشۆرە ماتۆڕی Inverter DirectDrive™ بەناوبانگی ئێل جی لەسەرە، کە تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی ئێڵ جی بۆ پێشکەشکردنی ئەدایەکی بێدەنگ و بەهێز و بەرگەگر. 
لیو جای-چیۆل، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی و هەواگۆرکێ، وتی "ئێمە خۆشحاڵین ئەم جلشۆرە نوێیەمان نمایش بکەین و پیشانی بدەین کە چۆن تەکنۆلۆژیاکانی ئێل جی پرۆسەی جلشوشتن ساکار دەکات و توانستی بەهێز و تایبەتمەندی دلخوازانەی لەسەرە بۆ پرکردنەوەی پێویستیەکانی بەکارهێنەران. ئێمە بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی ئامێری کارەبایی ناوماڵی پالپشتیکراو بە زیرەکی دەستکرد کە پێویستیە هەمەچەشنەکانی بەکارهێنەر پڕ بکاتەوە و سوودی تایبەتی هەبێت بۆ ژیانی رۆژانەی هەموو لایەک."
میوانانی بۆنەی IFA 2024 دەتوانن ئەزموونی هەموو داهێنانە نوێیەکانی ئێڵ جی بکەن بە نوێترین جلشۆریشەوە، لە شوێنی ئێڵ جی هۆلی ١٨ Messe Berlin لە بەرواری ٦ تا ١٠ ی ئەیلول. 



1.    فتوانستی حەوزی جلشۆرەکە ١٦ کیلۆیە بۆ مۆدێلی F0Z9DFP25، توانستی راستەقینەی حەوزەکە بەپێی مۆدێلەکان دەگۆڕێت. 
2.    تاقیکراوەتەوە لەلایەن تاقیگەی ناوخۆیی ئێڵ جیەوە، سووڕی شوشتنی زیرەکی دەستکرد AI Wash لە جلشۆرە نوێیەکەدا ٣ کیلۆی لە جلی تێکەڵی بەراورد کردووە بە سووڕی لۆکەی جلشۆری ئێل جی. ئەنجامەکان لەوانەیە جیاواز بن بنەما لەسەر جۆری جلەکان و ژینگە. 
3.    تاقیکراوەتەوە لەلایەن Intertek لە شوباتی ٢٠٢٤ دا، سووڕی گرنگیپێدەر بە ئاژەلی مالی ڕێژەی سەدا ٩٩ ی بۆنی ناخۆشی ئاژەلە مالیەکان کەمدەکاتەوە وەکو (Trimethylamine, Isovaleraldehyde, Acetic acid, Methyl mercaptan). ئەنجامەکان لەوانەیە جیاواز بێت بنەما لەسەر جۆری جل و ژینگەکان. 
4.    جلشۆری نوێی ئێڵ جی ٣٩ جۆری جلشوشتنی تێدایە، پێکهاتووە لە ١٠ جۆری سووری ئاسایی و ٢٩ سووری تر کە دەکرێت بەپێی دلخوازێتی بگونجێنرێت. 

دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێ
ئەم کۆمپانیایە پێشەنگی جیهانیە لە بواری ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێدا هەروەها ئامێری زیرەکی دەستکردی ناوماڵ دروست دەکات وەکو ThinQ. ئێڵ جی چەندان بەرهەمی هەیە دروستکراوە بە تەکنۆلۆژیە پێشەنگەکانیەوە و پابەندە بەوەی ژیان باشتر بکات و بەردەوامیپێدراوتر بێت بۆ بەکارهێنەران لەڕێی پەرەپێدانی ئامێری چێشتخانە و شوێنی دانێشتن و هەواگۆڕکێ و ئامێری هەوا پاکژکردن. پێکەوە ئەم ئامێرانە ئاسودەیی و ئەدای بەرزی کار و کارایەتی لە کاردا و ژیانێکی بەردەوامیپێدراو دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم مالپەرە بکە: www.LGnewsroom.com


www.Lge360.com