ئێڵ جی بەشێکی نوێ دەکاتەوە لە ژیانی ماڵی پەیوەستکراودا لەڕێی " THINQ ON" ماڵی زیرەکی دەستکرد لە بۆنەی IFA 2024 دەکاتەوە

2024-09-30
سیئۆل، 30 ئاب ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ماڵی زیرەکی دەستکردی ThinQ ON نمایش کرد بە تایبەتمەندی زیرەکی هاوسۆزەوە لە بەرلین لە ئەلمانیا لە بۆنەی IFA 2024 دا رۆژەکانی ٦-١٠ ی ئەیلول. ئەم ئامێرە داهێنەرانەیە ئاستی پەیوەستکردن و فراوانکردنێکی بەرزی هەیە و ئامێری سەرەکی ژینگەی مالێکی زیرەکە کە تیایدا ئامێرەکانی ئێڵ جی و زیرەکی دەستکردی هاوسۆز پێکەوە کاردەکەن بۆ دابینکردنی ئاسودەیی و بایەخ و ئاسانکاری بە خواستی بەکارهێنەر. 
ئامێری زیرەکی دەستکردی ماڵ راستەوخۆ ئامێرە کارەباییەکان و ئامێری ئینتەرنێت پێکەوە دەبەستێتەوە بۆ ئاسانکاری بەکارهێنەران تا بتوانن بە خواستی خۆیان کاریان پێبکەن و چێژ ببینن لە ماڵێکی سازکراو بە زیرەکی دەستکرد. ThinQ ON کە زیرەکی دەستکردی هاوسۆزی ئێڵ جی لەسەرە بەردەوام فێری شێوازەکانی بەکارهێنان و کارپێکردن دەبێت تا خۆی بگونجێنێت لەگەڵ ئەزموونی بەکارهێنانی رۆژانەی بەکارهێنەر و ببێتە بەرجەستەکاری دیدی ئێڵ جی بۆ "مالێکی بێ ئەرک". 
ThinQ ON ی ئێڵ جی کێشی کەمە و بچوکراوەیە و شێوەیەکی لولەکی هەیە لەگەڵ رەنگێکی کاڵی سپی/خۆڵەمێشی کە وادەکات بە ئاسانی تێکەلی دیکۆری ژینگەکەی ببێت. ئەم ئامێرە بلندگۆی زیرەکی دەستکردی لەسەرە کە گفتوگۆ لەگەڵ یاریدەدەری دەنگی زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی ئاسانتر دەکات و بەکارهێنەران دەتوانن گوێ بگرن لە دەنگە دلخوازەکانیان. توانستە پێشکەوتووەکانی ThinQ ON بە پارچەی ئەلیکترۆنی ئەدا بەرزی ئێڵ جی کاردەکەن بە بیرکردنەوە لە ئاستی پێکبەستنی ئامێرەکە لە داهاتوودا. 

ئامێری ناوماڵی سازکراو بە زیرەکی دەستکردی دروستکار بۆ خواستی هەر بەکارهێنەرێك

بەکارهێنەران بە ThinQ ON دەتوانن کۆنترۆلی ئامێرە کارەباییە زیرەکەکانیان و شوێنەکانی دانیشتنیان بکەن لەڕێی فەرمانی دەنگی و داواکاریەوە بەشێوازی گفتوگۆیەکی ئاسایی. ئەمە گفتوگۆیە هەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ هاورێیەک یان ئەندامێکی خێزان دەبەخشێت و مەودایەکی مرۆڤیانە دەبەخشێتە کارلێککردن لەگەڵ ئامێرەکان.
ئامێری زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی لەگەڵ تێگەشتن لە گفتوگۆ رۆژانەییەکانیشدا، دەتوانێت تێبگات لە دەقی گفتوگۆکان و خواستی بەکارهێنەرەکان بۆ هەر ئامێرێکی پەیوەستکراو و ئامێری ئینتەرنێتی و خزمەتگوزاریەکان، ئەمەش ئاستێکی نوێی "بایەخ" دێنێتە ناو ماڵەکانەوە. هەروەها ThinQ ON بە خودکارانە چاودێری هەموو لایەنەکانی ژینگەی مالی زیرەک دەکات و زانیاری دەداتە بەکارهێنەرانی لەکاتی تەواوبوونی کارێکدا (نمونە، جلشوشتن) یان دروستبوونی هەر کێشەیەک. 


سەرباری ئەمانە، ThinQ ON رێدەدات بە پشکنین و گۆرینی زۆربەی ڕێکخستنەکانی ئامێری کارەبایی لەڕێی فەرمانی دەنگی و دانانی رۆتینی ئاسانکارانە بۆ بەخودکارکردنی کردەکانی ئامێرە کارەباییەکان و ئامێرە ئینتەرنێتیەکان.

پەیوەستکراوێتی و فراوانکردن و گونجاندن

ThinQ ON لەلایەن Matter بروانامەی پێدراوە*، پشتیوانی دەکات لە چەندان تۆری پەیوەستکردن، بە وایفای و سرێدیشەوە، بۆ دلنیابوون لە ڕێکخستنێکی بێ سەرێشە و مالی زیرەکی راستەوخۆ. ThinQ ON دەتوانێت لەگەڵ چەندان داهێنانی ئێڵ جی و ئامێری کارەبایی وئامێری ئینتەرنێتەوە لەلایەن کۆمپانیاکانی ترەوە ببەستریتەوە، ئەمەش وادەکات بەکارهێنەران بتوانن تەواوی ژینگەی مالە زیرەکەکەیان لە یەک شوێندا بەرێوە ببەن، لە ئێستا و لە داهاتووشدا. 
بۆ باشترکردنی زیاتری ئاستی پەیوەستکردنی ThinQ ON، ئێڵ جی لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا کۆمپانیای Athom ی سەکۆی مالی زیرەکی کڕییەوە. ئامێری مالی زرەکی کۆمپانیای ئاتۆم بە ناوی Homey Pro دەتوانێت بە زیاتر لە ٥٠،٠٠٠ ئامێرەوە ببەسترێتەوە. کۆگای بەرنامەی ئەم ئامێرە زیاتر لە ١٠٠٠ ئاپی تێدایە بۆ پەیوەستکردن و کۆنترۆلکردنی بەرهەمی براندە جیهانیەکان. ئێڵ جی پلانی داناوە بۆ بەرزکردنەوەی بەکارهێنانەکانی سەکۆی کراوەی ThinQ ON بە فراوانکردنی بەردەوامی براند و ئامێرە پشتیوانلێکراوەکانەوە. 
ئاسایشی باشتر و پاراستنی تایبەتێتی لەلایەن LG Shield

LG Shield بەکاردێت لەلایەن ThinQ ON، ئێڵ جی شیڵد سیستەمی ئاسایشی ئێڵ جیە بۆ پاراستنی بەردەوامی داتاکانی بەکارهێنەران، هەر لە کۆکردنەوەوە تا هەڵگرتن و بەکارهێنان. ئێڵ جی شیڵد داتای بەکارهێنەران ئینکریپت دەکات و بە دروستی هەلیان دەگرێت لە سێرڤەرێکی جیادا. هەروەها دەستکاریکردنی داتا لە ژینگەیەکی ئاسایشدا دەکرێت، تا ڕێگر بێت لە لایەنە سێهەمەکان دەستکاری کۆدی بەکارهێنن بکەن و سەلامەتی بەکارهێنەران دەپارێزن تا بتوانن چێژ ببینن لە سودەکانی داهێنانەکانی نوێترین مالی زیرەکی ئێڵ جی.
لیو جەی چیۆل، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆرکێ وتی "یاریدەدەری دەنگی زیرەکی دەستکرد و ئامێری پەیوەستکردن سەنتەری مالی زیرەکن، ThinQ ON زۆر زیاتر نزیکمان دەکاتەوە لە بەرجەستەبوونی دیدی ئێڵ جی بۆ مالی ئاسودە. ئێڵ جی ئامانجێتی شێوازی ژیانی مالی زیرەک بەردەست بکات بۆ هەمووان و بەردەوام بێت لە دابینکردنی ئاسانکاری و ئاسودەیی و بایەخی دلخواز لەڕێی ئامێرە زیرەکە دەستکردە هاوسۆزەکانیەوە."

میوانانی بۆنەی IFA 2024 (٦-١٠ ی ئەیلول) دەتوانن هەموو ئامێرە زیرەکە دەستکردەکانی مالی ئێڵ جی و ThinQ ON  ببینن لە هۆلی ١٨ لە Messe Berlin. 

# # #

* Matter پرۆتۆکۆلی پەیوەستکردنی مالی زیرەکی دەستکردی جیهانیە لەلایەن هاوپەیمانی ستانداردەکانی پەیوەستکردن (CSA) پەرەیپێدراوە و ئێڵ جیش ئەندامە تیایدا. 

دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێ
ئەم کۆمپانیایە پێشەنگی جیهانیە لە بواری ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێدا هەروەها ئامێری زیرەکی دەستکردی ناوماڵ دروست دەکات وەکو ThinQ. ئێڵ جی چەندان بەرهەمی هەیە دروستکراوە بە تەکنۆلۆژیە پێشەنگەکانیەوە و پابەندە بەوەی ژیان باشتر بکات و بەردەوامیپێدراوتر بێت بۆ بەکارهێنەران لەڕێی پەرەپێدانی ئامێری چێشتخانە و شوێنی دانێشتن و هەواگۆڕکێ و ئامێری هەوا پاکژکردن. پێکەوە ئەم ئامێرانە ئاسودەیی و ئەدای بەرزی کار و کارایەتی لە کاردا و ژیانێکی بەردەوامیپێدراو دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم مالپەرە بکە: www.LGnewsroom.com


بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن 
www.Lge360.com