کۆمپانیای ئێڵ جی لە بۆنەی IFA 2024 دا زنجیرە ئامێری کارەبایی نوێ نمایش دەکات کە پێشەنگی پیشەسازیەکەیە لەڕووی کەموزەییدا

2024-09-30
2024.09.30

نوێترین ئامێری ناوماڵی ئێل جی بۆ بازاڕی ئەوروپا ئەدایەکی بەرزی هەیە و کەموزەشە
لە بۆنەی IFA 2024 دا کۆمپانیای ئێڵ جی خۆی ئامادە کردووە کە نوێترین زنجیرە ئامێری ناوماڵی خۆی نمایش بکات کە پێشەنگی پیشەسازیەکەیە لە بواری کەموزەییدا. ئەم ئامێرە نوێیانە دیزاین کراون وەکو وەلامێک بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەوەی تا ساڵی ٢٠٥٠ بگەنە سفر دوانۆکسیدی کاربۆن، هەروەها هاوتایە لەگەڵ پلانی REPowerEU بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنی ولاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بە سوتەمەنی سروشتی، هەروەها ئامێرەکان تەکنۆلۆژیا کرۆکیە پێشکەوتووەکانی ئێڵ جی بەکاردێنێت بۆ دابینکردنی ئەدایەکی بەرز و کەموزە بەکاربردن. 

ئامێری جلشۆری پێشەنگی پیشەسازی ئامێری ناوماڵ لە بواری کەموزەیەتی و سازکراو بە زیرەکی دەستکرد

نوێترین جلشۆر و جلوشکاری ئێڵ جی ستانداردی نوێی داناوە بۆ کەموزەیی. جلشۆرەکە جوڵەی نوێی حەوزی هەیە کە یارمەتیدەرە لە ئەنجامدانی شوشتنێکی کاریگەر تر و کەمکردنەوەی بەکاربردنی وزەی ماتۆرە AI DD™ زیرەکە دەستکردەکەیەوە. جلشۆرەکە بە زیرەکانە خێرایی سوڕانەوەی حەوزەکە دیاری دەکات بە شێوەی راستەوخۆ کە بەهۆیەوە ئەم ئامێرە پلەبەندی سەدی وزەی ١A-55 ی پێدراوە و رێگرە لەوەی جلەکان لێك بئاڵێن یان لول ببن. هەروەها ئەم جلشۆرە نوێیەی ئێڵ جی سوڕی گرنگیپێدەری مایکرۆپلاستیکی هەیە کە هەلوەرینی وردە پلاستیکەکان کەمدەکاتەوە لە شوشتکەکەدا٢، هەروەها تایبەتمەندی ezDispense™ کە بە ئۆتۆماتیکی بری دروستی مادەی پاکژکار دەکاتە ناو بڕە جلەکانەوە. 
لەهەمان کاتدا، جلوشکارە نوێیەکە پلەبەندی سەدی وزەی A+++-26 هەیە٣. ئەم دوو ئامێرە جلشوشتنە نوێیەی ئێڵ جی داهێنانی سازکراو بە زیرەکی دەستکردیان تێدایە، ماتۆری AI DD و تایبەتمەندی شوشتنی زیرەکی دەستکردی جلشۆرەکە توانستی پشکنینی جۆری قوماشیان هەیە و ئەدای بەرزە، جلوشکارەکەش AI Dry™ تێدایە کە بە دروستی ڕێژەی شێی جلەکان دەپشکنێت لەگەڵ باشترین مەودای وشکردنەوە بۆ قوماشە جیاوازەکانی جلەکان. جلشۆرەکە بە ئۆتۆماتیکی جۆری سوڕەکە دیاری دەکات لەگەڵ پلەی گەرما بنەما لەسەر شێوازەکانی بەکارهێنەر جۆری سوڕەکان لەسەر روونماکە پیشان دەدات (بەپێی دووبارەبوونەوەی شێوازی بەکارهێنان) تا ئاسودەیی زیاتر بۆ بەکارهێنەر دابین بکات. 

ساردکاری کەموزە و دیزاین نایاب

ئەم ساردکار و فرێزەرە نوێیەی ئێڵ جی پلەبەندی سەدی وزەی A-25ی هەیە کە کەمترین بری وزە بەکاردەبات لە چاو هەموو ساردکارەکانی بازاردا٤، دیزاینە تەختەکەی دەرگاکەی ستایلێکی نایاب دەبەخشێتە چێشتخانە. هەروەها ئەم مۆدێلە نوێیە تەنها ٢٩ دێسەبڵ دەنگەدەنگی هەیە تا ژینگەی چێشتخانەکە ئاسودە و بێدەنگتر بێت. ئێڵ جی بژاردەی زیاتر دەخاتە بەردەم بەکارهێنەرە ئەوروپیەکان لەڕێی ساردکاری کەموزەترەوە، مۆدێلی گەورەی جوت دەرگا٥ نمایش دەکات لەگەڵ چەندان تایبەتمەندی کارئاسانی، وەکو سەهۆل دروستکاری Craft Ice ی تایبەت بە ئێڵ جی و تەکنۆلۆژیای UVnano™ بۆ دابینکردنی پاکژێتی زیاتر. 




بەرهەمی ئاسودەبەخش بۆ چێشتخانە

فڕنی نوێی کەموزەی ئێل جی قەبارە ٢٤ ئینچی ناو دیوار٦ بە تایبەمەندی InstaView™ و پلەبەندی وزەی A++ چەندان تایبەتمەندی پێشکەوتوو و تەکنۆلۆژیای زیرەکی دەستکردی لەسەرە بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی بێوێنەی چێشتلێنان. فڕنەکە ٨٠ جۆری چێشتلێنانی ئۆتۆماتیکی تێدایە لەگەڵ Gourmet AI™ کە دەتوانێت جۆری خواردنە لێنراوەکە بزانێت لەڕێی کامێرای ناو فرنەکەوە تا لە ٣٠ ژەمدا بە ئۆتۆماتیکی ژەمێک هەلبژێرێت. تەکنۆلۆژیای InstaView ی ئێل جی کاروباری چێشتخانە ئاسانتر دەکات و لەڕێیەوە بەکارهێنەران دەتوانن خواردنەکانی ناو فڕنەکە ببینن پێش ئەوەی دەرگاکە بکەنەوە، ئەمەش یارمەتیدەری پاراستنی پلەی گەرمی ناو فرنەکە و کەموزەیەتیە. 

قاپشۆری نوێی ئێڵ جی QuadWash™ بە ئینڤێرتەری Direct Drive Motor™ پلەبەندی سەدی وزەی A-20 پێدراوە٧. ئەم قاپشۆرە بژاردەی هەبوونی رەفەی لاتەنیشت و رەفەی سێهەمی لەگەڵە تا بەکارهێنەران بژاردەی جۆری کەلوپەلەکانیان زیاتر بێت و باشتر بگونجێت لەگەڵ کەلوپەلە جۆراوجۆرەکانی چێشتخانەدا. 
لیو جای چۆل، سەرۆکی ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواسازکار وتی " بەرهەمە نوێیەکانی ئێل جی داواکاری ئەوروپا بۆ کەموزەیەتی ئامێری ناوماڵ پڕ دەکاتەوە و لە هەمان کاتدا ئەدایەکی بەرز و ژیانێکی ئاسودەتر دابین دەکات. ئێمە بەردەوام دەبین لە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا کرۆکیە پێشکەوتووەکانمان، بە ئینڤێرتەر و پارچەکانیشەوە تا بتوانین کۆمەلە ئامێرێکی پێشکەوتووی پێشەنگی پیشەسازیەکە لە بواری کەموزەیەتیدا دابین بکەین". 

میوانانی بۆنەی IFA 2024 دەتوانن بچنە شوێنی ئێڵ جی (هۆلی ١٨ Messe Berlin) لە ٦-١٠ ی ئەیلولدا تا نوێترین بەرهەمەکانی ئێڵ جی بۆ ژیانێکی بەردەوامیپێدراو ببینن. 

# # #

١. سەدا ٥٥ کەمترە لە پۆلێنی A کەمترین بەکاربردنی وزە لە لیستی کەموزەیەتیدا کە لە ڕێسای ئەوروپا ٢٠١٩/٢٠١٤ دانراوە. 
٢. لەلایەن ئینتەرتێکەوە تاقیکراوەتەوە لە تەموزی ٢٠٢٣ دا. بەراوردکردنی سوری بایەخپێدەری مایکرۆپلاستیک و سوری قوماشی جۆراوجۆر لە مۆدێلی F4Y7EYPBW دا بە پێوانەکردنی بری مایکرۆپلاستیکە فلتەرکراوەکان بە فلتەری 20㎛ لەکاتی شوشتنی ٣ کیلۆ لە جلی چاکەتی راهێنانی قوماش پۆلیستەر. دەرەنجامەکان لەوانەیە جیاواز بن بەپێی جۆری جلە شۆردراوەکە و ژینگەی بەکارهێنان. 
٣. سەدا ٢٣ کەمتر لە کەمترین ئاستی کەموزەیەتی پۆلێنی A+++ لە لیستی کەموزەیەتیدا کە بە ڕێسای یەکێتی ئەوروپا ژمارە ٣٩٢/٢٠١٢ دانراوە ئەگەر بکرێتە سەر بژاردەی Eco.
٤. سەدا ٢٥ کەمتر کە کەمترین ئاستی کەموزەیەتی پۆلێنی A لە لیستی کەموزەیەتیدا بەپێی ڕێسای یەکێتی ئەوروپا ژمارە ٢٠١٩/٢٠١٦. 
٥. GSLE91EVAB یەکەمین مۆدێلی بازاری ئەوروپایە بە پۆلێنی B وزەوە لە پۆلێنەکەدا بۆ ساردکاری لاتەنیشت و دروستکاری ئاو و سەهۆل، بنەما لەسەر داتای بازاری Gfk لە ١٣ ولاتی یەکێتی ئەوروپاوە تا ئابی ٢٠٢٤.
٦. بنەما لەسەر تاقیکردنەوەکانی کارایەتی وزەی ئامێرە چێشتلێنەرە کارەباییەکان، کە هاوتا لەگەڵ کۆمسیۆنی تەکنیکی کارەبایی نێودەولەتی (IEC) 60350-1 بۆ ستاندارد و پۆلێنی کەموزەیەتی بەپێی ڕێسای یەکێتی ئەوروپا ژمارە ٦٥/٢٠١٤. بەکاربردنی وزەی فرنی ئێڵ جی InstaView بۆ هەر سوڕێك ٠.٥١ کیلۆواتە لەکاتژمێرێکدا لەکاتی هەلبژاردنی شێوازی پانکەدا. 
٧. بنەما لەسەر لیستی کەموزەیەتی قاپشۆری ناومال بەپێی ڕێسای یەکێتی ئەوروپا ژمارە ٢٠١٩/٢٠١٧. قاپشۆری نوێی ئێڵ جی سەدا ٢٠ کەمتر وزە بەکاردەبات لەچاو قاپشۆرێکی پلە A ی تردا. 



دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێ
ئەم کۆمپانیایە پێشەنگی جیهانیە لە بواری ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێدا هەروەها ئامێری زیرەکی دەستکردی ناوماڵ دروست دەکات وەکو ThinQ. ئێڵ جی چەندان بەرهەمی هەیە دروستکراوە بە تەکنۆلۆژیە پێشەنگەکانیەوە و پابەندە بەوەی ژیان باشتر بکات و بەردەوامیپێدراوتر بێت بۆ بەکارهێنەران لەڕێی پەرەپێدانی ئامێری چێشتخانە و شوێنی دانێشتن و هەواگۆڕکێ و ئامێری هەوا پاکژکردن. پێکەوە ئەم ئامێرانە ئاسودەیی و ئەدای بەرزی کار و کارایەتی لە کاردا و ژیانێکی بەردەوامیپێدراو دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم مالپەرە بکە: www.LGnewsroom.com

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن 
www.Lge360.com