گۆڕین بۆ کۆمپانیای ژیانی زیرەک دەبێتە جۆشدەری گەشە و بەناوبانگبوون
سیئۆل، 2024.10.29 - کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی هەنگاو و هەوڵی بەرچاوی ناوە لە بازاڕی جیهانیدا لەڕێی ستراتیژیەتە داهێنەرەکەی براندەکەیەوە، ئەمەش وایکردووە براندەکەی ببێتە براندێکی لوتکەی جیهانی.
لە ١٠ تشرینی یەکەمدا، ئێڵ جی پلەی ٩٧هەمین پێدرا بۆ بەهای براندەکەی کە نرخەکەی ٦.٥ ملیار دۆلاری ئەمریکیە لە راپۆرتی باشترین براندە جیهانیەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ (Best Global Brands 2024) کە لەلایەن دەزگای Interbrand ی ڕاوێژکاری براندی جیهانیەوە ئامادەکرابوو.
خەمڵاندنەکەی ئینتەربراند بۆ باشترین براندە جیهانیەکان هەڵسەنگاندن دەکات بۆ بەهای براندەکە لەڕێی شیکاریەکی چڕوپڕی ئەدای دارایی کۆمپانیاکە و ڕۆڵی براندەکە و هێزی براندەکە. هۆکارەکانی وەکو ئاڕاستە و کارلێك و پەیوەندیدارێتیش ڕەچاو دەکرێن. وەکو پێشەنگێکی بوارەکە، پێوەرەکانی خەمڵاندنی بڕوانامەی ئایسۆی ئینتەربراند بە شێوەیەکی فراوان وەکو پشت پێبەستراوترین میتۆد دادەنرێت لە بواری براند و بازاڕگەڕیدا.
بەهای براندی ئێڵ جی هەڵکشا، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گەورەی باشتربوونە لە هەردوو بواری بازرگانی و ڕکابەرێتی برانددا بەراورد بە ساڵی پار. بەهای براندی ئێڵ جی بەڕێژەی ٣٨.٧ بۆ ساڵ بۆ ساڵ زیادی کردووە، ئەمەش پلەیەکی بەرزی پێدەدات لە پۆلێنەکانی ڕۆڵی براندەکە و هێزی براندەکەدا.
ئینتەربراند ئەم هەڵسەنگاندنە ئەرێنیەی ئێڵ جی دەگەڕێنێتەوە بۆ دیدگایەکی ڕوونی ئێڵ جی وەکو کۆمپانیاکەی ژیانی زیرەک و گەشە بەردەوامەکەی لەڕێی چوونە ناو دەرفەتی نوێوە. هەروەها ئێڵ جی ستراتیژیەتی براندەکەی گونجاندووە بۆ دڵنیایی لە هەبوونی کارلێکی بەکارهێنەری بەردەوام لە هەرێمە جیاوازەکان و تەمەنە جیاوازەکانەوە، بە بەکارهێنانی میتۆدەکانی پەیوەندیگرتنێك کە بەکارهێنەران لەسەر ئینتەرنێت و بەبێ ئینتەرنێتیش هەست بکەن پەیوەستن بە ئامێرەکانەوە.
لە تەموزی ساڵی پاردا، ئێڵ جی دیدی خۆی نیشاندا بۆ بوون بە کۆمپانیای ژیانی زیرەک بۆ باشترکردنی ئەزموونەکانی بەکارهێنەر لە چەندان ژینگەی جیاوازدا، وەکو ماڵەکان و مەودا بازرگانیەکان و بواری جوڵە و دیجیتاڵیش. ئێڵ جی لەگەڵ دەستپێکردنی بەم گۆڕانکاریەیدا، بەهای براندەکەی زۆر بەرز بۆتەوە. کە لە ٢٠٢٢ دا نزیکەی ٣.١ ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە و لە ٢٠٢٤ دا بۆتە دوو هێندە ٦.٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی.
ئینتەربراند ستایشی دەستپێشخەری "داهێنانەوەی براند" ی ئێڵ جیشی کرد کە ئامانجی ئەوەیە ئێڵ جی بکاتە براندێکی لاوانە و چالاك بەکارهێنەرانی هەموو تەمەن و هەرێمەکان هەست بە پەیوەندیدارێتی بکەن.
بۆ بەدەستهێنانی ئەم لایەنە، ئێڵ جی پەیامی براندەکەی یەکخستووە و کردویەتیە ژێر بەڵێنی "ژیان باشە" ەوە، بۆ دڵنیاییدان لەوەی لەلایەن هەموو ڕێکخراوەکانەوە لە جیهاندا لەخۆ گیراوە و کراوەتە هەموو خاڵەکانی پەیوەندی بەکارهێنەر بە ئێڵ جیەوە بۆ ئەزموونی براندەکەی. ئەمەش پێناسەکردنەوەی شوناسی براندەکەی و وێنەکەی لەخۆ دەگرێت. "ژیان باشە" پەیامی براندەکەی هەڵگرتووە بۆ یارمەتیدانی هەمووان تا چێژ لە ساتە بەنرخەکانی ژیان ببینن لەڕێی بەرهەم و خزمەتگوزاری و پەیوەندیگرتنەکانی ئێڵ جیەوە. لە جیهانی دیجیتاڵیدا، هێمای براندی "ڕووی داهاتوو" کارلێك دەکات لەگەڵ بەکارهێنەراندا لەڕێی زەردەخەنە و چاو داگرتنیکەوە، کە هەستێکی پەیوەندیگرتن دەبەخشێت لەڕێی چەندان دەربڕینی دیجیتاڵیدا.
ئێڵ جی لە رابردوودا وەکو یەکێك لە ١٠٠ براندە یەکەمەکە دانراوە بۆ سێ ساڵی لەسەر یەک لە ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٧.
ویلیام چۆ، بەڕێوەبەری جیبەجێکاری باڵای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، وتی "ئێمە لە کۆمپانیایەکی پێشەنگی ئامێری کارەبایی ناوماڵ و ئەلیکترۆنیەوە دەگۆڕێین بۆ کۆمپانیای ژیانی زیرەک. وەکو بەشێك لەم گۆڕانکاریە، ئێمە دەستمان کردووە بە داهێنانەوەی براندەکەمان بنەما لەسەر بەڵێنە ماوە درێژەکەمان "ژیان باشە." لەم ساتە مێژووییەی گۆڕینی بازرگانیدا، ئێمە سەربەرزین کە یەکێك بین لە ١٠٠ براندی جیهانی، کە ئەمە خۆی لە خۆیدا گەواهیدانە بۆ توانای ئامادەگی و گەشەی بەهێزی براندەکەمان."
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێل جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێل جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێل جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ)، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٣ دا زیاتر لە بڕی ٨٤ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێل جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆر و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێل جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: www.LGnewsroom.com
پەیوەندی راگەیاندن:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Lea Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
www.Lge360.com