بەرنامەیRenew  WebOSی ئێڵ جی گرەنتی تەلەڤیزۆنێکی نوێ دەدات لە هەموو ساڵێکدا!

2024-10-29
٢٠٢٤.١٠.٢٩ - بەرنامەی WebOS Renew ی ئێڵ جی دروست کراوە بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر لەسەر تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێڵ جی لەڕێی دابینکردنی نوێکاری سۆفتوێر و تایبەتمەندی نوێ بەبێ ئەوەی پێویست بکات تەلەڤیزۆنێکی نوێ بکریت. ئەمەش وادەکات بەکارهێنەران سەکۆی WebOS  نوێ بکەنەوە لەسەر تەلەڤیزۆنە ئێڵ جیەکانیان کە نوێترین بەرنامەکان و ڕووکاری بەکارهێنانی باشتر و ئەدایەکی باشتری هەیە!

WebOS  رۆڵێکی گرنگی هەیە لە گۆڕانکاریە بازرگانیە بەجۆشەکەی ئێڵ جیدا، کە گۆڕینە لە کارگەیەکی ئامێری ئەلیکترۆنی بەکارهێنەر بۆ کۆمپانیای ژیانی زیرەک لەڕێی گۆڕین لە تەلەڤیزۆنی ئاساییەوە بۆ تەلەڤیزۆنێکی هەمەکاری زیرەک. 

ئەم سەکۆ نوێکراوەیە کە ئەزموونی نایاب دابین دەکات بۆ بەکارهێنەرانی تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی لە زیاتر لە ١٨٠ وڵاتدا، لە ئێستادا زیاتر لە ٤٠٠٠ بەرنامەی هەیە بەوانەشی کە بۆ کاتبەسەربردن و لەشڕێکی لەناوماڵ و پەروەردە و یاریکردنیش دەبن. 

هەندێك لە تایبەتمەندیەکان کە ئێڵ جی جیهانی بەرچاوی دەخات بۆ بەرنامەی WebOS Renew: 

- نوێکاری بۆ ڕووکاری بەکارهێنان: تەلەڤیزۆنەک کۆنەکان ئێستا دەتوانن ڕووکارێکی سەردەمیانە و نوێ بەدەست بێنن، هاوشێوەی ئەوانەی لە تەلەڤیزۆنە نوێیەکانی ئێڵ جیدا هەیە. 
- بەردەستبوونی بەرنامەی نوێ: ئەم نوێکاریە وادەکات بەرنامە نوێیەکانی OTT و خزمەتگوزاریەکان کە لە وەشانەکانی پێشوودا بەردەست نەبوون، بەردەست بکات. 
- ئەدایەکی باشتر: ئەم نوێکاریە ئەدای تەلەڤیزۆنەکە و خێراییەکەی و کارەکانی باشتر دەکات بۆ ئەزموونێکی بێخەوش تر. 
- تایبەتمەندی باشتر: فەرمانی دەنگی باشتر لەگەڵ نوێبوونەوەی زیرەکی دەستکرد و یەکخستنی لەگەڵ ئامێرە زیرەکەکانی ناوماڵ و دۆخی یاریکردن لەوانەیە زیاد بکرێن بنەما لەسەر مۆدێلی تەلەڤیزۆنەکە و وەشانی WebOS. 

لەلایەکی ترەوە، بەکارهێنەر ٤ نوێکاری WebOS لەماوەی ٥ ساڵدا پێدەگات، هاوشێوەی نوێبوونەوەی مۆبایلەکان و هەستی کڕینی تەلەڤیزۆنێکی نوێ هەموو ساڵێک دەبەخشێت.

 بەرنامەی WebOS Renew دیزاینکراوە بۆ ئەوەی خاوەنەکانی تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی ڕەزامەند ببن بەبێ ئەوەی دەستبەجێ پێویستیان بەوەبێت تەلەڤیزۆنێکی نوێ بکڕن، ئەمەش تەمەنی ئامێرەکانیان درێژتر دەکاتەوە و تایبەتمەندی نوێبوونەوەی تەلەڤیزۆنەکەش بەردەست دەخات. 

*ئەم بەرنامەیەی سەرەوە بەردەستە بۆ تەلەڤیزۆنە زیرەکەکانی ئێڵ جی ساڵی ٢٠٢٤و نوێتر.  




# # #


دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگدا. ئێڵ جی ئەزموونێکی نایابی کاتبەسەربردنی ناوماڵ دابین دەکات لەڕێی تەلەڤیزۆنەکانی ئۆلید و کیو نێد لید ەوە کە براوەی خەلاتن و سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنی زیرەکیان لەسەرە. بە ئامانجی یارمەتیدان لە دابینکردنی نایابترین ئەزموون بۆ بەکارهێنەران، هەموو بەرهەمەکانی کاتبەسەربردنی ناوماڵی ئێل جی دیزاین کراون تا ژینگە دۆست بن هەر لە دروست کردەوە تا فڕێدان. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com


دەربارەی سەکۆی webOS
سەکۆی webOS بۆ دە ساڵ زیاترە لەسەر تەلەڤیزۆنەکانی ئێل جیە و بۆتە ئینتەرفەیسی هاورێی بەکارهێنەر، وادەکات گەران و ڕێکخستن بۆ بەکارهێنەر ساز بکات. سیستەمی هاوبەشانی جیهانی webOS بەردەوام لە گەشە کردندایە و دانراوە گەشەکردنی داهاتووەکی ئیڵ جیش ببات بەرێوە لە چەندان ئامێر و بابەتی تری بەدەر لە بەرهەمەکانی ناوماڵەوە. 
کەنالەکانی ئێڵ جی تایبەتن بە ئێڵ جی بۆ پەخشی خۆرایی و چەندان بەرنامەی بینینی پریمیەم و داواکراوی هەیە، وەکو فلیم و زنجیرەی تەلەڤیزۆن و هەوال و وەرزش و کۆمیدی و ئانیمێ و چەندانی تر. ژمارەی کەنالەکانی ئێڵ جی بەردەوام لە زیادبووندایە و خاوەنەکانی تەلەڤیزۆنی ئێڵ جی و روونمای زیرەک و داتاشۆ دەتوانن بە ئاسانی بەرنامە دلخوازەکانی خۆیان بدۆزنەوە لەڕێی خستنەکاری بەرنامەی کەنالەکانی ئێڵ جی لەسەر روونمای تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ جی. لە ٢٠٢٤ ەوە کەنالەکانی ئێل جی بۆ ئۆتۆمبیل  بۆ هەوالی زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com

www.Lge360.com