ن: ئەلیور لیمان
و: ئەنوەر حسێن کاکە
واتاى فه‌لسه‌فه له ئیسلامدا: به‌شێوه‌یه‌كى گشتى پێناسه‌یه‌كى گشتگیر له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى چیه؟ بوونى نیه.به‌ڵكو لێره‌دا ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه (فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى) بۆ ئه‌و شێوازه له فه‌لسه‌فه به‌كارده‌هێنرێ كه له‌ناو كه‌لتوورى ئیسلامی‌دا ده‌ركه‌وتووه و گه‌شه‌ى كردووه. چه‌ندین دیارده‌ى جیاواز له‌ناو فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامدا بونیان هه‌یه, له‌وانه وه‌ك "فه‌لسه‌فه‌ى مه‌شائى" (ئه‌ره‌ستۆ له‌كاتى وانه وتنه‌وه به خویندكاره‌كانى به ڕۆشتن و پیاسه‌كردن له سه‌ر گرفته فه‌لسه‌فیه‌كان ده‌دوان بۆیه ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه به فه‌لسه‌فه‌ى مشا ْ كه به عه‌ره‌بى واته به‌پێ ڕۆشتن ناوزه‌د كرا )كه به‌ته‌واوه‌تى له ژێر كاریگه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى یۆنانی دایه له كاتێكدا سۆفیگه‌رى له بنچینه‌یه‌كى عیرفانى په‌یڕه‌وى ده‌كات . هه‌ندێك پێیان وایه كه فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى هه‌رگیز گرنگیدانى خۆى به قورئان و ده‌قه ئاینیه‌كان له ده‌ست نه‌داوه , به‌درێژاى مێژووى خۆى هه‌وڵى داوه تا كرۆكى حه‌قیقه‌ت چ له كتێبى پیرۆزى موسڵمانان و چ له جیهانى دروستكراودا بدۆزێته‌وه.هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بووه واى كردووه كه لاوازبوونى فه‌لسه‌فه‌ى مه‌شایى له دونیاى ئیسلامدا به واتاى لاوازبوونى ته‌واوه‌تى فه‌لسه‌فه نه‌بێت. به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه فه‌لسه‌فه توانى په‌ره به‌بوژانه‌وه‌ى خۆى بدات و به شێوازى دیكه و فراوانتر ته‌شه‌نه‌بكات.هه‌رچه‌نده هه‌ندێ كات واداده‌نرێت كه فه‌لسه‌فه چالاكیه‌كى په‌سه‌ند نیه بۆ موسڵمانان له‌به‌رئه‌وه‌ى له پێش فه‌لسه‌فه‌وه تاكى موسڵمان له لایه‌ن قورئانه‌وه ڕێنوێنى كراوه.به‌ڵام به‌ڵگه‌ى زۆر باش هه‌یه كه‌پێمان ده‌ڵێت كه فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى به به‌ڵگه‌ى ئاینى قابیلى به‌ر په‌رچ دانه‌وه نیه.
ماهیه‌ت و ئامانجه‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه به‌رچاوه‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى ئه‌وه‌یه كه‌له‌باره‌ى بابه‌تى (فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى له ڕاستیدا چیه؟ وت‌و وێژو و جه‌ده‌لێكى زۆر هه‌یه. ئایا فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى له‌بنه‌ڕه‌تدا شێوازێكه له فه‌لسه‌فه كه له‌لایه‌ن موسڵمانانه‌وه داهێنراوه؟ ئه‌مه پرسیارێكى قبوڵكراوو نیه, چونكه زۆریك له فه‌یله‌سوفه موسڵمانه‌كان له داهێنراوه فه‌لسه‌فیه‌كانیاندا گرنگى به‌بابه‌تى ئیسلامى ناده‌ن. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش فه‌یله‌سوف گه‌لێكى زۆر هه‌ن كه موسڵمان نین ,به‌ڵام داهێنراوه‌كانیان بێگومان ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامیه‌وه.ئایا ئێمه ده‌توانین فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى به‌فه‌لسه‌فه‌یه‌ك دابنێین كه به‌زمانى عه‌ره‌بى نوسراوه‌ته‌وه؟ به دڵنیایه‌وه نه‌خێر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌شێكى به‌رچاو له‌و فه‌لسه‌فه‌یه به‌زمانه‌كانى تر له‌وانه زمانى فارسى نوسراوه‌ته‌وه. ده‌ى كه‌واته له ڕوه‌وه ئایا فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى فه‌لسه‌فه‌یه‌كه كه به‌تایبه‌تمه‌ندیه‌كى عه‌قڵیه‌وه گرنگى به بابه‌تى پوختى ئیسلامى ده‌دات؟نه‌خێر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بیرمه‌ندانى زۆر هه‌ن كه‌كتێبه‌كانیان بۆنمونه له‌باره‌ى ژیربێژى(مه‌نتیق) یان ده‌ستورى زمانه‌وه‌یه كه به‌شێكه له فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى له كاتێكدا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان ئه‌و دانراوانه به ئاینه‌وه نیه.هه‌ندێك له ڕاڤه‌كارانى فه‌لسه‌فه له هه‌وڵدابوون تا چوارچێوه‌یه‌ك دابنێن كه‌تێدا به‌هۆى كاره‌كانیانه‌وه فه‌یله‌سوفان دیارى بكرێن و ناوى فه‌یله‌سوفی ئیسلامیان لێ بنرێت. ئه‌م هه‌وڵه له كۆتایدا شكستى هێنا, ڕه‌نگه باشترین ڕێگه بۆ دیاریكردنى ماهیه‌تى فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى ئه‌وه‌بێ كه‌بڵێن( فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى سونه‌تێكى فه‌لسه‌فیه كه له هه‌ناوى كه‌لتوورى ئیسلامیه‌وه هاتۆته ده‌رێ) به له‌به‌رچاو گرتنى ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت ده‌سته‌واژه‌ى كۆتاى واته (فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى) له‌فراوانترین واتایدا فه‌هم بكرێت.
،،
ڕه‌نگه باشترین ڕێگه بۆ دیاریكردنى ماهیه‌تى فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى ئه‌وه‌بێ كه‌بڵێن( فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى سونه‌تێكى فه‌لسه‌فیه كه له هه‌ناوى كه‌لتوورى ئیسلامیه‌وه هاتۆته ده‌رێ) به له‌به‌رچاو گرتنى ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت ده‌سته‌واژه‌ى كۆتاى واته (فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى) له‌فراوانترین واتایدا فه‌هم بكرێت.
فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى كه‌ى ده‌ستى پێكرد؟
ئه‌مه‌ش له‌و پرسیارانه‌یه كه‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئاسان نیه, له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌ر له‌ساڵانى سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنى ئیسلامه‌وه به‌شێكى زۆر له‌پرسیاره فقهى وكه‌لامیه‌كان هاتنه ئاراوه كه به‌ڕونى بابه‌تى فه‌لسه‌فى بوون ,یان لانى كه‌م كه‌ره‌سته فه‌لسه‌فیه‌كانیان بۆ ڕونكردنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كانیان به‌كارده‌هێنا. بۆنمونه باسه گه‌رمه‌كانى له‌مه‌ڕ قبوڵكردنى زمانى لێكچواندن (تشبیه) بۆ ناساندنى خودا‌و ڕۆڵى قه‌زاو قه‌ده‌ر له‌ژیانى مرۆڤه‌كاندا. فه‌لسه‌فه له ته‌واوترین واتاى خۆیدا له‌سه‌ده‌ى سێیه‌مى كۆچی ده‌ستى پێ كرد.سه‌ركه‌وتنى عه‌باسیه‌كان به‌سه‌ر به‌نى ئومه‌یه‌و پێشڕه‌ویان به‌ڕوى ڕۆژهه‌ڵاتى ئیمپراتۆرى ئیسلامى بووه هۆى گواستنه‌وه‌ى پایته‌خت له دیمه‌شقه‌وه بۆ به‌غداد, هه‌روه‌ها له‌م كاته‌دا ئیسلام به‌سه‌ر وڵاتانى وه‌ك سوریا و میسر‌و ئێران‌دا سه‌ركه‌وت . كه هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه كۆمه‌ڵه جێگایه‌ك بوون كه له‌ناو كه‌لتوورى یۆنانیدا توابوونه‌وه. ده‌سته‌ڵاتداران هه‌میشه له هه‌وڵدابوون تا ئه‌و زانسته‌ى كه له ئیمپراتۆرى ئیسلامدا هه‌بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان به‌كارى بێنن.به‌شێكى زۆر له‌و زانستانه زانستى كردارى (عملى) بوون له‌وانه زانستى پزیشكى وئه‌ستێره‌ناسى و بیركارى و ئه‌ندازیارى ....هتد. خه‌لیفه مه‌ئموون له به‌غداد خانه‌ى حكمه‌ت (بیت الحكمه) ى له ساڵى 217 ك 832 ز دامه‌زراند كه وه‌ك كتێبخانه‌و ناوه‌ندێك بۆ وه‌رگێڕانى دانراوه یۆنانیه‌كان بۆ سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى ڕۆڵى گرنگى گێڕا. زۆرێك له وه‌رگێڕه‌كان مه‌سیحى بوون كه سه‌ره‌تا كتێبه‌كانیان له یۆنانیه‌وه بۆ سریانى و له‌پاشان بۆ عه‌ره‌بى وه‌رده‌گێڕا, له‌گه‌ڵ زۆر بونى وه‌رگێڕانى یۆنانى بۆسه‌ر زمانى عه‌ره‌بى وه‌رگێڕانى ده‌قى ئه‌ده‌بى هندى و فارسى بۆسه‌ر زمانى عه‌ره‌بى گرنگى خۆى هه‌بووله گه‌شه‌سه‌ندنى فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى.نابێت وادابنێن كه ئه‌م وه‌رگێڕانانه به له دونیاى ئه‌وكاتى ئیسلامدا به‌ئاسانى قبوڵكران و هیچ گرفتێكى دروست نه‌كرد. به‌ڵكو زۆرێك له موسڵمانان پێویستى خوێندنه‌وه‌ى فه‌لسه‌فه‌یان له لایه‌ن موسوڵمانه‌وه به شێوه‌یه‌كى گشتى خسته ژێر پرسیاره‌وه . هه‌رچونێك بێت ئیسلام شێوازێكى ته‌واو له (ماهیه‌تى حه‌قیه‌تى ) به تیۆرى و كرده‌یى خستبووه ڕوو. زانسته سه‌ره‌تاییه‌كانى یۆنان زۆرێكییان بۆ تاكى موسڵمان ناپێویست و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئیسلامدا دژیه‌ك بوون.
موسڵمانان نه‌ك هه‌ر خاوه‌نى قورئان بوون كه یارمه‌تى ده‌رى ژیانیان و وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ى پرسیاره تیۆریه‌كانیان بوو .به‌ڵكو فه‌رمووده و وته‌كانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و جێنشینه‌كان (خلفا ْ راشیدین) و سونه‌ت و عورفى كۆمه‌ڵگه‌شیان هه‌بوو سه‌ڕاى ئه‌مانه‌ش سیسته‌مى فقهى و ڕێساكانى ئیسلام كه بابه‌تى تایبه‌تى تێدایه له باره‌ى ئه‌وه‌ى كه موسڵمان ده‌بێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات وه‌هه‌روه‌ها زانستى زمانه‌وانى ئه‌وه‌ى ڕوون ده‌كرده‌وه كه چۆن ده‌بێ له زمانى عه‌ره‌بى تێبگه‌ن , هه‌روه‌ها له‌و كاته‌دا سیسته‌مێكى زۆر پێشكه‌وتووى كه‌لام و خوداناسى (ئیلاهیات) هه‌بوو كه له‌باره‌ى ئایه‌ت و ده‌سته‌واژه‌كانى قورئانه‌وه ده‌دوا. كه‌واته چ پێویستیه‌ك هه‌بوو به فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه به‌زمانى یۆنانى نوسرابوو وه موسڵمانان دامه‌زرێنه‌رى نه‌بوون جگه له‌وه‌ش سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن نا موسڵمانانه‌وه وه‌رده‌گێڕدایه سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى؟
فه‌لسه‌فه كه له‌م كاته‌دا بۆ نێو دونیاى ئیسلام گوازرایه‌وه به قوڵى له ژێر كاریگه‌رى فه‌یله‌سوفانى (نوێ ئه‌فلاتون)ى دا بوو . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه (فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى) له‌گه‌ڵ ئه‌ره‌ستۆدا هاوده‌نگ بوو كه ده‌ى ووت (جیهان ئه‌زه‌لیه) وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى كه جیهان شێوازێك له زنجیره‌ى به‌دوایه‌كدایه كه عه‌قڵ له‌سه‌رى سه‌ره‌وه‌یه و جیهانى مادده له به‌شى خواره‌وه‌یدایه. هه‌روه‌ك سیسته‌مى ئه‌خلاقه‌كه‌شى نزیك بوو له دونیا نه‌ویستى (زهد)ه وه. له‌مانه‌ش گرنگتر له فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌ره‌ستۆدا شێوازى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ى بوو كه فه‌یله‌سوفانى ئیسلامى به‌كاریان ده‌هیناو تێیدا پێچه‌وانه‌ى وه‌حى و له ژێر سایه‌ى عه‌قڵدا بوو. ئه‌مه‌ش واى ده‌كرد گرنگى گوتارى ئاینى بخاته ژێر پرسیاره‌وه. كه‌واته فه‌لسه‌فه وه‌ك جێكره‌وه‌یه‌كى ئاین مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كرا , به‌ڵكو وه‌ك سیسته‌مێكى فیكرى نه‌یار مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرا. سیسته‌مێك كه ده‌بوو ئیسلام پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بجوڵێته‌وه. بۆیه ئه‌و موسڵمانانه‌ى چالاكى فه‌لسه‌فیان هه‌بوو ناچار بوون پاكانه بۆ خۆیان بكه‌ن و به‌شێوازى جۆراوجۆر به‌رگیرى له خۆیان بكه‌ن.
،،
یه‌كه‌مین فه‌یله‌سوفى عه‌ره‌بى (ابو اسحاقى كندى) له‌وبڕوایه‌دا بوو كه هیچ جیاوازیه‌كى بنه‌ڕه‌تى له نێوان ئیسلام و فه‌لسه‌فه‌دا بوونى نیه. به‌هه‌مان ئه‌و شێوه‌ى كه له‌نێوان ئه‌فلاتون و ئه‌ره‌ستۆدا جیاوازى نیه.فه‌لسه‌فه یارمه‌تى موسڵمانان ده‌دات به‌شێوازى جیاواز په‌ى به حه‌ققه‌ت ببه‌ن. به‌م شێوه‌یه كاتێك فه‌لسه‌فه زیاتر جێگه‌ى خۆى كرده‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ى په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ ئایندا بپچڕێنێ. به‌و شێوه‌ى له‌دواى فارابیه‌وه ده‌بینین.
یه‌كه‌مین فه‌یله‌سوفى عه‌ره‌بى (ابو اسحاقى كندى) له‌وبڕوایه‌دا بوو كه هیچ جیاوازیه‌كى بنه‌ڕه‌تى له نێوان ئیسلام و فه‌لسه‌فه‌دا بوونى نیه. به‌هه‌مان ئه‌و شێوه‌ى كه له‌نێوان ئه‌فلاتون و ئه‌ره‌ستۆدا جیاوازى نیه.فه‌لسه‌فه یارمه‌تى موسڵمانان ده‌دات به‌شێوازى جیاواز په‌ى به حه‌ققه‌ت ببه‌ن. به‌م شێوه‌یه كاتێك فه‌لسه‌فه زیاتر جێگه‌ى خۆى كرده‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌وه‌ى په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ ئایندا بپچڕێنێ. به‌و شێوه‌ى له‌دواى فارابیه‌وه‌ى له فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامی‌دا ده‌بینین. كه‌واته ده‌قى ئاینى ڕێ پشانده‌رى ڕێگاى حه‌قیقه‌ته بۆ موسڵمانى ساده نه‌ك نوخبه.
كاتێك ئاین له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌دا به‌راورد ده‌كرێت وه‌كو وێنایه‌ك له حه‌قیقه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه له‌ڕوى چۆنێتى عه‌قڵیه‌وه ئاین لاوازتر بێت , جدیترین لایه‌نگرى ئه‌م بیركردنه‌وه‌ویه ابن روشدى ئه‌نده‌لوسیه. ئه‌م جۆره له فه‌لسه‌فه له سه‌ده‌ى شه‌شه‌مى كۆچى به‌گشتى له‌گه‌ڵ ئه‌ودا به كۆتا هات.
فه‌لسه‌فه و دانایى (حكمه‌ت)
فه‌لسه‌فه‌ى مه‌شائی له دونیاى ئیسلامدا بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو له‌سه‌ده‌ى سێیه‌م تا شه‌شه‌مى كۆچى(نۆیه‌م تا دوانزه‌یه‌مى زاینى) گرنگیه‌كى به‌رچاوى هه‌بوو. هه‌ندێ جار جیاوازى ئه‌م جۆره له چالاكى عه‌قڵى له‌گه‌ڵ شێوازه‌كانى دیكه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى سونه‌تى ئیسلامى به به‌كاهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى (فه‌لسه‌فه) جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كرایه‌وه . له‌هه‌مان كاتدا ده‌سته‌واژه‌یه‌كى نۆێ تا ڕاده‌یه‌ك بۆجێگره‌وه‌ى ده‌سته‌واژه‌ى (philosophia) ى یۆنانى دروستكرا كه ئه‌ویش ده‌سته‌واژه‌ى ناسراوى عه‌ره‌بى (حكمت) بوو. حیكمه‌ت به‌واتاى بیرمه‌ندى و دانایى دێت واتایه‌كى زۆر به‌رفراوانترى له فه‌لسه‌فه هه‌یه , به‌شێكى زۆر له بابه‌ته كه‌لامیه‌كان ده‌بێت له‌ژێر ناونیشانى حیكمه‌ت دا ڕیز به‌ندى بكرێن .به‌هه‌مان شێوه به‌شێكى گرنگى بابه‌ته عیرفانى یان سۆفیگه‌ریه‌كان ده‌كه‌ونه ئه‌م بواره‌وه . له‌كاتێكدا فه‌لسه‌فه زۆر جار له بارودۆخى بوونه‌وه‌ره‌كان ده‌كۆڵێته‌وه , به‌ڵام ده‌سته‌واژه فراوانتره‌كانى ئه‌م زانسته به حیكمه‌ت ناوزه‌د ده‌كرێن . شه‌هابه‌دینى سوهره‌وه‌ردى فه‌یله‌سوفى به‌ناوبانگى ئیسلامى و دامه‌زرێنه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى ( ئیشراقى ) فه‌لسه‌فه‌كه‌ى به‌ناوى ( حكمه‌تى ئیشراقیه‌وه ) ناوزه‌د كرد . ناونیشانێك كه دواتر له‌لایه‌ن مه‌لا سه‌دراوه به‌كارهێنرایه‌وه‌و له زمانى ئینگلیزی‌دا به ( (theosophyوه‌رده‌گێڕدرێت . ئه‌مجۆره له فه‌لسه‌فه ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه ڕۆح ئاوه‌ژوو ده‌كه‌ن و به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ پاكژكردنى معنه‌وى و پیرۆزى مه‌زهه‌بى لێك دابڕاو نین .
فه‌لسه‌فه له ژێر ناونیشانى حیكمه‌تدا ئه‌و چاكه‌یه‌ى هه‌یه كه ده‌توانرێت به لایه‌نێكى به‌رفراوانى بابه‌ته عه‌قڵیه‌كان له ئیسلامدا بچێته‌وه . به‌م شێوه‌یه فه‌لسه‌فه ده‌توانێت هه‌م به‌لایه‌نى ده‌ره‌كى قورئان و هه‌م لایه‌نى ناوه‌كى قورئان كه له دڵى ئایندا جوێكراوه‌ته‌وه بكۆڵێته‌وه . قورئان و جیهان هه‌ردووكیان زۆرجار به‌شێوه‌ى ره‌هه‌نده لێك دانه‌براِوه‌كانى وه‌حى خوداى داده‌نرێن كه‌پێویستیان به لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه هه‌یه كه له‌م ڕووه‌وه فه‌لسه‌فه به فراوانترین واتاى خۆیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت . لێكۆڵه‌ره ڕۆژئاواییه‌كان ده‌یانویست زیاتر گرنگى به لایه‌نه یۆنانیه‌كه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى بده‌ن . ئه‌مه له‌كاتێكدایه زۆرێك له فه‌یله‌سوفه گه‌وره‌كان له جیهانى ئیسلامی‌دا زۆر به درێژى ڕاڤه‌ى قورئانیان كردووه . ڕۆڵى فه‌لسه‌فه‌یان وه‌ك ڕاڤه‌و فه‌یله‌سوفیان وه‌ك ڕاڤه‌كارى ده‌قه ئاینیه‌كان هه‌ژمار كردووه. ئه‌م تێڕوانیه به‌تایبه‌تى بۆ فه‌یله‌سوفانى موسڵمانى ئێرانى و هندى ڕاسته كه به‌رده‌وامیان به سونه‌تى فه‌لسه‌فى دا دواى ئه‌وه‌ى له شێوازه مه‌شاییه‌كه‌یدا كۆتاى هات بوو .
هه‌ر له‌م ڕوه‌وه فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى له بنه‌ڕه‌تدا ( فه‌لسه‌فه‌ى پێغه‌مبه‌رایه‌تیه ) له به‌رئه‌وه‌ى گرنگى به كتێبى پیرۆز ( قورئان ) ده‌دات كه به‌رهه‌مى وه‌حى یه . فه‌لسه‌فه له‌م چوارچێوه‌یدا له باره‌ى مرۆڤ و زاتى خودا و یه‌كتا بوون و پله‌كانى بوون و وه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى كۆتاى هه‌موو شتێك بۆلاى خودا ده‌كۆڵێته‌وه . لایه‌نێكى گرنگى ئه‌م تێڕوانینه ئه‌وه‌یه كه فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى وه‌ك دیارده‌یه‌كى وه‌ستاو نابینێت به‌ڵكو وه‌ك سونه‌تێكى به‌رده‌وام له دونیاى ئیسلامدا و وه‌ك لایه‌نێكى پێویست له كه‌لتوورى ئیسلامى ته‌ماشاى ده‌كات نه‌ك وه‌ك كه‌لتوریكى وه‌رگیراوى بێگانه .
،،
ابن سینا له ڕاستیدا وه‌ك یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى فه‌لسه‌فه‌ى مه‌شائى داده‌نرێت . ئه‌و سیسته‌مه فه‌لسه‌فیه‌ى كه گرنگیه‌كى زۆرى چ له فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى چ له فه‌لسه‌فه‌ى ڕژئاوادا پێدراووه . ابن سینا له كتێبه‌كه‌یدا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه ده‌دوێت كه له‌نێوان خۆى و ئه‌ره‌ستۆدا هه‌یه
نمونه‌یه‌كى گونجاوى ئه‌م تێڕوانینه له فه‌لسه‌فه له كتێبى ( حكمه‌ت المشرقیه ) ابن سینا دا ده‌رده‌كه‌وێت . ابن سینا له ڕاستیدا وه‌ك یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانى فه‌لسه‌فه‌ى مه‌شائى داده‌نرێت . ئه‌و سیسته‌مه فه‌لسه‌فیه‌ى كه گرنگیه‌كى زۆرى چ له فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى چ له فه‌لسه‌فه‌ى ڕژئاوادا پێدراووه . ابن سینا له كتێبه‌كه‌یدا زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازیانه ده‌دوێت كه له‌نێوان خۆى و ئه‌ره‌ستۆدا هه‌یه . به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێ ئاماژه به دانراوه‌كانى دیكه‌ى خۆى ده‌كات كه زۆر جیاواز و پێچه‌وانه‌ى بیریارانى مه‌شائى هه‌نگاوى ناوه . له حیكمه‌تى مه‌شرقى دا دونیا بینى ئه‌ره‌سۆ تێك ده‌شكێنرێت و عه‌قڵى به‌شه‌كى ( جزئى ) به عه‌قڵى گشتى ( كلى ) یه‌وه په‌یوه‌ست ده‌كرێت و سه‌ربه‌خۆى خۆى له‌ده‌ست ده‌دات . جیهانى ده‌ره‌كى ده‌بێت به‌ناوه‌كى و ڕاستیه‌كان ده‌بن به نوماد . وه‌خودى فه‌لسه‌فه‌ش ده‌گۆڕێت بۆ حیكمه‌ت .
لێره‌به‌دواوه ده‌گوترێت كه ئامانجى فه‌لسه‌فه به‌ته‌نها زانیارى تێۆرى له‌باره‌ى ده‌ركه‌وته‌كان وه جه‌وهه‌رى شته‌كان نیه . به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌زموون و ئاماده‌گى پێویسته كه‌وا له ڕۆح بكات كه خۆى له كۆت وپه‌یوه‌ندى دونیا ڕزگار بكات . وه‌هه‌روه‌ها جیهان نه‌ك وه‌كو شتێكى ده‌ره‌كى ته‌ماشا بكرێت به‌ڵكو ده‌بێت وه‌ك زنجیره‌یه‌كى به‌دوایه‌ك دا هاتوو بزانرێت كه مرۆڤ پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ و ئه‌زموونى ده‌كات .
هه‌رئه‌مه‌ش بوو كه‌واى كرد واتاكانى ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه ( فه‌لسه‌فه‌ى مه‌شره‌قى ) ڕۆڵێكى گرنگ بگێڕێ له ئاینده‌ى ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه و تێكه‌ڵ بوونى به سۆفیگه‌رى , هێنانه‌كایه‌ى ڕێچكه‌یه‌ك كه نه‌ك هه‌ر ته‌نها مه‌به‌ست لێى تێگه‌شتنى عه‌قڵانى جیهان بێت به‌ڵكو هه‌وڵى تێگه‌شتنى ئه‌و حیره‌ته بدات كه له بیركردنه‌وه له ڕ‌ازى خودا‌و جیهان هه‌ستى پێ ده‌كات .
عه‌قڵ و سروش ( وه‌حى )
زۆرێك له لێكۆڵه‌ره ڕۆژئاواییه‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامى دژبه‌یه‌كى له نێوان عه‌قڵ و وه‌حى به بابه‌تێكى بنه‌ڕه‌تى ده‌زانن زۆرجار به جیاوازى له نێوان ئه‌سینا و ئۆرشه‌لیم یان فه‌لسه‌فه‌و ئاین وێناى ده‌كه‌ن . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌م بۆچوونه زۆر له‌وه كاڵفامانه‌تره له‌سه‌رى بوه‌ستین , به‌ڵام بابه‌تێكى گرنگ ده‌خاته‌ڕوو كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى فه‌لسه‌فه‌ى ئیسلامیه‌وه قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه و تا ئه‌مڕۆش بابه‌تێكى زیندووه . ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك كه موسڵمانان پێویستیان بێ بزانن له ده‌قه ئاینیه‌كاندا ده‌ست بكه‌وێت بۆچى بۆ لێكدانه‌وه‌ى هه‌مان بابه‌ت ڕوو له عه‌قڵ بكه‌ن ؟ چه‌ند وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م پرسیاره هه‌یه . له پێش هه‌موو شتێك قورئان خودى خۆى نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ موسڵمانان به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك دا بتوانێت بیخوێنێته‌وه و تێى بگات قسه ده‌كات . قورئان هه‌میشه داوا له خوێنه‌رانى ده‌كات كه بۆ سه‌لماندنى ڕاستى ئیسلام له شێوازى عه‌قڵانى سود وه‌ربگرن بۆیه قورئان ڕێزێكى زۆر بۆ عه‌قڵ داده‌نێت . ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نایه‌ت كه هیچ ڕۆڵێك بۆ ئیمان نه‌مێنێته‌وه . وه هه‌روه‌ها به‌و واتایه نایه‌ت كه ئیمان له قۆناغێكدا بۆ نزیك بوونه‌وه له خودا پێویست نه‌بێت . به دڵنیایه‌وه ئه‌م جۆره له‌تێگه‌یشتن به‌سودى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئازاد به‌مانا مۆدێرنه‌كه‌ى نایه‌ته‌وه . به ڵكو ته‌نها تێڕوانینێكه كه ڕێزیكى زۆر بۆ عه‌قڵ داده‌نێت .
،،
قورئان خودى خۆى نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ موسڵمانان به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك دا بتوانێت بیخوێنێته‌وه و تێى بگات قسه ده‌كات . قورئان هه‌میشه داوا له خوێنه‌رانى ده‌كات كه بۆ سه‌لماندنى ڕاستى ئیسلام له شێوازى عه‌قڵانى سود وه‌ربگرن بۆیه قورئان ڕێزێكى زۆر بۆ عه‌قڵ داده‌نێت . ئه‌مه‌ش به‌و واتایه نایه‌ت كه هیچ ڕۆڵێك بۆ ئیمان نه‌مێنێته‌وه . وه هه‌روه‌ها به‌و واتایه نایه‌ت كه ئیمان له قۆناغێكدا بۆ نزیك بوونه‌وه له خودا پێویست نه‌بێت .
به‌پێى بۆ چوونى ئیسلام محمد په‌یامبه‌رى ئیسلام (د.خ) و كۆتا پێغه‌مبه‌ره ئه‌مه‌ش به‌و واتایه كه له‌و كاته به‌دواوه هیچ كه‌سێك ناتوانێت بانگه‌شه‌ى پێغه‌مبه‌رى بكات. هه‌ندێك پێیان وایه كۆتاى پێغه‌مبه‌رایه‌تى به‌ومانایه دێت كه خواوه‌ند چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ى له مرۆڤه‌كان هه‌یه كه عه‌قڵى خۆیان به‌كار بخه‌ن تا له كرۆكى حه‌قیقه‌ت بگه‌ن . هه‌رچه‌ن ئه‌م عه‌قڵه‌ى كه باسكرا ده‌بێت له ژێر سایه‌ى ئیسلامدا بێت . وه‌هه‌روه‌ها نابێت له نێوان پێغه‌مبه‌رایه‌تى و فه‌لسه‌فه‌دا پێكدادان هه‌بێ چونكه له هه‌موو حاڵتێكدا فه‌لسه‌فه ده‌بێ به ته‌واوكه‌ر و ڕاڤه‌كه‌رى پێغه‌مبه‌رایه‌تى و په‌یامه‌كه‌ى بناسرێت . له‌م ڕووه‌وه به‌ڵگه‌ى زۆر ده‌خرێته ڕوو بۆ سه‌لماندنى ئه‌وه‌ى كه هیچ تێنه‌گه‌شتنێك و دژیه‌كیه‌ك له نێوان بابه‌ته عه‌قڵى و ده‌قه ئاینیه‌كاندا لانى كه‌م له ئیسلامدا بوونى نیه .
سه‌رچاوه : نگرشى بر تاریخ فلسفه اسلامى . الیور لیمان ( مفهوم فلسفه در اسلام )