سیئۆل، 25 تشرینی دووەم ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لە بۆنەی CES® 2025 بۆ خەڵاتی داهێناندا چەندان خەڵاتی پێدرا بۆ ئامێر و بەرهەمە پێشکەوتووەنی بۆ ژیانی زیرەک بە کۆی ٢٠ خەڵات، کە سێ خەڵاتی باشترین داهێنانیشی تێدابوو.
بەرنامەی خەڵاتی داهێنانی CES ساڵانە لەلایەن دەستەی تەکنۆلۆژیای بەکارهێنەران Consumer Technology Association ساز دەکرێت و لە گەورەترین پێشانگەی تەکنۆلۆژیدا خەڵات دەداتە ئەو بەرهەم و خزمەتگوزاریانەی لە چەندان بواری جیاوازی تەکنۆلۆژیادا پێشکەوتوون.
خەڵاتە جیاوازەکانی CES 2025 بۆ داهێنان کە سێ باشترین خەڵاتی ڕێزلێنانی داهێنانیشی لەخۆ گرتبوو پابەندبوونی ئێڵ جی پیشان دەدات بۆ دیزاین و داهێنان لە تەکنۆلۆژیادا. بەرهەمەکانی ئێڵ جی لە چەندان بواری جیاوازدا خەڵات کراون، وەکو زیرەکی دەستکرد و ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و یاری ئەلیکترۆنی و وەرزشی ئەلیکترۆنی و ڕوونمای وێنە و ڤیدۆ و کەلوپەلی کۆمپیوتەر و شاری زیرەک و ئاسایشی ئینتەرنێتی.
کورتەیەک لەو دەستکەوتانەی ئێڵ جی کە خەڵات دەکرێن لە CES 2025 دا لە کانونی دووهەمی ٢٠٢٥ دا لە لاس ڤێگاس تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ئێڵ جیە کە شەش خەڵاتی داهێنانی پێدراوە، بە باشترین خەڵاتی داهێنان لە پۆلێنی روونمای ڤیدۆدا. ئەمە سێهەمین ساڵە لەسەر یەک کە تەلەڤیزۆنی ئۆلیدی ئێڵ جی خەڵاتی ڕێزلێنانی باشترین داهێنانی پێدەدرێت. تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانی ئێڵ جی لە سەرەتای داهێنانیانەوە لە ٢٠١٣ دا بەلای کەمەوە هەر ساڵێك خەڵاتێکی CES ی پێدراوە، ئەمەش پێگەی ئەم تەلەڤیزۆنەی لە بازاڕی تەلەڤیزۆنی پێشکەوتوودا بەهێزتر کردووە.
هەروەها سەکۆی webOS ی ئێڵ جی بۆ تەلەڤیزۆنی زیرەک کە بناغەی بازرگانی خزمەتگوزاریە سەکۆییەکانی ئێڵ جیە لە پۆلێنی ئاسایشی ئینتەرنێتدا خەڵاتی باشترین داهێنانی پێدرا. زیرەکی هاوسۆزی دەستکردی ئێڵ جیش خەڵاتی باشترین داهێنانی لە CES 2025 دا پێدرا. ئەم بەرەو پێشچوونانە نمونەن بۆ چەمکی زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی کە بەهای نوێ بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات و نمونەیەکە بۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە بواری ژیان لە ماڵی زیرەکدا.
کۆمەڵە بەرنامەی زیرەکی دەستکردی خودکار کە خەڵاتی باشترین داهێنانی پێدراوە لە هەردوو پۆلێنی زیرەکی دەستکرد و ماڵی زیرەکدا چەندان تایبەتمەندی هەستەوەری هەمەلایەنەی هەیە کە فەرمانە دەنگیەکان و ناسینەوەی دەنگ و رەنگ بەیەکەوە بەکاردێنێت. ThinQ ON ی ئێڵ جی کە کۆمەڵە بەرنامەی زیرەکی دەستکردە و بە زیرەکی بەرهەمهێنەری دەستکرد بەڕێوەدەچێت خەڵاتی CES بۆ داهێنان پێدراوە. ئەم بەرنامەیە کە وەکو مێشكی کۆمەڵە بەرنامەی زیرەکی دەستکرد وایە، پەیوەستبوونێکی بەردەوام لەنێوان ئامێرە کارەباییەکان و ئامێرە پەیوەستکراوەکان بە ئینتەرنێتەوە دابین دەکات.
UltraGear™ ی ڕوونمای یاریکردنی ئێڵ جی سێ خەڵاتی CES 2025 پێدرا، لەگەڵ خەڵاتی باشترین دابێنان لە پۆلێنی یاری ئەلیکترۆنی و وەرزشی ئەلیکترۆنی و خەڵاتی داهێنان بۆ وێنەشدا. ئەم ڕوونما پێشکەوتووە جۆرایەتی وێنەی ئاست بەرزی ئۆلید لەگەڵ ئەزموونی بینین بە خواستی یاریکاران دابین دەکات.
لەگەڵ ڕوونما ئۆلیدەکانی UltraGear™ دا، بەرهەمە داهێنانەکیەکانی تری ئێڵ جیش خەڵاتیان پێدراوە، وەکو gram Pro 2-in-1 و LG MyView ڕوونمای زیرەک و ڕوونمای LG UltraFine و داتاشۆی LG CineBeam. ئەمانە نیشاندەری کاریگەری هەمەچەشنەی ئێڵ جین لە پۆلێنە جیاوازەکانی تەکنۆلۆژیادا.
لیستی تەواوی وردەکاریەکانی خەڵاتەکانی داهێنانی CES 2025 ئێڵ جی لە کانونی دووهەمی ٢٠٢٥ لە CES 2025 دا بڵاو دەکرێتەوە.
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ کەلوپەلی ئەلیکترۆنی داهێنەرێکی جیهانییە لە تەکنۆلۆژیا و کەلوپەلی ئەلیکترۆنیی گشتیدا، لە زۆرینەی وڵاتاندا بوونی هەیە و هێزێکی کاری هەیە کە لە ٧٤،٠٠٠ فەرمانبەر پێكهاتووە. ئێڵ جی چوار کۆمپانیای هەیە:
Home Appliance & Air Solution (کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ) ، Home Entertainment (کەلوپەلی کاتبەسەربردن لەناوماڵدا) ، Vehicle component Solutions (ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل) و Business Solutions(بەرهەمە کارسازیەکان) کە پێکەوە لە ٢٠٢٣ دا زیاتر لە بڕی ٨٢ تریلیۆن یەنی کۆری فرۆشیان هەبووە. ئێڵ جی کارگەیەکی پێشەنگە بۆ کەلوپەلی کارەبایی و بازرگانی، تەلەڤیزۆن وئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕ و ڕوونما و رۆبۆتی خزمەتکار و ئامێرەکانی ناو ئۆتۆمبیل و ئامێرە تایبەتیە براندەکانی ئێڵ جی LG SIGNATURE و ThinQ هەموویان لە جیهاندا ئاشنا و ناسراون. سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە بۆ نوێترین هەواڵ: www.LGnewsroom.com
پەیوەندی بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
www.Lge360.com