هەوا سازکاری دوواڵکوڵ(DUALCOOL) ی ئێڵ جی گەرمییەکی یەکسان دەردەکات و کەشێکی زستانەی ئاسودە مسۆگەر دەکات بۆ ئاسودەیی بەردەوامی ناوماڵ کە لەڕێی بەرنامەی ThinQ ی زیرەکەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
دوبەی، 30 تشرینی دووهەم، ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی تەحەدای ئەو چەمکە دەکات کە دەڵێت ئامێری هەوا سازکار تەنها بۆ وەرزی هاوینە، لە زنجیرەیەک ڤیدۆی خۆشی هێندا، ئێڵ جی تیشك دەخاتە سەر توانا بەهێزەکەی ئامێری دوواڵکوڵی داهێنەر کە مەودایەکی بەهێزی هەوا سازکردنی هەیە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستاندا، ئێڵ جی بەبیری بەکارهێنەران دەهێنێتەوە کە هەواسازکاری دوواڵکوڵ گەرمکردنێکی خێرا و یەکسان دەداتە ناوماڵەکە، لەڕێی بەرنامەی ThinQ بە ئاسانی کۆنتڕۆڵ دەکرێت.
خێزانەکانی ئێرە بە زۆری پشت دەبەستن بە هەواسازکاری ناوماڵ لە مانگە گەرمەکاندا، کە بە کەشێکی سازگاری ئاسودەبەخشی فێنکەوە لە شەپۆلی شێداری گەرمای دەرەوە ڕزگاریان دەکات، بەڵام زۆر کەس لەوانەیە ئاگاداری ئەوە نەبن کە ئەم ئامێرە هەواسازکارە نوێیانە تایبەتمەندی هەواگەرمکردنیشیان هەیە لەگەڵ نەمانی وەرزی هاویندا.
تەکنۆلۆژیای ئینڤێرتەری دووانی ئێڵ جی تۆپەکە دەکاتە یاریگای خۆی لە بواری هەواسازکردندا لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا کاتێك پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن، ئەم ئامێرانە گەرمیەکی یەکسان و خۆش دەبەخشنە ناوماڵەکان کە ڕکابەری سیستەمە ئاساییەکانی هەوا گەرمکردن دەکات، ئامێری دوواڵکوڵی ئێڵ جی بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە هەوای ناوماڵەکە بە تەواوەتی و بە یەکسانی دەگۆڕێت و ساز دەکات، شوێنە ساردەکان ناهێڵێت و کەشێکی ئاسودە لە ڕۆژە هەرە ساردەکانیشدا دروست دەکات، هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە کە لایەنی سەلامەتی دەکاتە پێشینە. جیاواز لە هەواگەرمکارە ئاساییەکان، کە مەترسی گەرمبوون و ئاگر کەوتنەوەیان هەیە، تەکنۆلۆژیای ئینڤێرتەری دووانی ئێڵ جی تایبەتمەندی سەلامەتی تێدایە کە پلەی گەرما ڕێکدەخات و ڕێدەگرێت لە ڕووداو، ئەمەش ئاسودەیی دەبەخشێتە دەروونی خێزانەکان لەکاتێكدا چێژ دەبینن لە کەشێکی گەرم و ئاسودە.
بەرنامەی ThinQ ی ئێڵ جی هێندەی تر ئاسودەیی دەبەخشێت بە خێزانەکان، چونکە وادەکات بەکارهێنەران لە دوورەوە ماڵەکانیان گەرم بکەن. بیهێنە پێشچاوت لە کەشێکی زۆر سارد و پاش کارکردنێکی زۆر بگەیتە ماڵێکی گەرم و خۆش، بەرنامەی ThinQ ئەمەی کردۆتە ڕاستی. بەکارهێنەران بە ئاسانی دەتوانن پلەی گەرما ڕێکبخەن و چاودێری بەکارهێنانی وزە بکەن و کۆنتڕۆڵی تایبەتمەندیەکانی تری ئامێرەکە لەڕێی مۆبایلە زیرەکەکانیانەوە بکەن، ئەمەش ئەوپەڕی ئاسودەیی و کۆنتڕۆڵ بە بەکارهێنەران دەبەخشێت.
پابەندبوونی ئێڵ جی بە کەمبەکارهێنانی وزەوە لە زنجیرە ئامێرەکانی دوواڵکوڵدا ڕەنگی داوەتەوە، کە تیایاندا تەکنۆلۆژیای ئینڤێرتەری پێشکەوتوو بەکارهێنانی وزە بەشێوەیەکی نمونەیی ڕێکدەخات و دڵنیایی دەدات لە گەرمکردنێکی کەمتێچوو بەبێ کارکردنە سەر ئەدای ئامێرەکە.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر تواناکانی گەرمکردنی ئامێری دوواڵکوڵی ئێڵ جی بۆ هەواسازکردن و ئاسودەیی بەکارهێنانی بەرنامەی ThinQ، سەردانی ئەم ماڵپەڕە [URL] بکە یان تەماشای ئەم زنجیرە ڤیدۆیانە بکە [video]..
*Memo
1st URL : Campaign Landing page
2nd URL : RAC heating YT video link
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی و کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێ
ئەم کۆمپانیایە پێشەنگی جیهانیە لە بواری ئامێری کارەبایی ناوماڵ و هەواگۆڕکێدا هەروەها ئامێری زیرەکی دەستکردی ناوماڵ دروست دەکات وەکو ThinQ. ئێڵ جی چەندان بەرهەمی هەیە دروستکراوە بە تەکنۆلۆژیە پێشەنگەکانیەوە و پابەندە بەوەی ژیان باشتر بکات و بەردەوامیپێدراوتر بێت بۆ بەکارهێنەران لەڕێی پەرەپێدانی ئامێری چێشتخانە و شوێنی دانێشتن و هەواگۆڕکێ و ئامێری هەوا پاکژکردن HVAC. پێکەوە ئەم ئامێرانە ئاسودەیی و ئەدای بەرزی کار و کارایەتی لە کاردا و ژیانێکی بەردەوامیپێدراو دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم مالپەرە بکە: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG-One
Nora Nassar
Email:
[email protected]
بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com