کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پاش سەردانێکی پشکنینیدا بۆ کارگەکانی کۆمپانیا لە کۆریای باشور، بڕوانامەی هێمای کواڵیتی عێراقی بەدەست دێنێت

2024-12-16
2024.12.16

لە هەنگاوێکی نوێدا کە پابەندبوونی ئێڵ جی دەسەلمێنێت بە بەرزترین ستانداردەکانی کواڵیتی جیهانی، ئێڵ جی لقی عیراق ڕایگەیاند کە بڕوانامەی هێمای کواڵیتی عیراقی بەدەستهێناوە بۆ ئامێرە کارەباییەکانی، بە هەواگۆڕکێ و ساردکار و فڕنی کارەباییشەوە، ئەمەش وایکرد یەکەم کۆمپانیای بیانی بێت لە عیراقدا کە ئەم بڕوانامەیەی پێبدرێت. 
هێمای کواڵیتی عیراقی هێمایەکی بازرگانی ناودارە دەدرێت بە بەرهەمە ناوخۆیی و هاوردەکان کە هاوشانی ستاندارد و وردەکاریە پێوەرکاریە بەکارهێنراوەکانن لەلایەن دەزگای ناوەندی خەمڵاندن و کۆنتڕۆڵی جۆرایەتی COSQC، ئەم هێمایە متمانە بە بەرهەمەکان زیاد دەکات و بەکارهێنەری عیراقی دەپارێزێت لەڕێی گرەنتی کواڵیتی و سەلامەتیی بەرهەمە هاوردەکان بۆ عیراق و خۆلادان لە فێڵ و بەرهەمی تەقلید (نا ڕەسەن). 
شاندێکی دەزگای ناوەندی خەمڵاندن و کۆنتڕۆڵی جۆرایەتی COSQC پێکهاتبوون لە شارەزایان و تایبەتمەندانی عیراقی لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا سەردانی پشکنینکارانەی مەیدانیان کرد بۆ کارگەکانی ئێڵ جی لە کۆریای باشور بۆ گرەنتی هاوشانبوونی بەرهەمەکانی کۆمپانیا بە ستانداردە عیراقیەکان. 
لە ماوەی سەردانەکەیاندا، تیمێکی هونەری دەزگاکە پشکنینی وردیان کرد بۆ کارگەکانی ئێڵ جی کە بەرهەمەکانی ساردکردنەوە و هەواگۆڕکێ و فڕنی کارەبایی دروست دەکەن. ئەم سەردانە لە چوار هەنگاوی سەرەکی پێکهاتبوو: سەردانیکردنی تاقیگەکانی KTC  بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتیی ISO 17025 کە ڕێکەوتنکرا لەسەر ستانداردەکانی پشكنین و ژمارەیەک نمونەی داواکار، هەروەها دەستنیشانکردنی ماوەی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکانی پشکنین و ناردنی بۆ دەزگای ناوەندی خەمڵاندن و کۆنتڕۆڵی جۆرایەتی COSQC. 
هەنگاوی دووهەم پشکنینی مەیدانی هەموو هەنگاوەکانی بەرهەمهێنان بوو، بە دەستپێکردن لە مەوادی خاوەوە تا گەشتن بە بەرهەمی کۆتایی لەگەڵ دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی ڕێکاریەکان و میکانیزمەکانی کۆنتڕۆڵی کواڵیتی لە ڕێی کرداری بەرهەمهێنان بۆ گرەنتی هاوشانبوونی بەرهەمەکان بە ستانداردە عیراقیەکانەوە. 


لە هەنگاوی سێهەمدا، شاندەکە سەردانی کارگەکانی ئێڵ جییان کرد بۆ پشکنینی میکانیزمەکانی پشكنین و ستانداردەکانی دەزگاکانی چاودێریکردن و پێوانەکاری کە لەلایەن تاقیگەکانی ئێڵ جیەوە بەکاردێت، لە هەنگاوی کۆتاییدا چەند نمونەیەک لە بەرهەمەکانی ئێڵ جی وەرگیران بۆ پشکنینی پێویست و دڵنیابوونەوە لە هاوشانبوونیان بە ستاندارد و داواکاریە عیراقیەکان لە تاقیگەکانی KTC دا. 
بەڕێز سەرۆکی دەزگای ناوەندی خەمڵاندن و کۆنتڕۆڵی جۆرایەتی دکتۆر ئەندازیار فەیاز محەمەد عەبد دووپاتی کردەوە کە پێدانی "بڕوانامەی کواڵیتی عیراقی" بە بەرهەمەکانی ئێڵ جی ئاماژەدەرێکی گرنگە بە پابەندبوونی ئێڵ جی بە پێشکەشکردنی بەرهەمی کواڵیتی بەرز بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی بەکارهێنەری عیراقی، جەختی کردەوە سەر ئەوەی ئەم هێمایە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی متمانەی بەکارهێنەران بە بەرهەمەکانی بازاڕی عیراقی، هەروەها دووپاتی کردەوە ئەم دەزگایە دڵنیایی پاراستنی بەکارهێنەران دەدات لەگەڵ گرەنتی کواڵیتی بەرهەمە هاوردەکان، بانهێشتی کۆمپانیا دروستکارەکانی تریشی کرد کە بەرهەمەکانیان لە عیراقدا ساغ دەکەنەوە کە پابەندبن بەم ستانداردانە بۆ ئەوەی بڕوانامەیەکی هاوشێوە بەدەست بێنن. 
لەلای خۆشیەوە بەڕێز جای هوون جیۆنگ، بەڕێوەبەری گشتی بەشی ساردکردنەوە لە کۆمپانیای ئێڵ جیدا شانازیی خۆی دەربڕی کە بڕوانامەی کواڵیتی عیراقی دراوە بە ئێڵ جی، دڵنیاییدا لەسەر ئەوەی ئێڵ جی پابەندە بە پێشکەشکردنی باشترین بەرهەمی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەری عیراقی و جەختی کردەوە سەر پابەندبوون بە بەرزترین ستانداردەکانی کواڵیتی جیهانی. 
بەڕێوەبەری نوسینگەی بەغداد، بەڕێز تەڵاڵ ئەلدوری، ستایشی هەوڵەکانی دەزگای ناوەندی خەمڵاندن و کۆنتڕۆڵی جۆرایەتی کرد لەگەڵ ڕۆڵی چالاکیان لە تەواوکردنی کردەی پێدانی بڕوانامەی کواڵیتی عیراقی بە سەرکەوتوویی بە بەرهەمەکانی ئێڵ جی. 


بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com