ئێڵ جی پەیوەستکاری ماڵی زیرەک باشتر دەکات لەڕێی Open API (ڕووکاری بەرنامەڕێژی بۆ بەرنامەی کراوە)
سیئول، ٢١ کانونی یەکەم ٢٠٢٤- کۆمپانیای ئێڵ جی بە تەواوەتی ڕووکاری بەرنامەڕێژی بۆ بەرنامەی خۆی کردەوە لە سەکۆی ماڵی زیرەک بەناوی LG ThinQ تا پەرەپێدەران بە ئاسانی بتوانن مەودای دیجیتاڵی زیرەک لەگەڵ ئامێرە کارەباییەکانی ئێڵ جیدا دروست بکەن.
لەم دواییانەدا، ئێڵ جی ماڵپەڕی پەرەپێدەری API بۆ بەرهەمی زیرەکی کردەوە (smartsolution.developer.lge.com) بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی ThinQ API بکاتەوە. API وەکو پەیوەستکاری دیجیتاڵی وایە وادەکات سۆفتوێری جیاواز بە ئاسانی پێکەوە ببەسترێنەوە و تایبەتمەندیەکانیان ئاڵوگۆڕ بکرێت. پەرەپێدەران دەتوانن API کراوە بەکاربێنن بۆ یەکخستنی تایبەتمەندی ئامێرە کارەباییە زیرەکە دەستکردەکانی ئێڵ جی بۆ ناوی بەرنامە و سیستەمەکانی خۆیان و کار و خزمەتگوزاریەکانیان باشتر بکەن.
ThinQ API ئێڵ جی دابەشکراوە بەسەر دوو پۆلێندا: ThinQ API بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی و ThinQ Business API بۆ هاوبەشانی کۆمپانیاکان. ThinQ API وادەکات ئامێرەکانی ئێڵ جی لە دوورەوە کۆنتڕۆڵ بکرێن کە لەناو ماڵەکان و باڵەخانەکاندا دانراو و یەکخستنیان ئاسان دەکات بۆ ناو چەندان سەکۆی تر.
بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی، ThinQ API پشتیوانی دەکات لە کۆنتڕۆڵکردن و چاودێریکردنی ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد کە تۆمارکراوە لە بەرنامەی ThinQ ی ئێڵ جیدا لە سەکۆ جیاوازکانی ماڵی زیرەکدا. بە بەکارهێنانی ThinQ API هەموو کەسێك بە ئاسانی دەتوانن ماڵێکی زیرەک بە خواستی خۆی دروست بکات تایبەت بە شێوازی ژیانی خۆی. بۆ نمونە بەکارهێنەرانی سەکۆی ماڵی زیرەکی جیهانی (Home Assistant) لە ئێستادا دەتوانن ٢٦ جۆری ئامێری زیرەکی دەستکردی ئێڵ جی پەیوەست بکەن و کۆنتڕۆڵ بکەن، بە ساردکار و جلشۆریشەوە، هەمووی لەناو ژینگەی ماڵی زیرەکی دەستکردی خۆیاندا. Home Assistant سەکۆیەکی کراوەی کۆمەڵگەییە و نزیکەی یەک ملیۆن بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا کە هەموویان پێکەوە بە هاوبەشی چەندان تایبەتمەندی ماڵی زیرەکیان پەرەپێداوە، وەکو تایبەتمەندی خودکارێتی ئامێرەکان و فراوانکردنی تایبەتمەندیەکان.
بۆ کۆمپانیاکان، ThinQ Business API پشتیوانی دەکات لەو کەسانەی نوسینگە و باڵەخانەکان دەبەن بەڕێوە بە یەکخستن و بەڕێوەبردنی چەندان ئامێر و بەرهەمی ئێڵ جی هەر لە ئامێری کارەباییەوە تا ئامڕازە بازرگانیەکانی وەکو HVAC (هەواگۆڕکێ و هەواگەرمکردن و هەواسازکردن) و هێمای ڕووناکی، لەڕێی بەرنامەکانی خۆیانەوە. بۆ نمونە باڵەخانە نیشتەجێکیە گەورەکان دەتوانن ئامێرە کارەباییەکانی ئێڵ جی یەکبخەنەناو بەرنامەی بەڕێوەبردنەکانیانەوە بۆ ئاسانکارێتی بەکارهێنان. نیشتەجێکان دەتوانن بەکارهێنانی جلشۆر و جلوشککاری ئێڵ جی لە شوێنە هاوبەشەکاندا حجز بکەن لەڕێی بەرنامەی بەڕێوەبردنی باڵەخانەوە یان کارگێڕکاران دەتوانن دۆخە نائاساییەکان دەستنیشان بکەن لە باڵەخانەکاندا بە بەکارهێنانی هەستەوەرەکانی پلەی گەرما و شێی ئێڵ جی و لەڕێی تایبەتمەندیەکانی ئاگادارکردنەوەوە بە خێرایی وەڵامیان هەبێت بۆ کێشەکان.
لە ئێستادا ئێڵ جی یەکخستنی بەرهەم و خزمەتگوزاریە دەرەکیەکانی بۆ ناو سەکۆی ThinQ بە کڕینەوەی کۆمپانیای Athom بۆ سەکۆی ماڵی زیرەک، ناسراوە بە پەیوەستکاریە چڕوپڕەکەی بۆ ئامێرە پەیوەستکراوەکان بە ئینتەرنێتەوە. کۆمەڵەی ماڵی زیرەکی Athom بەناوی Homey لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠،٠٠٠ جۆری بەرنامە و ئامێری پەیوەستکراو بە ئینتەرنێتەوە پەیوەست دەکات، کۆگای بەرنامەی Athom نزیکەی ١٠٠٠ بەرنامەی هەیە کە بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی براندە جیهانیەکانی وەکو Philips و Aqaraپێکەوە دەبەستێتەوە و کۆنتڕۆڵ دەکات. ئێڵ جی پلانی وایە ژینگەی بەرنامەیی چڕوپڕی کراوەی Athom و پەیوەستبوونی ئامێرەکانی ئینتەرنێت یەکبخاتە ناو کۆمەڵەی ماڵی زیرەکی دەستکردی ThinQ On بە ئامانجی بەدیهێنانی ماڵێکی زیرەکی دەستکرد کە تیایدا زیرەکی دەستکردی بەرهەمهێنەر (AGI) باشتر لە کڕیارەکان تێبگەن و باشترین مەودای دیجیتاڵی دابین بکەن.
کیم کون-وو، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری کارەبایی وتی "لەگەڵ بەگەڕخستنی فەرمی ThinQ AI دا ئێمە ئامانجمان قوڵکردنەوەی بەشداریکردنمانە لەگەڵ بەکارهێنەرانی کۆمەڵگەی سەرچاوە-کراوەدا (بەرنامەڕێژی) بۆ ماڵی زیرەک لە خودی کۆمەڵگەی سەرچاوە-کراوەدا و هەماهەنگیەکانمان لەگەڵ هاوبەشانی کارسازێتی لەکارگەوە بۆ کارگە فراوانتر بکەین. ئەم دەستپێشخەریە هەوڵەکانمان بەهێزتر دەکات بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی ماڵی زیرەک کە کاربکات لەڕێی ئامێرە کارەباییەکانی ئێڵ جییەوە، بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران لە چەندان خاڵی بەرکەوتنماندا."
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بەشی کۆمپانیای ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ پێشەنگێکی جیهانیە لە ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵ و بەرهەمی زیرەکی دەستکردی ناوماڵ. لەڕێی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا کرۆکیە پێشکەتووەکانی پیشەسازییەکەوە، ئەم کۆمپانیایە پابەندە بە باشترکردنی جۆرایەتی ژیانی بەکارهێنەران و برەودان بە بەردەوامیدارێتی. ئەم کۆمپایایە بە شێوەیەکی بیرمەندانە ئامێرەکانی ناو چێشتخانە و ژوورەکانی دانیشتنی دیزاین کردووە و لەم دواییانەدالقی کارسازاێتی ڕۆبۆتی ئێڵ جی یەکخستووە بۆ ئەوەی تەکنۆلۆژیای ڕۆبۆتی زیرەک بەکاربێنێت لەناو بەرهەمەکانی ناوماڵیدا. پێکەوە ئەم بەرهەمانە ئاسانکاری باشترکراو و ئەدای ناوازە و کارایەتی و بۆ شێوازی ژیانی بەردەوامیدار دەبەخشن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:
www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاترسەردانی ئەم لینكە بكەن
www.Lge360.com