ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ساڵانە 915 ملیار مەتر سێجا غاز بەرهەمدێنێت، لەم ڕێژەیە تەنها 50 ملیاری هەناردە ئەکات ، کە دەکاتە ڕێژەی5.5% واتە نزیکەی لەسەدا نەوت و پێنجی بۆ پێویستی ناوخۆ تەرخانکردوە، ڕوسیا669 ملیار بەرهەمدێنێ، تەنها 186 ملیار هەناردەی دەرەوە ئەکات کە دەکات%27.90 واتە نزیکەی هەشتا و دوو لەسەد بۆ پێویستی ناوخۆ تەرخان ئەکات، ئوسترالیا تەنها %24 هەناردە ئەکات، بەمەش لەسەد هەفتا و شەشی بۆ پێویستی ناوخۆ تەرخانکردوە، کەنەدا165ملیار مەتر سێجا بەرهەمدێنێ، بەڵام 78 ملیار هەناردە ئەکات کە دەکاتە%47.5%، وڵاتانی دیکەش هەروەها، بەمشێوەیە ئەبینین وڵاتە بەرهەمهێنەرەکانی غازی سروشتی، سەرەتا هەموو پێویستیەکی ناوخۆ دابین دەکەن پاشان هەناردەکردن.
هەرێمی کوردستان ڵە ئێستا 452 ملیون پێسێجا( دەکاتە 12.799.000) دوانزە ملێون و حەوتسەد و نەوەت و نۆ هەزار مەتر سێجا، ئەمەش ڕێژەیەکی ئێجگار کەمە، هەرێمی کوردستان خۆی پێویستی بە 48 ملێون مەتر سێجا غازی سروشتی هەیە
،،
واتە هەرێم بۆ ئەوەی پێویستی ناوخۆ لە غازی سروشتی بۆ دروستکردنی کارەبا و پیشەسازی و پێویستی ڕۆژانە دابین بکات ئەبێت توانای بەهەمهێنان بۆ چوار هێندە بەرز بکاتەوە، بەدڵنیاییەوە ناتوانێ ئەم کارە بکات، چونکە تێچووی هەناردەکردنی غاز زۆۆر قورس و گرانە، لە ڕوی تەکنیکیەوە زۆر ئاڵۆزو گرانە.
هەرێم لەیەک کاتدا ئەتوانێت غاز هەناردە بکات ئەویش ئەوەیە هەم بەشێ هەرە گەورەی پێداویستی ناوخۆیی فەرامۆش بکات، هاوڵاتیان وەک سەرەگرتنی بەنزین سەرەی غاز بگرن، هەمیش تێچوویەکی زۆری کۆمپانیاکان ڵەسەر خۆی قبوڵ بکات، ئەمەش هەم لەناوخۆدا قەیرانێکی قورسی غاز دروست ئەکات، هەمیش بەهۆی زۆری تێچوونەوە داهاتێکی ئەوتۆ ناهێڵێتەوە، ئەگەر ئەمەش بکات دیسانەوە توانای بەرهەمێنانی هەرێم هی ئەوە نیە ڕێژەیەکی زۆر کەمی پێداویستی بازاڕی ئەوروپی پڕ بکاتەوە