ئێڵ جی سیستەمی پێشکەوتووی Multi VTM i دابین دەکات بۆ پڕۆژەی بازرگانی لاندمارک، بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە بواری HVAC لە باشوری خۆرهەلاتی ئاسیادا
سیئۆل، ١٩ نیسان ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی، Multi VTM i ی پێشکەوتووی خۆی کە بەرهەمێکی تەوژمی ساردکاری گۆڕاوە دابین کرد بۆ سەنتەری لۆجیستی تازە بنیادنراو بە ڕووبەری ٥٩٨٠٠ مەتر چوارگۆشە لە توسا لە سەنگاپورەدا کە بزوێنەری زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووی تێدایە. ئەم پرۆژە گورەیە پابەندبوونی ئێڵ جی بۆ فراوانکردنی کارسازێتی خۆی لە بواری هەواگۆڕکێ و هەواسازکردن (HVAC) نیشان دەدات لە باشوری خۆرهەلاتی ئاسیادا.
بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی بڕوانامە لەلایەن Building and Construction Authority’s Green Mark بە تایبەتی پلەبەندی Green Mark Platinum (Super Low Energy) ئەم سەنتەرە لۆجیستیە پێویستی بەوەیە زۆر کارا بێت و بەرهەمی HVAC ی کارای تێدا بێت. ئێڵ جی خۆی جیاواز کردووە بە نمایشكردنی پاکێجی تایبەتی کە پێویستیە دیاریکراوەکانی بەکارهێنەران پڕ دەکاتەوە. بۆ باشترکردنی ئەدای خۆی کە لە ئێستادا نایابە لە بواری کارایەتی وزەدا بۆ Multi V i ئێڵ جی کۆمپرێسەری ئینڤێرتەری خۆی و ئالوگۆڕکاری گەرمی گەورەی خۆی یەکخستووە.
Multi V i ی ئێڵ جی خۆی لەگەڵ دۆخە ژینگەییەکان ڕێکدەخات بۆ باشترکردنی کارکردن و لە هەمانکاتدا کەمکردنەوەی بەکارهێنانی وزەی ناپێویست. Multi V i داهێنانەکانی HVAC ی پێشکەوتووی ئێڵ جی بەکاردەهێنێت بە تەکنۆلۆژیای HiPOR™ (High Pressure Oil Return) کە دڵنیایی دەدات لە کارایەتی لوتکە لەماوەی کاری ناوەندیدا بە باشترکردنی سەقامگیری کار، تەنانەت لە دۆخە ئاستەنگدارەکانیشدا. ئالوگۆڕکاری گەرمی بە ڕێژەی سەدا ١٠ گەورەتر کراوە و وەلامی ساردکردنەوە و گەرمکردنی خێراتر کردووە، لەهەمان کاتدا کۆمپرێسەری دوو ئینڤێرتەر بەرگەگرتنی زیاتر کردووە و کەمتر وزە بەکاردەهێنێت و کارایەتی زیاتری هەیە. ئامێرەکانی بەڕێوەبردنی وزەی ئێل جی بە چاودێری Coefficient of Performance زانیاری کارپێکردن دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی بەگەرخەرانی بیناسازی لە کەمکردنەوەی وزەی HVAC بەبێ ئەوەی ئەدای کارەکە کەمبکرێتەوە.
لەکاتێکدا سەنگاپورە پێگەی خۆی بەهێزتر دەکات وەکو هەرێمێکی سەرەکی و لۆجیستی جیهانی، کە گواستنەوە و هەڵگرتن سەدا ١٠ ی داهاتی GDP ی بووە لە ٢٠٢٢ دا، داواکاری لەسەر بەرهەمە کارا وزەکان لە کارە لۆجیستیە گەورەکاندا لە زیادبووندایە. ئێڵ جی وای دەخەملێنێت کە بازاری HVAC بۆ سەنتەرەکانی لۆجیستی لە سەنگاپورە بە بڕی ٢٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی ساڵانە، گەشەی داهاتوو پێشبینی کراوە لە ساڵانی داهاتوودا. بە دابینکردنی سیستەمی Multi V i ئێڵ جی پێگەی خۆی پتەو کردووە بە خێراکردنی فراوانکردنی کارسازێتی HVAC ی خۆی لە باشوری خۆرهەلاتی ئاسیادا کە دەستپێشخەری جەختکراو لەسەر ژینگەدۆستی روو لە فراوانبوونە لە وڵاتەکانی وەکو ئیندۆنیزیا و مالیزیادا.
پێێ چۆنگ ئینگ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرەکی کۆمەلە کۆمپانیای Precise Development Pte ی سنوردار وتی "تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی ئێڵ جی پێکەوە لەگەڵ جەختیان لەسەر وردەکاری و وەلامدانەوە بۆ پێویستیەکانمان وادەکات جیاوازتر بن لە دابینکارانی تری کەلوپەل. ئێمە بەرهەمە هەواییەکانی ئێڵ جی پێشنیار دەکەین بۆ هەموو پڕۆژەیەک."
ئێرڤین چنگ، بەڕێوەبەری پەرەپێدانی کارسازێتی لە کۆمپانیای Fidecs Engineering Pte ی سنوردار وتی "کۆمپانیاکەمان سەربەرزە بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی BCA Green Mark 2021 Platinum Super Low Energy بۆ کەموزە بەکارهێنان بە یەکخستنی سیستەمی VRF ی کارا بەرزی ئێڵ جی. ئەم هەنگاوە گەورەیە پابەندبوونی ئێمە نیشان دەدات بە بەرهەمی بیناسازی ژینگە دۆستەوە کە پلەیەکی نوێ دادەنێت بۆ کارایەتی وزە لە سەنگاپورەدا. "
جیسین کیم، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری باڵای هەرێمی ئێڵ جی لە ناوچەی ئاسیای تەنیشت زەریای هێمندا وتی " Multi V i ی ئێڵ جی نمونەی تەرخانبوونی ئێمەیە بە دروستکردنی بەرهەمی داهێنەر و وزە کاراوە کە پێویستیە گۆراوەکانی ئێمە پڕ دەکاتەوە بۆ کڕیارەکانمان. لەگەڵ بروانامەی Green Mark ی سەنگاپورەدا و دەستپێشخەریە ژینگە دۆستیە گەورەکاندا لە باشوری خۆرهەلاتی ئاسیادا بە ئیندۆنیزیا و مالیزیاوە ئێمە پابەندین بە بەدووکەوتنی دەرفەتەکانی HVAC کە تایبەت دروستکراوە بە پێویستیە دیاریکراوەکانی ئەم هەرێمە. "
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەرهەمەکانی ئێڵ جی سەردانی ئەم مالپەرە بکە:
LG Iraq | Purchase the Best Home Appliances and Electronics Online
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی (بەرهەمی ژینگەیی)
کۆمپانیای بەرهەمی ژینگەیی ئێڵ جی (ES) بەرهەمی پێشکەوتووی هەوا سازکردن بە ساردکاریشەوە، دابین دەکات کە دیزاین کراون بە تایبەتی بۆ چەندان کەرت و ژینگەی جیاواز. ئێمە ئەدایەکی بەرزی بواری گەرمکردن و هەوا گۆڕکێ و هەوا سازکردن HVAC بۆ باڵەخانەکانی سەرتاسەری جیهان دابین دەکەین، کە ئاسودەیی و تەندروستی لەڕێی بەرهەمە تایبەتەکانمان کە گرنگی دەدات بە هەوا پێشکەش دەکات. لەڕێی سوود وەرگرتن لە ئەزموونە فراوانەکەمان و شارەزاییە پیشەسازیەکەمانەوە، ئێمە پێویستیەکانی کۆمپانیاکان پڕ دەکەینەوە بە بەرهەمەکانی HVAC بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی ژینگەیی. ئێمە وەکو هاوبەشێکی نمونەیی تۆ، تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو بەکاردێنین لە کاروبارەکانی ڕۆژانەتدا و پشتیوانیەکی بەردەوام دابین دەکەین بۆ کارەکەت. لەگەڵ بەرهەمەکانی HVAC دا ئێمە بەرپرسیشین لە کاروباری بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبیلی کارەبایی ئێڵ جی کە دەبێتە گەشەی بازرگانی نێوان کۆمپانیاکان لەنێویشیاندا کەرتی تەکنۆلۆژیای خاوێن، کە بوارێکی گەشەکردووی داهاتوویی سەرەکی ئێڵ جیە. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.lg.com/global/business/hvac and www.LG.com/b2b
پەیوەندیکردن بە راگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Léa Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com