بۆڵپارک گۆڕانکاریەکی گەورەی تێدا کرا چونکە ١١ ئامێری هێمای دیجیتاڵی تێدا دانرا بە ڕوونمای سەرەکی و بۆردی قردێلەییشەوە بە درێژایی ٨٤٢ مەتر چوارگۆشە
سیئۆل، 19ی نیسان ٢٠٢٥- کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی لەڕیی دابینکردنی ڕوونمای پێشکەوتووەوە بۆ بواری نیشاندانی ڕیکلام و بازرگانی، ڕابەرایەتی و پێشەنگێتی خۆی بەهێزتر کرد لە باخی گشتی فێنوەی کە یاریگای یانەی بۆستن ڕێد سۆکسە و کۆنترین یاریگایە لە یاری بەیسبۆڵی یانە نایابدا (MLB)
لە کۆتایی مانگی ئازاردا، کۆمپانیای ئێڵ جی ڕوونمایەکی سەرەکی گەورەی لیدی دانا لە ناوەڕاستی فێنوەی بە پانی ٣٠.٥ مەتر و ١١.٥ مەتر بەرز بۆ ڕووماڵکردنی ٣٥٠.٧٥ مەتر چوارگۆشە. هەروەها ئێڵ جی بڕی ١١ بەرهەمی ڕوونمایی گەورەی دابینکرد بۆ هێمای دیجیتاڵی. ئەم ڕوونمایانە پێکەوە ڕووبەری ٨٤٢ مەتر چوارگۆشە ڕووماڵ دەکەن، لەگەڵ ١٧١ مەتر چوارگۆشە کە پێی دەوترێت ڕوونمای بۆردی قردێلەیی بە پانتایی ٢١.٦ مەتر و ٧.٩ مەتر بەرز.
بە تایبەتمەندی تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی ئێچ دی، ئەم ڕوونمایانەی ئێڵ جی هاوسەنگی نێوان بابەتە بینراوە تاریک و ڕووناکەکان دەپارێزن بۆ نمایشکردنی وێنەیەکی شێوە ڕاستەقینە. توانای ڕووناکیەکەیان ٧٠٠٠ لومینە و بڕوانامەی IP65 ی پارێزەر لە ئاو و تەپوتۆزیان هەیە، لە دانانیشدا نەرمن کە هەموو ئەمانە یارمەتیدەرن بۆ دانانی بارودۆخی ناو یاریگا.
لە ٤ ی نیسانەوە بە کاتی ئەمریکا، هەواداران توانیان ئەزموونی یاریەکان بکەن لەسەر ڕوونمای لیدی ئێڵ جی لەکاتی دەستپێکی خولەکەدا کە یەکەم یاریە لە باخی فێنوەی لە ساڵی ٢٠٢٥ دا بۆ وەرزی یانە پلە نایابەکان لەنێوان یانەی بۆستن ڕێد سۆکس و سەینت لویس کاردیناڵسدا.
بەرهەمە ڕوونماییە داهێنەرەکانی ئێڵ جی وا دروستکراون کە ڕابەرایەتی گۆڕانکاری بن لە بۆڵپارکی ماساچوستسدا کە یاریگایەکی بەناوبانگە و لە یەکەم یاریەوە لە ساڵی ١٩١٢ ەوە چەندان خۆشی و ناخۆشی کردووە بە دڵی هەوادارانی بەیسبۆڵی ئەمریکیدا.
ئێڵ جی جەخت دەکاتەوە سەر باشترکردنی ئەزموونی هەواداران و هاوبەشێتیەکی ستراتیژی لەگەڵ ANC دا بەستووە کە دەزگای بەڕێوەبردنی کاروباری یاریگاکان و ڕیکلامە لە بری گروپی وەرزشیی فێنوەی، کە خاوەنی یانەی بۆستن ڕێد سۆکسە. پێکەوە ئامانجیان دابینکردنی کاتبەسەربردنێکی پڕچێژە بۆ هەوادارانی وەرزشی لە چەندان ناوچەی جیاوازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکدا، بێگومان بە بۆستنیشەوە.
تروپ پارکینسن، سەرۆکی بازاڕگەڕی و کارمەندی هاوبەشێتی لە یانەی بۆستن ڕێد سۆکس وتی "ئەم هەماهەنگیە ئەزموونی هەوادارانی یاریگا باشتر دەکات لەڕێی تەکنۆلۆژیای هەرە پێشکەوتووەوە لە هەمان کاتدا پێگەی ئێڵ جی بەهێزتر دەکات لەڕێی ڕوونمای دینامیکیەوە کە وادەکات هەوادارانی ڕێد سۆکس بەتەواوەتی بچنە ناو یاریەکانی وەرزەکەوە."
لە هەمان کاتدا ئێڵ جی بازرگانی خزمەتگوزاریەکانی بنەما لەسەر وێبی خۆی بۆ کاتبەسەربردن خێراتر دەکات بۆ بە ئامانجگرتنی هەوادارانی وەرزشیی جیهانی لەڕێی یەکخستنی بازرگانی ڕوونماوە کە تەلەڤیزۆن و ڕوونما و هێمای دیجیتاڵی دەگرێتەوە لەناو کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ بەرهەمی کاتبەسەربردن.
لە سەرەتای ئەمساڵدا ئێڵ جی هاوبەشێتی کردووە لەگەڵ (AMB بۆ وەرزش و کاتبەسەربردن) بۆ دابینکردنی ڕوونما بۆ ڕووماڵکردنی ١٤١ مەتر چوارگۆشە لەناو یاریگای مارسیدز بێنز لە ئەتڵانتا لە ویلایەتی جۆرجیادا. داهێنانەکانی ئێڵ جی بۆ ڕوونمای ڕیکڵام بە ڕوونمای LG MAGNIT و هێمای دیجیتاڵی لیدی دەرەوە و ناوەوە لە کۆمەڵەی ئەتۆمیک گۆڵفیشدا هەیە کە کۆمەڵە یاریگایەکی کاتبەسەربردنی گەورەیە لە لاس ڤیگاس.
پارک هیونگ-سی، سەرۆکی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردن وتی "ئێمە بە جۆشین بتوانین هاوبەشێتیەکەمان بەهێزتر بکەین لەگەڵ بازرگانیە جیهانیەکانی وەرزشدا. بەردەوام دەبین لە باشترکردنی بەهای شوێنی کڕیاران و هەوڵ دەدەین بۆ دابینکردنی ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندنی هەمەجۆر.
ئامادەیت بۆ باشترکردنی ستراتیژیەتی ڕوونماییت؟ بزانە چۆن بەرهەمە پێشکەوتووەکانی ڕوونمای ئێڵ جی دەتوانن یارمەتیدەرت بن لە دروستکردنی ئەزموونێکی کاریگەری پێشکەوتوودا. پەیوەندی بکە بە شارەزایانمانەوە هەر ئەمڕۆ بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕوونما بۆ بازرگانیەکەت.
# # #
دەربارەی کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ
کۆمپانیای ئێڵ جی بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی ڕاگەیاندنی کاتبەسەربردنی ناوماڵ (MS ) داهێنەرێکی بەناوبانگە لە سیستەمەکانی تەلەڤیزۆن و دەنگ و رەنگ و سەکۆی تەلەڤیزۆنی زیرەکدا. MS ئەزموونی کاتبەسەربردنی ڕاگەیاندن باشتر دەکات لەڕیی تەلەڤیزۆنە ئۆلیدەکانیەوە، کە بەناوبانگن بۆ ڕەنگە ڕەشە بێخەوشەکانی و ڕەنگەکانی ترەوە، لەگەڵ تەلەڤیزۆنەکانی ئێڵ سیدی کیونید کە هەموویان کاردەکەن بە سەکۆی webOS ی تەلەڤیزۆنی زیرەک بەپێی ڕێکخستنی دڵخواز. ئەم کۆمپانیایە بەرهەمەکانی تەکنۆلۆژیای زانیاری ( ڕوونمای یاریکردن و ڕوونمای کارسازی و لاپتۆپ و ئامێری خەزنکردنی سەر ئینتەرنێت و ڕوونمای پزیشکی) و بەرهەمە هێماییەکان (هێمای مایکرۆ لید، هێمای دیجیتاڵی، ڕوونمای میوانداراێتی و بەرهەمی سۆفتوێری هێمایی) بەردەست دەکات کە دیزاینکراون بۆ باشترکردنی کارایەتی کاری بەکارهێنەران تا ئەوپەڕی و بەهایەکی بەهێز دابین دەکەن. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئێڵ جی سەردانی ئەم ماڵپەرە بکە: www.LGnewsroom.com
پەیوەندیکردن بە ڕاگەیاندنەوە:
LG Electronics, Inc. LG Electronics, Inc.
Lea Lee Jenny Shin
+82 2 3777 3981 +82 2 3777 3692
[email protected] [email protected]
www.LGnewsroom.com www.LGnewsroom.com
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکەن
www.Lge360.com