شڤان پەروەر لە گۆرانیبێژێکی نەتەوەیەکەوە بۆ دژایەتیکردنی مامۆستایانی ئاینی و ئـیســلام

شڤان پەروەر لە گۆرانیبێژی نەتەوەیەکەوە بۆ دژایەتیکردنی مامۆستایانی ئاینی و ئیسلام دوو جارە هەر دەمدەکاتەوە هێرشدەکاتە سەر بابەتێکی ئاینی ئیسلام، جارێک دەڵێت  دەوڵەت بە شێخ و مەلا و دین و سەید و ئیمان دروست نابێت
2022-08-16

شڤان پەروەر لە گۆرانیبێژی نەتەوەیەکەوە بۆ دژایەتیکردنی مامۆستایانی ئاینی و ئیسلام
دوو جارە هەر دەمدەکاتەوە هێرشدەکاتە سەر بابەتێکی ئاینی ئیسلام، جارێک دەڵێت 
دەوڵەت بە شێخ و مەلا و دین و سەید و ئیمان دروست نابێت


جارێکی دیکە دێت و دەڵێت قوربانیکردن کارێکی نامرۆڤانەیە و پێویستە جەژنی قوربان نەمێنێت
ئەو هونەرمەندە گەورەیەی کە ڕۆژگارێک تەنها لەسەر شریتی گۆرانییەکانی گەنجان لە سێدارەدەدەران
دواجار دەستی خستە دووژمنە سەر سەختەکەی و بانگەشەی بۆ ئەردۆغان کرد و گەڕایەوە ئەو وڵاتەی لێی هەڵهات
لەو کاتەشەوە هەڵوێستەکانی گۆڕاون هەر جارە و بە قسەیەکی هاوڵاتیان توڕە دەکات.


شۆڕشگێڕێکی مەزن، ٢٥ ئەلبوومی گۆرانی بڵاوکردەوە و نزیکەی چل ساڵ لە وڵاتەکەی ئاوارەبوو، گەر بشگەڕایەتەوە دوورنەبوو لە سێدارەی نەدەن، گرنگترین خەڵاتی لە فەڕەنسا بەدەست دەهێنا و هەموو هاوڵاتیانی کورد خۆشیاندەویست، بە مسوڵمان و چەپەکانەوە، هێندە ڕێز لێگیراو بوو سەرۆکی کەنەدا داوای لێبوردنی لێدەکرد
ئیسماعیل ئایگون ناسراو به شڤان پەروەر، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و ژەنیار لە ساڵى 1955 لە گوندى سۆرى پارێزگاى رحاى باکورى کوردستان لەدایکبووە.
 لە ساڵی 2004 لە ئەڵمانیا ڕێکخراوی کولتوریی نێونەتەوەیی شڤان پەروەری دامەزراندووە.


چەندین چیرۆکی دڵتەزێن هەیە کە چۆن گەنجان لەسەر گۆرانییەکانی ئەم هونەرمەندە دەستگیردەکران، کاتێک شەڕڤانان و پێشمەرگە گوێیان لە هەڤاڵی شۆشڕڤانم دەگرد ئیتر چاویان تەنها دوژمنی دەبینی و بە هیواوەوە بەرەو پیری مەرگ دەچوون و هەموانی بۆ ئازادی و سەرکەوتن هاندەدا


ئەو شۆرشگێڕێک بوو، ئاواز و شیعرەکانی هەموانی دەهێنایە لەرزە، بەڵام کاتێک بوو بە دۆستی نزیکی بارزانی هەموو شت گۆڕا و لە ٢٠١٣دا گەڕایەوە تورکیا و دەستی خستە ناو دەستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە.

 


کەچی دواتر پەشیمان بوویەوە لە چوونەکەی و وتی ئەگەر باوەڕیان بە خودا هەبێت دەبێت بزانن خودا کوردی خەڵق کردووە و بەرپرسانی تورکیا دژی خودا دەوەستنەوە.
ئەو ئێستا لە ٦٧ ساڵەی تەمەنیدایە کەچی لێدوانەکانی سەرجەمیان بوون بە دژایەتی بابەتە ئیسلامییەکان و لە سەروەختی جەژنی قورباندا وتی، قوربانیکردنی وەحشی گەرێتییە، کارێکی نامرۆڤانەیە و پێویستە جەژنی قوربان نەمێنێت.
دواجاریش دوێنێ لە کۆنگرەیەکدا وتی 
دەوڵەت بە شێخ و مەلا و دین و سەید و ئیمان دروست نابێت
هەر لەوێدا عەبولستار مەجید، بە توندی وەڵامی دایەوە و وتی "جا شۆڕشەکانی کورد کامیان شێخ و مەلا هەڵی نەگیرساندووە؟
دۆخەکە بەونەش کۆتایی نەهات، خێرا شەریف عەلی باپیر هاتە دەنگ و وتی ئەم خۆفرۆشە سوکایەتی بە ئایین و کاریگەری پێشەوا و مامۆستایانی ئایینی ئەم میللەتە دەکات کە هەمیشە ڕەمزی شۆڕشەکانی کورد بوونە، لە کاتێکدا خۆی کۆڵان بە کۆڵان سواڵی دەنگی بۆ ئەردۆغان دەکرد. هێندە فاشیلی تەنانەت خێزانەکەشت دەستی لێ هەڵگرتی، کەی خیانەتکارێکی وەك تۆ لە ئاستی ئەو جۆرە کۆڕ و مەجلیسانەیە کە باسی خاك و نەتەوە بکرێت؟
تەنانەت بەشێک لە هاوڵاتیان  دەڵێن ئەگەر بە شێخ و مەلا دروست نەکرێت، ئەی پێی وایە بە لەشفرۆش و هاوڕەگەزخوازان دروست دەکرێت