بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لهھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا 9 تاوانی بازرگانی سێكسی و 33 تاوانی بازرگانی بەئەندامانی جەستەی مرۆڤ ئاشكرا كراوە و دەستگیركراون.
بەپێی راگەیندراوەكە ئەو 9 كەسەی بازرگانی سێكسیان پێوەكاوە پێوهكراوه تەمەنیان لە خوار 18 ساڵ بووە.
بهگوێرهی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی تاوانە ڕێکخراوەکان لهھەرێم، لەساڵەکانی (2019، 2020و 2021) واته لهسێ ساڵدا، 33 تاوانی بازرگانیکردن بەئەندامی جەستەی مرۆڤەوە ئاشكرا كراوە و 9 تاوانی بازرگانی سێکسیو 11 تاوانی بازرگانی بە منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ تۆمارکراوە.
هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە " لهماوهی ئهو سێ ساڵهدا تاوانێکی بازرگانی بەمنداڵو 17 تاوانی کارکردن بەزۆرەملێ لهههرێمی كوردستان تۆماركراوه".
هەر لەوماوەیەدا حهوت تاوانی کاری بەقاچاغبردنو 10 تاوانی بەکارھێنانیان وەک سواڵکەر لەھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانەش روبەڕوی یاسا كرانەتەوە و سزا دراون.