سەرچاوە جیهانیەكان لە بارەی داهاتی دوو ساڵی رابردووی نەوتی هەرێم چی دەڵێن؟

2018-01-07


نەوتی فرۆشراوی كوردستان بە بۆری چەندە؟ داهاتەكەی چەندە؟ ئەمە ئەو دوو پرسیارەیە كە رۆژانە لەكوردستان داتا و ژمارەی جیاوازییان لەبارەوە بڵاودەكرێتەوە، "دیپلۆماتیك مەگەزین" لە راپۆرتێكدا بە پشت بەستن بەسەرچاوەی باوەڕپێكراوی جیهانی تەواوی زانیارییەكان رۆژانە و مانگانە و ساڵانە بڵاودەكاتەوە و بەرپرسیارێتی تەواوی ژمارەكانیش لە ئەستۆ دەگرێت، لەبەردەم حكومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانەسروشتیەكان و هەر دەزگا و دامەزراوەیەكدا كە خوازیاربێت ئەم ژمارانە بەكاربهێنێت.


بەپێی ئەو ئامارانەی لە سەرچاوەی باوەڕپێكراوی جیهانیەوە دەست "دیپلۆماتیك مەگەزین" كەوتون، هەرێمی كوردستان لە ساڵەكانی 2016 و 2017 دا ، 349 ملیۆن و 870 هەزار و 753 ملیۆن بەرمیل نەوتی تەنها لەرێگای بۆرییەوە فرۆشتوە.


بەپێی بەدواداچونەكانی "دیپلۆماتیك" و پشت بەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێكراوی جیهانی داهاتی فرۆشتنی ئەو بڕە لە نەوت لەو دوو ساڵەدا 14 ملیار و 818 ملیۆن و 562 هەزار و 769 دۆلار بوە.


لەم راپۆرتەدا بۆ وەرگرتنی ئامارەكانی فرۆشتنی نەوت و نرخی جیهانی نەوت رۆژانە پشت بەستراوە بە ماڵپەڕی "tankertrackers"، كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی ئامار و داتاكانی تایبەت بە فرۆشتنی نەوت لە سەرتاسەری جیهاندا.

dahati nawt

ووتەکان

چەن ووتەیەکی بە نرخ لێرە دەبێت

 
فرۆشی نەوتی هەرێم و داهاتەكەی لە 2016 دا:
بەپێی ئامارەكانی ماڵپەڕی "tankertrackers"، كۆی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2016 دا لە رێگای بۆرییەوە، 175 ملیۆن و 676 هەزار و 504 بەرمیل بوە و داهاتەكەشی 6 ملیار و 245 ملیۆن و 752 هەزار و 429 د‌ولار بوە بەمشێوەیە:


كانونی دووەم: تێكڕا ڕۆژانە 601 هەزار و 811 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە، 18 ملیۆن و 656 هەزار و 141 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 26 دۆلار و 74 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 498 ملیۆن و 865 هەزار و 210 دۆلار بوە.


شوبات: تێكڕا ڕۆژانە 350 هەزار و 67 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە، 10 ملیۆن و 151 هەزار و 943 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 27 دۆلار و 97 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 283 ملیۆن و 949 هەزار و 846 دۆلار بوە.


ئازار: تێكڕا ڕۆژانە 327 هەزار و 371 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 10 ملیۆن و 148 هەزار و 501 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 31 دۆلار و 60 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 320 ملیۆن و 692 هەزار و 632 دۆلار بوە.


نیسان: تێكڕا ڕۆژانە 511 هەزار و 888 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 15 ملیۆن و 356 هەزار و 640 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 40 دۆلار و 13 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 616 ملیۆن و 261 هەزار و 963 دۆلار بوە.


ئایار: تێكڕا ڕۆژانە513 هەزار و 41 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 15 ملیۆن و 904 هەزار و 271 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 41 دۆلار و 69 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 663 ملیۆن و 49 هەزار و 58 دۆلار بوە.


حوزەیران: تێكڕا ڕۆژانە 499 هەزار و 908 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 14 ملیۆن و 997 هەزار و 240 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 41 دۆلار و 68 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 625 ملیۆن و 84 هەزار و 963 دۆلار بوە.


تەموز: تێكڕا ڕۆژانە 457 هەزار و 314 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 14 ملیۆن و 176 هەزار و 734 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 34 دۆلار و 46 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 488 ملیۆن و 530 هەزار و 254 دۆلار بوە.


ئاب: تێكڕا ڕۆژانە 411 هەزار و 727 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 12 ملیۆن و 763 هەزار و 537 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 39 دۆلار و 4 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 498 ملیۆن و 288 هەزار و 484 دۆلار بوە.


ئەیلول: تێكڕا ڕۆژانە 464 هەزار و 808 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 13 ملیۆن و 944 هەزار و 240 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 41 دۆلار و 6 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 575 ملیۆن و 339 هەزار و 342 دۆلار بوە.


تشرینی یەكەم: تێكڕا ڕۆژانە 540 هەزار و 847 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 16 ملیۆن و 766 هەزار و 257 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 40 دۆلار و 30 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 675 ملیۆن و 680 هەزار و 157 دۆلار بوە.


تشرینی دووەم: تێكڕا ڕۆژانە 545 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 16 ملیۆن و 350 هەزار بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 42 دۆلار و 47 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 694 ملیۆن و 384 هەزار و 500 دۆلار بوە.


كانونی یەكەم: تێكڕا ڕۆژانە 531 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 16 ملیۆن و 461 هەزار بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 48 دۆلار و 82 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 803 ملیۆن و 626 هەزار و 20 دۆلار بوە.

dahat2017

ووتەکان

چەن ووتەیەکی بە نرخ لێرە دەبێت

 

فرۆشی نەوت و داهاتەكەی لە 2017 دا
لە ساڵی 2017 دا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەرێگای بۆرییەوە 174 ملیۆن و 194 هەزار و 249 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، بەمشێوەیە:


( كانونی دووەم) : تێكڕا ڕۆژانە 607 هەزار و 806 بەرمیل فرۆشراوە كە بۆ مانگەكە دەكاتە، 18 ملیۆن و 841 هەزار و 986 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 47 دۆلار فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 885 ملیۆن و 573 هەزار و 342 دۆلار بوە.


(شوبات) : تێكڕا ڕۆژانە 626 هەزار و 806 بەرمیل فرۆشراوە كە لە مانگەكەدا دەكاتە 17 ملیۆن و 532 هەزار و چوار بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 47 دۆلار و 59 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 834 ملیۆن و 348 هەزار و 70 دۆلار بوە.


(ئازار) : تێكڕا ڕۆژانە 569 هەزار و 323 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە لە مانگەكەدا دەكاتە، 17 ملیۆن و 649 هەزار و 13 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 44 دۆلار و 83 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 791 ملیۆن و 207 هەزار و 253 دۆلار بوە.


نیسان: تێكڕا ڕۆژانە 502 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە، كە لە مانگەكەدا دەكاتە، 15 ملیۆن و 660 هەزار بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 43 دۆلار و 73 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 684 ملیۆن و 811 هەزار و 800 دۆلار بوە.


ئایار: تێكڕا ڕۆژانە 579 هەزار و 290 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە كە بۆ مانگەكە دەكاتە 17 ملیۆن و 957 هەزار و 990 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 42 دۆلار و 31 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 759 ملیۆن و 802 هەزار و 557 دۆلار بوە.


حوزەیران: تێكڕا ڕۆژانە 521 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 15 ملیۆن و 630 هەزار بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 39 دۆلار و 92 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 623 ملیۆن و 949 هەزار و 600 دۆلار بوە.


تەموز: تێكڕا ڕۆژانە 535 هەزار و 194 بەرمیل نەوت فرۆشراوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 16 ملیۆن و 591 هەزار بەرمیل نەوت.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 44 دۆلار و 65 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 740 ملیۆن و 788 هەزار و 775 دۆلار بوە.


ئاب: تێكڕا ڕۆژانە 572 هەزار و 871 بەرمیل نەوت فرۆشراوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 17 ملیۆن و 759 هەزار و یەك بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 44 دۆلار و 38 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 788 ملیۆن و 144 هەزار و 464 دۆلار بوە.


ئەیلول: تێكڕا ڕۆژانە 614 هەزار بەرمیل نەوت فرۆشراوە كە بۆ مانگەكە دەكاتە 18 ملیۆن و 420 هەزار بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 49 دۆلار و 74 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 916 ملیۆن و 210 هەزار و 800 دۆلار بوە.


تشرینی یەكەم: تێكڕا ڕۆژانە 419 هەزار و 839 بەرمیل نەوت فرۆشراوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 13 ملیۆن و 15 هەزار و نۆ بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 53 دۆلار و 37 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 694 ملیۆن و 611 هەزار و 30 دۆلار بوە.


تشرینی دووەم: تێكڕا ڕۆژانە 252 هەزار و 901 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 7 ملیۆن و 587 هەزار و 30 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 54 دۆلار و 62 سەنت فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 412 ملیۆن و 209 هەزار و 374 دۆلار بوە.


كانونی یەكەم: تێكڕا ڕۆژانە 263 هەزار و 542 بەرمیل نەوتی فرۆشتوە، كە بۆ مانگەكە دەكاتە 8 ملیۆن و 169 هەزار و 771 بەرمیل.


لەو مانگەدا تێكڕا نەوتی هەرێم بە 54 دۆلار فرۆشراوە، بەوەش كۆی داهات لەو مانگەدا 441 ملیۆن و 153 هەزار و 107 دۆلار بوە.

بەڵگە و ئامارەكان لە ماڵپەرە جیهانیەكانەوە

balga1

balga2

balga3

كۆتا بەڵگە

nwe

تێبینی: بۆ بڕی فرۆشراوی نەوتی دوو مانگی كۆتایی 2017 پشت بە ئامارەكانی وەزارەتی سامانەسروشتیەكان بەسراوە.