کۆمپانیای iQ، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی فایبەر ئۆپتیک لە عێراق، خستنەگەڕی تۆڕێکی ئینتەرنێت بە ژێرخانێکی دەوڵەمەندی فایبەر ئۆپتیکەوە ڕادەگەیەنێت. كۆمپانیاكە لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: ئهم پڕۆژهیه عێراق دهكاته ناوهندێكی گرنگ بۆ ترانزێتی ئینتهرنێت و ئینتەرنێتێکی خێرا و بێوێنە دابین دەکات، كه لە نێوان ئەورووپا و ئاسیادا دەبێتە باشترین. بەپێی راگەیەندراوەكە پڕۆژەکە ئەو ڕێسایانە دەگۆڕێت کە ئێستا هەن و دەتوانێت کۆتایی بە قۆرخکاریی میسڕ لە ڕێگەکانی ترانزێتی ئینتەرنێت بهێنێت، ئەویش بە دابینکردنی ڕێگەیەکی جێگرەوە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست.
ترانزێتی ڕێگەی ئاوریشم متمانەپێکراوترین و کاریگەرترین جێگرەوەیە بۆ بەستنەوەی ئەورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی جیهانەوە، بەدەر لەوەی خاڵی ئاڵۆز و جەنجاڵی دەریای سوور و نرخە دانراوە قۆرخکارییەکان ناهێڵێت.
نەخشەی ترانزێتی ڕێگەی ئاوریشم کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی جیهانەوە دەبەستێتەوە، لە شوێنێکی ستراتیژیی ناوچەکەدایە، تا لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی داهاتوودا بۆ دامەزراوە و گوێزەرەوەکان هاوتا بێت. وەک ناوەندێکی ترانزێت، عێراق دەتوانێت وڵاتانی دراوسێ بە تۆڕی فایبەر ئۆپتیکی جیهانییەوە ببەستێتەوە، هەروەها ڕێڕەوێکە کە کەمترین گرفت دروست دەکات لە نێوان ئەورووپا و ئاسیادا. وەسیم ئەمجەد، CTO لە iQ دەڵێت: پێمان وایە پڕۆژەکە ڕێساکان دەگۆڕێت و دەتوانێت کۆتایی بە قۆرخکاریی میسڕ لە ترانزێتی ئینتەرنێت بهێنێت، ئەویش بە دابینکردنی ڕێگەیەکی جێگرەوە لە دەریای سپیی ناوەڕاستدا.