هەیمەنەی ئابوری ئێران لە عێراقدا

2018-01-13


دەیەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردو، پەیوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتە پەیوەندیەکی دوژمنایەتی بوو، بەچەشنێک هەردولا لە هەمان دەیەدا جەنگێکی مەترسیداریان پێکەوە تۆمارکرد. ئەو کات دەستەڵات لە عێراقدا بەدەست سونەکانەوە بوو. بەڵام دوایی ڕوخاندن و لەناوبردنی دەستەڵاتی سونەکان لە عێراق و لەناوبردنی دەستەڵاتی سەدام حسێن کە دوژمنی سەرسەختی ئێران بوو، ئیدی هەر لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ وە دەستەڵات لە دەستی سونە مەزهەبەکانەوە کەوتە دەست شیعە مەزهەبەکان. ئەم ئاڵووێرە لە دەستەڵاتدا مێژووی خوێناوی نێوانیان گۆڕا بۆ دوو پەیوەندیەکی مەزهەبی نێوان دوو وڵات.

،،

بڕی ئاڵووێری بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەم چەشنەیە لە ساڵی ٢٠٠٧دا بڕەکەی ١.٨ ملیار دۆلار بوو، وە لەساڵی ٢٠٠٨دا ڕێژەکە گەیشتە ٢.٣ ملیار، و لە ساڵی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ دا ڕێژەکە ٦.٢ ملیار دۆلار بوو لە ساڵی ٢٠١٤ دا ١٢ ملیار دۆلار بوو.


دوایی ساڵی ٢٠٠٣، ئیتر فەزایەکی باش بۆ ئێران خوڵقا بۆ ئەوەی لە هەموو کایەکاندا (مەزهەبی و سیاسی و ئابوری و سەربازی) خاوەن نفوز و هەیمەنەبێت، بێگومان ئەمە لەسەر حسابی دەوڵەتە هاوسنورەکان و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئێران بوو.


دوایی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی ٢٠١١ وە، ئیدی تاران بەئاشکرا خۆی نمایشکرد. پاشان دوای هاتنی داعش بۆ عێراق و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی عێراق، ئێران لە بواری سەربازیدا بەتەواوی دەستیگرت بەسەر جوگرافیای عێراقدا، هێزەکانی ئێران بە ئاشکرا لە خاکی ئەم وڵاتەدا دەبینران.


سەرکەوتنی ئێران لەو نفوز و هەیمەنەدا هەرچەندە بە ڕێژەیەکی گەورە دەگەڕێتەوە بۆ لایەنی مەزهەبی، بەڵام بەشێکی دیکەی پەیوەستە بە ئەدای سیاسی و دیپلۆماسی ئەو وڵاتەوە. تاران نەک هەر لە دەوڵەتێکی وەک عێراقدا بەڵکو لە بەشێکی دیکەی وڵاتانی ناوچەکەدا لەدوای ساڵی ٢٠٠٨ وە ستراتیژی هێزی نەرمی بەکارهێنا بەمەبەستی هەیمەنەی ئابوری و سیاسی و سەربازی بوو. ئەمڕۆ ئێران لە عێراق و سوریا و لوبنان و یەمەن دا ئامادەگی سیاسی و سەربازی هەیە. ئێران وەک دەروازەیەکی گرنگ لە عێراق دەڕوانێت چونکە ڕێڕەوێکە بۆ بەستنەوەی بەو دەوڵەتانەوە کە دانیشتوانی شیعە مەزهەبی هەیە، بەمانایەکی دیکە خاکی عێراق هاوکارە بۆ ئەوەی کە ئێران زیاتر نفوزی خۆی بسەپێنێت بەسەر ناوچەکەدا.


تورکیا وەک دەوڵەتێکی سونە مەزهەبی دەراوسێی عێراق، دەرکی بەم هەیمەنە ئابوری و سیاسیەی ئێران کرد، هەوڵیدا کە ستراتیژیەتی خۆی لە ناو ئەو سنورە جوگرافیایەدا جێبەجێ بکات. باشترین بژاردە بۆ تورکیا هێزە سونیەکان و هەرێمی کوردستان بوو، هەرچەندە تورکیان لە هەرێمی کوردستاندا بەتایبەتی زۆنی زەرد خاوەن نفوزێکی ئابوری و سیاسی و سەربازیە، بەڵام لەچاو ئەو نفوزەی کە ئێران هەیەتی تورکیا لە عێراقدا لاوازە، دەتوانین بڵێن تورکیا لەو ستراتیژیەیدا سەرنەکەوت، چونکە جومگە گرنگەکانی دەستەڵات لە عێراقدا بەشێکی گرنگی بەدەست حیزبە شیعەکانەوە و ئەمەش هاوکاری ئێرانی کرد لەو هەیمەنەیەدا. بەڵام دۆستەکانی تورکیا یان لە پەراوێزدان یان خاوەنی دەستەڵاتێکی گرنگن نین کە هاوکاری هەیمەنەی تورکیا بێت لە عێراقدا.

،،

دراوی ئێرانی (تومان) لەناو بازاڕی ئاڵووێری دراوی عێراقدا توانیویەتی لەئاستی دووەمی ئاڵوگۆڕدابێت، ڕاستەوخۆ لەدوای دۆلاری ئەمریکیەوە دێت. لە پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق تومان لە مامەڵەی کڕین و فرۆشتندا بەکاردێت، واتا بەسرە تاکە ناوچەیەکی جیهانە کە لەدەرەوەی سنورەکانی ئێرانەوە تومانی تێدا بەکاربهێنرێت.

هەیمەنەی ئابوری ئێران

لەدوای ڕوخانی دەستەڵاتی سەدام حسێن لە عێراقدا، حکومەتە یەک لە دوایی یەکەکانی عێراق خۆیان کۆمپانیا و دامەزراوە ئێرانیەکانیان پەلکێشکرد بۆ ناو عێراق، بەتایبەتی لەبوارەکانی پرۆژەی ستراتیژی ئابوری و وزەدا. هەروەها لە بواری وەبەرهێناندا بەشێکی زۆری ئەو سەرمایەی کە لە باشوری عێراقدا وەگەڕخراوە بەگوێرەی هەندێک سەرچاوە سەرمایەی هاوڵاتیانی ئێرانیە. لە پارێزگاکانی باشوردا زۆرینەی بازرگان و خاوەن کار و سەرمایەدارەکان لەگەڵ دامەزراوە ئێرانیەکاندا مامەڵە دەکەن. دەکرێت بوترێت کە ئەوەی سزا ئابوریەکانی سەر ئێران سوک دەکات سەرمایەدار و خاوەن کار و کۆمپانیا عێراقیەکانە، چونکە زۆرینەی مامەڵەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدایە.


چەکی سەرەکی ئێران بۆ هەیمەنەی ئابوری بەکارهێنانی مەرهەبی شیعەگەراییە. بەم تەکنیکە ئێران توانی سود لەو دەراوسێیەی وەرگرێت وەک بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی خۆی و هەروەها بۆ دابینکردنی دراوی قورس (عملە الصعبە) بۆ بازاڕەکانی ناوخۆ. دواتر عێراق بەتەواوی بوو بە بازاڕێک بۆ ساغکردنەوەی کاڵای ئێرانی بەتایبەتی لە بواری پیشەسازی و بازرگانیدا.


لەبواری گەشتوگوزاری ئاینیشدا گەشتیارە ئێرانیەکان سەردانی عێراق دەکەن، ئەوانەی کە بەڕەسمی بۆ ئەم جۆرە لە گەشت کردنە دێنە عێراقەوە ڕۆژانە بە ٣٠٠٠ هەزار کەس دەخەمڵێنرێت، جگە لەوەی کە هەندێک گەشتیاری دیکە بەشێوەیەکی نایاسایی دێنە عێراق بۆ سەردانیکردنی ناوچە ئاینیەکان، لەم کایەدا هاتنی گەشتیارە ئێرانیەکان سود بە ئابوری عێراق دەگەیەنێت، بەڵام ڕەنگە ئەمە تاکە بوارێک بێت کە عێراق سود لە ئێران وەرگرێت تێیدا.


دراوی ئێرانی (تومان) لەناو بازاڕی ئاڵووێری دراوی عێراقدا توانیویەتی لەئاستی دووەمی ئاڵوگۆڕدابێت، ڕاستەوخۆ لەدوای دۆلاری ئەمریکیەوە دێت. لە پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق تومان لە مامەڵەی کڕین و فرۆشتندا بەکاردێت، واتا بەسرە تاکە ناوچەیەکی جیهانە کە لەدەرەوەی سنورەکانی ئێرانەوە تومانی تێدا بەکاربهێنرێت. سەرباری ئەوەی زۆرینەی جار بەزربونەوەی بەهای دۆلاری بەرامبەر بەدیناری عێراقی پەیوەندی بەوەوە هەیە بەشێکی ئەم پارەیە دەچێتە وڵاتی ئێرانەوە، ئەمەش هاوکاری ئێران دەکات بۆ پەیداکردنی دۆلاری ئەمریکی بۆ بازاڕەکانی.


لە ساڵانی ڕابردودا، هەندێک جار حکومەتی تاران پێشنیاری پێدانی قەرزی بۆ بەغداد کرد بەڵام ئەو قەرزانە مەرجدار بوو ئەویش بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی پڕۆژەی ژێرخانی ئابوری ئەو شارانەی کە بەلای دانیشتوانی شیعە مەزهەبەوە پیرۆزە وەک شارەکانی نەجەف و کەربەلا.

،،

ئابوری ئێران لە ئێستادا لە ئاستێکی زۆر مەترسیداردایە، خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران بەخۆی خراپی بارودۆخی ئەو وڵاتەوە بوو. تاکە ئەڵتەرناتیف بۆ تاران عێراقە، چونکە جگەلەوەی بازاڕێکە بۆ کاڵاکانی، هەر لەم بازاڕەدا ئەو پێداویستیانەی کە هەیەتی و لە بازاڕەکانی جیهانەوە ناتوانێت بەدەستی بهێنێت، ئەوا لە عێراقدا دەتوانێت بەدەستی بهێنت.


لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٦ دا ئێران لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا ڕێکەوتنامەیەکی ئیمزاکرد بەمەبەستی پێدانی بڕی یەک ملیار دۆلار بە عێراق بەڵام بەو مەرجەی بەشێکی زۆری ئەو بڕە پارەیە بەکاربهێنێت بۆ چەند کەرتێکی ئابوری دیاریکراو، هەروەها بەشێکیشی تایبەت بێت بە ڕاهێنانی کارمەندە عێراقیەکان بەو مەرجەی لە وڵاتی ئێران ئەو کارمەندانە خولی ڕاهێنان ببینن. مەبەستی ئێران لەم جۆرە قەرزانەدا سوندمەندبونیەتی لەو بڕە قەرزەی کە دەیدات بە عێراق و پارەکە لە وڵاتەکەی خۆیدا و بۆ مەبەستی خۆی بەکاربهێنێت. ڕەنگە بە دیوێکی دیکەدا ئێران مەبەستی بێت بە ناڕاستەوخۆ قەرەبووی زیانەکانی جەنگی هەشت ساڵەی بکاتەوە لەگەڵ عێراقدا، مەبەستی ئەم جۆرە قەرزانە ئەوەیە کە ئەو پارە ڕاستەوخۆ بگەڕێتەوە بۆ بازاڕەکانی ئێران، سەرباری سودی قەرزەکە و بڕی قەرزەکەش.
لەبواری بازرگانیدا ئاستی هەیمەنەی ئێران لە ئاستێکی تەواو بەرزدایە، چونکە لە ئێستادا عێراق وەک بازاڕێکی لەبار و گونجاو لەدەست ئێراندایە، گەر سەیرێکی کاڵاکانی ناو بازاڕە عێراقیەکان بکەین بەسانایی لەوە تێدەگەین کە زۆرینەی شمەک و کاڵا و پێداویستیەکان ئێرانین. هەندێک لەڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بەڕێژەی ٨٠% بەرهەمی سپیەمەنی و خۆراک و چیمەنتۆی بازاڕی عێراقی بەرهەمی وڵاتی ئێرانە، جگە لە گەنم و موشتەقاتی نەوت و سوتەمەنی و گاز کە لەهەمان وڵاتەوە هاوردە دەکرێت.


بڕی ئاڵووێری بازرگانی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەم چەشنەیە لە ساڵی ٢٠٠٧دا بڕەکەی ١.٨ ملیار دۆلار بوو، وە لەساڵی ٢٠٠٨دا ڕێژەکە گەیشتە ٢.٣ ملیار، و لە ساڵی ٢٠١٢ و ٢٠١٣ دا ڕێژەکە ٦.٢ ملیار دۆلار بوو لە ساڵی ٢٠١٤ دا ١٢ ملیار دۆلار بوو.


هەیمەنەی ئابوری ئێران لە کەرتی پیشەسازی و کشتوکاڵیدا لە ئاستێکی مەترسیداردایە، زۆرینەی جار لەسەر حسابی وێران کردن و داڕوخانی هەمان کەرتی ئابوریە لە عێراقدا. بەڵام ئەم خوێندنەوە ئابوریانە ڕەنگ نیە کاریگەریەکی لەسەر ئەو پەیوەندیە مەزهەبیەی نێوان عێراق و ئێران هەبێت.


ئابوری ئێران لە ئێستادا لە ئاستێکی زۆر مەترسیداردایە، خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران بەخۆی خراپی بارودۆخی ئەو وڵاتەوە بوو. تاکە ئەڵتەرناتیف بۆ تاران عێراقە، چونکە جگەلەوەی بازاڕێکە بۆ کاڵاکانی، هەر لەم بازاڕەدا ئەو پێداویستیانەی کە هەیەتی و لە بازاڕەکانی جیهانەوە ناتوانێت بەدەستی بهێنێت، ئەوا لە عێراقدا دەتوانێت بەدەستی بهێنت.


لە ئێستادا ئەگەری ئەوە هەیە کە هەیمەنەی ئابوری ئێران لە عێراقدا گەورەتربێت، چونکە دوای جەنگی داعش و وێرانبونی چەند شارێکی عێراق، نۆژەنکردنەوە و دوبارە بیناکردنەوەی ئەو شارانە پێویستی بە کەرەستەی بیناسازی و پێداویستی دیکە هەیە، بواردەڕەخسێنێت بۆ کۆمپانیا ئێرانیەکان بۆ ئەوەی لە عێراقدا کاربکەن. ئەمەش فرسەتێکی دیکەیە کە دەکەوێتە بەردەست ئێران بۆئەوەی کاڵا هەمەچەشنەکانی لە بازاڕی عێراقدا ساغ بکاتەوە.


سەرچاوەکان
1. د. ممدوح بریک محمد الجازی، النفوز الإیرانی فی المنگقە العربیە، اڵاکادیمیون للنشر و التوزیع، أردن، الگبعە اڵاولی، ٢٠١٤

2. دانیل بلیتکا، النفوژ الإیرانی فی بلاد الشام و مصر و العراق و أفغانستان، معهد أمریكان انتربرایز و معهد دراسە الخرب، الترجمە مركز الكشاف للمتابعە و الدراسات الاستراتیجیە، مایس 2013.

3. أیە حسین علی، النفوژ الإیرانی فی العراق .. مۆشره إلی إرتفاع رغم رفچ الشباب العراقی، ٢٠١٧، موقع الاکترونی https://kitabat.com


4. أسامە الصیاد، كیف تحكم إیران الدولە العراقیە منژ الغزو اڵامریكی؟، ٢٠٠٨، http://www.noonpost.org

5. علی حسین باكیر، النفوژ الإیرانی فی العراق: گبیعته و دوره و أهدافه، ٢٠٠٨، http://www.alrased.net

6. وحدە الدراسات العراقیە، النفوژ الإیرانی فی العراق وێ‌لیە مواجهته، ٢٠١٥, http://rawabetcenter.com