-
- ڤیدیۆ
بارزانی هەڕەشە دەكات: لێتان قبوڵ ناكەین موچە وەك چەكی سیاسی بەكاربهێنن
بارزانی جارێکی تر پەیامی توند بۆ بەغدا دەنێرێت و دەلێت، ناکرێت قوتی خەڵکی کوردستان وەک چەکێکی سیاسی دژمان بەکار بهێنن.
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ لە بارەگای خۆی لە پیرمام پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ئەمیر سەرۆک هۆزی ناوەراست و باشوری عێراق کرد.
بارەگای بارزانی لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، بارزانی لەو دیدارەدا وتویوتی، لەسەر کێشەکانی هەولێر و بەغدا وتویوتی، ناكرێ قووتی هاووڵاتیان بە سیاسی بكرێت و وەك چەكێك لەدژی خەڵكی كوردستان بەكار بهێنرێت. جەختیشی لەوە كردەوە كە حوكمڕانیی لە عێراق كاتێك سەركەوتوو دەبێت كە دەستوور جێبەجێ بكرێت و هەموولایەك پابەندی هەر سێ پڕەنسیپی هاوسەنگی و سازان و هاوبەشی بن.
بارزانی ئەوەشی وتوە، کە ناکۆکی لەنێوان هەولێر و بەغدا و لە رابردوش ناکۆکی شۆڕشەکانی کورد لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا هەرگیز بە مانای ناکۆکی نێوان کورد و عەرەب و گەلانی دیکەی عێراق نیە، هەرگیز سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی بەغدا ناکۆکی لەنیوان گەلانی عێراق دروست ناکات.
2025-05-25