لە ناو بازاڕی سلێمانی چی بە ئەحمەد داود ئۆغلۆ وترا؟!
وەزیری پێشوی دەرەوەی تورکیا، ئەحمەد داود ئۆغلۆ داوا دەکات، تورکیا سزاکان لەسەر سلێمانی هەڵگرێت.
ئەحمەد داود ئۆغلۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی وت، پێویستە تورکیا سزاکانی سەر سلێمانی هەڵگرێت و دەرگای تورکیا بەوری فڕۆکەخانەی سلێمانیدا بکرێتەوە.
وتیشی، پێویستە تورکیا بە هاوسەنگی مامەڵە لەگەڵ سلێمانی و هەولێر بکات، نابێت سلێمانی بخرێتە ژێر سزاوە و بۆ لایەنی دیکەی هەرێمی جێبهێڵرێت، کە مەبەستی لە ئێران بوو.
ئۆغلۆ لە ناوەراستی ئەم مانگەدا سەردانی سلێمانی کرد جگە لە کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسان، سەردانی ناوباضاڕی کرد، ئەو دەڵێت، خەڵکی سلێمانی رێزی زۆریان لێگرت، پێیان وەتوە کە بیریان دەکەن.
دەشڵێت، تەنانەت قوباد تاڵەبانی پێی وتوم خەمم بوە کە لە بازاڕ توشی کێشە بیت، بەڵام بە پێچەوانەوە زۆر گەرم و گوڕ بون لەگەڵم، بۆیە خەڵکی سلێمانی شایەنی ئەو سزایە نین.
ئەو ئەوەشی بەبیر ئەردۆگان و پارتەکەی هێنایەوە، کە هەڵوێستی سلێمانی پشتیوانیە لە ئاشتی، ئەوەش ئاماژەی رونە کە نابێت وەک نەیار مامەڵە لەگەڵ سلێمانی بکرێت.
2025-05-26