-
- ڤیدیۆ
قوباد تاڵەبانی باسی سوپڕایز دەكات بۆ پارتی
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، چاوەڕێی سوپرایزی تر بن بۆ وەفدی پارتیمان ئامادە کردوە بۆ دانیشتنی داهاتوو.
قوباد تالەبانی، سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت، بۆ رۆژنامەنوسان قسەیکرد و وتی، راستە لە کۆبونەوەی رابردوو یەکێتی داواکاری تازەی هەبوە، ئەوەش شتێکی ئاساییە.
وتیشی، چاوەڕێ بن، بۆ دانیشتنی داهاتوش یەکێتی داواکاری تازەی دەبێت.
قوباد تاڵەبانی ئەوەی بە شتێکی ئاسایی زانی و وتی، زۆرجار لە هەردولاوە شتی تازە هەیە و ئیتر هەرلایەک رای خۆی لەسەر پێشنیارەکان دەدات.
لە کۆتایی قسەکانیدا تاڵەبانی وتی، کۆبونەوەکان بەردەوام دەبن تا ئەوکاتەی حکومەت پێکدێت.
2025-05-26